کاڵکان: گەریلایەتی ساڵی ١٩٨٤ هێشتاش لە لوتکەدا بەردەوامە- ١
ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری پەکەکە دوڕان کاڵکان رایگەیاند کە وەک چۆن لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ بە ئازایەتی و گیانبازیی گەورەوە چوونە سەر فاشیزم، ئێستاش گیانبازی لە ئاستی لوتکەدا بەردەوامە.
ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری پەکەکە دوڕان کاڵکان رایگەیاند کە وەک چۆن لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ بە ئازایەتی و گیانبازیی گەورەوە چوونە سەر فاشیزم، ئێستاش گیانبازی لە ئاستی لوتکەدا بەردەوامە.
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان لە میانی بەرنامەیەکی مەدیا خەبەر تی ڤی سەبارەت بە گۆشەگیری، هەڵمەتی ١٥ی ئاب (تەباخ)، بەرخودانی شەنگال و تێکۆشانی ئایدۆلۆژیک هەڵسەنگاندنی کرد.
وتەکانی کاڵکان بەم جۆرەیە: "بەر لە هەموو شتێک بە رێزەوە سڵاو لە بەرخودانی ئیمراڵی و رێبەر ئاپۆ دەکەم. گۆشەگیری لە ئیمراڵی بەردەوامە. لەو بابەتەدا هیچ بەرەوپێشچوونێک نییە. خۆی لە خۆیدا سیستمی ئیمراڵی گۆشەگیریە. سیستمی گۆشەگیری، ئەشکەنجە و جینۆسایدە. دەبێت بە دروستی لەوە تێبگەین. ناکرێت کە ئێمە لە دۆخی هەنووکەییدا چاوەڕوانی گۆڕانکارییەک بین. لەبەر ئەوەی دەسەڵاتی ئێستا درۆیان کرد. راگەیەندراوێکیان بۆ رای گشتی دا. لەسەر ناوی وەزیری داد و سەرۆککۆماری قسەیان کرد و وتیان هیچ کێشەیەکی یاسایی بوونی نییە. بەڵام ئێستا بە گوێرەی یاسا ناجوڵێنەوە. فرت و فێڵ بە یاسا دەکەن. هەموو کردەوەکان لە ژێر ناوی سزای دیسپلیندایە، ئەمە درۆیە، هەڵبەستراو و درۆیە، دەیانەوێت فرت و فێڵ بکەن. باسمان لە ئامانجی ئەوان کرد. رێگری لە دیدارەکان دەکەن. دەیانەوێت لە ساڵی ٢٥ەمیندا بەگوێرەی یاساکانی ئەوروپا کاتێک سەرلەنوێ هەڵسەنگاندنەوە بۆ دۆخی رێبەر ئاپۆ بکرێتەوە نەهێڵن رێبەر ئاپۆ ئازادیی جەستەیی خۆی بەدەستبهێنێتەوە. بەو سزایە و گوایە سزای دیسپلین دەیانەوێت ئەوە بکەن. دەڵێن ئەوانە هەمووی یاسایین. ئەوە فرت و فێڵ و ساختەکارییە، بەو واتایە دێت کە فرت و فێڵ لە یاسا دەکەن.
هێزەکانی دیکە کە لەوێ بەرپرسیارن ئەوانیش بێدەنگن. کەڕ، کوێر و لاڵن. سی پی تی، ئەنجومەنی ئەوروپا و هێزەکانی دیکە بێدەنگن. ئەو دامەزراوە نێونەتەوەییانەی سیستمی ئیمراڵیان سازکردووە و لێی بێدەنگن، متەقیان لێوەنایات. بێگومان ئەو بێدەنگیە بە واتای ئەوە دێت کە رێککەوتوون. دەبینرێت کە ئەو دامەزراوانە پشتیوانی لە کردەوەکانی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە ئیمراڵی دەکەن. پاڵپشتی بۆ ئەوە هەیە. پێکەوە بەڕێوەی دەبەن، ئەمە لایەنێکی بابەتەکەیە.
مرۆڤایەتی دەیەوێت دەنگی رێبەر ئاپۆ ببیستێت
لەلایەکی دیکەوە تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری، لە دژی سیستمی ئیمرآڵی، ئەشکەنجە و جینۆساید و تێکۆشان لە پێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ لەهەموو گۆڕەپانێکدا گەشتر دەبێت. لەم ساڵانەی دواییدا، بە تایبەتی لە دەرەوەی وڵات چالاکی گرنگ هەیە. بۆ نمونە، کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی ٢٦ی تەمووز لە بروکسەل. بانگەواز بۆ چالاکی لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ کە لەلایەن سەندیکا، رۆشنبیران و سەرۆک شارەوانیەکانەوە پێکەوە رێکخرابوو و بانگ و داواکاری بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ گرنگ بوون.
دواتر کۆنفڕانسەکەی کۆلۆمبیا سازکرا. گەنجان لە ئەوروپا و هەڤاڵانی ئینتەرناسیۆناڵیستیان دوو جار چالاکییان سازکرد؛ هەم کۆتایی هەفتەی رابردوو و هەمیش لە چەند رۆژی رابردوودا. لە ئیتالیا کۆنسێرتێک هەبوو. سەندیکاکانی ئیتالیا و سکۆتلەندا راگەیەندراویان هەبوو. لەهەموو شوێنێکی دەرەوەی وڵات لە پێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بانگەواز و خەبات هەیە. وتمان مرۆڤایەتی دەیەوێت دەنگی رێبەر ئاپۆ ببیستێت. زۆر گوێیان بەوە نەدا. هەموو ئەمانە بە شێوەیەکی روون نیشانی دەدەن. هەموو ئەوانە بە روونی دەریدەخەن کە مرۆڤایەتی، لایەنە دیموکراتیکەکان، رۆشنبیران، سیاسەتمەداران، فەیلەسوفەکان، ژنان، گەنجان و هەموو جیهان پێویستییان بە رامان و ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ هەیە. ئەوە بە راشکاوی رادەگەیەنن و دەڵێن "دەمانەوێت دەنگی ئەو ببیستین، دەمانەوێت بیرکردنەوەی نوێی ئەو ببیستین". لەبەر ئەوەی رێبەر ئاپۆ، چارەسەری پرسی کورد بەتایبەتی، چارەسەری هەموو کێشەکان بە گشتی رووندەکاتەوە. هێڵی نەتەوەی دیموکراتیک، سیستمی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک، لە راستیدا ئەو سیستمە کە لە سەر بنەمای خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک دەخوازرێت پێش بخرێت، خاوەنی ئەو هێزەیە کە بۆ کێشە سیستمی دەسەڵاتداری و دەوڵەت بەتایبەتی، بۆ هەموو کێشەکانی نەتەوە-دەوڵەتی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری چارەسەری بدۆزێتەوە. پاڕادیگمایەکە کە کۆمەڵگا پەروەردە دەکات، رێکیدەخات و کۆمەڵگای رێکخستنکرا دێنێتە ئاراوە. لەسەر ئەو بنەمایە بانگەواز هەیە. خۆی لە خۆیدا هەموو کەس دەیبینێت و دەبینرێت کە وتەکانمان قسەی بێ بنەما و هەڕەمەکی نین. بەراستیش بە کردەوە ئاشکرا دەبێت. بە کردەوەش سەلمێنراوە.
