ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە دوران کاڵکان لەمیانی بەشداربوونی لە بەرنامەیەکی تایبەتی میدیا هابەر تی ڤی بەم جۆرە هەڵسەنگاندنی کرد:
"سەرەتا بە رێزەوە سڵاو لە بەرخودانی ئیمراڵی و رێبەر ئاپۆ دەکەم. ئێمە بەردەوام هەڵسەنگاندن بۆ بابەتی گۆشەگیر دەکەین، گفتوگۆی لەبارەوە دەکەین، خۆی لەخۆیدا دەبێت ئەوە بکەین. نەک هەر گفتوگۆ، دەبێت ئێمە هەم سیستمی ئەشکەنجە و پاکتاوکاری لە ئیمراڵی و هەمیش گۆشەگیری ٢٥ ساڵە کە ئەنجام دەدرێت بە باشی تێبگەین. بەگوێرەی ئەوە دەبێت پەرە بە هەڵوێست و تێکۆشانی راست و دروست بدەین. دۆخی ئەوێ، دۆخێکی ئاسایی نییە. دۆخێکە کە نەک هەر تەنیا پەیوەندی بە کوردانەوە هەبێت، بەڵکوو پەیوەندی بە هەموو چەوساوەکان، ژنان و رەنجدەرانەوە هەیە. تێکۆشانێکی مێژوویی لەئارادایە. گۆشەگیری لەسەر ئەو بنەمایە جێبەجێ دەکرێت. ئەم سیستمە خۆی لە خۆیدا لە سەر ئەو بنەمایە دامەزراوە. سەبارەت بە گۆشەگیری، شتێکی نوێ نییە. هیچ گۆڕانکارییەک بوونی نییە. رۆژەڤی سیاسی لە تورکیا دەگۆڕدرێت، هەڵبژاردن بەڕێوەیە، شەڕ روودەدات. ئەمانە بە راستی گۆڕانکاری دروست دەکەن یان نا؛ جێگەی مشتومڕە. ئەمانە دەکرێن بەڵام ئاخۆ لە رۆژەڤی سیاسیدا هیچ گۆڕانکارییەک هەیە؟ دەکرێت بە راستی مرۆڤ بەوانە بڵێت رۆژەڤی سیاسی؟ بەڕای من مشتومڕ هەڵدەگرێت. هەربۆیە سیاسەتی راستەقینە ناگۆڕێت. یاخود لە سیستمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و پاکتاوکردن لە ئیمراڵیدا هیچ گۆڕانکارییەک روونادات. لەراستیدا ئەوەی سیاسەت لە تورکیادا یەکلایی دەکات، ئەمەیە.
ئێستا دەڵێن کە هەڵبژاردنە. دیسان هیچ گۆڕانکارییەک نییە. لە مانگی ئەیلولەوە گفتوگۆ لەسەر سەردانی سی پی تی بۆ ئیمراڵی دەکرا. دواجار سی پی تی رایگەیاند کە راپۆرتی خۆی ئامادەکردووە و رەوانەی بەڕێوەبەری کۆماری تورکیای کردووە. دوایین لێدوان و راگەیەندراو لە بارەی گۆشەگیری و سیستمی ئەشکەنجە و قڕکردن لە ئیمراڵی ئەوەیە. بەڵام ئەو راپۆرتە هیچ ناوەرۆکێکی تیا نییە. هیچ زانیارییەکی تێدا نییە. کۆمیتەی رێگریی لە ئەشکەنجە دەڵێت ئێمە ناردوومانە، ئیتر پەیوەندی بە دەوڵەتی کۆماری تورکیاوە هەیە. یاخود دەکەوێتە لای حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە. دەڵێت ئەوەی دەمێنێتەوە بڵاویبکەنەوە، بڵاونەکەینەوە، لەبارەی ناوەرۆکەکەی، زانیاری راستەقینە بدەن یان نا، ئەوان دەزانن.
دۆخێکی مایەی سەرنجە، مرۆڤ نازانێت چی بڵێت. دۆخێکی بەو جۆرەیە کە گۆشتیان وەک ئەمانەت بە پشیلە سپاردووە. خۆی لەخۆیدا ئەوانەی کە گۆشەگیری جێبەجێ دەکەن و ئەم سیستمە بەڕێوەدەبەن ئەوانن. ئەگەر سی پی تی لەکاتی سەردانی تورکیا، سەردانی ئیمراڵی سەبارەت بە دۆخی ئەشکەنجە لە ئیمراڵی بڕیار بدەن، هیچ واتایەکی نییە کە بە دیکتاتۆریەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە و دەوڵەتی کۆماری تورکیا بڵێن. خۆی لەخۆیدا ئەوان دەیکەن. ئەوەشی کە دەیکەن هەرخۆشیان دەیزانن. چ واتایەکی هەیە کە بڵێن، ئێوە دەیکەن؟ خۆی لە خۆیدا دەیکەن و بە ئەنقەست دەیکەن.
دەڵێت تۆماری ئێمە ئەوەیە بەڵام مرۆڤ لەو تۆمار و یاداشتە هیچ شتێک تێناگات. هیج پەیوەندییەکی بە ئازادی و دیموکراسیەوە نییە و مێشکێکی ئاسایی نابێت کە مرۆڤ وەک بنەمایەک بیبینێت. ئەگەر شتێک لەوبارەوە بێتە دەرەوە، بریارێک سەبارەت بە کردەوەکانی دەوڵەتی کۆماری تورکیا و حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە بدرێت، هەڵوێستێک بگیرێتەبەر، هەر هیچ نەبێت دەبێت بزانرێت کە سی پی تی ئەوە رادەگەیەنێت. دەبێت گوشار بکات، رەوانەی رێکخراوەکانی دیکەی بکات. دەڵێت رەوانەی ئەوانەی دەکات کە ئەنجامی دەدەن، وەک ئەوەی ئاگایان لێی نەبێت. تۆ دەیکەیت. خۆی لەخۆیدا ئەوەی ئەشکەنجە و گۆشەگیری دەکات ئەوانن. کەواتە تۆ هیچ شتێک ناکەیت.
دەڵێت شێواز و بنەمای ئێمە بەو جۆرەیە. بنەمای بەو جۆرە نابێت. ئەمە چ بنەمایەکە؛ هیچ واتایەکی نییە. سی پی تی، بۆ ئەوەی گوشارەکانی چالاکی کوردان و دۆستانی لەسەر خۆی لاببات، لێدوانی بەم جۆرەی دا، بەڵام نەیتوانی ئەو گوشارە لە کۆڵ خۆی بکاتەوە. وەک ئەوەی شتێکی کردووە، بەڵام لە راستیدا نەکراوە. فریودانە، فرت و فێڵە. دەبێت مرۆڤ ئەوە ببینێت. باشتر خۆی دابەدەستەوە. دەبێت ئێستا نەبێت. هیچ دۆخێک نییە کە ئێمە بەم جۆرە لەسەر ئەوە هیچ شتێک بڵێین.
خۆی لە خۆیدا، ئەوەی ئاشکرا بووە، ئەمەیە. سیستمی ئیمراڵی، سیستمێکە کە بە هاوبەشی بەڕێوەدەبرێت. ٢٥ ساڵە کە گۆشەگیری، ئەشکەنجە و سیستمی ئیمراڵی پێکەوە بە هاوبەشی بەڕێوەدەبرێن. زیاتر لە دوو ساڵە کە بە دڵنیاییەوە ئەو سیستمە پێکەوە بەڕێوەدەبرێت. هەندێک رەخنە لە یەکتر دەگرن یان نا، ئێمە نازانین. بیشیکەن لە نێوان خۆیاندایە، کەس ئاگای لەوە نییە. لەبەر ئەوەیە کە هیچ ئەنجامێکی نابێت.
لەگەڵ ئەوەدا، دەبێت مرۆڤ ئەوانە ریسوا بکات. بەمە دەوترێت سیستمی یاسایی، دەوڵەتی یاسا، بەناو یاسای دیموکراتیک. هیج پەیوەندییەکی بە دیموکراسیەوە نییە. ناکرێت کە راستیەکی بەم جۆرە بوونی هەبێت. لەراستیدا لەم رێگەیە هەموو رەوایەتیەک بە ئەشکەنجەگەر دەدەن. لێرەدا هیچ مافێک بۆ ئەوەی ستەمی لێدەکرێت بوونی نییە. وەک ئەوەی مافی هەبێت وێنا دەکرێت. بەڵام ئەوەی رەوایەتی بە ئەشکەنجە دەدات، هیچ شتێک بە ئەشکەنجەگەرەکان ناڵێت، خودی کۆمیتەکەیە. کۆمیتەیەک کە هیچ شتێک بە ئەشکەنجەگەرەکان نەڵێت چۆن رێگری لە ئەشکەنجە دەکات.
راستی بابەتەکە بەم جۆرەیە. دەبێت مرۆڤ راوەستەی لەسەر بکات. هەروا بەسەریدا تێپەڕ نەبێت. لە رێگەی ئەم دۆخەی ئیمراڵییەوە، نەک هەر دۆخی دەوڵەتی کۆماری تورکیا، دیموکراسی و یاسای ئەوروپاش چییە، هەمووی ئاشکرا دەبێت. هاوئاهەنگییەک هەیە، دەبێت لەسەر ئەوە راوەستە بکەین. نابێت دەستبەرداری تێکۆشانی یاسایی بین، بەڵام ئەوەی سەرەکییە تێکۆشانی بیردۆزی و سیاسیە. چالاکی دەکرێن. لەم قۆناغەشدا هەوڵی گرنگ خرانەگەڕ. لە چوار لای جیهان کورد، دۆستانی، هێزە شۆڕشگێڕە و دیموکراتیکەکان، رۆشنبیران لە پێناو ئازادی رێبەر ئاپۆ لەسەر پێن، رێپێوان دەکەن. هەڵوێستی پشتیوانی لە رێبەر ئاپۆ لە ئاماڕاوە تا هەر چوار لای جیهانی تەنیوەتەوە، لە چالاکییەکاندا یەکگرتوو هیە. پیرۆزباییەکانی ٤ی نیسان بەراستی پڕاوپڕ و بەهێز و کاریگەر بوون.
