دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بەشداری بەرنامەیەکی تایبەت لە تەلەفزیۆنی میدیا خەبەر بوو و وتی، گۆشەگیری شێوازێکی نوێی هێرشی پیلانگێڕانەیە. شیکاری و هەڵسەنگاندنەکانی کاڵکان بەمشێوەیەیەن:
سەرەتا بە ڕێزەوە سڵاو لە بەرخۆدانی مێژوویی ئیمراڵی و ڕێبەر ئاپۆ دەکەم. لەسەر پرسی گۆشەگیری دۆخەکە وەک خۆی بەردەوامە. گۆشەگیریی تووند، ئەشکەنجە لە ناو سیستمی قڕکردنی ئیمراڵیدا بەردەوامە. هیچ گۆڕانێک لەم بوارەدا نییە. پارێزەران وتیان، سزایەکی نوێی دیسپلینی بەسەردا سەپێنراوە. گوایە لەبەر ئەوە چاوپێکەوتنەکان قەدەغە دەکرێن. بەڕای مافناسان، بەو جۆرە سزایانە ناتوانن ڕێگری لە چاوپێکەوتنی پارێزەران بکەن، بەڵام بە هیچ شێوەیەک ڕێگا نادەن چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت. هەوڵ دەدەن کراسی پاساوێک بۆ ئەو بیانویەیان دروست بکەن. لە ڕاستیدا سزای دیسپلین بەشێکە لەپلانێکی درێژخایەن. ئێمە پێشتر وتبوومان، کە ئەمە ئامادەکارییە بۆ ساڵی ٢٥هەمین. لایەنە یاساییە جۆراوجۆر ئەمەیان پشتڕاست کردووەتەوە. لە یاسا و مافەکانی ئەوروپا و نێونەتەوەییدا یاسایەک نییە، کە بڵێت، دوای ئەو هەموو ساڵە بگۆڕێت، بەڵام هەرچۆنێک بێت سزای هەمیشەیی بە ١٥ ساڵ دادەنرێت و دوای ساڵی ١٠هەمین ساڵیش یاسای ئەوروپا دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ ئەو سزایە دەکات.
هەر چۆنێک بێت زیندانیکردنی هەمیشەیی قورسکراو لە ئەوروپادا نییە. با بڵێین، ئەوەش دوای ١٥هەمین ساڵ هەڵسەنگاندنی ۆ دەکرێتەوە. ئێستا دۆخ لە ئیمرالی دوای مانگێک دەچێتە ٢٥هەمین ساڵەوە. بەم شێوەیە دەبێتە چارەکە سەدەیەک. کەواتە کێ چی دەکات با بیکات، بەڵام پێویستی بە سەرلەنوێ هەڵسەنگاندنەوەو پیاداچوونەوە هەیە. بەڵام بۆ ئەوەش پاساویان بۆ دەهێننەوە. لە لێکدانەوەیەکی یاسایی ئاوادا، دەیانەوێت ئەوە وەک بابەتێک لێکبدەنەوە. "ئەوەتا ئەوەندە سزای هەبوو، فڵان شت بوو... هتد" بەو شێوەیە دەیانەوێت ڕێگری لە دووبارە هەڵسەنگاندنەوە و پیاداچوونەوە بکەن و ڕێگە لە دۆخێکی ئەرێنی بگرن. پێویستە ئەمە لەوە تێبگەین و بیزانین. ئەو هەموو بێ مافی و نایاساییە هەیە، پارێزەرانی ناوەوە و دەرەوە، پەرلەمانتاران داوای چاوپێکەوتنیان کردووە، بەڵام هیچیان یەک لە داواکان جێبەجێ نەکراون. کەواتە دەبێت زیاتر ڕیسوا بکرێت. بۆ نموونه; پارێزەران دەتوانن گفتوگۆی باشتر بکەن. ئەمە چ کارێکە و و مانای چیە؟ گوێ بە یاساکانی خۆیان نادەن. ئەوە هەر گوێش بە یاساکانی نەتەوە یەکگرتووەکان نادەن، هەر خۆیان لە یاسای ئەوروپا نزیک ناکەنەوە.
ئەم جۆرە سەپاندن و پێشێلکارییانە بەردەوامن، بەڵام کەس هیچ ناڵێت. بۆ نمونە، سی پی تی دوای هەوڵێکی زۆر لێدوانی دا. ئێمە چەند ڕۆژێکە بیر لەوە دەکەینەوە، کە چۆن هەڵیسەنگێنین. لێدوانێکی وەهایان دا، لێدوانی نەدانی زانیاری بوو. ئایا ئەم جۆرە لێدوانە گونجاون؟ دەڵێن دوای ٢ مانگ ڕاپۆرتەکە ئامادە دەکرێت و ئەویش پێشکەشی دەوڵەتی تورک دەکەن و کاتێک ڕاپۆرتەکە پەسەند بکات دوای چوار مانگ ئەنجامی چاوپێکەوتنەکە و ڕاپۆرتەکە ڕادەگەیەنرێت، بەڵام ئەگەر قەبووڵی نەکات ڕاپۆرتەکە ئاشکرا ناکرێت. بەڵام لە زۆر نموونەدا ئەوە بینرا و ئێمەش دەیزانین، چاپەمەنیەکانیش لەسەر ئەوانە دەوەستن، بەڵام کاتێک لە حسابی ئەوان و لێپرسینەوەیان بێت هەرگیز گوێ بە سی پی تر نادەن. لێدوان دەدات. یانی دەتوانێت گوێ بەو یاسایانە نەدات، بەڵام کاتێک کێشەکە دەبێت بە کێشەی کورد، ئیمراڵی، ڕێبەر ئاپۆ ئەو یاسایانە، کە بۆ بابەت و کێشەکانی تر هەر گوێیان پێ نادەن دەیانخەنە کار و کاریان پێ دەکەن. جگە لەوانەش یاسای نوێش دروست دەکەن. ڕێبەر ئاپۆ وتی: "ئێستا یاساکانی ئیمرالی هەیە. هەموو ئەمانە بەسەر هەموو کەسێکدا جێبەجێ دەکرێت. من هیچ شتێک بۆ خۆم ناڵێم، بەڵام بەهۆی ئەم یاسایانەوە سەدان هەزار کەس دەبنە قوربانی و زیانمەند. وتی، من لەوە نیگەرانم. هەر خۆی ئێستا حاڵەتێکی وەها هەیە. هەموو شتێک بەپێی سیاسەت ئەنجامدەدرێت. سیستەمی دیلکردنی سیاسی بەردەوامە، بەڵام دەکرێت لە ئەوروپا زیاتر گفتوگۆی لەسەر بکرێت. بەڕای من، دەبێت زیاتر لەسەر بڕۆن و کاری لەسەر بکەن.
چالاکی ئەنجامدران و بەردەوامن. بەرخۆدانی گەل باشە. بەرخۆدانی پەرلەمانتاران گرنگە. ڕۆژەڤێک ئافرێنراوە. ئەوە ڕوون بوویەوە، کە دەکرێت شتێکی نوێ، یان ڕۆژەڤێکی نوێ دروست بکرێت. بە شێوازی جیاواز دەتوانرێ تێکۆشان لە دژی ئەم سیستەمە چەوسێنەرە، پڕ لە گوشار و پاکتاوکارییە بکرێت. دەتوانرێت ڕیسوا بکرێت. بۆ نموونە هەوڵەکانی پەرلەمانتاران ئەمەی دروستکرد. ئەو ڕۆژەڤ و ئەجندایە، کە دەیخواست دروستی کردووە. ئەوە ڕوون بوویەوە، کە دەکرێت زۆر شتی تریش ئەنجام بدرێت. لەڕووی یاساییەوە دەبێت گفتوگۆ و کۆبوونەوەش بکرێت. لە ڕووی سیاسی و ئەخلاقیشەوە دەبێت تێکۆشان ئەنجام بدرێت، دەبێت ئەو کردەوانە ڕیسوا بکرێن، چونکە هیچ نمونەیەک لە کردەوەکانی سەر ئیمراڵی لە هیچ شوێنێکی تر نییە. هیچ هێزێک ناتوانێت بۆ ماوەیەکی ئەوەندە درێژ ئەو کار و پێشێلکارییە بکات. ئەوە لە تورکیا ئەنجام دەدرێت. هەموویان هاوکاریی دەکەن، مامەڵە بە دەرفەت و تواناکانی تورکیاوە دەکەن، چەندین هێز دەستکەوتی ئابووری و سیاسی بەدەست دەهێنن. پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنە بوو. ئەمەش هەموو کەس دەیزانێت.