لە سەرتاسەری کوردستان هەندێک چالاکی هەیە. بەم جۆرە گەلەکەمان لە رۆژئاوا بەردەوام لەسەر پێیە و هەستیارە. ماوە ماوە چالاکی جەماوەری گەورە ساز دەکەن. لەو چوارچێوەدا لە باکور چالاکی جیاجیا ساز دەکرێن. لە باشور هەندێک جار دێنە ئاراوە. رۆژهەڵاتیش ماوەیەک راپەڕینی کرد، ئێستا بەهۆی گوشارەکانەوە هەندێک رووی لە کزی ناوە، بەڵام لەسەدا ٩٠ی هەڵوێستی گەلی کورد باش دەزانرێت.
لەم رووەوە ئەو بابەتە دێتە ئاراوە. هەڵوێستێکی گەورە هەیە. لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات لە چوار لای جیهان یەکێتی سەندیکاکانی کورد، ژنان، گەنجان، رۆشنبیران و هونەرمەندان، سیاسەتمەداران بوونی هەیە. لە دژی سیستمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و جینۆسایدی ئیمراڵین. ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆیان دەوێت. لەسەر ئەو بنەمایە دەیانەوێت پرسی کورد چارەسەر بکرێت، گەلی کورد مافی ئازادی و دیموکراسی خۆی بەدەستبهێنێت، لەوێشەوە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیموکراتیک و مرۆڤایەتیش ئازاد ببێت، لە هەموو گۆڕەپانێک شۆڕشی ئازادی ژنان بەرەوپێش بچێت، لە سەر بنەمای ئازادی ژنان، ژیانی ئازاد لە هەموو شوێنێک بڵاو ببێتەوە، کاریگەری لەسەریان دادەنرێت.
هەموو شتێک لە پرسی کورد و پرسی کوردیش لە رژێمی ئیمراڵیدا ئاسێ بووە
هەموو شتێک لە پرسی کورددا ئاسێ و قەتیس ماوەتەوە. شەڕی جیهانی یەکەم ئەو سیستمەی هێنایە ئاراوە. پەیماننامەکانی دوای شەڕی یەکەمی جیهانی؛ رێککەوتنی مۆندۆرۆس و سیڤەر جێبەجێ نەکران. ئەو پەیمانەی گەیشتە ئەنجام لۆزان بوو. هەروەها لە رێگەی پەیمانی ئەنقەرە بەریتانیا لە ساڵی ١٩٢٦ سنوورەکانی تورکیا و عێراق دیاری کران. دیارە دامەزراندنی کۆماری تورکیای ئەمڕۆ لەسەر جینۆسایدی کوردان، لە سەر بنەمای دوژمنایەتی کوردان بووە. ئەوە کاریگەری دەکاتە سەر هەموو لایەک. بەر بە دیموکراتیکبوونی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێت و لە رێگەی تیرۆری فاشیستی هەڕەشە لە مرۆڤایەتی دەکات. ئەوەمان وت و ئەو بانگەشەمان کرد. ئەگەر دامەزراندنی کۆمارێکی لەو جۆرە یاخود پەیمانی لۆزان کە لە سەر بنەمای دوژمنایەتی کوردان جینۆساید قەبوڵ دەکات، پێکنەهاتایە، رەنگە هیتلەر و موسیلینیش دەرنەکەوتنایە و شەڕی دووەمی جیهانی لە ئەوروپا رووی نەدایە، ئەو هەموو کۆمەڵکوژیە بەسەر مرۆڤایەتیدا نەدەهات. ئەو دۆخە بەم جۆرە گرنگە. هەموو شتێک لە دۆزی کورددا ئاسێ بووە و گیری خواردووە. دۆزی کوردانیش لە رژێمی جینۆسایدی ئیمراڵیدا ئاسێ بووە. لەبەر ئەوەی ئیرادەی گەلی کورد لە ئیمراڵییە و رێبەر ئاپۆیە. رێبەر ئاپۆ هێزی چارەسەری پرسی کوردە. بەردەوام ئەوەمان وتووە.
