جەنگاوەرانی ماک: خزمەتکارێکی شەڕی تایبەتمان سزادا

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند، خزمەتکارێکی شەڕی تایبەتمان لە ئامەد کە خزمەتی بە شەڕی تایبەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەکرد سزا دا.

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند، لە ٣٠ی ئەیلول لە ناوچەی ئۆفیسی ئامەد هێرشیان کردووەتە سەر فرۆشیارێکی ماددەی هۆشبەر بە ناوی م.ک و سزایان داوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئەم کەسە لە ناوچەکەدا مادەی هۆشبەری دەفرۆشت و بەشێک بوو لە تۆڕی لەشفرۆشی، ژنان و گەنجانی لە بەها کۆمەڵایەتییەکانیان دوور دەخستەوە و بەرەو کاری بێ ئەخلاقی هانیانی دەدا و پاشان ناچاری دەکردن خزمەت بە سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت بکەن.

ماک ڕایگەیاندووە کە (م.ک.) لە دوا کردەوەیدا ژنێکی کردبووە ئامانج و وەک ئامرازی کاری بێ ئەخلاقی بەکاری دەهێنا، لە بۆسەیەکدا دوای دەستبەسەرکردن و لێکۆڵینەوە سزا درا.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو گەلەکەمان ئەوەیە کە گەلەکەمان پێویستە ئاگاداری منداڵ و بوارەکانی ژیانیان بن و دژی شەڕی تایبەت ببنەوە، نەتەنها جەنگاوەرانی ئازادی، بەڵکوو پێویستە هەموو گەلەکەمان دژی ئەم ئاژاوەگێڕانە بوەستنەوە و بە تێگەیشتن و هەستی کۆمەڵایەتیەوە تێکۆشان بکەن."

لە هەمان کاتدا، ماک ڕایگەیاندووە: "وا دەچینە ناو ٢٦ـەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی دژی ڕێبەر ئاپۆوە. بەوبۆنەوە داوا لە جەنگاوەرانمان و گەلەکەمان دەکەین، بەشداری هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ' بن بە تایبەتی لە پێناو ژیانی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی خۆیاندا بەرپرسیاریەتی هەڵبگرن. ئێمە بەڵێن دەدەین ئەو کەسانەی بە کردەوەکانیان بەها ئەخلاقیەکانی کۆمەڵگاکەمان دەکەنە ئامانج لێپرسینەوەیان لێدەکەین و بەسزای خۆیان دەگەیەنین."