جەندرمەی تورک رێگای گوندی ئامارای ڕێبەری گەلی کوردیان داخست

ئاهەنگی نەورۆز لەلایەن هەدەپەوە لە ناوچەی خەلفەتی روحا دەستیپێکرد، بەڵام پۆلیسی تورک رێگری کرد و ناوچەکەی گەمارۆدا.

ئاهەنگی نەورۆز لەلایەن رێکخستنی هەدەپەی شاری روحا لە ناوچەی خەلفەتی دەستپێکرا، بەڵام لەلایەن پۆلیسی تورکەوە رێگری لێکرا. دواتر پۆلیسی ناوچەکەی بە گشتی گەمارۆدا، هاتوچۆی داخست. هەموو هاوڵاتیان بە خاڵی پشکنیندا تێپەڕ بوون.

لە هەمانکاتدا رێگای گوندی ئامارا کە زێدی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردە لەلایەن جەندرمەکانەوە داخرا.

ف.ق