هێزەکانی گەریلا بۆ یادکردنەوەی سەید ئەڤران چەندین چالاکییان ئەنجامدا
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بۆ بەرزڕاگرتنی یادی خەبارکاری راگەیاندنی ئازاد سەید ئەڤران چەندین چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکییەکاندا ٣ داگیرکەر سزادران.
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بۆ بەرزڕاگرتنی یادی خەبارکاری راگەیاندنی ئازاد سەید ئەڤران چەندین چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکییەکاندا ٣ داگیرکەر سزادران.
راگەیاندنەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"هاورێمان سەید ئەڤران جەوهەری خۆڕاگرانەی چیاکانی کوردستانی لە رۆحی خۆیدا نەخشاند، گەیاندیە هەموو شوێنێک، زمان و پێنوسەکەی بە شێوەی شارەزایانە بە کارهێنا، لە دژی هێرشەکانی شەری تایبەتی و مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا، خەڵکەکەمان لە بەرەی ئایدۆلۆژیک بە شێوەیەکی لێهاتووانە پاراست. بە شکۆمەندییەوە یادی هاورێمان سەید ئەڤران بەرزڕادەگرین. دەنگی ژیانی ئازاد کە هاوڕێ سەید ئەڤران ٣٣ ساڵ لە پێناویدا بێ وچان تێکۆشا، هەموو کات لە چیاکانی کوردستان بە گەشاوەیی دەمێنێتەوە، دەگاتە هەموو ناوچەیەکی کوردستان و بە سەرکەوتن تاجدار دەکرێت.
لە چالاکییەکاندا بۆ یادکردنەوەی هاوڕێ سەید ٣ داگیرکەر سزادران، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو و ژێنڕاتۆرێکی کارەبا لەناوبران، گورز لە حەفارەیەک، بارهەڵگرێت و ئۆتۆمبێلێکی بۆمڕێژکراو وەشێندرا. هێزەکانمان هەروەها ٢ جار لە هەلیکۆپتەرەکان هاتنە دەست و ٢٢ جاریش داگیرکەرانیان کردە ئامانج.
زانیاری ورد لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم جۆرەیە:
لە بۆتان؛
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر وێڕای هێرشە پاکتاوکارییەکانی لە دژی گەلەکەمان و بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان، هەوەها هەوڵ دەدات خیانەت و نۆکەرایەتی لەناو کورددا پێشبخات و لەم رێگەیەوە بگاتە ئامانج. ئەو کەسانەی بە سیاسەتەکانی سیخوڕکردن و درۆکانی شەڕی تایبەتی دەوڵەت فاشیست هەڵدەخەڵەتێن، دەیانەوێت لە دژی تێکۆشانی ئازادیمان بەکاریان بهێنن، لەتاوانەکاندا بەشدارییان پێدەکات و دێنە دۆخێکی بەو جۆرەوە کە ناپاکی لە گەلەکەیان بکەن. گەلە وڵاتپارێزەکەمان و هەموو کەسایەتیەکی کورد دەبێت ئاگاداری ئەو سیاسەتانەی دوژمن بن، هەرگیز نەهێڵن کە بەکاربهێنرێن، لە دژی خیانەت و نۆکەرایەتی هەڵوێستێکی دیار بگرنەبەر. گەلەکامن لە زۆر هەڵە و کەموکورتی ئەو کەسانەش خۆش بێت، بەڵام هەرگیز لەوانە خۆش نابێت کە بوونە هۆی شەهیدبوونی گەریلاکان.
