هەزاران کەس لە شەنگال دەستیان بە رێپێوان کرد

سەرباری رێگرییەکانی سوپای عێراق هەزاران کەس لە شەنگال دەستیان بە رێپێودان کرد.

هاووڵاتییانی کۆمەڵگەى ئێزدی ئەمڕۆ لە چەندین گوندی دەورووبەری شەنگالەوە خۆیان گەیاندە شەنگال و خۆپیشاندانێکی هەزاران کەسییان لە لەگەڵ ئاسایشی ئێزدخان لە ناوەندی شەنگال دا رێکخست.

پێش دەستپێکردنی رێپێوانەکە هێزەکانی عێراق زۆر هەوڵیاندا رێگری لە رێپێوانەکە بکەن و لە گوندی تل عزێر ئاڵۆزی روویدا و هاووڵاتییەک بریندار بوو. سەرباری ئەو ئاڵۆزی و رێگرییانە لە گوند و شارۆچکەکانی دەورووبەری شەنگالەوە هەزاران کەس بە پێداگرییەوە رۆیشتن و بەشداری ریپێوانەکە بوون.

ریشسپیان، سیاسەتمەداران و بەڕێوەبەرانی شەنگال لە ریزی پێشەوەى خۆپیشاندانەکەدان.

بەهۆی رێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر ماوەى چەند مانگە شەنگال کراوەتە ئامانج.

لە دوایین کاریدا، حکومەتی ناوەندیی عێراق داوایکردبوو هێزەکانی پاراستنی شەنگال لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە شارەکە بڕۆنە دەرەوە. ئەنجوومەنی خۆسەریی دیموکراتیکی شەنگال رۆژی چوارشەممە لە دوای کۆبوونەوەیەکی نائاسایی، ئەو داوا و دوا مۆڵەتەى حکومەتی عێراقی رەتکردەوە.

ژ.ت