هێزەکانی رژێمی ئێران لە سەردەشت شوانێکیان بریندار کرد

هێزەکانی رژێمی ئێران لە سەردەشت دەستڕێژیان لە هاوڵاتیەکی شوانی سەردەشت کرد و بە سەختی برینداریان کرد.

رۆژی پێنجشەمەی رابردوو لە نزیک گوندی دۆڵەتووی سەر بە شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان، هێزەکانی رژێمی ئێران شوانێکیان بە ناوی ئازاد دایە بەر دەستڕێژی گولە.

لە ئەنجامی هێرشەکەدا هاوڵاتیەکە بە سەختی بریندار بوو. دانیشتوانی گوندەکە خۆیان گەیاندە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکەیان بۆ نەخۆشخانە گواستەوە.

هەمان رۆژ لە نزیک گوندی زەڵێی سەر بە سەردەشت هاوڵاتیەک بە ناوی زانیار کە خەڵکی گوندی سپیدارە، بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە بریندار بوو. هاوڵاتیەکە بۆ نەخۆشخانەی ئۆرمیە ڕەوانەکراوە.

ف.ق