لە رێگەی ئەو چالاکییانەوە ئاشکرا بوو کە کۆمەڵگا، کورد، لایەنە دیموکراتیکەکان چۆن لەگەڵ رێبەر ئاپۆ یەکیان گرتووە. رۆژێک دوو رۆژ دواتر لەسەر ناوی مەیدانداری و چاڵنج و تەحەدای سەرمایەداری، کۆنفڕانسێکی زۆر گرنگ لە هامبورگ سازکرا. لە کۆنفڕانسەکەدا تێزەکانی رێبەر ئاپۆ خرانە بەرباس. بێ گومان هزرێک کە چاڵنج و مەیدانداری مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بکات، تیۆری مۆدێرنیتەی دیموکراتیکە. رێبەر ئاپۆ پەرەی بەوەدا. ئەوان گفتوگۆیان لەوبارەوە کرد. لەگەڵ رۆشنبیرانی جیهان، هێزە دیموکراتیک و شۆڕشگێڕ و لایەنە ئازادیخوازەکان زۆر گفتوگۆی جدی کرا. ئەگەرچی بە پشتگیری سی پی تی، ئەوروپا و ناتۆ هەوڵی جێبەجێکردنی گۆشەگیرییەکی نەبینراویش دەدرێت، رێبەر ئاپۆ ئەو گۆشەگیرییەی شکاندووە. دیوارەکانی ئیمراڵیان رووخاندووە، هزری خۆی گەیاندووەتە ژنان، گەنجان، کرێکاران، رەنجدەران و هەموو بندەستان لە چوار لای جیهان. ئەمە راستیەکە لەبەر چاوە.
پشتیوانی لە رێبەر ئاپۆ زۆر زیاد دەکات و لە چوار لای جیهان بڵاودەبێتەوە. هەوڵ بۆ تێگەیشتن لە هزر و تێزەکانی رێبەر ئاپۆ، خۆگونجاندن، یەکگرتن لەگەڵیدا، بە پڕۆڤە و هەنگاوی پراتیکی زۆر دەبێت و بە چوار لای جیهاندا بڵاو دەبێتەوە. لەپێشەوە ژنان، هەموو بندەستان دەگرێتە خۆی. ئەوەی گرنگ و سەرەکیە ئەمەیە. ئەوەی سیستمی گۆشەگیری ئیمراڵی تێکدەدات ئەمەیە. ئەمە لە قۆناغێک کە ئێمە تیایداین بە بۆنەی رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆوە زۆر بە بەرفراوانی روویدا، لە داهاتووشدا روودەدات. لە راستیدا ئەوەی کە سیاسەت دیاری دەکات، ئەنجامی هەمیشەیی لێدروست دەبن، ئەم تێکۆشانەیە. بەم تێکۆشانە سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری تێکدەدرێت، دیوارەکانی ئیمراڵی دەڕوخێن، فاشیزم لەناو دەچێت، تورکیا دیموکراتیک و کوردستان ئازاد دەبێت. بەم جۆرە هاوپشتییەکی گرنگی مێژوویی بە رێپێوانی ئازادیی مرۆڤایەتی دەکرێت.
هاوڕێ فازل
ئەم رۆژانە، رۆژانێکی مێژوویین. رێپێوانی ئازادی ٥٠ ساڵە کە بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ بەرەوپێش دەچێت، هەم گرنگترین قارەمانەکانی مێژووی هێنایە ئاراوە، هەمیش هەموو رۆژێکی بە چالاکی قارەمانێتی بەڕێکرد. ئەمە زۆر گرنگە. ئێمە بە مانگی ئادار دەڵێین مانگی قارەمانێتی؛ مانگی ئایار مانگی شەهیدان، مانگی حوزەیران مانگی گیانبازی، تەمموز مانگی شکۆی نەتەوەیی. ئاب لەخۆیدا مانگی ١٥ی تەباخە، ٢٧ی تشرینی دووەم ژیانەوەیە، مانگی سەرلەنوێ دامەزرندنەوەیە. هەموو رۆژێکی ئەو مانگە بە قارەمانێتی تێپەڕ دەبێت. ئەمە تێکۆشان لە سەر هێڵی گیانبازیدایە، بە ئاستێکی قارەمانی، ئازایەتی و گیانبازی بەڕێوەدەبرێت. هەڵوێستی مێژوویی قارەمانێتی کوردان، هەم گەورەتر و واتادارتر و هەمیش بە جەماوەری دەکات. قارەمانێتی گەل دەهێنێتە ئاراوە، ئەمە قۆناغێکە کە بە هاوڕێ حەقی قەرار دەستیپێکردووە و تائێستا بەردەوامە. لەم دواییەدا ئاشکرا کرا کە رۆڵەی قارەمانی بۆتان، فەرماندەی پێشەنگی ئارگەکە و هەپەگە، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتیمان هاوڕێ فازل بۆتان شەهید بووە. هەورها ئاشکرا کرا کە رۆڵەی ئازای گەلی لجێ و ئامەد هەڤاڵ جەمال ئامەد شەهید بووە. ئەویش لە بنەماڵەیەکی زۆر وڵاتپارێزە. لە بنەماڵەیەکە کە شەهیدی زۆریان هەیە، لە ژینگەیەکی کۆمەڵایەتی تێکۆشەرەوە هاتووە. پشتیوانی زۆر گرنگیان بە تێکۆشانی ئازادیمان کردووە. لە سەر ئەو بنەمایە سەرەتا فەرماندە گەورەکانی ئارگەکە و هەپەگە هاوڕێ فازل بۆتان و جەمال ئامەد و لە کەسایەتی ئەواندا هەموو شەهیدان بە رێز و پێزانینەوە بە بیر دێنمەوە.
بڕیارگەی ناوەندیمان لە بارەی هەڤال فازلەوە راگەیەندراوی دا، زۆر گرنگ و واتادار بوون. یادکردنەوە و گفتوگۆی زۆر بەنرخ کران. ئێمە وەک بزوتنەوە و گەل هەوڵماندا کە تێبگەین و بە هۆشمەندی ئەرک و بەرپرسیارێتی کە خستوویانەتە ئەستۆمان، ئێمە هەوڵماندا کە ئەوەی پێویستە بیکەین. هەڤاڵ فازل هەڤاڵێک لەو هەڤاڵانەبوو کە ئازایەتی، وڵاتپارێزی، خۆڕاگری و قارەمانێتی مێژویی بۆتانی بە باشترین شێوە نوێنەرایەتی دەکرد. مرۆڤ دەتوانێت بە ئاسانی ئەمە بڵێت. جەنگاوەرێکی پێشەنگ و بژاردەی نەوەیەکی قارەمان بوو کە بەرە ئاگری ئازادی کە فەرماندەی گەورەمان عەگید دایگیرساندبوو هەنگاوی ناو و دەستی دایە ئەو ئاگرە و سەرباری هەموو دژوارییەکان گەشتر و بەگوڕتری کرد و وەک ئاگری نەورۆز لە چیائازادەکان دایگیرساند. بەراستیش گەنجانی بۆتان لە ناوەڕاستی هەشتاکانەوە تا ئێستا، نەوەیەکی قارەمانیان هێنایە ئاراوە. جا کێ نەهات و نەچوو. لە ئەحمەد رەپۆکانەوە تا کەریم شرناکان، لە هەڤاڵ عادلەوە تا هەڤاڵ رەشید، هەڤاڵ فازل، بە دەیان فەرماندەی بەم جۆرە پشتیوانی بەنرخی تێکۆشانیان کرد، جێدەستیان لە مێژوودا جێهێشت، هاتنە ئاراوە. هزری ئازادیی ئاپۆیی، ژنان و پیاوانی ئەوی کردە وڵاتپارێز و سەرلەنوێ کردنیە قارەمان. گەیاندیە وەها ئاستێک کە بە هەست و هزر و رۆحێکی نوێ بژین. ئەم هەڤاڵانە نوێنەرانی پێشەنگن. بەرەوپیری ئەو بانگەوازە رایان کرد، بێ دوو دڵی بەشدارییان لە رێپێوانی قارەمانێتیدا کرد کە هەڤاڵ عەگید دەستیپێکرد. داستانی قارەمانێتیان نوسیەوە. هەڤاڵ فازل لە دژوارترین کاتی شەڕڤانیدا، بە ئیرادەیەکی پتەو شەڕی کرد. بووە خاوەنی هەڵوێستی هێڵی پتەو و پێگە و بناغەی قایم. بە بێ بچوکترین لادان، بە بێ دوودڵی بووە جەنگاوەری دڵسۆزی رێبەر ئاپۆ و ئازادی گەل. لە سەرلەنوێ ئامادەکردنەوەی گەریلا و گۆڕینی پاڕادیگمادا، لە پێشەنگایەتی گەریلاکانی سەردەمی نوێ، گەریلاکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکدا پێشەنگایەتی کرد.
زۆر دەمێک بوو هەڤاڵ فازلمان دەناسی. بەتایبەتیش لە تێکۆشان بەرامبەر ئەو بابەتەی پاکتاوکارەکاندا، لە تێکۆشان دژی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریدا، لە تێکۆشان لە دژی پیلانگێرییدا، لە قۆناغی ئامادەکردنەوەی گەریلادا لە سەر بنەمای پارادیگمای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک، ئێمە ناسیمان. کەسێکی ئاسایی نەبوو. بە هەموو هێزی خۆیەوە، بە هەموو وزەی خۆیەوە، خۆی بۆ ئازادی، شەڕ و تێکۆشانی ئازادی تەرخان کردبوو. هەموو شتێکی خۆی لەو پێناوەدا بەخشی. لەسەر ئەو بنەمایە بەدواداچوونی بۆ دوژمن دەکرد. لەسەر ئەو بنەمایە راوەستەی لە سەر شێواز و تەکنیک کرد. لەگەڵ هاوڕێیانمان، لەگەڵ هاوڕێیانی گەنجمان لەسەر ئەو بنەمایە بە باشی سەرقاڵ بوو و کاتی بۆ تەرخان دەکردن.
