جەنگاوەرانی ماک لە ئێلیح و لجێ چالاکییان کرد

جەنگاوەرانی ماک لە دە گەڕەکی ئێلیح لە دژی هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەریان کرد. لە لجێی ئامەدیش شۆفڵێکی بارەگای سەربازی لەناوبرا.

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) لەبارەی چالاکییەکانیان لە دژی کودەتای قەیوم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "جەنگاوەرانمان ئێوارەی ٦ی تشرینی دووەم لە زۆر گەڕەکی ئێلیح لە بەرامبەر هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر رژانە شەقامەکان. جەنگاوەرانمان لە چەندین شوێن بەربەستیان دانا و تا نیوەشەو خۆڕاگرییان کرد. لە گەڕەکەکانی باغلەر، ئیپراگاز، کۆچەرا، جودی، پەترۆلکەنت، کارشیاکا، ئەمەکلی تۆکی، هیلال، پازاریەری و بایندر بە بۆمبی دەستکرد، مۆلۆتۆف و فیشەکی هەوایی بەرپەرچی هێرشە دژوارەکانی پۆلیسیان دایەوە. کۆنترۆڵی بەشێکی زۆری گەڕەکەکان بەدەست جەنگاوەرانمانەوە بوو داگیرکەران بە پشتیوانی ئاسمانی هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی بەرخودان. لەو شەڕەدا کە تا بەرەبەیانی بەردەوام بوو ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر برینداربوون.، گورز لە چەندین ئۆتۆمبێلی زرێپۆش وەشێندرا.

جەنگاوەرانمان ٥ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٢٠:٤٥ لە گۆڕەپانی ئاپێ موسا لە ناوچەی لجێی ئامەد لە گوندی پەیکۆ گورزیان لە شۆفڵی بارەگای سەربازیان وەشاند. شۆفڵی جۆری ئیسکاڤاتۆر کە لە دروستکردنی رێگەی سەربازیدا بەکاردەهێندرا بە سابۆتاژ سوتێندرا".