هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی هەپەگە لە سیانێ داگیرکەرانیان کردە ئامانج

هەپەگە ڕایگەیاند کە هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد لە هەرێمی سیانێ لە دژی سەربازانی سوپای تورک ٢ چالاکیی سەرکەوتوویان ئەنجامدا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی ئەم چالاکییە ئاسمانییەی هێزەکانی ڕاگەیەنروێکی بڵاوکردەوە:

" هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد، لە ڕۆژی ١٢ی شوبات لە کاتژمێر ١٤:٣٠ خولەک بە فڕۆکەی دڕۆن سەربازانی سوپای تورکیان لە هەرێمی سیانێ کردە ئامانج.  ڕۆژی ١٣ی شوبات لە کاتژمێر ١٩:٤٥ لە هەرێمی سیانێ جارێکی تر چالاکییەکی سەرکەوتوویان ئەنجامدا. ژمارەی ئەو سەربازانەی کە لە ئەنجامی ئەو دوو چالاکییەدا کوژراون و بریندار بوون نەزانراوە. بەڵام دەرکەوت کە سوپای تورک کوژراوو بریندارەکانی خۆی بە هەلیکۆپتەر لە ناوچەکە گواستەوە."

ک- ش