هاورێ فازل کاتی بۆ دەوروبەرییەکانی تەرخان دەکرد، لەسەر وردەکارییەکان راوەستەی دەکرد. فەرماندەی بەم جۆرە کە شەو و رۆژ لەسەر شەڕ راوەستە بکەن زۆر دەگمەنن. پێشەنگایەتی بۆ چۆنێتی بەرەوپێشبردنی شەڕ کرد کە ئێمە پێی دەڵێین شەڕی کوردینەیی و رێکخراوی تیم و تونێلەکان. تاقیکردنەوەی یەکەمی شەڕی لەم جۆرەی ئەنجامدا و مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٠٨ لە شەڕی زاپدا بووە خاوەنی پراتیکێکی سەرکەوتوو.
فەرماندەی بەرخودانی زاپ بوو. لە کۆتایی شوباتی ساڵی ٢٠٠٨ وایکرد کە سوپای دەوڵەتی تورک لە زاپ شکست بهێنێت. هاورێ فازل پێشەنگایەتی کرد. لەسەر وردەکارییەکان راوەستەی دەکرد و جگە لەوە خۆی بە شتی دیکەوە سەرقاڵ نەدەکرد. هەموو هێز و وزەی خۆی بەو تێکۆشانە و شەڕی ئازادی بەخشی. دەبێت مرۆڤەکان تایبەتمەندییەکانی هەڤاڵ فازل باش درک پێبکات. گەنجانی بۆتان، گەنجانی کورد دەبێت باش تێیبگەن. دەبێت بە زۆر شێواز و بە قوڵی لەسەری راوەستە بکەن. ئەو ئاڵایەی هەڤاڵ فازل بەرزی کردووەتەوە بشەکێننەوە بەرەوپێشی ببەن و بیگەیەننە سەرکەوتن، دەبێت گەل، گەنجان و ژنانی بۆتان بە بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی بەرەو تێکۆشان بچن.
رێپێوانی ئازادی ٥٠ ساڵە وایکرد کە هەموو رۆژێکی چالاکی قارەمانێتی ئەنجامدران. وایکرد کە هەموو مانگێک ببێتە مانگی قارەمانێتی. هەموو رۆژێکی مانگی نیسانیش بەم جۆرەیە. ئێمە وەک هێما راوەستە لە سەر هەندێک ناو دەکەین بەڵام هەموو شەهیدانی تێکۆشانی قارەمانێتی ٥٠ ساڵە وێنا دەکەن. نوێنەرایەتی و وێنای رەنج و تێکۆشانی گەل دەکەن. دەبێت بەم جۆرە تێبگەین. هەموو رۆژێک شەهیدمان هەیە. بە دەیان. ئێمە پێدەنێینە نیوەی مانگی نیسانەوە. لە نیوەی دووەمی مانگی نیسانیشدا زۆر شەهیدمان هەبووە. پێموابێت ١٥ یاخود ١٦ی نیسان بوو، هۆزان سەفکان و گروپێک لە هەڤاڵان پێکەوە لە هەفتانین شەهید بوون. ئەوان بوونە یەکەم شەهیدەکانمان لە هەفتانین. بوونە قوربانی ئاژاوەگێڕییەک. لەو ئاژاوەگێڕی و پیلانەدا پەدەکە بەشدارە. وەک چۆن ئەمڕۆ درێژە بە خیانەت دەدەن، ئەو کاتەش هەمان رۆڵی گێڕا. هەندێک پارتی و رێکخراوی عێراقی هەبوون. لە باکور لە دژی پەکەکە، لە دژی بەرەوپێشچوونی هزر و چالاکییەکان بۆ ئازادی و بەرێکخستنکردنی پیلانگێڕی سەرقاڵ بوو. لە کاتی تێکۆشان لە دژی ئەوان ئەو ئاژاوەگێڕییە کرا.
هەروەها رەنگە هەر نیوەی مانگی نیسان بوو. هەڵەنەبم ٨٦ یان دواتر بوو، هاوڕێ عەزیز عەرەب شەهید بوو. ئەو یەکەم شەهیدی عەرەب بوو کە خۆی گەیاندبووە ئێمە. پێشەنگی کۆمەڵگا عەرەبەکان بوو. لە سوریا، لە لوبنان دابڕا و هات. ئەمە لەکاتێکدابوو کە هێشتا هیچ رێکخستنەوەیەکی گەریلا و بەرەوپێشچوونێکی جددی لەئارادا نەبوو، وردە وردە مەشخەڵی ئازادی دادەگیرسان، دەیزانی ئەوە چەندە واتادار و گرنگە رێگە لەبەردەم بەرەوپێشچوون دەکاتەوە، بە شێوەیەکی گیانبازانە خۆی گەیاندە ئێمە. لە چیاکانی کوردستان، لە بۆتان بە بێ دوودڵی شەڕی کرد. بە قارەمانێتی شەڕی کرد. ئێستا بە سەدان گەنجی عەرەب رێچکەی هەڤاڵ عەزیزیان گرتووەتەبەر.
بەسەدان ژن و پیاو شەهیدبوون. دۆستایەتی کورد عەرەب لەسەر بنەمای ئازادی و خوشک و برایەتی لە بەرزترین ئاستدا بەهێز دەبێت. ئەو راستیە لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ئافرێندرا. پێشەنگایەتی بۆ هەموویان کرد. ئێستا لەبەر هاوڕێ عەزیز ئەکادیمیایەک هەیە. گەنجانی عەرەب لەو ئەکادیمیایە پەروەردە دەبن. دەبنە خاوەنی وشیاری ئازادی. دەبنە خاوەنی وشیاری خوشک و برایەتی. فێری شەڕ دەبن. لەگەڵ کورد و گەلانی دیکە لە سەر بنەمای خوشک و برایەتی، لە دژی ئەم سیستمی دەوڵەت و دەسەڵاتدارییە لەپێناو ژیانی ئازاد تێدەکۆشن. یاخود ئەو گەشەسەندنێکی مێژووییەی کە بەدیهاتووە. ئەو هاورێیانە، هۆزان سەفکان و گروپەکەی و هاوڕێ عەزیز بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونیانەوە بە رێز و پێزانینەوە بەبیردەهێنمەوە. یادی ئەوانمان لە تێکۆشانی ئازادیماندا بە زیندوویی راگرتووە، بە زیندوویی رایاندەگرین. پەکەکە ئەو هەموو بەرەوپێشچوونەی لەپێناو یادی ئەو شەهیدانەدا بەدەستهێنا. لەئێستاش بەدواوە لەسەر ئەو بنەمایە بەڕێوەی دەبات و لە سەرکەوتنی گەورەدا یادی ئەوان بە زیندوویی رادەگرێت.
سەبارەت بە دۆخی جەنگ
لە ڕاستیدا دەبوایە ئێمە باسی جەنگمان نەکردایە، بەڵکو باسی دۆخی ناچالاکبوونمان بکردایە. دوای بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بێ چالاکیی ڕاگەیاند. خواستی هەنگاوی یەکەم بۆ بەهێزکردنی دەرفەت و بوار بۆ ساڕێژکردنی برینەکانی ئەو کەسانە بنێت، کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە. دواتر، سەرەڕای هەموو هێرشەکانی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بەهۆی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە، بۆ ئەوەی لەم پرۆسە و قۆناغەدا نەبنە لایەنێکی کارە تێکدەرانەکان، بڕیاریدا لەم دۆخەدا بێ چالاکی بەردەوام بێت. بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ئەمەی بە ئاشکرا ڕاگەیاند. ئەم پرۆسەیە لەلایەن ئێمەوە بەردەوامە. ئێمە بەپێی ئەو بڕیار و ڕاگەیاندراوانە، کە بڵاومان کردوونەتەوە دەجوڵێینەوە. هێرش نەکرێتە سەر گەریلا، گەریلاکان هیچ چالاکییەک ناکەن. بەڵام کاتێک هێرش لە هەر کوێیە ڕووبدات خۆی دەپارێزێت. ئەمە بۆ هەموو هێزە ئازادیخوازەکان ڕاستە. بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، بەتایبەتی بۆ شارەکان بانگەوازی ڕوون و وردتری کردووە. لەلای ئێمەوە ئەمە بارودۆخەکەیە، بەڵام تۆ دەڵێیت دۆخی جەنگ چییە؟ نە تاکلایەنە جەنگ دەبێت، نە ئاگربەست و نە بێ چالاکی نابێت. جەنگ ناوەستێت. جەنگ یان ئاگربەست دەبێت دوولایەنە بێت. پێشتر ڕێبەر ئاپۆ چەند جارێک ئاگربەستی ڕاگەیاند. بەڵام بۆچی وەڵامی وەرنەگرت. ئێستا ئەم ڕاستییە لەم دۆخەدا ڕوونتر دەردەکەوێت. تاکو دێت دیکتاتۆری ئاکەپە - مەهەپە هێرشەکانی زیاتر دەکات. ئەوە لە هەریمەکانی پاراستنی مەدیادا دەکات. دژ بە تونێلەکان لە دژی گەریلاکان لە بنکەکانیان دا ئەنجامی دەدات. بەوەشەو نامێنێتەوە و هێرش دەکاتە سەر هەموو شوێنێک. لە چەلی، لە مێردین، لە گەڤەر هێرشی ئەنجامدا. لە مێردین، لە ئۆمەرێیە شەڕ ڕوویدا. پێشتر لە ئامەد و دێرسیم هێرشی تری ئەنجامدابوو. ئێمە ئەمانە دەزانین.
