جەنگاوەرانی ھەبەدەھە لە بەرواری چالاکیەکیان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی محەمەد خەیری دورموش سەر بە ھەبەدەھە، لە ناوچەی بەرواری سەر بە سێرت لە دژی ئۆتۆمبێلی داردەستێک چالاکییان ئەنجامدا.

جەنگاوەرانی محەمەد خەیری دورموش سەر بە بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان  (ھەبەدەھە) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە ، شەوی ١٤ی ئەیلولی ٢٠٢٣، لە ناوچەی بەرواری سەر بە سێرت لە دژی ئۆتۆمبێلی کەسێک بەناوی 'سەیهان تامور'، کە لە بەردەم خانەی مامۆستایان ڕاگیرابوو، بە کۆکتێل مۆلۆتۆف چالاکییان ئەنجامدا و ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی سووتا و بەشێوەیەک چیتر بەکارناھێنرێت.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، "ئەو داردەستانەی ماوەیەکی زۆرە دژی گەلەکەمان و هێزەکانی ئازادی هاوکاری دەوڵەتی فاشیستی- داگیرکەر دەکەن، ھەموو کات دەبنە ئامانجمان. ئەو هێزانەی کە لە ڕێگەی سیخوڕیەوە خیانەت لە گەلەکەمان دەکەن و بەشداری تۆڕی خیانەتەکانی پەدەکە دەبن، دەبێت دەستبەجێ دەست لەو خیانەتە ھەڵبگرن، بەپێچەوانەوە وەک داگیرکەران تێکدەشکێنرێن".

ژ.ن