ئەو هەموو نایاساییە، گوشار، گۆشەگیریی توند، زوڵم و دڵڕەقی، ڕاستیی سیستەمی ئیمراڵی دەردەخات. ئیمراڵی سیستمی پاکتاوکردن و کۆمەڵکوژییە، بۆیە هێرشی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بۆ ئەنجامدان و پێکهێنانی ئەو کۆمەڵکوژی و پاکتاوکارییە بەردەوامە. ماوەی ٢٤ ساڵە لەشێوەی سیستمی ئیمراڵیدا بەردەوامە. ئەوەی پێی دەوترێت گۆشەگیریی توند، هێرشی لە ناوبردنە لەلایەن پیلانگێڕەکان و پیلانگێڕییەکەوە. هێرشێک بەئامانجی لەناوبردنە. لە راستیدا لە هەلومەرجی ئیمرالیدا هێرشی پاکتاوکردن بە شێوەی گۆشەگیری بەردەوامە.
ئەو شوێنەی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپەی تورکیای هێناوە، لە سیستمی ئیمراڵیدا زیاتر بە شێوەی ڕوون و کۆنکرێتی خۆی دەردەخات و دەبینرێت. هەفتەی ڕابردوو چی ڕوویدا؟ ٢ وڵاتپارێزی کورد، یەکێکیان لە مێردین بە ناوی وەیسی تاش و ئەوی تریان لە ئامەد محەمەد ئاکار خۆیان سوتاند، یەکێکیان تەمەنی ٦٥ ساڵ بوو و یەکێکیش هێشتا گەنج بوو. هەردووکیان چالاکیان کرد. ئەو دیمەنە، کە وەیسی تاش لە دوای خۆی بە جێهێشت هەموو کەس گوێی لێگرت. محەمەد ئاکار نامەیەکی لە دوای خۆی بەجێهێشت. ئەوان چییان وت؟ وتیان، ئیتر مرۆڤ ناتوانێت بەرگەی گوشارەکانی سەر رێبەر ئاپۆ بگرێت. بەڕاستی ئەوان خۆیان هەستیان بەو گوشارەکرد. واتە بارودۆخی ئیمرالی ئەو بارودۆخێکە، کە بەسەر کۆمەڵگەی کوردیدا بەڕێوەدەبرێت. دۆخی ئیمراڵی چۆن بێت، نزیکبوونەوە بەرامبەر بە ڕێبەر ئاپۆ چۆن بێت، هەمان ڕێبازش بەرامبەر بە گەلی کورد ئەنجام دەدەن. ئەو وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەرانە بە قووڵی لەو ڕاستییە تێگەیشتوون. وتیان، چیتر ناتوانن خۆیان لە بەرامبەریدا ڕابگرن. بۆ نمونە وەک هەڤاڵ ڤیان سۆران. وتیان، بەم سیستەمە پاکتاوکارییەی ئیمراڵی لەمە زیاتر ژیان نابێت. بانگەوازیان کرد. داوایان لە کۆمەڵگای کورد و مرۆڤایەتی کرد، کە بە ویژدانەوە دژی سیستەمی جینۆساید و پاکتاوکاریی ئیمراڵی هەڵسوکەوت بکەن و داوای هەڵوێستگرتن و تێکۆشانیان کرد. وتیان: 'ئێمە لەناو دەبرێین، ئەم کردەوانەی ئێستا هێرشی لەناوبردنە بۆ سەر کوردان' سەرنج بدەن، ئەو مرۆڤانەی لە دژی هێرشەکانی ١٢ی ئەیلول بەو شێوەیە هەڵسوکەوتیان کرد، چۆن لە زیندانەکاندا بەرخۆدانیان کرد. لە دژی هێرشی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، کۆمەڵگەی کورد، شۆڕشگێڕان بە پێشەنگایەتی زیندانییەکان چالاکیی لەو جۆرەیان ئەنجامدا. چالاکییەکان بە هەمان شێواز و ڕێباز ئەنجامدران. ئێستاش بارودۆخێکی هاوشێوە هەیە. ئێستا هەڵوێستی ئەو ٢ نیشتمانپەروەرەی کورد بەرخۆدانی ئەو سەردەمە بەبیر مرۆڤ دەهێنێتەوە. ئەوە بەردەوامیی ئەوانە، بەردەوامیی بەرخۆدانی فیداییە، کە بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن رۆژمان تاریک بکەن' بەڕێوەچوون. ئەمە بە تەواوی سەلمێنەری ئەوەیە. ئاکەپە – مەهەپەی پاکتاوکار لە پاکتاوکردنی کولتوری زیاتر بە شێوەی پاکتاوکردن و سڕینەوەی فیزیکی و جەستەیی بەردەوامیی هەیە. مرۆڤ لە دژی ئەوە خۆی دەسوتێنێت. مرۆڤێک چۆن دەتوانێت خۆی بسوتێنێت؟ با مرۆڤێکی ئاسایی خۆی بسوتێنێت، ئێمە دەیبینین.
ئەمە دۆخی کۆمەڵگای کورد، دۆخی نیشتمانپەروەریی کوردە. جگە لەم نیشتمانپەروەریی نییە، ئەمانە پێوەرەکانن. ئەوە بانگەواز و داواکارییەکانیان بوو. بەم بۆنەیەوە بە ڕێز و پێزانینەوە یادی شەهیدان وەیسی تاش و محەمەد ئاکار بەرز ڕادەگرم. خۆم بە هاوبەشی ئێش و ئازاری خزمەکانیان دەزانم. چالاکییەکی مەزنیان کرد، چالاکییەکی هێژا، بەنرخ و ماناداریان کرد. چالاکییەک، کە دەبێت زۆر بە ڕاست و دروست لێی تێبگەین. نیشانەی ئەوەیە، کە ئەو کۆمەڵکوژییەی بەسەر کورددا سەپێنراوە، بە قووڵی هەستی پێدەکەن. ئەمە زۆر گرینگ و مانادارە. بینییان، کە هەبوون و ئازادیی گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی پێکهاتووە و بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت. ئەوان دەیانویست هەبن و بە ئازادی بژین. ئەوان لە دژی هەموو شتێکی ئەم کۆمەڵکوژییە بە قورسترین ڕێگا وەستانەوە و خۆیان سوتاند و بەو شێوەیە هەڵوەستی خۆیان نیشاندا. هۆشمەندی و عەقڵێت، هەست، مێشک لێرەدا دەبێت بە باشی لێی تێبگەین. هەموو کەس ناتوانێت ئەمە بکات، تەنیا بە هۆشیاری و هۆشمەندییەکی گەورە، ئیرادەی گەورە و ئامانجی مەزنەوە ئەو ئازایەتییە دروست دەبێت. بارودۆخێکی زۆر قورس و سەخت دەبێتە هۆی ئەوە. ئاشکرایە لە کەسایەتیی سیستەمی ئەشکەنجە و جینۆساید و پاکتاوکاری لە ئیمرالیدا پاکتاوکاری و جینۆساید بەسەر گەلی کورددا دەسەپێنرێت، بۆیە مرۆڤ دەهێنێتە ئەم ئاستە. هەندێک پرسیار دەکەن بۆچی ئەوە ڕوویدا؟ ئەم مرۆڤانە چۆن خرانە ناو ئەم بار و دۆخەوە؟ بۆچی ناچار کران لەم دونیایەدا بەنزین بە خۆیاندا بکەن و خۆیان بسوتێنن؟ کێ تاوانبارە؟ دەبێت مرۆڤ ئەو پرسیارانە بکات. دەڵێن پەکەکە تاوانبارە، کورد تاوانبارە. سەیرککە شتی وا دەکەن، تۆ تەنیا کاتێک شتێکی وەها ڕوودەدات و بۆ ئەوە دۆخە بە کوردان دەڵێیت کورد. جگە لەوە دەڵێت، کورد نییە، بوونیان نییە، ئازادییان نییە. تۆ هیچ ژیانێکیان پێ ڕەوا نابینی. شوێنی گۆڕیش بە کورد ڕەوا نابینێت، ئێسکەکانیشیان ناهێڵیت، هیچ بەها و نرخێکیان بۆ ناهێڵێتەوە. مرۆڤ ناچارن تەنیا بەم شێوازانە بوونی خۆیان نیشان بدات، بۆیە دەبێت ئەم سیستەمە زاڵم و دڵڕەقە ببینرێت.
ئەمە کردارەکانی سەر ئیمراڵییە. ئیمراڵی تەنها ئیمرالی نییە، بەڵکو بەردەوامیی پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیییە. پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی چیە؟ کۆمەڵکوژییە لە پاریس، دەستدرێژیەکانی وانە، داگیرکارییە لە عەفرین، هێرشێکی کیمیاییە لە زاپ، واتە ئەمە پیلانگێڕییە، بۆیە ئەمە دیمەنی پراکتیکی سیستمی کۆمەڵکوژی و پاکتاوکارییە لە ئیمرالی. دەبێت مرۆڤ ئەمانە ببینێت و لێیان تێبگات.
