جەنگاوەرانی هەبەدەهە لەدژی ئۆتۆمبێڵی پۆلیس چالاکیان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی تیمی محەمەد ئاکاری هەبەدەهە لە ئامەد لەدژی ئۆتۆمبێڵی پۆلیسی تورک چالاکیان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی تیمی محەمەد ئاکاری هەبەدەهە لەبارەی چالاکی ئامەد راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"جەنگاوەرانمان لەدژی هێرشی دڕندانەی گۆشەگیری و لەناوبردن چالاکیەکانیان فراوان دەکەن. ئێمە بە هێزی خۆمان کە لە شەهیدانمان وەری دەگرین لەدژی دوژمن چالاکی ئەنجام دەدەین و سەرنجی هەموو جیهان رادەکێشینە سەر گۆشەگیری و هێرشی نێو زیندانەکان.

لە گەڕەکی یەنیکوی ئامەد لەسەر رێگەی ئێلح لە ١٧ی کانونی دووەم کاتژمێر ٢٢:٣٠ لەدژی ئۆتۆمبێڵی زرێپۆشی عەقرەب چالاکی ئەنجامدرا. پۆلیسەکان بەهۆی چالاکیەکەمانەوە ترسێکی زۆریان لێنیشت و جەنگاوەرانمان بە سەلامەتی شوێنی رووداوەکەیان بەجێ هێشت.

ئێمە هێرشی گۆشەگیری و لەناوبردن، فشاری دڕندانەی لەسەر زیندانیە شۆڕشگێرەکان و تاریکەکانی زیندان هەڵدەوەشێنین."

ف.ق