هێزەکانی گەریلا لە زاپ، خواکورک و هەفتانین چەندین چالاکییان ئەنجامدا

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە هەڕێمەکانی زاپ، خواکورک و هەفتانین لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چەندین چالاکییان ئەنجامدا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا  وهێرشە داگیرکەرییەکانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کەبەم جۆرەیە:

"لەهەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

٧ی تەمووز کاتژمێر ٢١:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم بە رێبازی سابۆتاژ لە داگیرکەران درا.

٧ی تەمووز کاتژمێر ١٧:٠٩ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

٨ی تەمووز کاتژمێر ٠٦:٤٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شخی جودی بە چەکی سوک درۆنێک خرایەخوار. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.

٨ی تەمووز کاتژمێر ١٧:٤٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی دەستوەردان بەرامبەر ئەو داگیرکەرانە ئەنجامدرا کە هەوڵیان دەدا بکەونە ناو سەنگەرەوە و بەهۆیەوە جموجۆڵیان وەستێندرا.

٧ی تەموز کاتژمێر ١٤:٤٥، ١٦:٠٧، ١٩:٤٧ و ٢١:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس و نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا.

٧ی تەمووز کاتژمێر ٠٦:٤٥، ١٢:٠٨، ١٧:٢٧ و ١٩:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا، گورز لە مۆڵگەیەک وەشێندرا.

٥ی تەمووز کاتژمێر ٠٩:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا، کە کەوتبوونە جموجۆڵەوە. جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٦ی تەمووز کاتژمێر ١٦:٣٠ و ١٧:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار داگیرکەران کاتێک کە داریان دەبڕیەوە و هەوڵیان دەدا جێگیربن، ٢ جار کرانە ئامانجی چالاکی بە چەکی قورس. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٨ی تەمووز کاتژمێر ٢٢:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار دوو جار دەستوەردان بەرامبەر هەلیکۆپتەرەکان ئەنجامدرا کە هەوڵیان دەدا هێزەکانیان لە گۆڕەپانەکە جێگیربکەن. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا هەلیکۆپتەرەکان بە بێ ئەوەی هێزەکانیان دابەزێنن ناچاربوون لە هەڕێمەکە بکشێنەوە.

٨ی تەمووز کاتژمێر ١٦:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەرگەلێ کرێنێکی داگیرکەران بە چەکی قورس لەناوبرا.

٨ی تەمووز کاتژمێر ١٨:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەرگەلێ بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.

لەهەڕێمی خواکورک؛

٤ی تمووز کاتژمێر ٠٦:١٥ لە شاخی کۆردینە بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا، کامێرایەکی حەراری چاودێری لەناوبرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

لەهەرێمی هەفتانین؛

٣٠ ی حوزەیران کاتژمێر ١٠:١٥ لە گۆڕەپانی کانی بی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٥ ی تەمووز لە گۆڕەپانی کانی بی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو:

٧ی تەمووز تونێلەکانی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شآخی ئێف ئێم یەک جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

٧ و ٨ی تەمووز لە هەڕێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی شەهید شەریف، خنێرەی سەروو، کەندەکۆڵا ٤ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی چەمرۆبۆتکی، یەکماڵ، دێرەش، سپیندار، خێرێ، دەشتی کافیا ١١ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شێلازێ، بێشیلی و دەرگەلێ ٤ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار جارێک، بە گشتی ٢٠ جار ئەو شوێنانە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

٧ و ٨ی تەمووز لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار و هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودنای سەرێ مەتینا بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران".

هـ .ب