جەماوەری چەمچەماڵ و ڕانیەش دەستیان بە خۆپێشاندان کرد

لە شارۆچکەکانی چەمچەماڵ و ڕانیەش خۆپیشاندان دەستیپێکرد و خۆپیشاندەرانی چەمچەماڵ ڕێگای کەرکوک سلێمانییان داخست.

هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانی شارۆچکەی سەیدسادق و ڕانیە، لە شارۆچکەکانی چەمچەماڵ و ڕانیەش خۆپیشاندان دەستیپێکرد.

خۆپیشاندەرانی چەمچەماڵ، لە ئێستادا بە سوتاندنی تایە و دانانی بەرد ڕێگای کەرکوک – سلێمانییان داخستووە و داوای چاککردنی ژیانی خەڵک و دابینکردنی مووچەی خەڵک دەکەن.

بەهەمان شێوە و بۆ هەمان مەبەست سەدان کەس لە هاوڵاتیانی شارۆچکەی ڕانیە لەبەردەم باخی گشتی شارۆچکەکە دەستیان بەخۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین کردووە.

ز.ش