هێزەکانی دەوڵەتی ئێران کۆڵبەرێکی دیکەیان بریندارکرد

لە ئەنجامی راوەدونانی لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێران، کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو. ئەو کۆڵبەرە بریندارە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری گواستراوتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی مەریوان.

دوێنێ کۆڵبەرێک لە کاتی راوەدونانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە لە سنووری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی بەربوونەوە لە شاخ بە سەختی لە قاچیەوە برینداربوو.

ئەو کۆڵبەرە ناوی کیومەرس راستخانە، خەڵکی شاری مەریوانی سەر بە پارێزگای سنەیە.

باس لەوەدەکرێت بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ئەو کۆڵبەرە بریندارە گواستراوەتەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی مەریوان.