هێزەکانی ئێران ٧ هاوڵاتیی باشوری کوردستانیان دەستگیرکرد

هێزەکانی ئێران ٧ هاوڵاتیی باشوری کوردستانیان دەستگیرکرد. ئەو هاووڵاتییانە ڕۆیشتبوون بۆ چیای قەندیل بۆ کۆکردنەوەى گژوگیای بەهارە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، هێزەکانی ئێران لە ناوچەی دۆڵی شێخ ئایشێ ٧ کەسیان دەستگیرکردوە و چارەنووسی ئەو هاوڵاتییە دەستگیرکراوانە نەزانراوە.

ئاماژە بەوەکراوە، پاسدارەکان تەقەیان لەو کەسانە کردووە، کە هەوڵیان داوە لە سنوور بپەڕنەوە و چەندین مانگای گوندنشینانیشیان کوشتووە.

کەسوکاری ئەو بەندکراوانە داوایان لەحکومەتی هەولێر کرد دەستبەکار بێت بۆ ئازادکردنیان.

ژ.ت