بەڕاستی ئێمە زۆر بەرامبەر بە هەڵوێستی سی پی تی بێزار بووین. زۆر بە سووکی نزیک بوونەوە. ئێمە چاوەرێی هیچ شتێکیان لێ ناکەین، بەڵام شتێکی لەم شێوەیەیان نەکردایە ئەوە زۆر باشتر دەبوو. واتە چارەنووسی زۆر کەس، ئەم گەلە لە دژی داعش شەڕی کرد، ئەم گەلە دەیەوێت بە بە برایەتی، یەکسانی و ئازادی بژی. هیچ شتێکی تری ناوێت. بۆ ئەمەش هەموو شتێکی خۆی فیدا دەکات و دەیکاتە قوربانی، هیچ شتێکی لە هیچ کەسێک ناوێت. ئێوە دەتوانن بەم شێوەیە لە کێشەی هەبوون و ئازادیی ئەم گەلە نزیک ببنەوە؟ ئایا بەم شێوەیە دەبێت، ئەمە چ جۆرە نزیکبوونەوەیەکی هەرزان و سوکە؟ بەڕاستی دەبوو بەمشێوەیە نەبوایە، نەدەبوو بکەوتنایەتە ئەو دۆخەوە. گوشار دەبێت، کۆلۆنیالیزم دەبێت، باڵادەستی دەبێت، مرۆڤ دەتوانێت لەمانە تێبگات، بەڵام نابێت مرۆڤایەتی ئەوەندە بخرێتە ژێر پێ. نابێت بەها مرۆییەکان ئەوەندە کەم بکرێنەوە. ئەمەش بەناوی دێموکراسی، یاسا و دادپەروەرییەوە دەکرێت. هیچ کەسێک قەناعەتی بەوە نیە، دەبێت دەست لەو شێواز و رێبازە سەر داپۆشراوانە هەڵبگیردرێت. لەم بارودۆخەی ئێستادا ڕاستیەکان زیاتر ڕوونتر و ئاشکراتر بوون. هەفتەی ڕابردوو پارێزەران ویستیان بڕۆن و چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، چالاکی پەرلەمانتاران هەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا لە دەرەوەی وڵات چەند ڕۆشنبیر و پارێزەر و لایەنە یاساییەکان لەبارەی گوشار و پاکتاوکاریی سەر ئیمرالی لێدوانیان دا. دەیانویست چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام بدەن. گەلی کورد لە کوردستان و دەرەوەی وڵات لەگەڵ دۆستەکانی لەسەر پێ بوون، بەڵام ئەو ڕووداوانەی، کە هەفتەی ڕابردوو بەسەرماندا هات، ئەم دۆخەیان زیاتر ڕوونتر کردەوە. وەیسی تاش و محەمەد ئاکار بەچالاکیی خۆیان نیشانیان دا، کە ئاستی دۆخەکە زۆر قووڵە. ئەوان لە بەرزترین ئاست دا خۆیان گەیاندە ڕێبەرایەتی.
ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەو چالاکییانە وتی، 'ئەو چالاکییانەی ئەنجامدراون، ئەو چالاکییانەن، کە دووبارە بوونەوەیان نییە. ئەو چالاکییانەن،کە کە بابەتەکانی ژیانیان پێناسە و دیاری دەکەن و ئەنجام وەرگرتنە'، ئەوانی تر ئەنجامیان بەدەست هێنا، من لەو بڕوایەدام، کە ئەم چالاکیانەش ئەنجامیان دەبێت. هەمووانیان ئاگادار کردەوە. ئەوان جارێکی تر ڕاستیان بە هەمووان نیشاندا. نیشانی کۆمەڵگەی کورد، نیشانی ئێمە و هەموومانیان دا. نیشانی دۆستان و هەموو هێزە شۆڕشگێڕە دیموکراتییەکان دا. ئێستاش لەبەر ئەوە هەموو کەسێک سەرلەنوێ و دووبارە هەڵدەسەنگاندنەوە دەکات، ئێمە هەموو دۆخەکە دووبارە و سەرلەنوێ هەڵدەسەنگێنین. واتە، جارێکیتر پێوەر و هێڵ دیاریکرایەوە. کەواتە بە دڵنیاییەوە چالاکی لەسەر ئەم هێڵە ئەنجام دەدرێت، بەڵام بە هەمان شێوە ئەنجام نادرێت، چونکە کاتێک بە هەمان شێوە بێت ئیدی کاریگەریی نابێت. ڕۆڵی نامێنێت، بۆیە دەبێت بەو شێوەیە نەبێت. لەبەر ئەوەش ڕێبەر ئاپۆ لە ڕابردوودا ڕەخنەی لەوە گرتبوو و وتی، نابێت دووبارە بکرێتەوە. هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لێدوانێکی دا و ئێمەش لەگەڵ ئەو لێدوانەداین. بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیستمی پاکتاوکردن و قڕکردن، گۆشەگیری و ئەشکەنجە لە ئیمراڵی، بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، لە هەر چوار پارچەی کوردستان، لە هەر چوار لای جیهانەوە چالاکی ئەنجام دەدەین و بەشێوەیەکی هەمەلایەنە بەرەنگاری دەکەین، بەڵام ئێمە ئەم چالاکییانە بە شێوازی جیاواز ئەنجام دەدەین، بە شێوازی داهێنەرانە ئەنجامیان دەدەین. ئێمە چالاکیی وەها دەکەین، کە سیستمی پاکتاوکردن و قڕکردنی ئیمراڵی زیاتر ڕیسوا بکات، خاوەنەکانی شەرمەزار دەکات. ئێمەچالاکیی وەها دەکەین، کە سیستمی ئیمرالی پارچە پارچە بکات و ئەنجام بەدەست بهێنێت. ئەوانەی دژبەرمان ویژدانیان نییە، بۆیە دەبێت تێکۆشانی دژ بە نەیارەکانیش بە ڕێگای خۆیان ئەنجام بدرێت. ئەگەرنا هەر ئەوان خۆیان لە شێوازی خەبات و تێکۆشان تێناگەن. ئێمە بۆ خۆمان لەو چالاکییانە تێگەیشتین، بەڵام ئەوانی تر تێناگەن. ئەوان ویژدانێکی وەهایان هەیە. لەو کاتەدا ئێمە ناتوانین بەو چالاکییانە، کە هەمیشە زیان بە خۆمان دەگەیەنێت ئەنجام بەدەست بهێنین. ئێمە چی بکەین؟ ئێمە لە فاشیزم دەدەین، لە بکوژان و پاکتاوکاران دەدەین. ئەوان چۆن لە ناو هێرش و شەڕانگێزیدان، ئێمەش ئەو هێرشانە تێکدەشکێنین. ئێمە دەرفەتیان پێ نادەین. ئێمە ئەو دەستانە دەشکێنین، کە هێرش دەکەن. ئێمە ڕێگریی لێدەکەین. ئێمە تێکۆشانێکی ئاوا کاریگەر ئەنجام دەدەین. ئێمە تەنها هەر بە ویژدان و ڕۆشنبیرانە هەڵسوکەوت ناکەین، ئێمەش سیاسەت دەکەین، ئێمەش سەربازی دەکەین، چالاکیەکانمان و خەباتی خۆمان بەو شێوازانە دەوڵەمەند دەکەین و هێزی دژبەر، سیاسەت و مێشکی بکوژ، فاشیست و داگیرکەر تێدەشکێنین، سیستمی ئیمرالی پارچە دەکەین، تێکۆشانی هەبوون و ئازادیی کوردسان سەردەخەین.