بەمانەشەوە سنووردار نییە. لە سلێمانی هێرشی ئەنجامدا، هێرش دەکاتە سەر شەنگال و هەموو ڕۆژێک هێرش دەکەنە سەر ڕۆژئاوا. هەموو شەوێک لە خەڵکی مەدەنی دەدەن. نەک تەنها بە هێزی سەربازی. هێرش دەکەنە سەر هەموو کوردێک و ئەوانەی لەسەر بنەمای ئازادی لەگەڵ کوردەکاندا هاوکارییان کردووە، بە دوژمنی خۆیانی دەزانن و هێرش دەکەن. ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هەپەگە، لە بڕیارگەی ناوەندیی ئێمە، ڕۆژانە ئەنجامەکان ڕادەگەیەنێت. لە لای ئێمەوە هیچ شتێک نییە، بەڵام فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە هێرشەکانی بەردەوامە. ئەوان هەرگیز هێرشەکەیان ڕانەوەستاند. ئەوان ئەم دۆخە بە لاوازی دەزانن و دەیانەوێت سودی لێوەرگرن. بۆ ئەوەی زیاتر زیان بە گەریلا بگەیەنن و لاوازیان بکەن، هەندێک شت دەکەنە پاساو. هەندێکیان گفتوگۆیان لەسەر دەکرد. گوایە ئاگربەست یان بێ چالاکی پاساون، ئەوان شتەکان پێکەوە دەبەستنەوە و بە خۆیان دەڵێن، پەکەکە و گەریلاکان ئەم یارییە دەکەن بۆ ئەوەی هێرشی زیاتر ئەنجام بدەن. باشە ئەگەر بۆ هێرشکردن بێت بۆچی ئەوە دەکات؟ خۆ شەڕ بە ئاشکرا دەکرێت، چالاکی ئەنجام دەدرێن و ئەنجامەکانیشی ڕادەگەیەنرێن.
ئایا لەوەدا هەڵە، یان کەموکوڕیی کردووە؟ ئایا کەموکوڕی لە ئاماری ڕۆژانەدا هەیە؟ ئایا تا ئێستا نەبووە؟ ئەوی بۆچی پەکەکە پێویستی بەوە هەیە؟ ئەوان بۆ خۆیان شت دەکەنە پاساو. بەم شێوەیە نیاز و ئامانجەکانی خۆیان دەردەبڕن. چەند هێرشبەربن، هەموو رێگاکانی پیلانگێڕی دەگرنە بەر و ئەوە رونە. ئەمە دۆخێکی گرنگە. پێویستە مرۆڤ هەڵسەنگاندنی بۆ بکات و لێی تێبگەیت. لە ڕاستیدا هێرشەکان بۆ سەر زاپ، ئاڤاشین، مەتینا، خواکورک و حەفتانین بەردەوامن. هەموو ڕۆژێک ئامارەکان بڵاودەکرێنەوە. فڕۆکە بۆردومان دەکات، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش دەکات، هەلیکۆپتەرەکان هێرش دەکەن، تۆپباران دەکەن، بە تانکیش لێدەدەن. گەریلاکانیش بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن تێهەڵدەچن. لە شوێنێکدا بە پێویستی بزانن خۆیان دەپارێزن، بەڵام دەوڵەتی تورکیا ناوەستێت و دەبێت هەمووان ئەوە بزانن.
نەک تەنها لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، بەڵکو لە گەڤەر لە دامێنی چیای جیلۆ، سێ هاوڕێ لە ئەنجامی هێرشەکاندا شەهید بوون. لە ئۆمەرییە پێکدادان ڕوویدا، هێشتا باش ڕوون نییە، دەوترا، گەریلان. دواتر دەرکەوت، کە یەکێک لەو کەسانە هاوڵاتیەکی مەدەنی وڵاتپارێزە. گەل خاەندارییان لێکرد. دەوترێت ئەوانی تر پەکەکەین. ڕەنگە، ئەو هێرشی کرد و دوو کەسی کوشت و پێکدادان لەو ناوچەیە بەردەوامە. پێویستە ئەمانە ببینین. ئەو هاوڕێیانە، کە لەم هێرشانەی دوژمندا شەهید بوون، بە ڕێز و خۆشەویستی و پێزانینەوە یادیان دەکەمەوە. هەڤاڵ ڕاپەڕین، بۆتان و ڕەڤان لە دامێنی چیای جیلۆ شەهید بوون. هەروەها ڕاگەیەندرا، کە هەڤاڵێک بەناوی چیاگەر لە مێردین شەهید بووە. ئەمانە گرنگن. ئەمانە لە دوو لایەنەوە گرنگن، یەک لەلایەنی بەرخۆدانی گەریلاوە گرنگە. سەرەڕای دوو بڕیاری بێ چالاکی، بۆ بینینی هێرشکاریی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە گرنگە. لە ڕاستیدا گرنگە مرۆڤ لە دامێنی چیای جیلۆ بیت، ئەو شوێنە مێژووییانە ڕۆژانە بکەنە ناوچەی ژیانی ئازاد، وەرگرتنی بۆنی ئازادی لەوێ زۆر گرنگە. پێویستە مرۆڤ لە کەسایەتیی هاوڕێ ڕاپەڕین، ڕەڤان و بۆتان دا یادی هەموو شەهیدە پاڵەوانەکانی جەنگی زاپ و بەرخۆدانی مەتینا بکاتەوە. ئەوان سەرکەوتنی ئەم قۆناغە مێژووییەیان سەلماند. هێرشەکانی دوژمنیان تێکشکاند. ڕێگایان بە دوژمن نەدا.
پێویستە لێرەدا مرۆڤ هەڵسەنگاندنی بۆ بکات. لە ساڵانی ڕابردوودا لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هێرش ئەنجامدەدران، بەڵام لە هەمان کاتدا ئێمە لە ساڵیادی ئەو پرۆسەیەداین، کە دیکتاتۆری فاشیستیی ئاکەپە-مەهەپە بە ئامانجی داگیرکردن هێرشی بۆ سەر داگیرکردنی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا دەستپێکرد. پێویستە ئەوەش ببینین. هێرشە ئاسمانییەکان لە ١٤ی نیسان دا دەستیان پێکرد. هێرشی زەمینی لە ۱۷ی نیسان دا دەستی پێکرد. ئەوە بوو بە ساڵێک. هەرچەندە ئەو ساڵە بە چەکە کیمیاییەکان، تاکتیک، چەکی ناوەکی، بۆمبی فۆسفۆری، هەموو جۆرە بۆمبە قەدەغەکراوەکان، هەموو جۆرە تەکنیکێک هێرشیان کرد، لە ناتۆوە بۆ ڕوسیا بە پشتیوانی هەمووان ئەو هێرشانەی ئەنجامدا، بەڵام دەوڵەتی تورک نەیتوانی ئەو ناوچانە داگیر بکات. نەیتوانی بە ئامانجەکانی خۆی بۆ تێکشکاندنی گەریلا بگات. واتە گەریلا لێرەدا یەکێک لە مانادارترین بەرگری و بەرخودانەکانی لە مێژوودا ئەنجامدا. هێرشی داگیرکەرییان تێکشکاند و ڕێگری لە سەرکەوتنی دوژمن کرد. ئاکەپە و مەهەپە خەونیان بەوەوە دەبینی، کە لە ماوەیەکی کورتدا زاپ و پاشان ڕۆژئاوا داگیر بکەن، بەم شێوەیە پەکەکە سەرکوت بکەن و پاکتاوکردن و کۆمەڵکوژکردنی کوردەکان تەواو بکەن و بەو سەرکەوتنە گەورەیەوە بڕۆن بۆ هەڵبژاردن، کە دەوترا مانگێک دوای ئەوە ئەنجام بدرێت. ئێستا هەموو خەونەکانیان تێکشکاوە. ناتوانن شتێکی لەو جۆرە بکەن. ئەمەش بە بەرخۆدانی گەورەی گەریلا دەرکەوت. ئێمە ئەوەمان بینی، کە لەم بەرخۆدانە یەک ساڵییەدا، کە بەڕاستی لە جەنگدا یەکلاکەرەوە بوو، دڵسۆزیی ئامانجی شەڕڤانە. فیداکاریی ئەوانە، ئازایەتی و فیداکاریی ئەوانە، هۆشمەندیی ئەوانە، داهێنەری، لێزانی و پاڵەوانێتییە. لەبەر ئەوەی لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بە ڕۆحی بەرخۆدانی ئاپۆیی و سەرکەوتن، ڕۆحی فیدایی شەڕ و بەرگرییان کرد. لە ژینگەیەکی نایەکساندا، هێزێکی هێرشبەر، کە هەموو جۆرە ئیمکانێتێکی هەبوو، بەڵام گەریلا ڕێگەی پێ نەدا. ئەمە زۆر گرنگ و مانادارە. پێویستە ئەوەش ببینین. گەریلاکان لە هەموو بارودۆخێکدا نیشانیان دا، کە دەتوانن تێکۆشان بۆ ئازادیی گەلان و چەوساوەکان ئەنجام بدەن. گەریلا سەلماندی کە هێزی بەڕێوەبردنی هەیە. هەموو کەسێک دەتوانێت وانەیەک لەمەوە وەربگرێت. پێویستە ئەمە ببینین، دەبێت تێبگەین. لەم مانایەدا پێویستە ئێمە وانە لە شەڕی یەک ساڵەی زاپ وەربگرین.
