جموجۆڵی سەربازانی تورک بەردەوامە
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە پشتیوانی پەدەکە بێ وەستان جموجۆڵی سەربازی بەرەو باشوری کوردستان درێژە پێدەدات. شەوێ رابردوو بە دەیان ئۆتۆمبێلی زرێپۆش بەرەو ئامێدی نێردران.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە پشتیوانی پەدەکە بێ وەستان جموجۆڵی سەربازی بەرەو باشوری کوردستان درێژە پێدەدات. شەوێ رابردوو بە دەیان ئۆتۆمبێلی زرێپۆش بەرەو ئامێدی نێردران.
بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنیوز، شەوی رابردوو بە دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چوونە گوندی گوهەرزیی ناوچەی ئامێدیی دهۆک.
سەرجەم جموجۆڵەکان بە پاسەوانی پەدەکە ئەنجام دەدرێن. ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان لە ناوچە داگیرکراوەکاندا بە ئاڵای هەڕێمی کوردستانەوە دەسوڕێنەوە. پەدەکە سەربازانی تورکی داگیرکەر دەپارێزێت.