ئێمە ئەچینە ناو ساڵیادی نوێی ١٥ی شوباتەوە. ئەمە دەبێتە ٢٤هەمین ساڵیاد. لە ١٥ی شوبات دا پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات دەکەوێتە ٢٥هەمین ساڵەوە. پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم لە ٢٥هەمین ساڵیدایە. ماوەی ٢٥ ساڵە بە ناوی پیلانگێڕییەوە هێرش دەکرێتە سەر ڕێبەر ئاپۆ، هەموو گەلی کورد، گەلانی تورکیا و مرۆڤایەتی. لە بەرامبەر ئەو هێرشانە دا بەشێوەیەکی سەرەکی و لە پێش هەموانەوە ڕێبەر ئاپۆ، گەل، ژنان، گەنجان و مرۆڤایەتی خۆڕاگری و بەرەنگاری دەکەن. ئەو چارەکە سەدەیە سەردەمێکی گرنگە. بێگومان دەبێت بە دروستی لێی تێبگەین، ڕاستیی ٢٥هەمین ساڵ، پیلانگێڕی و تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕییەکە بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و ڕاست و دروست تێبگات، بۆیە دەبێت تێکۆشانێک کاریگەرانەتر ئەنجام بدرێت. بۆ ئەوەش دەبێت بە باشی لەو پیلانگێڕییە تێبگەین. دەبێت هێشتا زیاتر لەوەی، کە هەیە بە قووڵی باس لە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بکرێت. سەرکەوتنی خەبات بۆ هەبوون و ئازادیی گەلی کورد بە تێگەیشتن لە ڕاستیی پیلانگێڕییەکە بەدی دەهێنرێت. بەلایەنی کەمەوە دەبێت ئێمە دوژمن بناسین، ئێمە تا زیاتر لە ڕاستی هێرشی پیلانگێڕی تێبگەین ئەوا لە کاتی گونجاو و لە شوێنی ڕاست و دروستدا دەتوانین دژایەتیی بکەین و تێکۆشانی کاریگەری بەڕێوەببەین. دەبێت مرۆڤ پیلانگێڕییەکە بە سووک و سادە هەڵسەنگێنێت. ئیمراڵی ناوەندی سیستەمی پاکتاکاری و کۆمەڵکوژییە. لەوێ کوردبوون لەناودەبرێت. ئەوان دەیانەوێت کۆمەڵکوژیی و پاکتاوکردن و سڕینەوە لەوێ تەواو بکەن. هەتا ئەو سیستمە هەبێت کێ دەتوانێت باسی چارەسەری، دیموکراسی و مرۆڤایەتی بکات، ناتوانێت باسی هیچ کام لەوان بکرێت. دەبێت بە ڕاست و دروست لێی تێبگەین، ئێمە دەبێت خۆمان لە هەڵە تێگەیشتن ڕزگار بکەین. بێگومان دەبێت هێرشەکانی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بە سووکی و سادەیی هەڵسەنگێنرێت. ماوەی ٢٤،٢٥ ساڵە ئێمە باس لە هێرشەکانی سەر ڕێبەر ئاپۆ دەکەین. پێویستە مرۆڤ زیاتر گفتوگۆی لەسەر بکات و زیاتر لێی تێبگات.
ئەمە هێرشێکی چۆن بوو؟ بۆچی هێرشێکی لەو جۆرەیان ئەنجامدا؟ بۆچی هەمووان لە هێرشێکی لەم جۆرەدا یەکیان گرت؟ ئەو ئامانجانەی کە لە هێرشەکەدا یەکیان گرتبوو چی بوون؟ کامانەبوون؟ بۆچی یەکێتییەکی بەم جۆرەیان سازکرد؟ جیهان یەکی گرت و ویستیان تەنگ بە رێبەر ئاپۆ هەڵبچنن. رێبەر ئاپۆیان خستە ناو تابوتی ئیمراڵییەوە. ئەمە چییە؟ ئەو شوێنەی کە بۆ کوردانی ئازاد هێڵراوەتەوە. جگە لەوە کوردی ئازاد بوونیان نییە. هەندێک دەڵێن کورد دەستکەوتیان هەیە. لە فڵان شوێن قازانجی کردووە. سود و قازانج چییە؟ چ کوردایەتیەک بەدەست هێنراوە؟ ئیرادەی هەبوون و ئازادی کوردان لە ئیمراڵییە. لەوێ چی بەدەستهاتبێت هەمووی ئەوەیە؟ ئەوەی بەم جۆرە بیر ناکاتەوە هەڵە دەکات. ناتوانێت بە دروستی لە پیلانگێڕی و کۆمەڵکوژکردنی کوردان تێبگات. پیلانگێڕی و هێرشی نێونەتەوەیی بۆ لەناوبردن کە مێشک و سیاسەتی کۆمەڵکوژی بوو کێ کردی؟ بێگومان ئەمریکا کردی. ئێستا کاربەدەستانی ئەمریکاش دەیخەنە ئەستۆی یەکتر، بیل کلینتۆن کردی. واژۆی کرد. ئەوەتا ئێستا لە دەسەڵاتدان. ئەوانەی کە ئەو کاتە بڕیاری پیلانگێڕییەکەیان واژۆ کرد لە وەزارەتی ناوخۆدان. ئێستا بەرپرسیارێتیان هەیە. با راگەیەندراو بدەن. چارەکە سەدەیەک بەسەریدا تێپەڕیوە. ئێستا هەندێک زانیاری بخەنەڕوو. ویستیان چی بکەن، بۆچی بەم جۆرە مامەڵەیان لەگەڵ کورداندا کرد؟ کورد چییان لەوان کردبوو، رێبەر ئاپۆ چی لە ئەمریکا کردبوو؟ بۆجی بڕیاریان لەسەر هێرشێکی بەو جۆرەی لەناوبردن دا و جێبەجێیان کرد؟ ئەمە بابەتێکی گرنگە. بێگومان ئەمریکاش تەنیا لەسەر ناوی خۆی نەیکرد. بۆ ئەوەی سیستمی پیاوسالاری پێنج هەزار ساڵە بەسەر پێوە رابگرێت ئەوەی کرد. بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەکانیان بپارێزێت ئەوەی کرد. بۆ ئەوەی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ٥٠٠ ساڵە لەسەر پێ رابگرێت وایکرد. ژاندارمەکەی کە ئێستا دەیکات، سەردەستەی ئەوەیە. دەڵێن، کاتێک کورد هەبن، ئەوان بوونیان نابێت. بەهۆی مەترسی بۆ سەر ئەوان دەبێت ٤٠ بۆ ٥٠ ملیۆن کورد لەناوببرێن؟ ئەو کاتە با یەکگرتووییەک ساز بکەن دەست بە لەناوبردن بکەن. بۆچی لەناویان نابەن و هەوڵ دەدەن بە گوێرەی بەرژەوەندی خۆیان بەکاریان بهێنن. پیلانگێڕی نێونەتەوەیی چی ئاشکرا کرد؟ ئاشکرا بوو کە ئەو هێزەی کوردستانی دابەش کردووە سیستمی هەژموونخوازی نێونەتەوەییە. لەبەر ئەوەی هیچ ناکۆکییەکی پەکەکە لەگەڵ ئەمریکادا بوونی نەبوو. هیچ شەڕێک لە نێوانیاندا نەبوو. بۆچی ئەمریکا بە پێویستی بینی کە بەر لە هەموو کەس هێرش بکاتە سەر پەکەکە و رێبەر ئاپۆ؟ لەبەر ئەوەی سەردەستەی ئەو سیستمەیە، ئەرکەکەی ئەوەیە. لەوەها کاتێکدا ئەو سیستمەی کە دەیەوێت خۆی بەسەر پێوە رابگرێت لە دژی کوردان و لە دژی رێبەر ئاپۆیە. هەبوونی ئەوان قەبوڵ ناکەن، دەیەوێت لەناویان ببات. ئێستا دۆخەکە بەم جۆرەیە. هێرشەکە لەو چوارچێوەدا بوو. پیلانگێڕی نێونەتەوەیی هێرشی لەناوبردنە لە دژی رێبەر ئاپۆ. لەبەر ئەوەی نەیتوانی لەناوی ببات، بە پیلانگێڕی ١٥ی شوبات ویستیان لەسێدارەی بدەن. دوای ئەوەی نەیتوانی لەسێدارەی بدەن، لەسێدارەدانی بە گوێرەی بەرژەوەییەکانی خۆی نەزانی بەتایبەتی تورکیا، ئەو سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیرییەی ئیمراڵیان دامەزراند و ئەمجارە لە رێگەی سیاسەتی داڕزنادنەوە ویستیان رێبەر ئاپۆ لە رووی هزری، سیاسییەوە تێکبدەن. لەبەر ئەوەی لەوەشدا سەرنەکەوتن، ئێستا سیستمی دابڕاندنی رەهای پەیوەندییەکانیان سەپاندووە. ئەو سیستمە دواتر دامەزرا.