دەبێت هێرشی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە بەرامبەر ناچالاکیی دوای بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات ببینرێت و لێی تێبگەین. پێویستە هەموو کەسێک لەم چوارچێوەیەدا بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت. لە ڕاستیدا لە هەندێک لایەنەوە هەندێک ڕاگەیاندراو بڵاوکرانەوە، بەڵام لاواز بوون. ئێمە هێشتا پێمانوایە پێویستە هەڵوێستی بەهێزتر هەبێت. ئەمە لە ڕووی ژینگەی ناوەوە و هەم دەوروبەرەوە ڕاستە. نابێت هیچ کەسێک بیر لەوە بکاتەوە، لەبەر ئەوەی ئەم شەڕە نەتوانراوە ئەنجام بدرێت، هەڵوێستی جیاواز دروست ناکات. نەخێر، ئەوانەی وا بیردەکەنەوە هەڵەن. هیچ پەیوەندییەکی بە هێزەوە نییە. سەرکردە فاشیستەکان لێدوان و راگەیاندراوی وەک ئەوەی ئێمە ئاوا لێماندا، ئاوا شکاندمان، لاوازمان کردن، بڵاو دەکەنەوە. ئەوە بۆ ئێمە ڕوون دەبێتەوە، کە هەندێک کەس بڕوایان بەوە کردووە. هیچ پەیوەندییەکی بە لاوازییەوە نییە، چونکە ئەم هێرشە لەڕووی تەکنیکییەوە، بە هێزی سەربازی دەبێت. بەڵام بەرخۆدان بە ڕۆح، بە هۆشمەندی، بە ئیرادە دەکرێت. بە ئازایەتی و فیداکاری دەکرێت و مرۆڤیش هەر ئەوە دەکات. مرۆڤە خاوەن ئامانجەکانن. گەنجانی کورد پەیوەستن بە عەشقی ژیانی ئازاد و پێوەی پابەندن. پەکەکە ئاپۆیی پەروەردە کرد و تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی گەنجانی کوردی گەیاندە ئەم دۆخە. گەنجێکی کورد هێزی ئەوەی هەیە، کە سوپایەک، یەکینەیەک تێکبشکێنێت. ئایا زیلانەکان ئەوەیان نەکرد؟ ئایا سارا و ڕوکەنەکان ئەمەیان نەکرد؟ هەموو کەسێک ئەوەی کردووە، هەموو کەسێک دەیکات. بۆیە هەرگیز نابێت بە هەڵە لە گەریلا تێبگەن و تووشی حساباتی هەڵە نەبن. لەم ڕووەوە، دەبێت بڕیاری ناچالاکیی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بەهۆی ڕێبازێکی ئەخلاقی و ویژدانیی گەورەوە، بە بە هەڵە لێکنەدرێتەوە. ئەمەش بەرپرسیارێتی دەخاتە ئەستۆی هەموو کەسێک. بەرپرسیارێتی بەسەر هەموو لایەنە سیاسیی کۆمەڵایەتییەکان و هێزەکانی دەوڵەتدا سەپاندووە. بەرپرسیارێتی هەموو کەسێک لە یەکتر جیاوازە، بەڵام هەموو کەسێک بەرامبەر بە کەسانی تر و هەموان بەرپرسیارێتیی دەکەوێتە ئەستۆ. پێویستە ئەمە بزانرێت. بۆیە ئێمە دەڵێین، دەبێت هەموو کەسێک بەرپرسیارێتی خۆی هەڵبگرێت.
فڕۆکەخانەی سلێمانی
پێش هێرشەکە ئەمەی سلێمانی بارودۆخێکی گرنگە. هەردوو هەلیکۆپتەرەکە ماوەیەک لەمەوبەر کەوتنە خوارەوە. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دەوڵەتی تورک ڕایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگرتووە. ئەو هێرشە لە ماوەیەکی کورت دا ڕوویدا. بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندرا و لێدوان هەڕەشە لە بەڕێوەبەرایەتیی یەکێتی کرا. بۆ ئەوەی گوشار بخەنە سەر ئەمریکا یەک لە دوای یەک لێدوان و ڕاگەیاندراو بڵاودەکەنەوە. لێرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە نفرەتەوە بەرامبەر ئەمریکا شت دەکەن، چونکە هاوکاریی قەسەدە و بەڕێوەبەرایەتیی ئەوێیان کردووە بۆ شەڕی دژ بە داعش. ئەوە ئاشکرایە و هەموو کەس ئەمە دەزانێت. بەڕێوەبەرایەتیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایانگەیاند، بەرپرسانی ئەمەریکاش ڕایانگەیاند. هەڵسوکەوت و ڕێوشوێن و سیاسەتەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاکەپە خەباتی ئێمە لە دژی داعش لاواز دەکات.
ئەو هەڕەشانەش هەبوون. ئەمە پێش هەڵبژاردن ڕوویدا. دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم، کە دەتوانرێت بە چەندین شێوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. واتە مەترسییەک لە سەر یەکێتی هەیە، لە لایەکەوە لەوانەیە هەڕەشە لە سەر ئەمریکا هەبێت، هەمیشە هێرش دەکاتە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
جگە لەو دوو خاڵە بۆ هێرشەکانی دژ بە پەکەکە، هێرشەکان پەیوەندییان بە هەڵبژاردنەکانیشەوە هەیە. دەوڵەتی تورک ئەم کارە بە ڕێکەوت ناکات. بۆ نموونە، ١٠ ساڵ لەمەوبەر لە ئۆسڵۆ چاوپێکەوتن بەڕێوەدەچوون. ئێمە هەمیشە ئەوەمان، لە دەربڕینەکانی شاندەکانی میت لە ئۆسلۆ دەبیست و هەست پێدەکرد. چاوەڕێی ئەوە بوون، کە کەی ئێمە دەمرین. یانی بەوە هەڕەشەیان لە ئێمە کرد. بەڕێوەبەرایەتیی ئێوە پیر بووە، ناتوانن زۆر بژین، ئێوە دەمرن و هیچ کەسێک درێژە بەم تێکۆشانە نادات. دەمەوێت ئەوە بڵێم، ئەوان بۆ لەناوبردنی خواست و ئیرادەی ئازادیی کورد هێرش دەکەن. ئەوان لەسەر وێرانکردن و مردن سیاسەت دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە بە شێوەیەکی ئاشکراش دەکەن. لیستیان دروست کردووە، لیستی سوور، زەرد، سەوز و قاوەیی. لە هەر لیستێکدا ٣٠ – ٤٠ ناویان داناوە، وێنەیان داناوە. بەم شێوەیە لە لیستی گەڕاندا دانراون، بە ئاشکرا لیستی کوشتنە. لە جیهان هەر کەسێک بڵێت کەسێکی دیکە دەکوژم، لێی قبوڵ ناکرێت. دەوڵەتی تورک بە لیست ئاشکرای کردووە. بە دەیان ناو، بە سەدان ناو هەن و دەڵێن دەیانکوژین. هەموو رۆژێکیش دەکوژێت. کەس قسە ناکات. بەو کەسانەی کە دەیکوژێت دەڵێت، تیرۆریست، یان دەیکوژێت یان پێویستە دۆست بێت. زۆر دۆستایەتیان دانا. بە ناوی دیموکراسی ئەمە دەکەن. مرۆڤ سەری لێدەرناچێ. بەم شێوەیە هەموو بەڕێوەبەرانمان، بەڕێوەبەرانی پەکەکە، کەجەکە، هەپەگە و پژاک، بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەکانی گەنجان، بەڕیوەبەرانی کەژەکە، بەڕێوەبەرانمان لە هەموو پارچەکانی کوردستان لەو لیستانەدان. ناوی هەمووان لە لیستی مردندایە. بەڵێ، لیستی گەڕان دروست دەکەن. بەڵام تاکە دەوڵەت کە لیستی مرۆڤ کوشتن دروست دەکات دەوڵەتی تورکە. دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە و مەهەپەیە. ئەمە لەدژی کورد دەکەن. دەڵێت کورد دەکوژم. کەس قسە ناکات. هەموو کەسێک بە دزی یاخود ئاشکرا دۆخەکە قبوڵ دەکەن. ئەگەر ئەمە تیرۆر نەبێت چییە؟ ئایا ئەو کەسانەی بێدەنگ دەبن، نابن بە هاوبەشی تیرۆر؟ وادیارە دەبن.
هێرشیان کردە سەر بەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بۆ سەر فەماندەی قەسەدە، ئەم هێرشە لە هەموو شوێنێک روودەدەن. خۆی لێدوانیدا. ئەمە یەکەم هێرش نییە. وتی 'من چەند جار رووبەرووی هێرشی بەم شێوەیە بوومەتەوە'. هەمووشی نەگەیشتنە ئەنجام. نەک تەنیا مەزلۆم عەبدی، لە باکور و رۆژەهڵاتی سوریا هێرشیان لەدژی زۆر بەڕێوەبەر ئەنجامدا، کوشتیان، قسەیان کرد و وتیان، ئێمە ئەنجاممان داە. ئەمە ئاشکرایە. پێویستە ئەمە لە سەرەتادا ببینرێت. بە راستی ئێمە بینیمان کە هەڤاڵ شاهین و ئەوان لەژێر چاودێریدان. پێویستە هەموو کەسێک بیبینێت. پێویستە رێوشوێنی باش بگرینە بەر، بەڵام پێویستە هەموو جیهان ئەم راستیە ببینێت. پێویستە لەبەرامبەر ئەمە خاوەن هەڵوێست بین.
بێگۆمان ئەمە بە هەڵبژاردنەوە وابەستەیە. ئێمە ئەمە دەزانین کە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە، میت و کۆنتر گەریلای بە هەموو شێوەیە سەفەربەر کردووە. بۆ دۆزینەوە و لێدانی بەڕێوەبەرانی پەکەکە هەموو هێزیان بەکار دەهێنن، دەیانەوێت ئەنجام بەدەست بهێنن، دەیانەوێت لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاردا سەربکەون. ئەمەش زۆر ئاشکرایە. لە مێژوودا شتی وایان کردووە، هەندێک کاریگەری دەبێت. حسابی ئەوە دەکەن کە ئەگەر لە هەندێک بەڕێوەبەری پەکەکە، کورد، کوردانی ناسراو، بدەن، دەنگی نەژادپەرستەکان، شۆڤێنی، فاشیست، نەتەوەپەرست و تورکپەرستەکان بەدەست دەهێنن، ئەو دەنگانە لە خۆیان کۆدەکەنەوە و لە هەڵبژاردنەکاندا سەردەکون. ئەمڕۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی تەیب ئەردۆغان لەسەر ئەمەیە. بە کوشتنی مرۆڤ دەیەوێت ببێتە سەرۆککۆمار. لە رێبازی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریدا کوشتنی کوردیان کردووەتە ئامانج. کوشتنی بەڕێوەبەرانی پەکەکە، کوردان کە بۆ ئازادی تێدەکۆشن کراوەتە ئامانج. باشە شتێکی بەم شێوەیە دەبێت؟ پێویستە هەموو کەسێک ئەمە ببینێت.
