هەزاران کەس لە وان دەستە دەستە بۆ گۆڕەپانی نەورۆز دەڕۆن

بۆ پیرۆزبایی نەورۆز لە وان، هەزاران کەس لە بەیانیی ئەمڕۆوە بەرەو گۆڕەپانی نەورۆز رۆیشتون و رۆیشتنی هاووڵاتییان بۆ گۆڕەپانەکە بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز بەردەوامیی هەیە.

هاووڵاتییانی وان جلوبەرگی نەتەوەییان لە بەرکردووە و لەسەرتاسەری شارەکەوە بەرەو گۆڕەپانی نەورۆز رۆیشتوون و لە گۆڕەپانەکەدا کۆبوونەتەوە و رۆیشتنی هاووڵاتییان لە بۆ گۆڕەپانی نەورۆزی وان بەردەوامیی هەیە.

هاووڵاتییانی وان بۆ پشتیوانی لە عورمە فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە دروشم دەڵێنەوە، کە پەرلەمانتارییەکەی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە هەڵوەشێنراوەتەوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە زۆر لە پەرلەماندا دەستگیرکرا.

گۆڕەپانی نەورۆزە بە باڵۆنی رەنگاورەنگ و ئاڵاکانی هەدەپە رازێنراوەتەوە و بە بەر دەوامی دروشمەکانی "بژی بەرخودانی زیندانیان" ، "گوشار و زەخت بە ئێمە ناوێرێت" و "بژی گەرگەرلی ئۆغڵو" دەڵێنەوە.

ساڵیحە یڵدز هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و سەزای تەمەلی پەرلەمانتاری هەدەپە بەشداری پیرۆزباییەکە بوون. هونەرمەندان ئازاد بەدران، خەجێ و تیپی مۆسیقای ئاواز هونەری خۆیان پێشکەش دەکەن.

ژ.ت