هێزەکانی گەریلا بە هاوەن لە بارەگای سەربازی چەلێیاندا

گەریلاکانی هەپەگە / یەژاستار، ١٧ی شوبات بە هاوەن لە بارەگای سەربازی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگیاندا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی هیزەکانی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"١٧ی شوبات کاتژمێر ١٥:٠٠ لەدژی بارەگای سەربازی چەلێی جۆلەمێرگی سوپای داگیرکەری تورک، هێزەکانمان چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا هێزەکانمان بە ڕۆکێتی هاوەن لەدژی بارەگاکە چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا، ژمارەی کوژراو بریندارەکانی دوژمن بە تەواوەتی نەزانرا.

هێرشی ئاسمانی

هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆردومانکران. بۆردومانەکان بەم شێوەیەن:

١٦ی شوبات کاتژمێر ١٥:١٠، گەلی کۆنفڕانس لە هەرێمی ئاڤاشین بۆردومانکرا.

١٦ی شوبات لەنێوان ١٤:٢٠ و ١٥:٤٠. فرۆکە جەنگیەکان بەرزاییەکانی ئامێدی دهۆکیان بۆردومان کرد.

١٨ی شوبات کاتژمێر ١٤:٠٠. گردی جۆلەمێرگی هەرێمی مەتینا بۆردومانکرا.

١٨ی شوبات کاتژمێر ١٥:٣٠ گەلی کۆنفڕانسی هەرێمی ئاڤاشین لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا.

لە هێرشەکاندا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت."

ف.ق