هێزەکانی گەریلا لە زاپ، مەتینا و خواکورک ١٩ چالاکییان ئەنجامدا

چالاکییەکانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار بەردەوامن. هێزەکانی گەریلا لە زاپ، مەتینا و خواکورک ١٩ چالاکییان ئەنجامدا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر بابەتەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم جۆرەیە:

لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

لە ٨ی ئەیلول کاتژمێر ٠٨:١٥، ٠٩:٠٠، ١٠:٣٠، ١٠:٥٠، ١٣:٥٠، ١٧:٥٠، ١٨:١٠ و ٢٣:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. گورز لە ٨ سەنگەر وەشێندرا. چالکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٨ی ئەیلول کاتژمێر ١٠:٠٠ و ١٠:١٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس گورز لە ١٢ سەنگەری داگیرکەران وەشێندرا.

٩ی ئەیلول کاتژمێر ٠٣:٠٠، ١٠:٣٥، ١٢:٠٠ و ١٧:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس گورز لە ٤ سەنگەری داگیرکەران درا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٩ی ئەیلول کاتژمێر ١٤:٣٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە نیشانشکێن لە داگیرکەران درا، داگیرکەرێک سزادرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

١٠ی ئەیلول کاتژمێر ٠٢:٣٠ و ٠٣:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە ٢ سەنگەری داگیرکەران درا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

لە هەرێمی مەتینا؛

١٠ی ئەیلول کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرێ لە دژی داگیرکەران کە هەوڵیان دەدا پێشڕەوی بکەن بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک چالاکی ئەنجامدرا.

لە هەرێمی خواکورک؛

٩ی ئەیلول کاتژمێر ٠٧:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی سەهید ئاخین بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا، گورز لە ٢ سەنگەر وەشێنرا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

٧، ٨ و ٩ی ئەیلول دەوروبەری روباری زێ جارێک، گۆڕەپانی گوندەکانی شێلازێ و دەرگەلێی مەتینا ٤ جار، دەوروبەری رووباری لۆلانی خواکورک جارێک بە گشتی ٦ جار ئەو ناوچانە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

هەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی رۆژئاوا، مەتینا و خواکورک تۆپباران کران.

هـ . ب