هێزەکانی پەدەکە عەزیمە ئارسوی تووشبوو بەنەخۆشیی قورس لەکاتی ڕۆیشتن بۆ چارەسەر دەستگیرکرد

سیاسەتمەداری کورد عەزیمە ئارسو، کە نەخۆشییەکی سەختی هەیە، لە کاتی ڕۆیشتن بۆ چارەسەر لە دەرەوەی وڵات لە فڕۆکەخانەی هەولێر، لەلایەن هێزەکانی پەدەکە (پارتی)یەوە دەستگیرکرا.

ژنە سیاسەتمەدار عەزیمە ئارسو، کە چەندین ساڵە لە پێناو گەلی کورددا تێدەکۆشێت و ئێستا تووشی نەخۆشیی قورس بوو، لە کاتی ڕۆیشتنی بۆ چارەسەر بۆ دەرەوەی وڵات لە ٢ی ئایاردا لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیرکرا.

بەپێی زانیارییەکان، عەزیمە ئارسو خەڵکی شرنەخی باکووری کوردستانە و بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشییەکی سەختەوە خواستویەتی لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بۆ چارەسەر بڕوات بۆ دەرەوەی وڵات، بەڵام لە فڕۆکەخانەی هەولێرە لەلایەن هێزەکانی پارتی (پەدەکە)ەوە دەستگیرکراوە.

خزمەکانی عەزیمە ئارسو لە ٢ی ئایارەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەبارەی عەزیمە و چارەنووسییەوە نییە.

ژ.ت