جۆشوخرۆشی نەورۆز لە سەرحەد
لە شارەکانی هەرێمی سەرحەد ئاگری نەورۆز کرایەوە.
لە شارەکانی هەرێمی سەرحەد ئاگری نەورۆز کرایەوە.
لە شارەکانی هەرێمی سەرحەد ئاگری نەورۆز کرایەوە، ئاگری نەورۆزی ئەمڕۆ لە ناوچەی گیادینی ئاگری، ناوچەی کۆپی موش، ناوچەی شەمزینانی جولەمێرگ کرایەوە.
ئاگری/گیادین
جەماوەر لە شەقامی ئینۆنو تا گۆڕەپانی نەورۆز ڕێپێوانیان کرد. پەرلەمانتاران و چەندین کەسێتی سیاسی و ئەندامی ڕێکخراوەکان و سەدان کەس بەشداربوون.
ئەندامی دەم پارتی ئۆزنور بارتن گوتی: "مێژووی نەورۆز هێندەی مێژووی مرۆڤایەتی گرنگە. مێژووی ٤ هەزار ساڵەیە. نەورۆز بۆ ئێمە، بەرخۆدان و ئاشتی و چالاکی دیموکراتیکە".
ئۆزنور تیشکی خستەسەر بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، گوتی: "ئەم بانگەوازە بۆ پێکەوەژیان و ئازادی گەلان کرا. هەموومان بەرپرسیارین. ئەم بەرپرسیارێتییە مێژووییە لەئەستۆی ئێمەشە".
پاشان ئاگری نەورۆز کرایەوە، جەماوەر لەدەوری ئاگری نەورۆز کۆبوونەوە و بە گۆرانی هونەرمەندان کۆتایی هات.
موش/کۆپ
لە گۆڕەپانی تێرمیناڵ لە کۆپ ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەچوو، گەلی کۆپ لە سەرلەبەیانییەوە چوونە گۆڕەپانەکە. زۆربەیان گەنجان و ژنان بوون. بۆ ماوەیەکی زۆر هەڵپەڕین. درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن ژیان ئازادی" و "کوردستان دەبێتە گۆڕستانی فاشیزم" بەرزکرایەوە.
پەرلەمانتار سومەیە بۆز گوتی: "٢١ ی ئادار دەگەینە ئاشتی و ئازادی. ئێمە شوێنکەوتەی ئەو کەسانەیەن بۆ نەورۆز ئاگریان لە جەستەیان بەردا".
پەرلەمانتار کاموران تانهان ڕایگەیان ئەمساڵ دەبێتە ساڵی ئازادیی گەلی کورد، تیشکی خستەسەر پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ، گوتی: "پێویستە خاوەنداری لەم پەیامە بکەین و لە هەموو گۆڕەپانێک زیندوو ڕایبگرین. کاتی ئازادی و ئاشتی و یەکێتییە".
پاشان ئاگری نەورۆز کرایەوە و ئاهەنگە بە گرێدانی هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.