جەنگاوەرانی یەپەسە ژن بە بۆنەی ١٤ی تەمووزەوە لە گەڤەر چالاکییان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی شۆڕش زێوکی یەپەسە ژن رایانگەیاند، کە بە بۆنەی ساڵیادی بەرخودانی رۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمووز لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ چەند چالاکییان ئەنجامداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە شەوی ١٤ی تەمووز لە گەڕەکی ئۆرمانی گەڤەر بەبۆنەی ٤٢هەمین ساڵیادی رۆژووی مردنی گەورە چالاکییان ئەنجامداوە.

جەنگاوەرانی شۆڕش زێوکی یەپەسە ژن رایانگەیاند، کە بە فیشەکی هەوایی و بۆمبی دەستکرد، هەڵیانکوتاوەتە سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی دوژمن کە بە گەڕەکەکەدا تێپەڕدەبوو، لەو بارەوە رایانگەیاندووە، "چالاکییەکە لە گەڕەکێکەوە گواسترایەوە بۆ گەڕەکێکی دیکە. لە گەڕەکەکانی ئۆرمان، کشلا، جومهوریەت و ئەسەنتەپە جەنگاوەرانمان بازگەیان دانا و بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'، 'بێسەرۆک ژیان نابێت'، 'زاپ، ئاڤاشین، مەتینا سڵاو لە گەریلا' و 'بژی بەرخودانی زیندانەکان'، 'پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە' وەڵامی هێرشەکانی دوژمن درایەوە".

هـ. ب