جەنگاوەرانی ھەبەدەھە لە شڕنەخ چالاکییەکان لە دژی قەیوم ئەنجامدا

جەنگاواەرانی عەلی چیچەک سەر بە ھەبەدەھە، لە پارکینگێکی شارەوانی، کە لەلایەن قەیومەوە بەڕێوەدەبرێت، لە شڕنەخ چالاکییەکیان ئەنجامدا.

جەنگاواەرانی عەلی چیچەک سەر بە بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (ھەبەدەھە) ڕایانگەیاند: "شەوی ١ی ئەیلولی لە شڕنەخ پارکینگێکی سەر بە قەیوممان کردە ئامانج. بە کۆکتێل مۆلۆتۆڤ ھێرشمان کردە سەر پارکینگێک کە چەندین ئۆتۆمبێلی کاری شارەوانی تێیدا بوو، کە لەلایەن قەیومەوە بەڕێوەدەبرێت. لە ئەنجامی چالاکییەکەمان ٢ حەفارە، بارھەڵگرێک و بڵدۆزەرێک بەتەواوەی تێکشکێنران.

جەنگاوەرانی ھەبەدەھە ڕاشیانگەیاندووە، ئەو چالاکییەیان بۆ بەرزڕاگرتنی یادی تۆڵهەڵدان تەکمان (یڵماز ئوزون)، گەریلای ھەپەگە ئەنجامداوە، کە روفاتەکەی لە نێو سندوقێک رادەستی بنەماڵەکەی کرابوو.

ژ.ن