٢٩ مانگە هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نییە. ئەمجارە دەبێت ئێمە چی بکەین؟ دەبێت هاوار بۆ راستی بکەین. دەبێت ئێمە هەڵسەنگاندن و شرۆڤەی بەهێزتر بکەین. دەبێت تێکۆشان گەورەتر بکەین و لەهەموو گۆڕەپانێکدا بڵاوی بکەینەوە. دەبێت دەست لە تێکۆشان هەڵنەگرین، نەوەستین و نەخەوین. هەڵوێستی راست و دروست ئەمەیە. بەراستیش دەبوایە تائێستا بەم جۆرە بوایە. بەڵام دەبێت لە ئێستا بەدواوە زیاتر بەو جۆرە بێت. ژیانێکی دیکە چی هەیە؟ مرۆڤ دەتوانێت ناوی ژیانی لێبنێت؟ بەتەنیا بەم جۆرە مرۆڤ دەتوانێت رێگە لەبەردەم ژیان بکاتەوە. بە پێوانی بنەما دیموکراتیکەکانی ژیانی ئازاد، بەڕێوەبەرییەکی دیموکراتیک دەتوانێت بێتە ئاراوە، ئاشکرایە کە ئەوە بە شێوەیەکی دیکە نایاتە ئاراوە. ئەوەش دەریدەخات کە زانیاری وەرگرتن لە ئیمراڵی، هەبوونی رژێمی قڕکردن وەک چۆن لە تورکیا دیکتاتۆریەتی فاشیستی هێناوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەبێتە لەمپەر لە بەردەم دیموکراتیکبوون. هەموو مرۆڤایەتی لە ژێر هەڕەشەی چەتە فاشیستەکاندا دەهێڵێتەوە. مرۆڤایەتی دەیەوێت لە رێبەرایەتیەوە فێر ببێت، ئەوان نابیستن. ئێمە دەتوانین بە تێکۆشان ئەو شتە جێبەجێ بکەین. من ئەو تێکۆشانەی دەکرێت، ئەو بانگەوازانەی بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەکرێن، بە واتادار دادەنێم و سڵاویان لێدەکەم. لەسەر ناوی پارتەکەمان بانگ لە هەموو گەلەکەمان، ژنان، گەنجان، هەڤاڵان و هەموو کەس دەکەم، لە هەر شوێنێکن، زیاتر بەشداری تێکۆشانی پیرۆز، تێکۆشانی بنچینەیی دیموکراسی ببن و بە رێبازی نوێی داهێنەرانە گوڕ بە تێکۆشان بدەن.
لەبەر ئەوەی پەدەکە لەگەڵ داعش رێککەوتبوو لە شەنگال هەڵات
کۆمەڵگای کوردی ئێزدی لە شەنگال لە ماوەی ٩ ساڵدا لەسەر هێڵی ئازادی و دیموکراسی گۆڕانکاری جددی بە خۆیەوە بینی. بەتایبەتی لە بەرامبەر هێرشی کۆمەڵکوژی خاوەن هەڵوێست بوون. دوای ئەوەی چەتە کۆمەڵکوژکارانەکانی داعش لە ئەنجامی پشتیوانی هەپەگە، یەپەژە و یەپەگە شکست دران، لەناو کۆمەڵگای ئێزدیدا لەناو ژن و گەنجاندا وشیاری، رێکخستنبوون و بەرخودانی گەورە هاتەئاراوە. سڵاو لەو بەرخودانە دەکەم. لە کەسایەتی هاوڕێ مام زەکیدا هەموو شەهیدانی قارەمانی ئەو تێکۆشانە پیرۆزە بە رێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە بەبیردەهێنمەوە. بەراستیش ئەوان بوونە شەهیدانی ئازادی، شەهیدانی دیموکراسی، شەهیدانی مرۆڤایەتی، شەهیدانی یەکگرتن. هەموو کاتێکیش بەو جۆرە دەمێننەوە.
٩ ساڵ تێپەڕبوو، پێینایە ساڵی دەیەمینەوە. چالاکییەکان لە نۆیەم ساڵیادی ئەو کۆمەڵکوژیە و بەرخودان لە دژی ئەوە گرنگ بوون. کۆمەڵگای کوردی ئێزدی بە راگەیەندراو، رێپێوان و چالاکیەکانیان هەڵوێستی روونیان نیشاندا. دامەزراوەکانیان، رێکخراوە دیموکراتیکەکانیان هەڵوێستی روونیان گرتەبەر. ئەوەش زۆر گرنگ و واتادارە. رایانگەیاند کە هەنگاو بۆ دواوە هەڵناگرن و تا سەر تێکۆشانی رزگاری و دیموکراتیکبوون درێژە پێدەدەن.
لەسەر ئەو بنەمایە لە بەغدا کۆنفڕانسێک سازکرا. بە بەشداری نەک هەر کۆمەڵگای ئێزدی، بەڵکوو کۆمەڵگاکانی دیکەی عێراق کە وەک کەمەنەتەوە دادەنرێن، سازکرا. ئەو کۆنفڕانسەش گرنگ بوو. ئەنجامی گرنگی لێکەوتەوە. بەبۆنەی ساڵیادەکەوە بڕیاری روونیاندا و داواکارییەکانیان ئاشکرا کرد. داواکارییەکانی کۆمەڵگای ئێزدی و کەمەنەتەوەکانی دیکەی عێراقیان بە روونی خستەبەرباس. دەیانەوێت دیموکراتیکبوونی خۆبەڕێوەبەری بەرەوپێش ببرێت، بە راستیش دەیانەوێت دەستووری هەمیشەیی عێراق بە هەموو وردەکارییەکانیەوە جێبەجێ بکرێت. لە هەندێک ناوچە کاری پێدەکەن و لە هەندێک ناوچە کاری پێناکەن، ئەوەس کێشە ساز دەکات. لە راستیدا وابیردەکەینەوە کە بەڕێوەبەری عێراق ئەو دۆخە هەڵدەسەنگێنێت. دەبێت بەو جۆرەش بێت.
