هێزەکانی گەریلا ٧ جار لە ئاسمانەوە گورزیان وەشاند: ٥ داگیرکەر سزادران

یەکینەکانی شەهید دۆغان زنار بۆ یادکردنەوەی خۆڕاگرانی ١٤ی تەمووز لە ئاسمانەوە ٧ جار لە داگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامدا ٥ داگیرکەر بە سزاگەیەندران، ٨ داگیرکەریش برینداربوون. ٢ ئۆتۆمبێلی زریپۆش لە جۆری کیرپی لەناوبران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکان لە زاپ زانیاری راگەیاند.

" یەکینەکانی شەهید دۆغان زنار بۆ یادکردنەوەی خۆڕاگرانی ١٤ی تەمووز کە بە وتنی 'بەرخودان ژیانە' لە زیندانی ئامەد پەرەیان بە بەرخودان دا و هەڵوێستێکی ئیرادەمەندی شکۆداری مێژوویان نیشاندا، چالاکی کاریگەری ئەنجامگریی ئاسمانیان بەئەنجام گەیاند.

لە نێوان ٣-١١ ی تەمووز لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ بە ئامرازی ئاسمانی لە بارەگاکانی سوپای تورکی داگیرکەردرا. بارەگاکانی داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی ٢ جار، بارەگاکان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار جارێک و داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەرگەلێ ٤ جار لە ئاسمانەوە بۆردومان کران. لە ئەنجامی ئەو چالاکیانەدا لانیکەم ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر بە سزاگەیەندران و ٨ داگیرکەریش برینداربوون، هەروەها ٢ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش لە جۆری کیرپی لەناوبران، زیانێکی گەورەش بەر بارەگای داگیرکەران کەوت.

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە چالاکیە ئاسمانیەکانیان کە بەردەوام ئەنجام دەدرێن، لە رووی قووڵایی تاکتیکی، ئافرێنەری، دەوڵەمەندی و زاڵبوون لەسەر تەکنەلۆژیاوە گەیشتوونە ئاتێکی گرنگ. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ ئەوەی ئەو ئاستەی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەربەست بکات، بۆ ئەوەی ئەو گورزە کتوپڕانەی لە هەموو شوێنێکەوە بەریدەکەوێت بشارێتەوە، هەرگیز زیانەکانی ئاشکرا ناکات. وەک گەریلاکانی ئازادیی کوردستان هەروەک پێشتر ئەنجاممانداوە، ئێمە چالاکیە ئاسمانیەکان و دیمەنەکانیان کە لە لایەن یەکینەکانی شەهید دۆغان زنارەوە ئەنجامدراون بۆ رای گشتی و گەلە وڵاتپارێزەکەمان بڵاودەکەینەوە".

هـ . ب