هێزەکانی گەریلا لە ئامەد، حەفتانین، ئاڤاشین و زاپ لە داگیرکەرانیاندا

هەپەگە ئەنجامدانی چەند چالاکیەکی خۆی لە دژی داگیرکەران ڕاگەیاند کە لە ئامەد و ئاڤاشین و زاپ گەریلاکانیان ئەنجامیانداوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ئاماری چەند چالاکیەکی گەریلاکانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە شەوی ٢٩ی تشرینی یەکەم، گەریلاکانیان چالاکییەکیان لە دژی رەبایەیەکی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجامداوە و زیانێکی زۆریان لە سوپای تورکداوە و ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی سزادراون تا ئێستا نەزاندراوە.

دەشڵێت، گەریلاکانیان ئەو چالاکیەیان بۆ بیرهێنانەوەی ئەو هاوڕێیانەیان بووە کە لە ئامەد شەهیدکراون، ئاشکراشیکردووە لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی جەنگی خابور لە هەرێمی هەفتانین لە ٣٠ تشرینی یەکەم هێزەکانی یەژاستار لە گردی کۆردینە لە هەرێمی پیربلا بەچەکی قورس لە داگیرکەرانیانداوە و چالاکیەکە بە سەرکەوتوویی ئامانجەکانی خۆی پێکاوە.

هەپەگە ڕاشیگەیاندووە، لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی بازی زاگرۆسدا لە ٣٠ تشرینی یەکەم لە ناوچەی مەرڤانۆسی ئاڤاشین لە ناوچەی مونزری هەرێمی زاپ لەدژی داگیرکەران دوو چالاکی ئەنجامدراوە و سەنگەرێکی داگیرکەران لەناو براوە و سیستەمێکی کامێراش لەناوچووە.

ئەوەشی ئاشکراکردووە، ڕۆژی ٣١ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی جیلۆی هەرێمی زاپ لە دوو قۆلەوە بە چەکی گران لەداگیرکەران دراوە و لە ئەنجامدا ئامانجەکە پێکرا و هەمان ڕۆژ لە هەرێمی زاپ داگیرکەرێک سزادرا.

ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە،هەمان ڕۆژ لە هەرێمی زاپ هێزەکانی گەریلا هێلیکۆپتەرێکی هێرشبەریان کردووەتە ئامانج و لە ئەنجمادا هێلیکۆپتەرەکە ناچار بووە لە هەرێمەکە بکشێتەوە.

ف.ق