هەڵوێست لە دژی خیانەت، ئەوەش بە دڵنیاییەوە گرنگە. دەیانەوێت پەدەکە دادگایی بکرێت. داواکارییەکی گرنگە. لە راستیدا ئەو هەڵاتنەی وایکرد کە داعش کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان جێبەجێ بکات دەبێت ببرێتە دادگا. تا ئەوە نەکرێت، تاوانی کۆمەڵکوژی شەرمەزار ناکرێت و تێناپەڕێنرێت. بۆجی هەڵات؟ لەگەڵ داعش رێککوتبوو، هەربۆیە هەڵات. پێشتریش وتبوومان، ئایار یاخود نیسانی ٢٠١٤ بوو. راگەیەندرا کە لە پایتەختی وڵاتێکی دراوسێی سوریا کۆبوونەوەیەک ئەنجامدراوە. کۆبوونەوەیەک کە بڕیاری تێدادرا و داعش دەستی بە هێرشەکانی کرد. دەوترێت لەو دیدارەدا مەسعود بارزانیش ئامادەبووە. بەراستیش ئەوە وەک دەنگۆیەک نییە، بە دڵنیاییەوە وایە. لەوێ لەگەڵ داعشدا رێککەوتن. چ کاریگەرییەکی کردە سەر ئێمە؟ ئێمە لە نیوەی مانگی ئایاردا کۆنفڕانسی باکوورمان سازکرد. لە رێگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە زانیاری گەیشت. راگەیەندرا کە هێزێک دروست بووە و هێرش دەکات. عێراق و سوریا دەکاتە سێ پارچە. خۆی لە خۆیدا داعش لە ١٢ی حوزەیراندا هێرشی کردە سەر موسڵ. لە مانگی ئابدا هێرشی کردە سەر شەنگال. نەک هەر شەنگال، هێرشی کردە سەر مەخموریش. هێرشی کردە سەر کەرکوک، دواتریش پەلاماری رۆژئاوای دا. هێرشی کردە سەر کوردان. بەو جۆرە وترابوو. بە راستیش لەو کۆبوونەوەدا رێککەوتنێک لە نێوان داعش و پەدەکەدا هاتبووە ئاراوە و پەدەکە سەرەتا رازی بوو کە چەند شوێنێک بدەن بە داعش و دواتریش پاشگەز بوونەوە و نەیانویست پێیان بدەن. داعشیش کاردانەوەی نیشاندا و بۆ ئەوە گوشار ساز بکات هێرشی کردە سەر. گەر مرۆڤ سەرنج بدات پەدەکە هیچ شتێک نیشان نادات. پەدەکە لە هیچ شوێنێک شەڕی نەکرد. بەو جۆرە نیشان دەدرا کە لە هەندێک شوێن شەڕی دەکرد کە هەندێک پشتیوانی و هاوکاری بەدەستبهێنێت، مرۆڤەکانی دەخەڵەتاند.
کوردان پشتیوانیان لە شەڕی دژ بە داعس کرد. زۆرینەی ئەو تێکۆشانە لەلایەن کوردانەوە ئەنجام درا. ئەوانەی دەیانویست هاوکاری و پشتیوانی کوردان بکەن، پەدەکەیان وەک بەڕێوەبەرایەتی کورد دەبینی. بۆ ئەوەی ئەوە بگەیەنێتە سەرکەوتن، بە شێوەی درۆیینە بەرامبەر داعش دەوەستایەوە. دەبێت درک بەوە بکرێت. لەسەر ئەو بنەمایە داواکاری دادگاییکردنی گرنگە، بەتایبەتی لە رێگەی کۆنفڕانسێکی لەو جۆرەی کۆمەڵگای ئێزدی.
کەمپینەکەی کەژەکە بوێری زیاتری بە ژنان بەخشی
کەژەکەش لە نێوان ٣-١٥ ئابدا کەمپینێکی راگەیاند. بە ئامانجی پشتیوانی لە ژنانی شەنگال و ئەفغانستان لە دژی هێرشەکانی پیاو سالاری رێکخرا. ئەوە بووە مایەی ئەوەی لە شەنگالیش جموجۆڵێک بێتەئاراوە. زیاتر بوێری بە ژنان بەخشی. لە راستیدا ژنان پێشەنگی ئەو وەرچەرخانەن لە شەنگال. لەبەر ئەوەس ئەم کەمپینەیان کاریگەر کرد. لەمپینەکە بەردەوامە. دوای چەند رۆژ، دەڵێن لە ٧ی مانگدا لە رەقا کۆڕبەند سازدەکەن. بەرنامەیان هەیە. ئەفغانستانیش گرنگە، شەنگالیش گرنگە. لە راستیدا هێرشەکانی هەژموونخوازانەی پیاو بۆ سەر ژنان ئەوەیە. لە هەموو شوێنێک هەیە. لەوێ بە زۆرەملێ و لە هەندێک شوێنیش بە وردی و شاراوەیی ئەنجام دەدرێن. بە خەڵەتاندن دەخوازرێت ئەوە بکرێت. لەبەرامبەر ئەوەدا لە هەموو گۆڕەپانێکدا تێکۆشانی ئازادی ژن هەیە. خۆی لە خۆیدا لەمرۆدا ئایدۆلۆژیای ئازادی ژن، تێکۆشانی ئازادی ژن، شۆڕشی ئازادیی ژن کە لە دژی هەموو جۆرە گوشار و داگیرکەرییەکی دەسەڵاتداری و سیستمی دەوڵەتپارێزی پێنج هەزار ساڵە نوێنەرایەتی رزگاری ژن دەکات و بنەماکانی ژیانی ئازاد دەخاتەبەرچاو. رێبەر ئاپۆ ئەوەی خستەبەر هەڵسەنگاندن و شرۆڤەی زۆر بەرفراوان. لە پێشەوەی هەموو شتێک لە بەرەپێشچوونەکان لە کوردستان و لە هەمان کاتدا فاکتەرە سەرەکیەکانی تێکۆشان بۆ چارەسەری پرسی کورد و شکستنەهێنانی شۆڕشی ئازادی کورد، تێکۆشانی ئازادی ژن، بەشداربوونی ژنان لە شۆڕش و ئافراندنی پێشەنگایەتی ژنان لە تێکۆشان لە هەموو ئاستەکاندایە. ئەوەش زۆر گرنگە.
