جەنگاوەرێکی ئەڤینداری ئازادی: شەهید ڕاپەڕین رەشید

ڕاپەڕین رەشید کە هەتا دواساتەکانی تەمەنی گورزی لە دوژمن وەشاند و گەیشتە کاروانی نەمران، لەو ڕۆژەی بەشداری ناو هێڵەکانی گەریلابوو و بوو بە سیمبۆڵی خەبات و ڕاستگۆیی.

شەڕڤانی یەپەژە ڕاپەڕین ڕەشید لە ٩ـەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا، لە لایەن بنەماڵەکەیەوە لە ئەدەنە یادکرایەوە.

حەسرەت ئایدۆغان لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێ سێرت لە شاری ئەدەنە لە دایک بووە، لەگەڵ چاندی بۆتاندا گەورەبوو. هەرێمی بۆتان لە تێکۆشانی ئازادی گەلدا هەموو کات ڕۆڵیکی گرنگی هەبووە. ئەمەش بوو بە هۆکاری ئەوەی حەسرەت ئایدۆغان زۆر زوتر و باشتر لە بزوتنەوەی ئازادی کوردستان بناسێت و نزیکبێتەوە. حەسرەت ئایدۆغان کە لێگەڕینی بۆ ژیانێکی پڕمانا دەکرد، لە ساڵی ٢٠١٢دا بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلابوو. دوای ئەوەی بوو بە گەریلا ناوی ڕاپەرین رەشیدی هەڵبژارد. ئیدی ئامانجی بنەڕەتی بوو بە مسۆگەرکردنی ئازادی ژن و گەل. لەسەر ئەم بنەمایە بۆ بەهێزکردنی تێکۆشانی، لە هەموو گۆڕەپانێک بە شێوەیەکی چالاک ژیانی بەڕێدەکرد. ڕاپەرین ڕەشید لە چیاکانی کوردستاندا زیاتر دەکەتە ژێر کاریگەری گەریلاکانی ژنەوە.

بۆ ئەوەی بتوانێت ببێت بە شەڕڤانێکی قارەمان و فیداکاری گەلەکەی لە هەموو ڕویەکەوە خۆی بەرەوپێشەوە دەبرد. لە کاتی هێرشەکانی دەوەڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر عەفرین لە ساڵی ٢٠١٥دا وەک شەڕڤانێکی یەپەژە ڕۆشتە عەفرین.

ڕاپەرین رەشید بە شێوەیەکی قارەمانانە لە بەرامبەر دوژمن شەڕی کرد و لە ١٣ی ئاداری ٢٠١٥دا گەیشت بە کاروانی شەهیدان.

ناسناو: ڕاپەرین رەشید

ناو پاشناو: حەسرەت ئایدۆغان

ناوی دایک – باوک: قەدریە – عەلی

شوێن و کاتی لە دایک بوون: ئەدەنە ١٩٩٥

کاتی بەشداریکردن: ٢٠١٢

کاتی شەهیدبوون: ٢٠١٥