جەمال نارهانجی زیندانی نەخۆش پاش ٣٠ ساڵ زیندان ئازاد کرا

جەمال نارهانجی ماوەی ٣٠ ساڵ لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکدا زیندانی کرابوو، پاش ئازاد کردنی گەڕایەوە بۆ قەرس زێدی خۆی.

جەمال نارهانجی زیندانی سیاسی نەخۆش دوای ٣٠ ساڵ زیندانی ئازاد کرا. نارهانجی کە لە زیندانی شاری ترابزۆن کە لەوێ دەستبەسەر بوو ئازاد کرا، جەماڵ نارهانجی لە ساڵی ١٩٩٤ لە گوندی قاراقاڵێ کە بەشێکە لە ناحیەی زەروشادی قەرس لە هەڵمەتێکدا لە ماڵێکدا دەستبەسەر کرا بوو. نارهانجی ماوەی ٤٠ ڕۆژ بە توندی ئەشکەنجە دەدرێت. پاشان دادگای ئاسایشی دەوڵەت لە ئەرزرۆم بە تۆمەتی " تێکدانی ئاسایش و یەکپارچەیی دەوڵەت" سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا دەسەپێنێ. لە ماوەی ٣٠ ساڵدا تووشی نەخۆشیی خوێن و ڕیخۆڵە و پەستانی خوێن دەبێ بەڵام هەر لە زیندان دەهێڵرێتەوە.

نارهانجی دوای ئازادکردنی هاتەوە ناو بنەماڵەکەی و وتی: "هەستێکی خۆشە دوای ٣٠ ساڵ گەڕانەوەم بۆ ناو بنەماڵەکەم، بەڵام کاتێک لە زیندان بووم هەم دایک و هەم باوکم لەدەستدا. دوای ئەوەی لە زیندان دەرچووم لە سنووری قەرس ئۆتۆمبێلەکەم ڕاگرت و دابەزیم. ٣٠ ساڵ تامەزرۆی خاکی قەرس بووم. بۆیە سەرەتا ٣ جار خاکەکەمم ماچ کرد. ئەم هەستەیە بە وشە باس ناکرێت."