ئەوەی داعش کردی قڕکردنە، ئاخۆ هێرشی ئاکەپە و مەهەپە و پەدەکە چییە؟
هەندێک دەوڵەت کارەکەی داعشیان لە شەنگال بە کۆمەڵکوژی ناساند، ئینگلتەرا بەبۆنەی ٣ ی ئابەوە، قڕکردنەکەی ناساند، پێش ئەویش ئەڵمانیا، دەڵێن ئەمریکا سەرەتا ئەم بڕیارە داوە، دەگوترێت ١٣ دەوڵەتن، هەندێک دەڵێن ١٦ دەوڵەت، ئەم دەوڵەتانەی قڕکردنەکەیان ناساندووە، چی دەکەن، دەبێت مرۆڤ سەرنجی هەندێک شت بدات، هێرشەکەی داعش قڕکردن بوو، ڕۆڵەی جڤاکی ئێزدیان دەکوشت، پاشان، ئاکەپە و مەهەپە و پەدەکە درێژە بەم هێرشانە دەدەن، بێ پسانەوە هێرش دەکەن، ئەگەر هێرشەکەی داعش قڕکردن بێت، ئەی هێرشی ئاکەپە و مەهەپە و پەدەکە چییە؟ هەر قڕکردن نییە؟ ئەوانەی بە قڕکردنی دەناسێنن، ئاخۆ پشتیوانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال دەکەن و سەقامگیری و بونیادنانی سیستەمێکی پارێزراو دەڕەخسێنن؟ بێجگە لەم خاڵە گرنگانە تەنها گوتنی "قڕکردن بە فەرمی دەناسێنین" بەس نییە، ڕەنگە فریودانیش بێت. لە ڕوانگەی منەوە، گەلی ئێزدیمان دەبێت هەستیار بێت، ئەڵمانیا لە سەرەتاوە دەیەوێت لە کوردستان کۆچ بکەن بەرەو ئەوروپا، لەبری ئەوەی پشتیوانی هۆشیاری و ڕێکخستن و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری جڤاکی ئێزدی بکات، کۆششی زیاتر دەکەن تاوەکو جڤاکی ئێزدی پەرتەوازەتر بکەن بەنێو جیهاندا، بۆیە دەبێت گەلی ئێزدیمان هەستیار بێت لەم ڕووەوە، پێویستە هۆشیاری و ڕێکخستنی خۆی زیاتر پەرە پێ بدات و باوەڕ بە هێزی سرووشتی خۆیان بکەن، بێگومان، دەبێت هاوپەیمانەکانیان بەباشی هەڵبژێرن، دەبێت باوەڕ بە ژیانی دیموکراتیک و ئازادی گەلان بکەن و پەیوەندی دۆستانە و هاوپەیمانیان لەگەڵدا ببەستن، چونکە هێزی سرووشتیان و هاوپەیمانێتیان لەگەڵ گەلان هەڵوێستی سەرەکییە بۆ پاراستنی جڤاکی ئێزدی لە قڕکردن و ئازادکردنیان لە مەترسی قڕکردن. نابێت ئەم هێزە لە هیچ جێگەیەکی تر ببینن، بۆیە پەروەردە و ڕێکخستن، کاری پەروەردەیی و هۆشیارکردنەوە لە تەمەنی ٧ بۆ ٧٠ ساڵی گرنگە بۆ گەل تا ببنە جڤاکێکی ڕێکخراو و خاوەن پاراستنی سرووشتی، بەم هۆیەوە، دەبێت هۆشیاری و ڕێکخستن لە بەرزترین ئاست بێت، هیوای سەرکەوتن بۆ جڤاکی کوردی ئێزدی دەخوازم.
ڤیەتنامییەکان بەرامبەر سێ دەوڵەت شەڕیان کرد، کورد بەرامبەر هەموو ناتۆ لە شەڕدایە
سەرەتا، سڵاو دەنێرم بۆ بەرخۆدانی قارەمانانەی گەلی کورد بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە، ئەو بەرخۆدانەی ٣٩ ساڵە بێ پچڕان بەردەوامە. لە ڕاستیدا، ئەم بەرخۆدانە شایەنی ستایشکردنە. کاتی گفتوگۆکردن دەربارەی دەستپێکردنی ئەم بەرخۆدانە، تێکۆشانی گەلی ڤیەتنام بوو بە ڕۆژەڤ. کاریگەری کردە سەر هەمووان. دەگوترا، ١٥ ساڵ بەبێ پچڕان بەرخۆدانیان کرد، دژی یابانی و فەرەنسی و ئەمریکییەکان شەڕیان کرد. چ گەلێکە دەتوانێت هێزی بەرخۆدانی مەزن بەرز بکاتەوە؟ کوردەکان ٣٩ ساڵە بێ پچڕان بەرخۆدان دەکەن. گورزی مەزن دراوە لە ڕژێمی فاشیست لەسەر بناغەی شەڕی گەریلایەتی. ئەم شەڕە لە دژی ستەم و قڕکردن و سەرکوت و فاشیزمی دەوڵەتی تورک، تەنها دژی بەرامبەر دەوڵەت نییە. ڤیەتنامییەکان دژی یابان و فەرەنسا و ئەمریکا شەڕیان کرد، کورد بەرامبەر هەموو ناتۆ لەشەڕدان، چونکە ناتۆ لە ساڵی ١٩٨٥ ـەوە شەڕی ڕاگەیاندووە. لە مانگی ڕابردوو، فەرماندەییەکی هەماهەنگیان پێکهێنا دژی پەکەکە و کورد. ڕاستی پێشتریش هەبووە. ئەمە ٣٨ ساڵ درێژەی کێشاوە. ئێستە بە فەرمی ڕایانگەیاندووە. کورد دژی پاشڤەڕۆیی جیهان بەرخۆدان دەکەن. هەروەها کورد دژی زیهنیەت و سیاسەتی فاشیست و قڕکردن و چەوسانەوە بەرخۆدان دەکەن. ئەم بەرخۆدانە مایەی ستایشە.
سەرەتا سڵاو لەم بەرخۆدانە دەکەم. ٣٩ هەمین ساڵیادی ١٥ ی ئاب سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆزدەکەم. جەژنی گەریلا و ژیانەوەی ١٥ ی ئاب لە هەموو هاوڕێیانی پارتەکە و گەلی وڵاتپارێز و هاوڕێیانمان پیرۆزدەکەم. بەتایبەت پیرۆزبایی لە هێزەکانی یەژاستار و هەپەگە و هەموو گەریلایانی ڕێگەی ئازادی دەکەم. لە کەسێتی هەڤاڵان عەگید و زیلاندا، بە ڕێز و سوپاسەوە یادی هەموو شەهیدانی کاروانی قارەمانێتی ١٥ ی ئاب بەرزڕادەگرم.
