جەماوەرێکی زۆر بەشداری لە پرسەی محەمەد قاراهان گەریلای هەپەگەدا کرد

بۆ محەمەد قاراهان گەریلای هەپەگە کە لە دێرسم شەهید ببوو، پرسەدانرا و جەماوەرێکی زۆر بەشداری لە پرسەکەدا کرد.

محەمەد قاراهان (عەگید ئامەد) گەریلای هەپەگە لە سالی ٢٠٢٢دا لە دێرسم شەهید ببوو. لە گوندی سماکی سەر بە ناوچەی سووری ئامەد پرسەی دانرا.

بەرزان ئوزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە، بەڕێوەبەر و ئەندامانی مەبیا – دەر، کاندیدەکانی پەرلەمانی پارتی چەپئ سەوز، بەڕێوەبەر و ئەندامانی هەدەپە، دەبەپە، مەد – دەر، توئای – دەر و تەژەیا بەشداریان لە پرسەکەدا کرد.

جەماوەر و کەسایەتیەکان پرسە و سەرەخۆشی خۆیان گەیاندە خانەوادەی قاراهان.

ف.ق