گەریلا لە زاپ هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکیی سوپای تورکی داگیرکەری خستە خوارەوە
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران لە ناوچەی زاپ هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکیی سوپای تورکی داگیرکەریان کردە ئامانج و خستیانە خوارەوە.
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران لە ناوچەی زاپ هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکیی سوپای تورکی داگیرکەریان کردە ئامانج و خستیانە خوارەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی گەریلاوە بە دەستمان گەیشتووە، شەوی ڕابردوو گەریلاکان لە گۆڕەپانی بەرخودانی ئەشکەوتی برینداران لە زاپ و لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکیی سوپای تورکی داگیرکەریان کردووەتە ئامانج و بە هۆی لێدانی گورزی قورسی گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە خراوەتەخوارەوە.
پێشبینی دەکرێت ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ڕاگەیاندراوێک لەوبارەیەوە بڵاوبکاتەوە.
ژ.ت