دیارە گۆشەگیری شێوازێکی نوێی پیلانگێڕییە. بۆ لەناوبردنی رێبەر ئاپۆ شێوازێکی نوێی هێرشە. بە سڕینەوەی رێبەر ئاپۆ دەیانەوێت چی بکەن؟ پاکتاوکردنی پەکەکە جێبەجێ بکەن و گەلی کورد بە بێ رێبەر ئاپۆ و پەکەکە بکەن و کوردان قڕ بکەن. ویستیان کۆمەڵکوژی کولتوری لە هەر چوارپارچەی کوردستان بەرەوپێش ببەن. خۆی لە خۆیدا بە بڵاوکردنەوەی کوردان بە چوار لای جیهاندا ویستیان کۆمەڵکوژی کوردان تەواو بکەن. پەیوەندی پیلانگێڕیی لەگەڵ کۆمەڵکوژی بەم جۆرەیە. پیلانگێڕی هێرشێکی جێبەجێکردنی کۆمەڵکوژییە. ئەم پیلانگێڕییە ٢٥ ساڵە چۆن بەردەوام بوو؟ لە چ شوێنێک و بە چ شێوازێک بەردەوامە؟ لە ئیمراڵی بەردەوامە. ئەوەتا بە شێوازی گۆشەگیری بەردەوامە. دیارە پیلانگێڕی وەک سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە بەردەوامە. ئەوە سیستمی هێرشە بۆ سەر رێبەر ئاپۆ. گۆشەگیریش شێوازی لەناوبردنیەتی. ئەو کاتە دەبێت ئێمەش لە گۆشەگیری لە ئیمراڵی بە دروستی تێبگەین. ئەگەر بە باشی تێنەگەین ناتوانین لەبەرامبەر سیستمی ئیمراڵی تێبکۆشین، ناتوانین بە شێوەیەکی دروست خۆمان بە رێکخستن بکەین و ناتوانین تێکۆشانێکی بەو جۆرە بکەین کە ئەم سیستمە کۆمەڵکوژکارەی کوردان بە نەبوو دادەنێت، شکست بدەین. ئەم تێکۆشانە تەنیا بە ناسینی ئەو راستیە دەتوانرێت پەیڕەو بکرێت. رێبەر ئاپۆ لەسەر ئەوەی ئەمە باش دەناسێت، ٢٥ ساڵە پوچەڵی دەکاتەوە. گەلی کورد، ژنان، گەنجانی کورد، شۆڕشگێڕان، وڵاتپارێزانی کورد هەستیان بەوە کردووە، بە وتنی 'ئێوە ناتوانن خۆری ئێمە تاریک بکەن' بەرخودانی گیانبازانەیان ئەنجامدا. بە دەوری رێبەر ئاپۆوە ئاڵقەیەک لە ئاگریان دروست کرد. لەم ئاستەدا خاوەنداریان لێکرد، پاڕێزگارییان لێکرد. ٢٥ ساڵە کورد بە هەزاران شەهید، بە دەیان هەزار شەهیدی بەخشیوە. گەلی کورد بە ژن و پیاوەوە ئێستاش شەهید دەبەخشێت. گەنجانی کورد، گەریلاکانی کورد هێشتاش لەسەر ئەو بنەمایە تێدەکۆشن. بەم جۆرە مرۆڤایەتی دەتوانێت لەو سیاسەتەی قڕکردن رزگار ببێت کە دەیەوێت کوردان لەناو ببات. پێویستی بە هەموو مرۆڤایەتی هەیە، نەک هەر بە کوردان. ئەگەر تو گەلی کورد لەناوببەیت، ئایا گەلێکی جیاواز دەمێنێتەوە. دەوترێت ئەو گەلەی کە گوشار دەکاتە سەر گەلی دیکە ناتوانێت ئازاد بێت. ئێستا مرۆڤایەتییەک کە گەلێکی دیکە لەناو دەبات چۆن دەتوانێت باسی ئازادی و دیموکراسی بکات؟ ناتوانن گەلێکی چەند ملیۆنی لە مێژوودا بسڕنەوە، ناتوانن لەناوی ببەن. دیارە پرسێکی مرۆڤایەتییە. پیلانگێڕی ئێستا بە شێوەی سیستمی ئیمراڵی بەردەوامە، بە شێوەی گۆشەگیری وەک هێرش بەردەوامە. هێرشی لەناوبردن ، بە شێوەی گۆشەگیری جێبەجێ دەکەن. هەر بۆیە تێکۆشان لە دژی گۆشەگیری تێکۆشانە لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی. تێکۆشان لە دژی سیستمی ئیمراڵی تێکۆشانە لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی. بنەماکەی بەدەستهێنانی هەبوون و ئازادی گەلی کوردە. رێبەر ئاپۆ دەیگوت، 'ئەگەر کورد تێکۆشانی هەبوون و ئازادی قازانج بکات و بەدەستیبهێنێت هێرشەکان لە دژی من رادەگیرێن، منیش ئازاد دەبم، دەتوانم ئازادی جەستەیی بەدەستبهێنم. واتە هێرشەکان لە دژی من، پیلانگێری، سیستمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی بە هۆی کۆیلەداری لەسەر کوردانە. بەوەوە بەستراوەتەوە و یەکێکە. چ لە ئیمراڵی چ لەدەرەوە. لە خۆتان بڕوانن، لە ئیمراڵی تێبگەن. لە ئیمراڵی بڕوانن، لە ژیان تێبگەن. بەسەر ئەودا چ شتێک دەسەپێندرێت، ئەوە ببینن و تێبگەن'. دۆخی ئێستا بەم جۆرەیە. لەماوەی ٢٥ ساڵی رابردوو زۆر پلانی هێرشی پیلانگێڕی هەڵوەشانەوە. پلانی سڕینەوە لەناوبراوە، پلانی لەسێدارەدان هەڵوەشێنرایەوە، پلانی داڕزاندن لە ئیمراڵی لەباربرا، ئەو پلانەی لە رێگەی ئاکەپە و بە ئومەتپەرستی ئیسلامی دانرابوو لەناوبرا و سەرخستنی پیلانگێڕییەکە پوچەڵکرایەوە. ئێستا دەیانەوێت لە رێگەی گۆشەگیری بگەنە ئەنجام. دەیانەوێت لەم رێگەیەوە رێبەر ئاپۆ بێکاریگەر بکەن، لە کۆمەڵگا دایببڕێنن. رێگە نەدات کە بیرکردنەوەکانی بگەنە جێی مەبەست، ژنان، گەنجانی کورد، هێزە دیموکراتەکان و شۆڕشگێڕەکان. بەم جۆرە دەیانەوێت رێبەر ئاپۆ بێ کاریگەر بکەن، بەڵام سیستمی ئەشکەنجە، گوشار، گۆشەگیری لە ئیمراڵی تەنیا لە ئیمراڵی نییە. بەتەواوی زیندانەکاندا بڵاودەبێتەوە، بە تەواوی کوردستان و تورکیادا بڵاو دەبێتەوە. هەروەها لەسەر دەستی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بە تەواوی جیهاندا بڵاو دەبێتەوە. کاریگەری دەکاتە سەر هەموو کەس. هەربۆیە کەس دەنگی لێوەنایات، هەمووان خۆیان دەخەنە پاڵ ئەو کردەوانەی بەڕێوەبەری ئاکەپە-مەهەپە. لەم خاڵەدا ساڵی ٢٥ەمین گرنگە. دەبێت بە شێوەی بنەڕەتی راوەستەی لەسەر بکەین، سەرنجی بدەن، هێرشەکانی دوژمن، پیلانگێڕان زۆر گەورەن. بەرخودانیش بەهێزە. هێرشێکی هەمەلایەنە دژی ئێمە ئەنجام دەدرێت، بۆ سڕینەوە و لەناوبردن. ئێمە لە بەرخودانێکی هەمەلایەنەداین. ئێمە بەم جۆرە پێدەنێینە ساڵی ٢٥ەمینەوە. واتە ئەم ساڵی ٢٥ەمینە، ئێمە وتبوومان ' دەبێت لە رووی یاساییەوە چاوی پێدابخشێنرێتەوە'، بەڵام لە رووی سیاسیەوە سەردەمێکی جددییە. قۆناغێکی زۆر گەورەی تێکۆشانە، سەردەمێکی گۆڕانکارییە. لە ماوەی ساڵی ٢٥ەمیندا شتێک روودەدات. دۆخێکی بەم جۆرە لەئارادایە. واتە دەتوانرێت رێگە بۆ لەناوبردنی پیلانگێڕی بکرێتەوە، دەتوانێت ببێتە سەرەتای ئەوە. واتە ستسمێکی ستەمی فاشیستتر و زۆردار، هێرشکارییەکی پاکتاوکەرتریش دەتوانێت دەست پێبکات. دەکرێت هەردووکیشی رووبدەن. هێرشی هەردووکیان هەیە. دەبێت ئەوە ببینین. ئەوکاتە زۆر بە وریایی مامەڵە لەگەڵ ساڵی ٢٥ەمیندا بکەین، ئێمە زیاتر بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەین. گەلی کورد، وڵاتپارێزان، ژنان و گەنجان، دۆستانمان، هێزە شۆڕشگێڕ، دیموکراتیکەکان دەبێت هەموومان بە وریاییەوە مامەڵە بکەین. سەردەمێکی