لەماوەی ٣٩ ساڵ تێکۆشاندا، ژمارەی شەهیدەکانمان گەیشتە ٥٠ هەزار
ژمارەی شەهیدەکانمان گەیشتە ٥٠ هەزار. ئەم تێکۆشانە ٣٩ ساڵەیە، لەخۆوە پەیدا نەبووە. پێویستی بە قوربانی بوو، کورد ئەم قوربانییەی بەخشی. پێویستی بە قارەمانێتی و قوربانیدان بوو، سەرەتا جڤاکی کورد و ژنان و گەنجانی کورد ئەم قارەمانێتی و قوربانیدانەیان پیشاندا. ڕاستییەکەی، قارەمانانە بەرخۆدانیان کرد دژی هێرشی فاشیستەکان کە بە پشتیوانی هەموو هێزە دەرەکییەکان و خیانەت هێرشیان کرد. گوێبیستی ڕێبەر ئاپۆ بوون و باوەڕیان بە گەریلا کرد، هیوای خۆیان بە گەریلا بەست و پشتیوانیان کرد. ژیانەوەی کورد بەم جۆرە بوو. ١٥ ی ئاب ژیانەوەی مێژووی کوردە. هێڵی ئاپۆچی خستە جووڵە.
بڕیاری بەرخۆدانی مەزنی زیندانەکان لە ساڵی ١٩٨٢ گۆڕا بۆ ڕێکخستن و چالاکی. بەڵام دەسکەوت و پەرەسەندنە پراکتیکییەکان بەشێوەیەکی سەرەکی لەگەڵ هەنگاوی ١٥ ی ئاب و گەریلا چەسپا. ئێستە لەسایەی ٣٩ ساڵ پەرەسەندنی دیموکراسی و ئازادی لە کوردستان، بەرخۆدانی گەریلا هەیە. هەنگاوی ١٥ ی ئاب هەیە. تێکۆشانێکی مەزن لەسەر ئەم بناغەیە بەردەوامە.
ئەگەر کەسانێک هەبن بیانەوێت بزانن، بایەخی ١٥ ی ئاب لەڕووی مێژووییەوە چییە و چ ئەنجامێکی هەبووە، دەتوانن بەم بەراوردە ئەنجامگیرییەک بەدەست بخەن.
ئەگەر هەنگاوی ١٥ ی ئاب نەبوایە، چی ڕووی دەدا؟
با بیر لەوە بکەینەوە ئەگەر هەنگاوی ١٥ ی ئابی ١٩٨٤ نەبوایە، چی ڕووی دەدا، لە کوردستان، لە تورکیا، لە جیهان چی ڕووی دەدا؟ دەبێت ئەمە ببینرێت. ڕوونمان کردەوە، پاش جەنگی جیهانیی یەکەم، جیهان بەدەست فاشیزمەوە ناڵاندی، چونکە سیاسەتی دوژمنایەتی کورد لە ئەنقەرە قبووڵکرا. ئەگەر ئەم تێکۆشانە مەزنە دژی فاشیزم نەبوایە، چی لە ئەوروپا پەرەی دەسەند، ڕاسیزم دەگەیشتە کوێ، فاشیزم چی دەکرد، جیهان چۆن دەبوو، هیچ ڕوون نییە. نابێت تەنها لە گۆشەنیگای کوردەوە لێی بڕوانین. تورکیا دەوڵەتی درۆ بوو. دەیانگوت "هەمووان تورکن. هەموو کەسێکی نێو ئەم سنوورە، هەموو هاوڵاتییەکی تورکیا، تورکن. کورد بوونی نییە، هەر عەشیرەتێکی تورکن. چەمکی کورد بوونی نییە. کاتێک بەسەر بەفردا دەڕۆن دەنگی کرت دەردەهێنن و ناویان ناون کورد". ئەم ئایدیا هەڵە و خراپەیان بڵاوکردەوە و پرۆپاگەندەی لەم جۆرەیان کرد، دەیان و سەدان کتێبیان نوسی. زۆرێک سەرسپی و بێ ئەخلاق کە خۆیان بە پرۆفیسۆر و پسپۆڕ و هونەرمەند دەناسێنن ئەم کارەیان کرد... ئەم درۆیە بەسەر گەلی تورکیا سەپێنرا. تێکۆشانی ١٥ ی ئاب ڕێگای ڕۆشن کردەوە، ئایدیاکانی ڕێبەر ئاپۆ دەرکەوت، شەڕی گەریلایی پێشکەوت. دەبێت بەم جۆرە بڕوانرێتە گەریلا. نابێت بگوترێت "ئەمەش شەڕە، بۆیە دژی شەڕین". دەبێت مرۆڤ لەم قسە پووچانە دوور بکەوێتەوە. چۆن دژی هەموو شەڕێکن؟ شەڕی ستەمکاری هەیە، شەڕی سارد هەیە، شەڕی نادادپەروەرانە هەیە. بەرخۆدان هەیە. بڕوانە هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال. ئەم شەڕە بەرخۆدان بوو دژی قڕکردن. گەریلا شەڕی کرد. دژی بوەستەوە و ببینە چیت بەسەر دێت؟ هیچ شتێک بەناو مرۆڤایەتییەوە لە تۆدا دەمێنێتەوە؟ بۆیە دەبێت هەمووان کڵاوەکانین دابگرن و بەباشی بیربکەنەوە. ڕاستی، کوردستان قەڵای پاشڤەڕۆییە. پێش ٣٩ ساڵ، ڕژێمی فاشیستی سەربازی لە ١٢ ی ئەیلول هێرشی کردە سەر هەموو شوێنێک و گوتیان: لەناومان بردن، ئەگەر سەر بەرزبکەنەوە بە نەعلەکانمان سەریان پان دەکەینەوە. قەڵای پاشڤەڕۆیی ئێستە بۆتە زێدی ئازادی و دیموکراسی. بۆتە شوێنی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی.