ئەمەیان وەک دۆخێکی ئاسایی بینی، ئەمەش پیشانمان دەدات کە جیهانێکی چۆنە. کەس ناتوانێت بە ئاسایی بیبینێت و پێویستە بە ئاسایی نەبینرێت. ناتوانین بڵێین کە هێرشەکان پووچەڵ بوونەوە، دیارە کە سەرنەکەوتوون. ناتوانین بڵێین ئەمە بە بناغە وەردەگرن، ئەمە ناتوانین بکەینە پێوانە. باشە، هێرشەکە چۆن روویدا؟ ئایا رەوایەتی ئەم هێرشە هەیە؟ ئەم هێرشە بۆ مرۆڤایەتی بە چی واتایەک دێت؟ لە جیهانێکدا کە هێرشی بەم شێوەیە روودەدات، ژیان چۆنە، دۆخی مرۆڤایەتی چۆنە؟ پێویستە هەموو کەسێک ئەمە ببینێت، هەڵبسەنگێنێت. هەموو کەسێک پێویستە لەبەرامبەر هێرشەکەی سلێمانی خاوەن هەڵوێست بێت. لەبەرئەوەی کە هەموو کەسێک بەرپرسیارە. هەموو کەسێک رێگە دەدات. بەو بەڕێوەبەریە هاوکاری دەکەن. پارە دەدەن، پەیوەندی دروست دەکەن. هەروەها هەندێک کەس هەیە کە دەیانەوێت ئەوان لە هەڵبژاردندا سەربکەون. پێویستە شەرم بکەنەوە، باشە چی دیکە بڵێم.
بومەلەرزە
ئێمە باسی کۆمەڵکوژکردنی کورد دەکەین کە ئاکەپە-مەهەپە و دەوڵەتی تورک دەیکات. بومەلەرزەکەش بووە کۆمەڵکوژیەکی دیکە. بەڵێ، بومەلەرزە کارەساتێکی سروشتیە. واتە وابەستەی هاوسەنگی سروشتە. ئێمە ئەمە دەزانین. بومەلەرزە سروشتیە، بەڵام مردن سروشتی نییە. بومەلەرزەکە کەسی نەکوشت. ئەو شارانەی کە دروستکراون، ئەو باڵەخانانەی کە دروستکراون، یان شێوەی ژیانی ناڕاست، خەڵکی کوشت. هیچ رێوشوێنێک نەگیرایە بەر. هەموو شتێکیان دزیوە. ئاسنیان لەنێو باڵەخانەکاندا کەم داناوە، چیمەنتۆیان کەم داناوە و تاڵانیان کردووە. مرۆڤەکانیان خستووەتە ژێر گۆڕێک. لە راستیدا ئەو کەسانەی چوووبوونە نێو ئەو باڵەخانانە، وەک ئەوە وابوو کە لەنێو گۆڕدا بن. پێویستە بەم شێوەیە لێی تێبگەین و شیبکرێتەوە. ئەمەش کۆمەڵکوژیە. پێویستە بەم شێوەیە ببینرێت، ئەمە کۆمەڵکوژیە. راگەیەندرا کە ٥٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە. بە گشتی سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس کاریگەریان لەسەرە. زێدی خۆیان جێهیشتووە. بەم شێوەیە نییە. کاریگەری لەسەر ٢٠ ملیۆن کەس دروست کردووە. بە سەدان هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە. ئێستا چۆن داروپەردووی خانووەکان کۆدەکەنەوە؟ ئەمەش ناکرێت. لەم کاتەدا لەبیر دەکرێت. هەندێک کەس وتیان، لە شوێنێک کە شتێکی بەم شێوەیە روودەدات، بەڕێوەبەری دەست لەکار دەکێشێتەوە. هیچ کەسێک دەستی لەکار نەکێشایەوە. بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن. وەک ئەوەی سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بهێنن. دەیانەوێت لە هەڵبژاردنەکاندا داوای دەنگ بکەن. سەربکەون و جارێکی دیکە ببنەوە بە دەسەڵات. لە جێگەی ئەوەی دەست لەکاربکێشنەوە، بەشداریان لە هەڵبژاردن کرد.
دەسەڵاتی تورکیا دەڵێت دەست لە کارکێشانەوە پێشکەش ناکات و دەستبەرداری دەسەڵات نابێت، ئەگەر دەتوانن وا بکەن. بەبڕوای من، پێویستە گەلی کورد و گەلی تورکیا و ژنان و گەنجان و کرێکاران بەم کارە هەستن. پێویستە بڵێن، ئەگەر دەسەڵات لانەچێت، ئێمە دەزانین چۆن لای بدەین. پێچەوانەوەی ئەمە، نابێت ئەم هەڵوێستە ترسناکە پشگوێ بخەین، ڕاستییەکەی لە ڕەوشی ئاساییدا، ئیدارە ناتوانێت ڕێگە بکاتەوە لەبەردەم ئەم شتانە تا بۆ کۆمەڵگە دەربکەون، بەڵکو دەبێت شەرم لە خۆی بکات و ڕووبەڕووی خەڵک نەبێتەوە، ناتوانێت بەشداری هەڵبژاردن بکات و داوای دەنگ بکات و بانگەشەی ئەنجامدانی کاری باش بکات، بەڵام ئەردۆگان وەها دەکات، مەگەر گەلی تورکیا بە گێل دەزانێت؟ ئاخۆ بە مێگەلیان دەزانێت؟ جارێکیان عەزیز نەسین دەیگوت وەهایە، گەلی کوردیش هەمان بڕوای هەیە. ئەوکاتەی چووە ئامەد لەبەردەم ئەو زیندانەی هەڤاڵ مەزڵوم عەبدی تێدا بەندکرابوو، چی گوت؟ «زیندانی باشتر بنیات دەنێم»، ئێستە وەک بانگەشەی هەڵبژاردن بە گەل دەڵێت «باڵاخانەتان بۆ دروستدەکەم»، ڕاستییەکەی دەڵێت گۆڕی باشترتان بۆ دروستدەکەم و دەیەوێت بەمە دەنگەکان بباتەوە، دەبێت هەمووان ئەمە ببینن و درکی پێ بکەن؟ پێویست ناکات هێندە بوێر بێت، ئەم بوێرییەی لەکوێ هێناوە؟ دەبێت درک بەمە بکەین، ئەگەر نا لاوازی و ناکۆکی دێتەپێش، هەروەها دابەشبوون و کەمتەرخەمی لە کۆمەڵگەدا هەیە بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکان، بۆیە پێویستە بەجدی وەربگیرێت و لەسەری بوەستین، دەسەڵاتی تورکی دەیەوێت مێشکی شۆراوەی زیاتر بەدەست بهێنێت و بیخاتە خزمەتی بردنەوەی هەڵبژاردنەکان.
بەمانایەکی تر، ئەگەر ئەم دەسەڵاتە دەستلەکار نەکێشێتەوە و دەستبەرداری دەسەڵات نەبێت، پێویستە لەڕێگەی هەڵبژاردنی ئایندەوە لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت و ببەزێنرێت، بێگومان دەبەزێت. پێویستە ئەم کۆمەڵگەیە بتوانێت هەڵوێستی خۆی دەستنیشان بکات لە شکستهێنان بەم دەسەڵاتە و سەرۆکەکەی کە ئەردۆگانە. ئێستە دەڵێت بنیاتنان دەکەم، هەرکەس پارەی بوێت پێی دەدەین. دەیانەوێت خەڵک فریو بدەن بەوەی چ شتێک خۆڕاییە و چ شتێک بە پارەیە، من ئەمە بە گرنگ دەزانم. دەبێت هەمووان هۆشیار بن و درک بە ڕاستییەکان بکەن. بە مانایەکی تر، ئەم باڵەخانە و دامەزراوە شارستانییانە بوون بە گۆڕستانی گەل، وەها نابێت، دەبێت هەندێک زانیاریی ژینگەیی هەبێت، بومەلەرزە دیاردەیەکی سروشتییە، بۆیە دەبێت بەگوێرەی ئەوە وڵاتەکەت ڕێکبخەیت، دەبێت بیناسازی و باڵەخانەکان گونجاوبن لەگەڵ ئەم دیاردانە، ئەوەتا باڵەخانە کۆنکرێتییەکان لە گۆڕستانی بەکۆمەڵ دەچن، دەبێت هەمووان ئەمە بزانن. دەبێت هەر کەس بتوانێت ژیانی خۆی ڕێکبخات، ئێمە هەر وەهامان گوت، پێویستە دووبارە بەرپرسیار بین لەمەڕ ژیانی خۆمان. نابێت هەروا پارە بدەین و گۆڕی خۆمان بەدەستی خۆمان دروست بکەین. ئەمە زیانی زۆری لێ کەوتەوە، ڕێی خۆشکرد بۆ کۆمەڵکوژییەکی نوێ، با لێپێچینەوە لە بەرپرسیارەکان بکەین تا ڕێگە نەدەین بە دووبارەبوونەوەی کۆمەڵکوژی تر.
