جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە شاری مێرسین ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی پۆلیسان کردە ئامانج

جەنگاوەرانی هەبەدەهەی سەر بە مەزڵوم دۆغان ڕایانگەیاند کە لە شاری مێرسین بە تەقەمەنی یارییە ئاگرینەکان ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی پۆلیسیان کردە ئامانج.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "رۆژی ١١ی ئادار لەسەر شەقامەکانی مێرسین چالاکیمان ئەنجامدا، لە گەڕەکی یالینایاک، ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی پۆلیسماندا. کاتژمێر ١٠:٠٠ی شەوێ بە تەقەمەنی یارییە ئاگرینەکان زرێپۆشێکی پۆلیسانمان کردە ئامانج و پاشان جەنگاوەرەکانمان بە سەرکەوتوویی گۆڕەپانەکەیان بەجێهێشت."