هێزەکانی عێراق و پەدەکە هێرشیان کردە سەر کامپەکانی گەریلا
هێزەکانی عێراق و پەدەکە لە بەردەوامیی جموجوڵە سەربازییەکەى ئەمڕۆیاندا هێرشیان کردە سەر کامپەکانی گەریلا. بۆ ئەوەى ئەو هێزانە زیاتر بەرەو پێش نەڕۆن، گولـلەی هۆشیار کردنەوە تەقێنرا.
هێزەکانی عێراق و پەدەکە لە بەردەوامیی جموجوڵە سەربازییەکەى ئەمڕۆیاندا هێرشیان کردە سەر کامپەکانی گەریلا. بۆ ئەوەى ئەو هێزانە زیاتر بەرەو پێش نەڕۆن، گولـلەی هۆشیار کردنەوە تەقێنرا.
بە پێی زانیاریی سەرچاوەکانی گەریلا، هێزەکانی عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) دەستیان بە جموجوڵ بەرەو ناوچەکانی گەریلا کردووە و لەو چوارچێوەیەدا هێرشیان کردووەتە سەر کامپەکانی گەریلا.
هێزەکانی هەپەگە و یەژاستار بۆ ئەوەى ئەو هێزانە زیاتر بەرەو پێش نەڕۆن گولـلەى هۆشیارکردنەوەیان تەقاند.
لە کاتژمێر ٠٤:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆەوە جموجوڵی سەربازی بەرەو ناوچەکانی گەریلا لە مەتینا و ئامێدی دەستیپێکردووە.
هەپەگە لەبارەی ئەو جموجوڵە سەربازییەوە هۆشداریی دا و رایگەیاند، داوا لەو هێزانە دەکەین لە پشتەوە خەنجەر لە هێزەکانمان نەدەن. راشیگەیاند، ئێمە لە شەڕ و بەرەنگاریی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرداین، کە دەیەوێت باشووری کوردستان داگیر بکات.
ژ.ت