هێزەکانی ئاسمانیی شەهید دەلال ئامەد لە داگیرکەرانیاندا
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، هێزەکانی پاراستنی ئاسمانیی شەهید دەلال ئامەد لە ١٧ی کانووندا لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، هێزەکانی پاراستنی ئاسمانیی شەهید دەلال ئامەد لە ١٧ی کانووندا لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، چالاکییەکە لە حەفتانین لە دژی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجامدراوە و دەستنیشانیکرد کە چالاکییەکە سەرکەوتوو بووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکیەکە زانیاری بڵاو کردەوە:
هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد لە ڕۆژی ١٧ی کانوون لە کاتژمێر ١٠ بۆ ١٣:٠٠ لە دژی داگیرکەران لە گردی کوردینەی ناوچەی بەکتۆریای حەفتانین داگیرکەرانیان کردە ئامانج. لە هەردوو چالاکییەکە ئامانجەکانی پێکا و چالاکییەکە سەرکەوتوو بوو.
هێرشی ئاسمانی
هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامە و لەم چوارچێوەیەدا:
ڕۆژی ١٨ی کانوون کاتژمێر ١٣:١٥ فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورک دەڤەری وەرخەلێ-ی هەرێمی زاپی بۆردومانکرد.
لەمەمان رۆژدا و لە کاتژمێر ١٣:٣٠ خولەکدا فڕۆکە دەوروبەری ئاڤی لۆلانی سەر بە خواکورکی بۆردومانکرد.
لە ڕۆژی ١٨ی مانگی کانوو لە کاتژمێر١٦:٠٠ دەڤەری مەرڤانوس-ی هەرێمی ئاڤاشین بۆردومانکرا. لە هەمان ڕۆژدا و لە کاتژمێر ١٦:٣٠ بۆ ١٧:٠٠ گەلی ئاڤاشین بۆردومانکرا.
ک-ش