زۆر گرنگە، لێرەدە دەتوانین سەرکەوتن بەدەستبهێنین. تێکۆشانێکی ٢٥ ساڵە دەتوانێت ببێتە تێکۆشانی سەرکەوتن. دەتوانێت رێگەی قۆناغەکە بەرەو سەرکەوتن بکاتەوە. ئەوەندە گرنگ و هەستیارە. هەربۆیە دەبێت تێکۆشانێکی هەمەلایەنە لەسەر ئەو بنەمایە بەڕێوەببەین. واتە هەر کەسێک لەو شوێنەی کە تێیدایە دەبێت باشتر تێبکۆشێت. شێوازی نوێ و داهێنەرانە دروست بکەن. لە تێکۆشانی گەریلادا دەبێت زیاتر کاریگەر بێت، سیاسەتی دیموکراتیک دەبێت کاریگەرتر بتوانێت تێبکۆشێت. ئەمە دەبێت لە باکور، باشور، رۆژئاوا، رۆژهەڵات و لە دەرەوەی وڵات بێت. بەتایبەتی لەگەڵ هێزە شۆڕشگێڕەکان، دیموکراتەکانی تورکیا لە ناو هاوپەیمانیدا دەتوانین ئەم سەردەمە بکەینە سەرەتای قۆناغی بەرەوپێشچوون کە گەلی کورد هەبوون و ئازادی بەدەستدەهێنێت، تورکیا دیموکراتیک دەکات و مرۆڤایەتی لەم مێشکە فاشیست و لەناوبەرە رزگار دەکات. ئەگەر بەم تێگەیشتنەوە بجوڵێینەوە، لە سەر قۆناغێکی بەم جۆرە قوڵببینەوە، ئێمە بزانین کە کەی و لە چ کاتیکدا چی بکەین. با کەس چاوەڕێی ئەوە نەکات کە هیج کەسێک هیچ شتێکی پێ بڵێت. گرنگ ئەوەیە کە ئێمە بە قوڵی تێبگەین، بەرپرسیاربین، لێکۆڵینەوە بکەین، لەوبارەوە بیر بکەینەوە. ئێمە چی چۆن بکەین کە ئێمە بتوانین بگەیەنە ئەنجام؟ لە کوێ دەبێت ئێمە چی بکەین؟ ئێمە وەڵام بۆ ئەوە بدۆزینەوە. هەموو کەس ئەوە ببینێت، ئێمە بیبینین.. دەبێت مرۆڤ نەڵێت کە ناتوانین بیکەین، بڕوانن، چۆن وەیسی تاش و محەمەد ئاکار دۆزیانەوە؟ ئەوان بە ناوی خۆیانەوە رێگەیان کردەوە. رێگەیان بە ئێمە نیشاندا. بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە ئەگەر ئێمە وەک ئەوان بکەین ئەنجام بەدەست دەهێنین. ئەگەر ئێمە بەو هەست و تێگەیشتنەوە بجوڵێینەوە و رێبازی خۆشمان بە رێبازی لەناوبردنی پیلانگێری و سیستمی قڕکەر دیاریبکەین، ئەو کاتە ئێمە سەردەکەوین. ئەو کاتە دەبێت هەموو کەس رێگەی خۆی ببینێت. دەبێت رێبازی داهێنەرانەی خۆی بدۆزێتەوە. واتە هیوا لەسەر کەس هەڵنەچنێت دەتوانرێت بدۆرێتەوە. ئەمەیان بە ئێمە نیشاندا. کەواتە تێکۆشانی ساڵی ٢٥ەمین روونکراوەتەوە. ئەرکیش دیاریکراوە، ئامانجەکەشمان دیارە، تایبەتمەندی ساڵەکەش دیارە. واتە ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە کە بە گوێرەی پێویستی ئێمە قوڵی بکەینەوە، بە گوێرەی ئەوە دەست بە تێکۆشانێک بکەین، لەم بابەتەدا دەبێت ئێمە خاوەن بوێری و گیانبازی گەورە بین. نەکەوینە هیچ دڕدۆنگی و ڕاڕاییەکەوە، واتە چی پێویستە دەبێت ئەوە بکرێت. لەبەر ئەوەی ئایندەی ئازاد، هەبوون و مرۆڤایەتی لەمەدایە. هەموو شتێک بە تێکۆشانێکی بەم جۆرە دەتوانرێت قازانج بکرێت. سەردەمێکی زۆر گەورەیە. هەندێک سەردەمی مێژووی هەن کە هەزاران ساڵیان دیاریکردووە. بێگومان بۆ داهاتوو ناتوانین خەمڵاندن و پێشبینی بکەین، بەڵام ئەم ساڵی ٢٥ەمینە سەردەمێکی بەم جۆرە زۆر گرنگە. سەردەمێکی بەو جۆرەیە کە دەتوانێت بە سەدان ساڵ یەکلایی بکاتەوە. کەواتە ئێمە ئەم سەردەمە دەکەینە سەردەمی ئازادی و مرۆڤایەتی. بۆ ئەمەش دەبێت ئێمە تێکۆشانێک کە پیلانگێڕی لەناو دەبات، تێکۆشانی هەبوون و ئازادی بگەیەنینە سەرکەوتن. ئامانجەکەمان ئەمەیە. لە دژی پیلانگێڕی ئێمە لە ساڵی ٢٥ەمیندا لەسەر ئەو بنەمایە تێدەکۆشین.
بەتایبەتی بەرخودانی زاپ ساڵی رابردووی یەکلاکردەوە. من لە سەر ناوی بەڕێوەبەرایەتی پارتیمان جارێکیتر سڵاو لە بەرخودانی زاپ دەکەم. لەم ساڵە نوێیەدا لە کەسایەتی هاوڕێ مەلسا موشدا کە لەم دواییەدا راگەیەندرا، شەهیدان بە رێز و پێزانینەوە بە بیردەهێنمەوە. ؛ە ساڵی ٢٥ەمینی تێکۆشاندا لە دژی پیلانگێڕی، گەریلا دۆخێکی گرنگی هێناوەتە ئاراوە. پراتیکی ساڵی ٢٠٢٠، پراتیکی ساڵی ٢٠٢١، دۆخی گارە، هەفتانین و خواکورک، دواتر دۆخی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا، دۆخی ساڵی ٢٠٢٢ کە دژواربوو ئەوەی پێنیشانداین. چی نیشاندا؟ وەک چۆن پیلانگێری نێونەتەوەیی ٢٥ ساڵە سەرباری هەموو هێرشەکانیش سەرکەوتنی بەدەست نەهێنا و نەگەیشتە ئەنجامەکانی خۆی، ناتوانن ئیرادە و هەبوونی کوردان بشکێنن و ئەم تێکۆسانە لەناو ببەن. لە هێرشەکانی دژ بە گەریلاش کەوتنە هەمان دۆخ، گەریلا رێگەی نەدا لە هیچ هێرشێکیاندا سەربکەون و هەموو هێرشەکانیانی پوچەڵ کردەوە. گەریلا هەموو هێرشەکانی شکاند و لاوازی کردن. ئەو هێرشە قڕکەرە فاشیستیە کە پێکەوە، بە بەرخودانێکی گەورە بە بەرخودانێکی گیانبازی، قارەمانی کرا، لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا کە بە راستی هیوای پیلانگێڕانە، تێکیشکاند. بە دڵنیاییەوە ئێمە ناڵێین بە تەواوەتی ئێمەی رزگار کردووە. تێکۆشان بەردەوامە. تێکۆشان بەردەوامە، بەڵام شکاندیان. پلانەکانیان پوچەڵبوونەوە و نەگەیشتنە ئەنجام. ئەمە گرنگە. دەبێت ئەوە ببینرێت. لە ساڵی ٢٠٢٢ تا ٢٠٢٣ دۆخی ئەو گۆڕەپانانە بەم جۆرەیە. دەبێت ئەوە ببینین.
سوپای تورک و چەتەکانی کە هێرشێکی قڕکاریی و فاشیستیان ئەنجامدا لە زۆر شوێن هەڵاتن
سەرفەرماندەیی سوپای تورک دەڵێت گەیشتووینەتە ئامانجەکانی خۆمان. ئەمە درۆیە. هیچ پەیوەندییەکی بەمەوە نییە. ئامانجی ئەوان ئەوە بوو کە هەموو ئەو هەرێمانە داگیر بکەن. بە پێچەوانەوە ناچار بوون لە زۆر شوێن هەڵبێن. هەندێک لایەن دەڵێن کشاونەتەوە، پاشەکشێی نەکردووە. هەڵات و شکستی هێنا. لە شاخی هەکاری، جودی، ئامێدی، ساجا و کوڕەژارۆ قورسترین گورزیان بەرکەوت و بینییان کە لە کەشوهەوای زستاندا هێندەی تر لوتیان لە زەوی دەخشێت ودەچەقێن. خۆی لە خۆیدا لە هەندێک شوێن چەقین و لە هەندێک شوێنیش بۆ ئەوەی خۆیان رزگار بکەن هەڵاتن، وەک چۆن لە شوباتی ٢٠٠٨دا هەڵاتن، ئەمجارەش هەڵاتن. تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلیش وەک یاشار بویوککانیت هەڵاتن. دەبێت بەم جۆرە بزانرێت. پێویستە بەم جۆرە ئاشکرا بکرێت و پێناسە بکرێت. خۆی لە خۆیدا ئاماریش لەبەردەستدان. ئامارەکان راگەیەندران. .
