جەنگاوەرانی ماک بە تەقەمەنی هێرشی کردە سەر بنکەیەکی پۆلیسی شاری گەڤەر

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند، لە وڵامدانەوە بە سەرکوتی سیاسی و سەربازییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بە تەقەمەنی بنکەیەکی پۆلیسی شاری گەڤەریان کردووتە ئامانج.

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) سەبارەت بە چالاکییەکەیان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "شەوی ٦ی ئەیلول، کاتژمێر ٢٣:٤٠ خولەک، شەڕڤانانمان هێرشیان کردە سەر بنکەی پۆلیس لە گەڕەکی ٧٥ لە شارۆچکەی گەڤەر."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "شەڕڤانانمان بە تەقەمەنیەوە بینای بنکەی پۆلیسی داگیرکەرانیان کردە ئامانج، لە ئەنجامی چالاکییەکەدا زیانێکی زۆر بەر بارەگاکەیان کەوت و هاوکات ئاگرێکی مەزن لە بیناکە کەوتەوە و هێزی ئەمنی و پشتیوانی ڕەوانەی ناوچەکە کران. لەم چالاکییەکدا ژمارەیەکی زۆر لە داگیرکەران بریندار بوون کە تا ئێستاش بە وردی ژمارەیان بەدەست نەهاتووە. دوای ئەنجامدانی چالاکییەکە، شەڕڤانانمان بە سەرکەوتوویی گەڕانەوە بۆ شوێنی خۆیان."

لە راگەیەیەندراوەکەی ماک دا سەرەنج خراوەتە سەر هێرشی داگیرکەران، سەرکوتی سیاسی و سەپاندنی گۆشەگیری و بەرخۆدانی گەریلا. هەروەها راگەیەندراوە: "داوا لە گەلی وڵاتپارێز و گەنجە قارەمانەکانمان دەکەین لەبەرامبەر هێرشی تیرۆریستاندا بێدەنگ نەبن و خۆیان لە ڕیزی تێکۆشەرانی ئازادی کوردستاندا ڕێکبخەن و لێپێچینەوە لە داگیرکەران بکەن. ئەمڕۆ ڕۆژی تێکۆشانە. لەدژی داگیرکەران و زاڵمان، پێویستە بە ڕۆحی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی، بەرخۆدانی گەل و گەریلا یەکبگرین. ئەمڕۆ ڕۆژی یەکگرتنە بە ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانیەوە لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ دژ بە دوژمنان کۆ ببینەوە."