بەرخۆدانی ١٥ ی ئاب هەر دەژی
هەمووان ڕوودەکەنە ئێرە. ئیلهام لەم تێکۆشانە وەردەگرن. لە تێکۆشانی گەل و تێکۆشانی ژن و تێکۆشانی گەنجی کوردەوە ئیلهام وەردەگرن. ڕێبەر ئاپۆ ئەم تێکۆشانە مەزنەی ئافراند. ڕێبەر ڕێگەی ڕزگاری بۆ هەموو چەوساوەکان پیشاندا، ڕێگە هەڵەکانی تێکۆشانی ئازادی لەناوبرد، یان ئەوکاتەی بەدی دێت و درێژە ناکێشێت. گۆڕینی پارادایم سەرنجی هەمووانی ڕاکێشاوە. هەمووان ئەو شتەی دەیانەوێت لە فەلسەفە و پارادایم و هزری ڕێبەر ئاپۆوە دەستیان دەکەوێت. بۆیە دەیانەوێت گوێبیستی دەنگی بن. لە هەموو جێگەیەکی جیهان گفتوگۆ لەسەر ئایدیاکانی ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت. دەوڵەتی فاشیستی تورک وای دەزانی بە داخستنی دیوارەکانی ئیمراڵی کاریگەری هزری ڕێبەر ئاپۆ ناهێڵێت. ئێستە ڕێبەر ئاپۆ لە کۆڵۆمبیا باس دەکرێت. ڕێبەر لە ئەمریکای لاتین و ئەفریقا و ئاسیا و ئەوروپا و هەموو جێگەیەکە. لەمەدا سەرکەوت و دیوارەکانی ئیمراڵی شکاند. ئەمە بە هێزی ١٥ ی ئاب و هێزی تێکۆشان پێکهات. جڤاکی کورد و گەنجان و ژنان و کرێکارانی تورک و کورد کە ڕووبەڕووی هەموو قڕکردنێک بوونەوە، بوونە خاوەنی هۆشیاری و ڕێکخستن و ئیرادەی مەزن. کەس ناتوانێت وەک پێشووتر بڕوانێتە کورد. ئێستە هەمووان دەڵێن کوردەکان چیتر کوردی پێشوو نین. ئەمە مەزنە، چۆن گۆڕا، کێ گۆڕی؟ کۆن چییە؟ نوێ چییە؟ زۆرێک ئەم گۆڕانە نابینن. گۆڕان و دەسکەوتەکان نابینن. کەچی دەیانەوێت دەسکەوتەکە بۆ خۆیان ببەن. ئەمە دزییە. گەل بەردەوامە لە تێکۆشان. هێڵی ١٥ ی ئاب زیندووە. بەرخۆدانی ١٥ ی ئاب زیندووە، گەریلایەتی زیندووە. بۆیە ڕێگە بە دزی نادرێت.
بەرخۆدانی گەریلا لە هەموو کوردستان بەردەوامە. بەتایبەت لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و زاپ و ئاڤاشین ومەتینا و خواکورک. گەریلایەتی ١٥ ی ئاب بەرخۆدان دەکات. وەک چۆن لە ١٥ ی ئاب، دژی فاشیزم و قڕکردن بە قارەمانێتی و فیداکارییەوە چووینە پێش، لە بەرزترین ئاستدا درێژە بەم قارەمانێتی و فیداکارییە دەدەین. لەم ئاستەدایە. هەندێک دەڵێن گەریلایەتی لەناودەبەن. سلێمان سۆیلۆ وای دەگوت، هەموو مانگێک شتێکی دەگوت، بەڵام ئێستە کەس باسی ناکات. بەڵام گەریلایەتی کوردی بەردەوامە و لە هەموو شوێنێک شەڕ دەکەن. گەلی کورد بەرخۆدان دەکات. ژنان و گەنجان تێدەکۆشن و لە هەموو جیهاندا گۆڕانکاری دەئافرێنن. کوردەکان بەردەوامن لە تێکۆشان، ئەوانەی دەیانگوت لەناویان دەبەین چیان لێ هات، ڕۆشتن و ون بوون. زۆر بەرپرس گوتیان چەندین ژەنراڵ پلەیان لێ سەندراوەتەوە. بۆچی کەس لە تورکیا لەمە ناکۆڵێتەوە؟ چەن حکومەت ڕۆشت؟ دەبێت ئەمە ببینین.
ئەمڕۆ لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا بەرخۆدان هەیە. ڕۆحی ١٥ ی ئاب، هێڵ و تێکۆشانی گەریلایی ١٥ ی ئاب بەردەوامە. نەوەک هەر لەم ناوەندانە، بەڵکو لە مێردینەوە تا ئامەد، لە بۆتانەوە تا سەرحەد، تا خەرزان، شەڕ لە هەموو شوێنێکە. دەسەڵاتی فاشیستی ئەردۆگان، وای کردووە گەل نەتوانن لە ماڵەکانیان دەربچن. سلێمان سۆیلۆ کۆتایی پێ هێنا. ئەم دژبەرییە چییە؟ چ فێڵ و درۆیەکە. ئەگەر وایە، ئێستە لەکوێیە؟
گەریلا لە هەموو شوێنێک بەرخۆدان دەکات. بەڵێ، لەگەڵ پەرەسەندنی تەکنیکی و پشتیوانی هێزی بێگانە و هاوکاری خیانەتی هاوبەشی کورد پەدەکە، کە هەموو هاوکارییەکیان پێشکەش دەکەن. گەریلا وەک نەوەدەکان لە هەرێمە شاخاوییەکانی باکور ناجووڵێتەوە. شێوازەکە وەها نییە. ڕوون نییە، وەک یەکەی مەزن نییە. گۆڕاوە. کاتێک دوژمن ئاستەنگی ئافراند، شێوازی لەناوبردنی ئاستەنگەکان پەرەی سەند. گرووپەکان پێکهاتن و چوونە ژێر زەوی. ئەگەر لە چیاکان نەبن، لە شارەکانن. چونە پارچەکانی تری کوردستان. ئێستە زیاتر لە هەرێمەکاندا بڵاوبوونەتەوە. توانای لە پێشتر زیاترە. ژمارەشی لە جاران باشترە. کاریگەری خەباتەکەی زیاترە. دەبێت هەموو ئەم شتانە ببینین. شەڕێکی لەم جۆرە هەیە، گەریلا هەیە.