کەسێک بە انوی نەزمی سومەر لەدایکبووی ١٩٧٥ ی گوندی سیخوڕپاشای ناوچەی ئەلکێی شڕنەخ، لە گۆڕەپانی کاتۆی بۆتان هاوکاری لەگەڵ دوژمندا کرد، لە ئەنجامی خیانەتی ئەودا ساڵی ٢٠١٨ هاوڕێیانمان عیرفان دیرۆک (عاکیف توران)، شۆڕش کارەر (چاڤوش عەباسزادە)، باران بلبێسی (بایرام حەقسەڤەن) و دەڤریم دۆغان (ئەحمەد کارائاسلان) شەهید بوون. لەسێک بە ناوی نەزمی سومەر سەرباری ئەوەی لە بنەماڵە و دەوروبەرێکی وڵاتپاڕێزیشە بەر لە هەموو شتێک خیانەتی لە نەریتی وڵاتپارێزی کرد کە لە ناویدا سەریهەڵدابوو، درێژەی بە هاوکاری لەگەڵ دوژمن کرد و لە گۆڕەپانی کاتۆ شوێنی گەریلای بە دوژمن نیشاندا. نەزمی سومەر لەبەر ئەو تاوانە لە ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٣دا کاتژمێر ٢١:٠٠ لەلایەن هێزەکانمانەوە سزادرا.
لە ھەرێمی زاپ؛
٢٦ی ئەیلول کاتژمێر ٠٢:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ساجا و کورۆژارۆ، بە چەکی قورس بارهەڵگرێکی داگیرکەران کرایە ئامانج.
لە ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛
٢٦ی ئەیلول کاتژمێر ١٥:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم، بە نیشانەشکێن ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی داگیرکەران کرایە ئامانج.
٢٦ی ئەیلول کاتژمێر ١٥:٤٥، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم، ێنڕاتۆرێکی کارەبای داگیرکەران تێکشکێندرا.
٢٦ و ٢٧ی ئەیلول، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، ١٤ جار بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. چالاکییەکان لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدران.
٢٦ی ئەیلول کاتژمێر ١٧:٢٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە لەسەر تونێلەکانی شەڕ دەسوڕایەوە بە نیشانەشکێن تێکشکێندرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
٢٦ی ئەیلول کاتژمێر ١٩:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە نیشانەشکێن داگیرکەران کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزا درا.
٢٧ی ئەیلول کاتژمێر ١١:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، بە چەکی قورس حەفارەیەکی داگیرکەران کرایە ئامانج، حەفارەکە لەکار کەوت. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.
٢٧ی ئەیلول، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی، ٢ جار بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
٢٦ی ئەیلول، کاتژمێر ١٧:٥٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، دوو جار بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
٢٧ی ئەیلول لە نێوان کاتژمێر ٠٣:١٠ بۆ ٠٤:٢٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، دوو جار بە چەکی قورس ھێزەکانمان لە ھەلیکۆپتەرەکان ھاتنەدەست.
٢٧ی ئەیلول کاتژمێر ١٨:٥٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا. ٢ داگیرکەر سزادران.
لە ھەرێمی مەتینا؛
٢٤ی ئەیلول کاتژمێر ١١:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
٢٥ی ئەیلول کاتژمێر ١٤:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ، لە دژی داگیرکەران کە دەیانویست تونێلەکانی شەڕ بۆمبڕێژ بکەن، بە چەکی تاکەکەسی (سوک) و نیمچە ئۆتۆماتیک چالاکی ئەنجامدرا.
٢٧ی ئەیلول کاتژمێر ٠٨:٣٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ، بە چەکی سوک لە داگیرکەران درا کە لە جموجۆڵدا بوون.
لە ھەرێمی خواکورک؛
٢٣ی ئەیلول کاتژمێر ٠٧:٠٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید بێریتان، بە چەکی سوک و نیمچە ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛
٢٦ی ئەیلول کاتژمێر ١٦:٠٠، لە گۆڕەپەنی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، تونێلەکانی شەڕ ٢ جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومان کران.
٢٧ی ئەیلول کاتژمێر ٠٦:١٠، لە گۆڕەپەنی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، تونێلەکانی شەڕ بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
٢٦ی ئەیلول لە ھەرێمی مەتینا، گوندی بازێ، گوندی بەشیلی، گوندی دەرگەل، گوندی گۆلک و گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتێ، ١٢ جار لەلایەن فڕۆکەی شەڕەوە بۆردومان کران.
٢٧ی ئەیلول، ھەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و ھەرێمی مەتینا بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
ھەرێمەکانی زاپ و شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک تۆپباران کران.
ھـ.ب/ ژ.ن