جەنگاوەرانی ھەبەدەھە لە پرسوس ئۆتۆمبێلی 'فاشیستێکی ئاکەپە'یان سووتاند

جەنگاوەرانی 'ساڵح کەنداڵ' سەر بە ھەبەدەھە ڕایانگەیاند، لە ناوچەی پرسوسی ڕحا ئۆتۆمبێلی 'فاشیستێکی ئاکەپە'یان سووتاندووە.

جەنگاوەرانی 'ساڵح کەنداڵ' سەر بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەھە) ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا ھاتووە، "رێگە بە داردەست، سیخوڕ و خیانەت نادەین. لەو تاوانانە خۆشنابین کە دژی شۆڕشی یەکگرتوو و خەباتی ئازادی گەلەکەمان ئەنجامدراون".

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، بۆ ھۆشداریدان بەو کەسانەی بوونەتە داردەستی کارە چەپەڵەکانی دەوڵەتی فاشیست لە ڕحا، کەوتوونە جموجۆڵەوە و وەک جەنگاوەرانی ساڵح کەنداڵ سەر بە هەبەدەھە، ئێمە لە دژی هاوکاری و خیانەت چالاکی ھۆشداریدانمان ئەنجامدا."

ھاوکات لەبارەی چالاکییەکە ئەم زانیاریانە خراوەتەڕوو: "٢٤ی ئەیلول کاتژمێر ٢١:٠٠ لە پرسوس، ئۆتۆمبێلی فاشیستێکی ئاکەپەمان کردە ئامانج و لە ئەنجامی چالاکییەکی سابۆتاژ ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی سووتا".

ژ.ن