چەندە زیانی گیانیان بەرکەوت؟ ٣ هەزار پێکدادان، ٣ هەزار سەرباز کوژراو و بریندار. ٥ هەزار، ١٠ هەزار هێرش بە هەلیکۆپتەر، هێرشی فرۆکە، هێرشی کیمیایی، هێرشی ئەتۆمی تاکتیکی. چییان هەبوو هەموویان بەکارهێنا، هەموو کەرستەیەکیان بەکارهێنا، گرنگترین هێرشەکانیان ئەنجامدا. سەرباری هەموو ئەوانەش هیچ ئەنجامێکیان بەدەستنەهێنا. گورزی قورسیان بەرکەوت و ناچاربوون هەڵبێن. تەرمەکانیان لە گۆڕەپانەکە جێهێشت و بە بەرچاوەوە تەرمەکانی خۆیان سوتاند. ئێستا ئەو راستیەش هەیە. لەسەر ئەو بنەمایە شەڕ بەردەوامە. بێگومان بەردەوامیش دەبێت. بێگومان شەڕ نەک هەر لە زاپ لە هەموو هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، لە باکور، رۆژئاوا، باشور لە هەموو شوێنێکە. نەک هەر لە چیاکان، لە شارەکانیش چالاکی دەکرێن. جەنگاوەرانی هەبەدەهە هەموو رۆژێک چالاکی دەکەن. هەر لە جێدا و دەمودەست تۆڵەی شەهیدێک دەکەنەوە. شەڕڤانانی یەپەسە، یەپەسە-ژن چالاکی دەکەن. حەوتەم ساڵیادیان پیرۆز کرد. رایانگەیاند کە هەڵمەتی سەرکەوتن جێبەجێ دەکەن.
بانگەوازی ئەوەیان کرد کە بەرەو سەرکەوتن دەڕوون. بە راستی شەڕ لە هەموو شوێنێکە. تێکۆشان لە هەموو شوێنێکە و رۆژ بە رۆژ زیاتر بەڵاو دەبێتەوە. بە شێوەیەکی ئاشکرا بەڵاو دەبێتەوە و بەرەو پێشەوە دەچێت. ئەمانە زۆر گرنگن و واتادارن. ئەو تێکۆشانەی لە ئەنجامی پیلانگێری نێونەتەوەیی کە ٢٥ ساڵە بەڕێوەدەچێت، تیک بشکێنێت. ئەمە بە تەیکیدی بەم شێوەیەیە.
گەریلاکان ڕۆڵ و ئەرکێکیان هەیە، ئیدیعایەکیان هەیە، ئێمە بڕوامان پێیان هەیە و دەیکەن. بۆ ئەوەی رێگری لێبکات، لە ئێستادا بەردەوامی بە هێرشەکان دەدات. شەڕەکە بەردەوامە. ناتوانین لەم بارەیەوە هیچ بڵێین. ڕۆژانە ئامارەکان ئاشکرا دەکرێن. رۆژانە بە کیمیایی هێرش دەکات، تاوەکو ئیستا چەکی ئەتۆمی تەقەمەنی قورس بەکار دەهێنێت. بەم شێوەیە شەڕ دەکەن. بۆ ئەوەی بژین، لە هەندێک ناوچە هەڵهاتن. لە هەندێک شوێن ورد دەبنەوە و دەیانەوێت لەسەر پێ بمێننەوە. دۆخێکی لەو جۆرە هەیە. ئەمەش لە داهاتوودا قووڵتر دەبێتەوە. واتە گەریلا دەبێتە پێشەنگی سەرکەوتنی سەردەم. ئەمە ئەو ئیدیعایەیە. ئامانجەکە بەم شێوەیەیە. بە پێی ئەم دۆخە هەمووان ئامادەکاری دەکەن. کۆمەڵگەی کورد بە پێشەنگی گەریلا بەرخۆدان دەکات، خۆی ڕێکدەخات و زانستەکەی بەرەو پێشەوە دەبات. لەوەش زیاتر لە خەباتدا بەشدارە. من دەمەوێت ئەمە بڵێم.
لێرەدا ئەوەی گرنگ و نوێیە، جارێکی تر ئاشکرا بوو کە خولوسی ئاکار درۆ دەکات. پاشەکشێ نییە، ڕایانکرد، لێیان درا، پاشەکشێ نەبوو. گورزی قورسیان بەرکەوت. ئەو گورزانە دەشارنەوە کە بەریان دەکەوێت. ناوەندەکەمان چەندین جار سەرنجی بۆ ئەم بابەتە ڕاکێشاوە. ناوەندی جاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەدا و دیمەنی نوێی بڵاوکردووەتەوە. خاوەنداریان لە تەرمەکانیان نەکرد. تەرمەکانیان ناگوازنەوە و دەیسووتێنن. ماوەیەک پێش ئێستا بنەماڵەی سەربازەکان لێدوانێکیان دا. ماوەیەک لەمەوبەر چاودێری راگەیەندنەکانم کرد. بە واتایەکی تر دەڵێن لە ساڵی ٢٠١٢دا ٣ هەزار کەسی لەو جۆرە هەبوون، ناسنامەکانیان ئاشکرا نەکراون. دوای ئەوە دەڵێن لیستەکە داخراوە، ئامارەکان تۆمار ناکرێن و نازانرێن. بەم شێوەیە ئاگاداریان ناکەنەوە و دەیشارنەوە. هاواریان دەکرد کە ساڵانە چەند کەس گیانیان لەدەست دەدەن. دەڵێن خۆیان کوشتووە. هەندێک جار لە میدیاکاندا دەڵێن مار پێوەی داوە. شتی وایان دەگوت. خێزانەکانیان هاتبوونە ئاستی راپەرین. سەرۆک ئەرکانی گشتیان وەک بەرپرسیار دەبینی و دەیانگوت، ئێمە منداڵەکانمان تەسلیم کرد. ئەمە زۆر گرنگە. ئەمە داننانە بە راستیەکان. ئەمە بەدرۆ خستنەوەی سەرۆک ئەرکانی تورکە. ئەمەش بە ڕوونی دیارە. بێگومان کەمێک درەنگ بوو. دەتوانرێت ئەمە بگوترێ. بەڵام باشە مرۆڤ گاتە ئەم ئاستە و بوێری وەها نیشان بدەن و بێنە پێشەوە. نابێت کەس بترسێت. خێزانی سەربازەکان نابێ بترسن. لایەنە شۆڕشگێڕ و دیموکراسی تورکیا و هەرکەسێک کە بەڕاستی کە لایەنگری مرۆڤایەتی و دیموکراسیدایە، پێویستە پشتیوانی ئەو خێزانانە بکەن و دژایەتی ئەم شەڕە بکەن. هەرکەسێک دەڵێت ئێمە ئۆپۆزسیۆنین با دژی ئاکەپە-مەهەپە بوەستنەوە. هەندێک دەڵێن ئێمە پشتگیری لە سوپاکەمان دەکەین. پشتگیری چی دەکەیت؟ سوپاکەتان ئیدلب، عەفرین، سەرێکانیە، زاپ و حەفتانینی داگیر کرد. دەڵێن ئەو داگیرکەرانە رۆڵەی ئێمەن. رۆڵەکانتان بەدوای چیدا دەگەڕێن لەسەر خاکی خەڵک؟ ئەگەر ئەمە لە نێو تورکیادا بکرێت، مانایەکی هەیە. ئەوانەی کەمێک کەمالیستی بیر دەکەنەوە دەبێت بتوانن بڵێن، سەربازەکانمان لە دەرەوەی سنوور چی دەکەن؟ ناتوانن ئەوە بڵێن، سەرکردەکانی جەهەپە هێشتا باسی کەمالیزم دەکەن. دەڵێن ئەو وتەیەی "ئاشتی لە وڵات، ئاشتی لە جیهان" کە بە ناوی ئەتاتورکەوە بڵاوکراوەتەوە، درۆ بوو، فێڵ بوو. با تێبگەین. ئەو کاتە تێگەیشتنێک دەبێت. یان دەڵێن ئەوێمان بەجێ هێشت. چونکە دەمامکەکەیان دەکەوێتە خوارەوە. کەس ناتوانێت بڵێت، خێزانەکان دەڵێن ئێمە منداڵەکانمان دەوێت. ئێمە مردووەکانیانمان دەوێت، تەرمەکانمان دەوێت، ئێسک و پروسکی منداڵەکانمان دەوێت . دەڵێن ئاگادارمان بکەنەوە. بەڵام هیچ زانیارییەکیان پێنادرێت. تۆ دەڵێی شەهیدی من، دەڵێی خانەوادەکەم، بەڵام فریویان دەدەیت. پێویستە کۆمەڵگای تورکیا ئەمە ببینێت. ئەم فاشیزمەی ئاکەپە-مەهەپە چ زیانێکی بە گەنجانی تورکیا گەیاند لە هێرشەکەی بۆ سەر کورد، چۆن ڕووبەڕووی بارودۆخی قورس بوونەتەوە، چۆن لەناویان برد؟ تەنانەت زانیاریش نادەن بە خێزانەکانیان. هەروەها تەرمەکانیش سووتێنراون. ئەمە دۆخێکی ڕوون و ئاشکرایە. پێویستە زیاتر لە تورکیا لەسەر ئەو بابەتانە هەڵوێستە بکرێت، دەرئەنجامی ئەم شەڕە لە تورکیا باشتر ئاشکرا بکرێت و ڕاستییەکان بۆ کۆمەڵگای تورکیا و بنەماڵەی سەربازان، ژن و گەنجان روون بکرێتەوە. ئەگەر وا بووایە، دەمانبینی کە لە ڕاستیدا ئەنجامەکانی دەردەکەوتن. ئەگەر پێشتر ئەم هەنگاوەیان بنایە، ئاکەپە-مەهەپە دەرفەتی ئەوەی نەدەبوو ئەوەندە هێرش بکات و ئەوەندە مرۆڤەکان ئازار بدات. هیچ نەبێت پێویستە ئێستا ئەمە بکرێت و بوەستێنرێت. ڕاستییەکی وەها هەیە. هیوادارین ئەم جۆرە هەنگاوانە بتوانن ڕێگری لەم جۆرە هێرشانە بکەن.
