هێزەکانی رژێمی ئێران کۆڵبەرێکیان بە سەختی بریندار کرد
لە دەڤەری سنوری سەر بە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان هیزەکانی رژێمی ئێران تەقەیان لە کۆڵبەران کرد، کۆڵبەرێک بە قۆڕسی بریندار بوو.
لە دەڤەری سنوری سەر بە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان هیزەکانی رژێمی ئێران تەقەیان لە کۆڵبەران کرد، کۆڵبەرێک بە قۆڕسی بریندار بوو.
بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ هێزەکانی رژێمی ئێران لە دەڤەری سنوری شاری بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە.
لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رژێمی ئێراندا کۆڵبەرێک بە ناوی محەمەد سادقی خەڵکی سەقز بە سەختی بریندار بووە.
محەمەد سادقی بۆ نەخۆشخانەی بانە گواسترایەوە.
ف.ق