بەیاننامەی سەرۆک هۆزەکانی عێراق
کاردانەوەکان لە عێراق لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشور کوردستان بەردەوامە. لەم چوارچێوەدا ٣٩ سەرۆک هۆز بە واژۆ کردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزارکرد.
لە بەیاننامەیەکدا سەرۆک هۆزەکانی عێراق جەختیان لەوە کردەوە کە تورکیا بە پشتیوانی چەتەکانی داعش هەوڵی داگیرکردنی خاکی عێراق دەدات و ئاماژەیان بەوە کردووە، تەنیا کەسێک کە لە دژی ئەم داگیرکارییە وەستاوەتەوە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بووە.
لەم لێدوانەی سەرۆک هۆزەکاندا، کە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز گەیشتووە، باس لەوە کراوە: "هێرشە سیستماتیکەکانی تورکیا دژی گەل و سروشتی هەرێمی کوردستان بەردەوامن. بەو بۆنەوە گوند و شارەکان لە خەڵک چۆڵ دەکات؛ ژیانی مرۆڤەکان لەناو دەبات و دەیخاتە مەترسییەوە. دانیشتووانی ناوچەکە لەڕووی ناچارییەوە ماڵەکانیان بەجێهێشتووە، دەوڵەتی تورک هەوڵدەدات ناوچەکە بکاتە ناوچەیەکی سەربازی.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: "دەزانین ئێستا تورکیا لە دژی پەکەکە کە دژ بە داعش شەڕ دەکات داعش بەکار دێنێت و بە پاڵپشتی داعشەوە شەڕ و داگیرکاری لە ناو خاکی عێراق دەست پێکردووە. ئامانجی سەرەکی ئەم کارە داگیرکردنی بەشێک لە ناوچەکانی عێراق و بەتایبەتی کوردستانە. ئەم هێرشە دڕندانەیە تاوانی شەڕە و کاریگەری لەسەر سروشتی مرۆڤەکان هەیە. هەروەها دەزانین ئەم تاوانانە بە هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستان پەدەکە ئەنجام دەدرێن، لە بەر چاوی حکومەتی بەغدا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە ڕوودەدەن.
لەکۆتاییدا سەرۆک هۆزەکانی عێراق بانگەوازەیان کرد: "ئێمە وەک هۆزە بەکەرامەتەکانی عێراق و سەرۆکەکانیان ئەم هێرشە سیستماتیکیانە ڕەتدەکەینەوە و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکومەتی بەغدا و پەرلەمانی عێراق دەکەین بە بەرپرسیارێتی مرۆیی و ئەخلاقی و یاسایی خۆیانەوە هەستن و ڕێگریی لە بەردەوامی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بکەن."
لیستی ناوی واژۆکارانی سەرۆک هۆزەکانی عێراق کە بەیاننامە هاوبەشەکەیان داوە بەم شێوەیەیە:
"شێخ یاسر جاسم ئەلعادیب – هۆزی بۆ بوتوش
شێخ وەسفی العوبێد - هۆزی الوبی
حەمەد ڕەشید حەمەد ئەلفیهان المامۆری
شێخ عەلی العماد السکبان - هۆزی الدابیر
تاریق عەبدولحەسەن مەزیال غەزالی - هۆزی غەزلت
شێخ هەبور عوبەید الفەرهود - هۆزی غورش
شێخ فەیسەڵ شاکر الکماندار - هۆزی بنی لام
شێخ ساڵح عیسا العمران - هۆزی بنی لیژل
شێخ عەلی هاشم موبارەک النافی - هۆزی الیونفاع
میر محمد سۆبحان الشبلاوی - هۆزی شبلاوی
شێخ علی ئەحمە الحاتم الحسنەوی - هۆزی بنی حەسەن
شێخ سعاد حەسەن الخویون - هۆزی ئەلسەرای
شێخ خالید عطار فالح الکساب – هۆزی کولیب التخالب
شێخ ڕەجەح الحاجی جەها - هۆزی ئەلبو جەیاش
شێخ فەرهاد الشلان السلێمان - هۆزی بنی زەید
شێخ کازم ناتۆ سعوود العبدلی الانسی - ئاشیا البابلی
شێخ موصر موحسین الشاجان - هۆزی التوبی بنی الحوم
شێخ حەسەن یوسف ئەلدۆریاسەوی - هۆزی دیاسات
شێخ حمود فاتح الخیون - هۆزی بنو ئەسعەد
شێخ تەواوی عوبێد عەلی الدانە - هۆزی جەبووری
هۆزی شێخ عەلی عەڕەیبی السعدی السوادی
میر مان جاسم مەزهەر - هۆزی زوبید
شێخ حسێن مەهوی بەندوی
شێخ خالد المیدە - هۆزی عاجیب
شێخ حسێن عەلی خیون - هۆزی عبۆدی
شێخ محمد عبدالئەمیر الشلان - هۆزی ئاگارا
شێخ فەیسەڵ شاهر کەماندار - هۆزی بنی لام
شێخ ئەرشە النبییە المالیکی - هۆزی بنی مەلیک
شێخ فەواز الشالان - هۆزی سەردار
شێخ موجل علی الوقا - هۆزی جەبور
شێخ حاتەم عەلی سلێمان - هۆزی دۆلیم
شێخ وەسفی ئیلاسی - هۆزی عوبەید
شێخ هاشم العبدالله ئەلنماس - هۆزی السادە بوسەلامە
شێخ حەسەن میرزاجندۆ - هۆزی فەکارا ئەلیزیدین
شێخ سەباح قازی ئەلهەنش - هۆزی تای
شێخ جاسم محمد المتری - هۆزی مۆتری
شێخ وعامید المەمۆری - موسەوی: هۆزی موسەوی
شێخ القادی علی شامی الساحل - هۆزی بەنی تەمیم
شێخ احمد الباشا الزوبەیر - هۆزی جیدن."