ئەم شەڕە هێندە ئاسان نییە
دەستەی جێبەجێکردن ئەنجامی مانگی تەمموزی ئاشکرا کرد. ئەوانەی دەیانەوێت تۆزێک تێ بگەن، پێویستە لانی کەم بڕواننە ئەنجامی خۆیان. مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم کەسانە بە گوتنی "زۆر شتمان کرد لە شەڕدا" ئەمە بۆ کەسێکی دیموکراتیک و ئازاد ناگونجێت. بەڵام دەبێت بۆ ئەوانەی ڕوون بکاتەوە کە تێناگەن. ئێوە دەڕواننە ئەنجامەکە. گەریلا لە یەک مانگدا، ١٣٠ چالاکی ئەنجامداوە. واتە لە ڕۆژێکدا ٥ چالاکی ئەنجام دەدەن. ٧٠_٨٠ داگیرکەر کوژراون، ئەوان توانیان دەستنیشانی بکەن. زۆر نییە، بەڵام ئەگەر دوو کەسیش بکوژرێت، ئەمە هەر شەڕە. نابێت بە ژمارە بپێورێت. ٧ شەهید هەبوون. بۆیە شەڕەکە ئاسان نییە. ٦ ئەتۆمی تاکتیکی بەکارهاتووە. نازانم چەند جار چەکی کیمایی و قەدەغەکراو بەکارهاتووە. هەزاران جار بە فڕۆکە و تانک و تۆپ هێرشیان کردووە. گەریلا دژیان بەرخۆدان دەکات. گوتمان لە ڕەگەوە دەیانلەرزێنن، هەندێک دەیانگوت مەبەستیان چییە. ڕاستی ڕەوشەکە بەو جۆرەیە. داگیرکەر دووبارە ویستی چەند شوێنێک داگیر بکاتەوە. کاتێک هەنگاوێک دەنێت، گورزێکی بەردەکەوێت. بەڵام هەندێک گوێ ناگرن، هەندێک تێ ناگەن. بۆیە پێویستە جار دوای جار ئەم ڕاستییانە دووبارە بکرێنەوە، ناچارین شرۆڤەی بکەین.
گەریلای هەپەگە و یەژاستار هێزی نەبەزیوی خۆیان دەردەخەن
لە ئەنجامدا، فەرماندە و شەڕڤانانی گەریلای هەپەگە و یەژاستار نوێنەرایەتی ڕۆحی سەرکەوتنی هەنگاوی ١٥ ی ئاب دەکەن و پەرەی پێ دەدەن. ئەوان لەسەر هێڵی سەرکەوتن بەردەوامن. هێڵی فیداکاری هەموو هێرش و ئۆپەراسیۆنەکانی قڕکردنی پووچەڵ کردەوە. چەند جار ئەم ئۆپەراسیۆنانە ڕوویاندا؟ لە باکور و باشوری کوردستان ڕوویدا. سەدان و هەزاران و دەیان هەزار جار ئەنجامیان داوە. گەریلا هەمووی پووچەڵ کردەوە، هێزی نەبەزیوی خۆی پیشاندا.
پێویستە هەمووان ئەوە قبووڵ بکەن، ئەوان نەیانتوانی ٢٠٠_٢٥٠ گەریلا لەناوببەن کە هەستان بە هەنگاوی ١٥ ی ئاب، ئێستە پاش ٣٩ ساڵ، گەریلا زیاتر پەرەی سەند و لە هەموو جێیەک بڵاوبوویەوە، کەواتە ئەو قسەیەی کە دەڵێن لەناویان دەبەین واقیعی نییە. کاتێک وەها دەڵێن، کەس باوەڕیان پێ ناکات. ئەمە ڕەوشی ڕاستەقینەیە. لەسەر ئەم بناغەیە، سڵاو لە بەرخۆدانی گەریلا دەکەم لە هەموو بوارێکدا. دووبارە لە ١٥ ی ئابدا، پیرۆزبای لە فەرماندە و گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار دەکەم. ئەوان سەخترین ئەرکی ئازادی و پەرەسەندنی دیموکراسی بەڕێوەدەبەن کە کاردەکاتە سەر مرۆڤایەتی و لە هەموو جیهاندا بڵاودەبێتەوە. ئەوان نوێنەرایەتی شەهیدبوون دەکەن. ئەمڕۆ ناسنامەی شەهیدان، ڕۆژهات و ڕۆژدا و شۆڕش ئاشکرا کرا. لە کەسێتی ئەم هەڤاڵانەدا، یادی هەموو شەهیدان دەکەمەوە کە دژی هێرشی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا و خواکوڕک و گارزان و لجێ و باکوک شەڕیان کرد وشەهید بوون.
چی بگوترێت دەربارەی ٤٠ ساڵ؟ ژمارە ٤٠، ژمارەیەکی گرنگە لە ئەخلاقی جڤاکیماندا. قۆناغێکی گرنگە. تەمەنی ٤٠ ساڵی لە ژیانی مرۆڤدا مانای گۆڕان و دەسکەوتنی هۆشیاری و هێزە. پارتەکەمان و گەلی کورد و تەڤگەری ژنان و گەنجان بەم هێز و هۆشیارییەوە تێکەڵی ئەم یادە دەبن. ئەگەر باس لەوە نەکرێت چ ڕوودەدات، ناتوانین دەستنیشانی بکەین. ئەوکات ئیدارەی ئەردۆگانی فاشیست و هاوپەیمانی کۆمار دەستنیشانی دەکەن، هێرش دەکەن و زیاتری دەکەن و هەوڵی زیاتر دەدەن. سلێمان سۆیلۆ ڕۆشت، سلێمان سۆیلۆیەکی نوێ هات. هەمان بانگەشە و ڕستە دەڵێنەوە. بەڕوونی هێرش دەکەن. تێکۆشان بەردەوام دەبێت. ئەگەر هێرش بەردەوام بێت، بەرخۆدانیش بەردەوام دەبێت. بەرخۆدان پەرەدەسێنێت و تەشەنە دەکات. چلەمین ساڵ، ساڵی تێکۆشانی مەزنتر دەبێت. تێکۆشان بە ٣٩ ساڵی قوربانیدان بەهێزتر دەبێت. چلەمین ساڵ پەرەسەندنی مەزن بەخۆوە دەبینێت. پەرەسەندنی سەربازی و سیاسی. دەبێت بە ئومێدەوە لە مەسەلەکە نزیک ببنەوە. پێویستە هەمووان بە باوەڕ و ئومێدەوە ڕووبکەنە تێکۆشان. لەسەر ئەم بناغەیە، هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو ئەوانە دەخوازم لەپێناو ئازادی و دیموکراسی تێدەکۆشن.
درێژەی هەیە..
هـ . ب