هێزەکانی پەدەکە لە هەولێر هەڵیانکوتایە سەر ئۆفیسی KNN
هێزەکانی سەر بە پەدەکە هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەی کەناڵی KNN لە هەولێر و دەستیان بەسەر کەلوپەلەکاندا گرت.
هێزەکانی سەر بە پەدەکە هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەی کەناڵی KNN لە هەولێر و دەستیان بەسەر کەلوپەلەکاندا گرت.
بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی پەدەکە دەستیان بەسەر ئۆفیسی KNN تیڤی لە هەولێر گرتووە.
لە کاتی هەڵکوتانەسەرەکەدا دەست بەسەر کەرەستەی نووسینگەی ڕۆژنامەنووسان و مۆبایلەکانیاندا گیراوە.
لەسەر هۆکاری هەڵکوتانەسەرەکە زانیاریی نەخرایە ڕوو.
تەلەفزیۆنی KNN لە ساڵی ٢٠٠٨ لە لایەن سەرۆکی ئەوکاتی بزووتنەوەی گۆڕان، نەوشیروان موستەفاوە دامەزرێنرا. کەناڵەکە لەلایەن کۆمپانیای وشە بەڕێوەدەبرێت و ناوەندەکەی لە سلێمانییە.