هێزەکانی ئێران ٢ هاوڵاتیان لە شاری نەغەدە دەستگیر کرد

ئەمڕۆ لە شاری نەغەدە ٢ هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێرانەوە دەستگیرکران.

بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ ٢ هاوڵاتی خەڵکی شاری نەغەدەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئێرانەوە دەستگیرکران و بۆ شوێنێکی نادیار براون.

لەبارەی چارەنووسی ئەو ٢ هاوڵاتیە و هۆکاری دەستگیرکردنیان هیچ زانیاریەک بڵاونەکراوەتەوە.

ف.ق