هەڵبژاردن
ئێستە باس لە هەڵبژاردن دەکەین. پێشتر لە چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی هەندێک بۆچوونمان دەربڕی. بەڵام کەناڵەکانی سەر بە ئاکەپە و مەهەپە هەندێک لە گوتەکانیان بڕی، قسەکانیان ئاوەژۆ کردەوە و دنیا هەستا و گوتیان: ئەوان باس لە سیاسەت دەکەن و بۆچوونیان لەمەڕ هەڵبژاردن دەردەبڕن. سەیرە چۆن هەندێک کەس هەموو ئامرازەکانی تورکیا کۆدەکەنەوە بۆ لەناوبردنمان. سیاسەت و لەشکر لەسەر ئەم بناغەیە بنیاتنراون، هەروەک سەرتاپای هەڵمەتی هەڵبژاردنیان لەدژی ئێمەیە، بەهۆی دژایەتیکردنی ئێمەوە کورسییەکانیان بەدەستهێنا. بانگەشە دەکەن بەوەی: ئێمە دژی تیرۆر دەجەنگین، وەهامان کرد بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، هەرکەسێک پەیوەندی پەکەکەوە هەبێت بە تیرۆریست تۆمەتبار دەکرێت و لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
ئەردۆگان و ئاکەپە پەیوەندیی فراوانیان لەگەڵ پەکەکەدا بەست، ئەو چووە ئیمراڵی. چەندین جار چاوی کەوت بە ڕێبەر ئاپۆ، چەندین شاندی ناردە قەندیل. هەمووان دەزانن ئیدارەی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ئەم شاندانەی ڕەوانە کرد. ئیدارەی ئەردۆگان شاندی ناردە ئۆسلۆ بۆ کۆبوونەوە. سەرۆکی هەواڵگریی تورکیا و ڕاوێژکارەکەی ناردە کۆبوونەوە، هەمان ئەو کەسەی هەموو ئەو کوشتارەی ئەنجامدا. کەچی ئێستە هەندێک تۆمەتبار دەکەن بە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە بۆ گوشارکردن لەسەریان. دەڵێن ئەوە ئێمە نەبووین. بەڵام هەر ئەوان وەهایان کرد. بۆچی ئەمە نابینن؟ وەک ئەوەیە دز خاوەن ماڵ تۆمەتبار بکات، بەڵام هیچ کەسێک هێندەی ئەردۆگان ئەمەی نەکردووە. دەڵێن نەیارەکانیان لاوازن، ناتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن. بۆیە بە تیرۆریست وەسفیان دەکەن، ئەمەش ستەمە، چونکە هەر هەلێکیان بۆ بڕەخسێت پەلاماری کورد دەدەن و تاوان و کوشتار ئەنجامدەدەن بە ئامانجی لەناوبردنیان. نکۆڵی لە هەبوونی کورد دەکەن، کەچی ژمارەی کوردان لەنێو سنووری دەوڵەتی تورکیا زیاترە لە ٣٠ ملیۆن. ئەردۆگان دەڵێت، ئەمانە خاوەنی شوناس و ناو و زمان نین، ئەردۆگان دەڵێت کورد بوونی نییە، هەرکەس دان بە کوردایەتییەکەی بنێت ڕووبەڕووی بەندکردن و کوشتن دەبێتەوە، ئەوانە هیچ نازانن بێجگە لە کوشتن و قڕکردن.
دەبێت مرۆڤ ڕاستی ببینێت، هەندێک هاوسۆزی پیشان بدات. ئەوانەی چاودەپۆشن لەم هەموو تاوانە، با خۆیان بخەنە جێگەی کوردان. با ئەو تاوانانە ببینن دژی کورد بەڕێوە دەچێت، دەپرسم ئەوکات چ دەکەن؟ ئەوکات هەڵوێستیان چ دەبێت، ڕێبازیان چ دەبێت؟ دەبێت کەمێک واقیعی بین. دڵنیاتان دەکەم، ئەگەر بۆیان بلوێت زمانمان دەبەستن. دەڵێن قەندیل وەهای گوت، نازانم ئەگەر پاڵپشتییەک لە پەکەکەوە کرابێت. ئێمە لە پەکەکە، پاڵپشتی هەموو هێزە ڕزگاریخواز و دیموکراتیکەکان دەکەین. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لەناودەبەین. بێگومان ئەم فاشیزمە دەڕوخێت. هەمووان وەها دەڵێن، ئێمەش هەروەها. گۆشەگیری تێکدەشکێنین، فاشیزم لادەبەین. بە ئازادی و دیموکراسییەوە سەردەکەوین.
بانگەوازی گەلی کورد دەکەم، ژنان و گەنجان و کرێکاران و ڕەنجدەران، هەموو گەلی تورکیا، چەوساوەکان. با دەنگ بدەن بە کاندیدە دیموکراتیکەکان. بە دەربڕینێکی تر، دەبێت هەڵوەشاندنەوەی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بکەنە ئەجێندای سەرەکیی خۆیان. بەتایبەت، دەنگ بدەن بە توێژی ژنە ڕزگاریخواز و دیموکراتیکەکان. ئەمە هەڵوێستی ئێمەیە، ئەمە بانگەوازی ئێمەیە بۆ هەموو ئەوانەی لەگەڵ ئێمەدان و گوێمان لێ دەگرن.
چیتر فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە ناتوانێت بەردەوام بێت، دەبێت مرۆڤ فڕێی بداتە نێو زبڵدانی مێژوو، دەبێت ببەزێنرێت؛ بیر لەوە بکەنەوە، ئەگەر دووبارە ئاکەپە و مەهەپە دەسەڵات بگرنەوە دەست، چ لە تورکیا دەمێنێت؟ هیچ شتێک نامێنێتەوە بەناوی مرۆڤایەتی و ئازادی و دیموکراسی و برایەتییەوە، ئەمەش زۆر گرنگە، نابێت ڕێگە بدرێت ئەم هێزانە دووبارە بێنەوە دەسەڵات، لەم حاڵەتەدا، کوشتار بەڕێوە دەچێت، ئەمە ترسناکە، دڵنیاتان دەکەمەوە.
دووەمین شت ئەوەیە، کۆماری تورکیا لە ساڵی ١٩٢٣ بنیاتنرا، ئێستە لە ساڵی ٢٠٢٣، یادی سەد ساڵەی دامەزراندنێتی و سەد ساڵی خۆی تەواو دەکات. فاشیستەکان دەڵێن، سەدەی دووەم سەدەی تورکیایە، بەڵام لەگەڵ ئەم دیکتاتۆرییەتە، سەدەی تورکیا نایەتە دی، نابێت ئەمە ڕووبدات. سەدەی پێشوو چی ڕوویدا؟ هەندێک ئەو سەدەیە دەکەن بە دوو بەشەوە، کۆماری یەکەم و کۆماری دووەم. واتە کۆماری یەکەم تاڕادەیەک خاوەنی بونیادی دەوڵەتێکی بیرۆکراتیک بوو، کۆماری دووەم پاش کودەتا ١٢ ی ئەیلوول ئەم خەسڵەتانەی لەدەستدا، ئێستاش گۆڕاوە بۆ دەوڵەتی چەتەکانی ئاکەپە و مەهەپە، هەمدیسان دەوڵەت بونیاد و پێکهاتە بیرۆکراتیکەی لەدەستداوە، لەسەر ئەم بناغەیە چەند گۆڕانکارییەک هاتنە دی، بەگوێرەی ئەم گۆڕانکارییانە دەکرێت بە دوو یان چوار بەش پێناسە بکرێن؛ بەڵام وەختێک مرۆڤ لە ڕەهەندی سیاسی و ئایدۆلۆژییەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکات، سەدەکە یەک بەشە و شتێکی ئەوتۆ نەگۆڕاوە، مانای یەک بەش چییە؟ واتە سیاسەت و زیهنیەتی جینۆساید و کۆڵۆنیاڵیزم و فاشیزم، ئەم شتە لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەت تا ئێستا بەردەوامە، ئەوکاتەی ئاڵاکەی لە ئیدارەی کۆمەڵەی ئیتیحاد و تەرەقی وەرگرت، لەسەر بناغەی دژایەتی و قڕکردنی کورد دامەزرا، سەدەیەک وەها تێپەڕی، بنیاتنان لەسەر بناغەی جینۆسایدی کورد، تورکیای نەکرد بە دەوڵەتێکی دیموکراتیک و بەرگریکاری ئازادی و پابەند بە مافەکانی مرۆڤ، بەڵکو کردی بە دەوڵەتێکی ستەمکار و دیکتاتۆریی سەربازی و فاشیستی. سەدەکە وەها تێپەڕی، دەوڵەتەکەی کرد بە دیکاتۆرییەتی تاکەکەس، وەها کرا و وەها کرا، بەڵام ئاخیرەکەی هەر دیکتاتۆرییەت بوو، بۆچی؟ چونکە لەسەر دژایەتی و بەگژاچوونەوەی کورد بەردەوام بوو.
بەتەنها دژایەتی کورد نەکرا، بەڵکو دژایەتی ئەرمەن و ڕۆم و ئاشووری و سریانیش کرا، ئەم سیاسەتە لەسەر زیهنیەتی جینۆساید بەندە، ئەم سیاسەتە بوو بە هەوێنی دەوڵەت، بۆتە بناغەی هێڵە ئایدۆلۆژی و سیاسییە سەرەکییەکەی. ئێستە چیتر نابێت تورکیا لە سەدەی دووەمدا بەم شێوەیە بەردەوام بێت، دەبێت ئەم دەوڵەتە هەڵوەشێتەوە، واتە کاتی تەواو بووە. هێرشی دیکتاتۆرییەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوو لەسەر پلانی چالاکی دۆڕاندن بەندە، دەبێت ئەم دەسەڵاتە هەڵوەشێتەوە، ژنان لە گۆڕەپانەکان وەها دەڵێن، ئێمە هاودەنگین لەگەڵیان. ئەم دەسەڵاتە حەتمەن دەبێت هەڵوەشێتەوە، دەبێت بڕوات و بڕوخێت. گۆڕاوە بۆ دەسەڵاتێکی قێزەون و بۆگەن، لەسایەی ئەم دەسەڵاتە هیچ ئایندەیەکی گەش چاوەڕێی تورکیا ناکات، هیچ یەکێتی و ئازادی و دیموکراسییەک نایەتە دی. دەبێت لە سەدەی دووەم، تورکیا ببێتە وڵاتێکی دیموکراتیک و ئازاد و برایەتی، ئەم زیهنیەت و سیاسەتی قڕکردن و کۆڵۆنیاڵیستییە دەبێت هەڵوەشێتەوە. بۆیە پێویستە تورکیا دووبارە بنیات بنرێتەوە، ئەمە ڕوونە. ئەم هەڵبژاردنە هاوشێوەی کۆتایی سەدەیەکی لەم چەشنەیە و دانانی پایە سەرەکییەکانی سەدەی نوێیە. بۆیە ئەم هەڵبژاردنە گرنگە، تورکیای سەدەی دووەم چۆن دەبێت؟ ئاخۆ وەڵامی ئەمە دەدرێتەوە؟ بە مانایەکی تر، ئاخۆ سیاسەتی دژی کورد و ژن و عەلەوییەکان و کرێکار و ڕەنجدەر و گەلان لەسەر دەستی ئاکەپە و مەهەپە درێژە دەکێشێت؟ یان هەڵدەوەشێتەوە و سیستەمێکی دیموکراتیک و ئازاد لەسەر بناغەی برایەتییەکی باش دادەمەزرێت؟ ئاخۆ تورکیایەک دادەمەزرێت کە ئازادی کورد و ژن و باوەڕ و کار و دیموکراسی بکاتە بناغەی خۆی؟ وەک کۆمەڵگە و ئیدارە و سیستەم، ئاخۆ تورکیایەکی وەها دادەمەزرێت؟ هەنگاوەکان لەم پێناوەدا دەهاوێژرێن.
