جەماوەرێکی زۆر بەشداریان ل پرسەی جیهان نازلیئەر گەریلای هەپەگە کرد

لە ناوچەی لیجەی ئامەد پرسە بۆ جیهان نازلیئەر گەریلای هەپەگە دانرا کە لە حەفتەنین شەهید ببوو، جەماوەرێکی زۆر بەشداری لە پرسەکەدا کرد.

(جەمال ئاندۆک) جیهان نازلیئەر گەریلای هەپەگە لە ٢١ی ئازاری ٢٠١٩دا لە هەرێمی حەفتەنینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوو. لە گوندی سپێنی سەر نە ناوچەی لیجەی ئامەد پرسەی بۆ دانرا.

بەڕێوەبەر و ئەندامانی کۆمەڵەی یەکێتی کەلتوری پشتگیری و هاوکاریکردنی خانەوادەی ئەو کەسانەی لە لانگەی شارستانیدا کەسوکارەکانیان بێسەروشوێن بوون (مەبیا – دەر)، کۆمەڵەی هاوکاریکردنی خانەوادەی زیندانیان (توئای –دەر )ی ئامەد، زیات جەیلان و گوڵستان ئاتاسوی هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ی ئامەد، پنار ساکک تەکین هاووتەبێکژی پارتی چەپی سەوز، خەیرەدین ئالتون هاوسەرۆکی پارتی هەرێمەکانی دیموکراتی و زۆر هاوڵاتی دیکە بەشداریان لە پرسەکەدا کرد کە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

جەماوەر سەردانی ماڵی شەهیدی کرد و سەرەخۆشی لە خانەوادەکە کرد.

ف.ق