هەروەها نابێت مرۆڤ هەموو شتێک ببەستێتەوە بە هەڵبژاردنەکانەوە، بەڵام لەم قۆناغەدا، هەڵبژاردن بەشێکی دانەبڕاوی خەباتە، بێگومان خەباتێکی شۆڕشگێڕانەی مەزنە، بەڵام هەڵبژاردنیش ئامرازێکی گرنگە بۆ گۆڕان لە خەباتی شۆڕشگێڕییدا. لەگەڵ ئەم هەڵبژاردنە، چەند شتێک یەکلادەبنەوە، دەبێت هەمووان بەباشی هەڵسەنگاندن بکەن، دەبێت مرۆڤی تورکیا ئەمە ببینێت و بەگوێرەی ئەمە ڕەفتار بکات. پێویستە ئەم ڕابردووە دوایی بێت، دەبێت بگۆڕێت، واتە پێویستە دژایەتی کورد و ژن و عەلەوی و کرێکار و ڕەنجدەران کۆتایی بێت، دەبێت دژایەتی گەلان کۆتایی بێت. ئەمە هاوشێوەی شۆڕشە، ئێمە خەباتی شۆڕشگێڕی ئەنجام دەدەین، ئەمەش بە شۆڕش ناودەبەین، خەباتی گۆڕانکاری دەبێت بەم جۆرە بێت، بەڵام ئەم هەڵبژاردنانە دەکرێت ببنە ئەڵقەی گرنگی گۆڕانکاریی شۆڕشگێڕی، دەشێت قۆناغێکی شۆڕشگێڕی دیموکراتیک بۆ گەلان و ژنان و کرێکار و ڕەنجدەران سەرهەڵبدات، ڕەنگە ڕێگە لەبەردەم شۆڕشێکی دیموکراتیک بکاتەوە؛ ڕەنگە ببێتە قۆناغێک کە تورکیا بکاتە یەکێک لە وڵاتە دیموکراتیک و ئازادیخوازەکانی جیهان. بەڕوونی ئەمە دەڵێین، لەم لایەنەوە، دەبێت هەموو جۆرەکانی سیاسەت و زیهنیەتی فاشیستییانەی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە کۆتایی بێت، ڕاستییەکە بەم جۆرەیە.
گرنگە هەرکەس هەڵوێستی چالاکانە بنوێنێت بەرامبەر ئەم فاشیزمە، دەبێت ناڕەزایەتییەکان بەم ئاراستەیە بن. ڕێگەم بدەن ئەمەش بڵێم، پێشتر چەندین هەڵبژاردن لە تورکیا بەڕێوەچوون بەگوێرەی یاسای جیاواز، هەندێکیان بەبێ بەربەستی قبووڵکردن ئەنجامدران، ئیتر هەموو لایەنێک، واتە هەموو لایەنێکی ئایدۆلۆژی دەیتوانی بەشداری پەرلەمان بکات، هەر ئەوەی بتوانێت دەنگی پێویست بباتەوە بۆ نوێنەرایەتی، لە سەرتاپای وڵاتەکەدا بەربەستی هەڵبژاردن نەبوو.
لە ١٢ ی ئەیلوولەوە، بەربەستی هەڵبژاردن پەیدابووە، لەگەڵ ئەوەشدا، چەندین لیستی هەڵبژاردن دەرکەوتن بە چەندین ئاراستەی جیاواز بەشداری پەرلەمان دەکەن؛ هیچ پارت و هاوپەیمانییەک لە گۆڕەپانەکە نین، بەڵکو هاوپەیمانیی مەزن هەن، ئەگەر ئاکەپە و مەهەپە هیچ ساختەکارییەک ئەنجام نەدەن و ئاستەنگ نەیەتە پێش، ئەگەر هەڵبژاردن دادپەروەرانە بەڕێوە بچێت، هەموو ئاراستە ئایدۆلۆژییەکان دەگەنە پەرلەمان. ڕەوشێکی وەها هاتەکایەوە. بڕوانن، ئاکەپە و مەهەپە بەرەی فاشیزمیان پێکهێنا، لەبەرامبەردا هێزە دیموکراتیک و ڕزگاریخوازەکان لە هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی کۆبوونەوە، ئێستە دەڵێن بەناوی پارتی چەپی سەوز بەشداری هەڵبژاردن دەکەن، لیستێکیان بەم شێوەیە دامەزراند. دەتوانین بڵێین، هەموو ئاراستە ئایدۆلۆژییەکان لەخۆدەگرێت و دەگەنە پەرلەمان. ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە، پەرلەمانی ئەمجارە سەرنجڕاکێش دەبێت، بۆیە هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی زۆر گرنگە.
بەڵام دۆخێکی هاوشێوە لە هاوپەیمانییەکەی تردا هەیە، لەم ڕەوشەدا چی بکرێت؟ دەتوانم دوو شت بێژم؛ یەکەم، دەبێت فاشیزم لەناوببرێت، دووەم، قۆناغی شۆڕشی دیموکراتیک دەستپێبکات. دەبێت سەرەتا لە تۆڕەکانی قۆناغی شۆڕشی دیموکراتیک دەستپێبکرێت و دەنگ بدرێت، تاوەکو هێزە دیموکراتیک و ئازادیخوازەکان لە پەرلەمان بەهێزتر ببن، بەمەش قۆناغێکی نوێ سەرهەڵدەدات. بێگومان خەبات درێژەی دەبێت و بەردەوامی بە شۆڕش دەدەین، بەڵام لەم قۆناغەدا هەڵبژاردنەکان گرنگە. پێویستە چەوساوەکان ئەمە ببینن، گەلانی تورکیا ئەمە ببینن، ژنان ئەمە ببینن، بەتایبەت گەلی کورد ئەمە ببینێت.
ئەم قۆناغە بەنیسبەت کوردەوە، وەک قۆناغی کۆتاییهاتنی سیاسەت و زیهنیەتی جینۆسایدی سەدەی پێشوو دەزانین، بۆیە هەمووان دەبێت بەرپرسیار بن، بە هۆشدارییەوە دەنگ بدەن. بانگەواز لە گەلانی تورکیا و ژنان و گەنجان دەکەم پاڵپشتی هێزە دیموکراتیک و ئازادیخوازەکان بکەن و دەنگیان پێ بدەن. بەتایبەت بانگەوازی کۆمەڵگەی کوردی دەکەم، لێپێچینەوە لە دوژمنانی کورد بکەن، با ژنان لێپێچینەوە لە دوژمنانی ژن بکەن، با کرێکار و ڕەنجدەران لێپێچینەوە لە دوژمنانی کرێکار و ڕەنجدەران بکەن، با عەلەوییەکان لێپێچینەوە لە دوژمنی عەلەوییەکان بکەن، با گەلان لێپێچینەوە لە دوژمنی گەلان بکەن. کورد لە ئامەد و سەرحەد و بۆتان ڕۆڵێکی مێژوویی دەگێڕن، لە هەموو شارێکی باکووری کوردستان و چوکرۆڤا و هەموو شارە گەورەکان، دەبێت بە دروستی و چالاکانە ئەم ڕۆڵە بگێڕن، چونکە ئێستە دەرفەتێک هاتۆتە پێش، ئێمەش لای خۆمانەوە درێژە بە خەباتەکەمان دەدەین.
بەڵام ئەنجامی ئەمە گرنگە بۆ خەبات، دەبێت هەمووان بەوردی ڕەفتار بکەن، بەدروستی ئەرک و ڕۆڵی خۆیان ئەنجام بدەن، پابەند بن بە ئەرک و بەرپرسیارێتیی خۆیانەوە، دەبێت هەڵبژاردنی ١٤ ی ئایار بکەین بە قۆناغێکی مێژوویی لەپێناو هەڵوەشاندنەوەی فاشیزم و ڕێخۆشکردن بۆ شۆڕشێکی دیموکراتیک.
لەکۆتاییدا، دەمەوێت بڵێم، ئەردۆگان ١٤ ی ئایاری هەڵبژارد، ئەوکات لە ١٤ ی ئایاری ١٩٥٠ هەڵبژاردن ئەنجامدرا، تێیدا جەهەپە شکستی هێنا و پارتی دیموکراتیک هاتە دەسەڵات؛ دەسەڵاتی حکومڕان گۆڕا. ئەم هەڵبژاردنەش لەو یادە بەڕێوە دەچێت. دەمەوێت ئەمە بیری ئەردۆگان بخەمەوە، بەهەمانشێوە ڕۆژی ١٤ ی ئایاری ١٩٩٧ هەیە، ئەوکاتەی هێرشیان کردە سەر هەرێمی زاپ بۆ وێرانکردنی بارەگای سەرەکی ئارتەشی ڕزگاریی گەلی کوردستان (ئارگەکە)، چی بەسەر سەربازەکان هات؟ گەریلا چی سەرکەوتنێکی بەدەستهێنا لە هێرشی ١٤ ی ئایار؟ ئێستاش، هێزە دیموکراتیک و ئازادیخوازەکان لە ١٤ ی ئایار وەک ساڵی ١٩٩٧ سەرکەوتنێکی مەزن بەدەستدەهێنن، ئێمە دڵنیایین. هیوام سەرکەوتنی هەمووانە».
ف.ق / ژ.ت/هـ.ب