یەکەم، باس لە پرۆسەی هەڵبژاردن دەکرێت. ئاکەپە-مەهەپە ئاماژەیان بە ١٤ی ئایار کرد. بەڵام دەتوانم بڵێم شەڕ هەیە. چۆن لە شەڕێکی ئاوادا هەڵبژاردنێک ئەنجام دەدرێت؟ لە شوێنێک کە شەڕ هەیە، هیچ ڕێگایەک نییە بۆ سیاسەتکردن، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی سیاسی. دەبێت ئەم ڕاستییە ببینرێت.
دووەم: هەڵبژاردن دەتوانێت میتۆدێک بێت. ئاماژەمان پێدا؛ تورکیا لە پرۆسەی گەورەترین گۆڕانکاری لە مێژووی خۆیدایە. ئهوه زۆر گرنگه. پرۆسەیەکی گۆڕانکاری و وەرچەرخان تاقی دەکاتەوە کە کە نەک دەیان ساڵ، بەڵکو ڕەنگە سەدان ساڵ بەدوای رێبەری بکات. لە خاڵێکی وەهادا. گۆڕانکارییەکی وەها ڕیشەیی دەبێت. ئەمە تەنها بە هەڵبژاردن ناکرێ. شەڕ هەیە، تورکیا جۆر بە جۆرە. پێویستە ئەمانە ببینرێن و لێی تێبگەن.
لە لایەکی ترەوە ئەم گۆڕانکاریانە، وەک گەڕانەوە بۆ ڕابردوو، جەهەپەی پێشوو لەگەڵ ئاکەپەدا کۆدەکەنەوە و دەیگەڕێننەوە و یەکدەخەن. نۆژەن دەکاتەوە و دەیانگەیەنێتە یەکدی. نۆژەنکردنەوەی رێگری لە گۆڕانکاری دەکات و نابێت. پێویستی بە گۆڕانکارییەکی هەمیشەیی هەیە. شۆڕشێکی عەقڵیەت، شۆڕشی سیاسی، شۆڕشی کۆمەڵایەتی پێویستە. بە واتایەکی تر دیموکراسیکردنی ڕیشەیی پێویستە. ئەم دیموکراسیکردنە لە ئاستی شۆڕشگێڕانەدا بێت. پاشان هەڵبژاردن دەتوانێت هەڵبژاردنی شۆڕشی دیموکراسی بێت. ڕەنگە ئەم هەڵبژاردنە بتوانێت خزمەت بە شۆڕشی دیموکراسی بکات. ئەگەر خزمەتی ئەم شۆڕشە بکات و وەک بەشێک لێی هەژمار بکرێت، بەڵێ باشە، دەبێ وابێت. ئەوە ڕاستە. ئەمەش وەک شێوازێک بەکاربهێنرێت. بەڵام بێگومان دەمەوێت بڵێم؛ مرۆڤ دەبێت پێشبینی ئەوە بکات کە گۆڕانکاری دیموکراسی رادیکال دەبێت. ئەمە دەبێتە دیموکراسیکردن لەسەر ئاستی گۆڕانی شۆڕشگێڕانە، واتە نابێت رێبازی کۆن پۆلیش بکەیت و پێیەوەی پابەند بیت. فاشیزم شکست دەهێنێت، بەڵام بە شێوەی جیاواز کە ئەگەری گەڕانەوەی دەبێتم بەردەوام دەبێت. ناگۆرێت. بەدیلەکەی تێدەپەڕێت. بۆیە دیموکراسی دەبێت، دیموکراسیبوونێک ئەنجامی دەبێت. ئەمەش تەنیا لە ڕێگەی شۆڕشێکی دیموکراسییەوە دەکرێت. هەڵبژاردن یەکێکە لە شێوازەکانی شۆڕشی دیموکراسی. بە دڵنیاییەوە ئەم رێبازە کە خزمەت بە شۆڕشی دیموکراسی دەکات دەتوانرێت هەڵبسەنگێندرێت. پێویستە هەمووان بەشداری ئەم کارە بکەن و سەفەربەر ببن. بەڵام پێویستە شۆڕشێکی بێت لەسەر بناغەی دیموکراسی. جگە لەوە رێبازەکانی دیکە کێشەکانی تورکیا چارەسەر ناکەن، تورکیا ڕزگار ناکەن. ڕێبازی هەبەدەهە بەم شێوەیەیە. پێشتر لە راگەیاندنەکاندا نیشان دراوە، دەتوانرێت ببینرێت. هەبەدەهە خەباتێکی گەورەی کرد. لەم پرۆسەیەدا بەردەوام دەبێت. هەر بۆیە بەردەوامە لە بەرخۆدانەکەی. شۆڕشی دیموکراسی درێژە بە خەباتی خۆی دەدات. بۆ ئەمەش هەموو جۆرە شێوازێک بەکاردەهێنێت. بە هەموو شێوەیەک تێدەکۆشێت. لە حاڵەتێکی وەهادا زیاتر پەرە دەسێنێت. پەرە بە بەرخۆدان دەدات و بێگومان خەباتی سیاسی بەڕێوە دەبات. کار بۆ ئەوە دەکات کە هەڵبژاردن خزمەتی پێبکات. لێرەدا گرنگ ئەوەیە تێکۆشانی هەبەدەهە ببینین. ماوەی ٦-٧ ساڵە لە خەباتدایە بۆ گەیشتن بە قۆناغێکی لەو شێوەیە لە تورکیا. واتە خەباتێکی گەورەی کرد و دەیان شەهیدی بەخشی. لە سەختترین بارودۆخدا تێکۆشانی کرد. ئێستاش لە نێو تێکۆشانێکی وەهادایە. سەدان هەزار زیندانی هەن کە لە بەرامبەر ئەشکەنجە بەرخۆدان دەکەن. دژی زوڵم و ستەم دەجەنگن. زۆر ڕوونە. بۆیە پێویستە راستی هەبەدەهە ببینین. پرۆسەیەکی گرنگ بۆ هەبەدەهە سەریهەڵدا. باوەڕ دەکەین. بە واتایەکی دیکە، لە چەند مانگی داهاتوودا بەو وانانەی کە لە ئەزموونەکانی ئەم دواییە فێربووین، بە شێوازی فرەلایەنە، زۆر کاریگەر، نوێ و داهێنەرانە، پەرە بە خەبات دەدەین. بۆیە ئێمە فەرمانی شەهیدانمان جێبەجێ دەکەین، گەلەکەمان چاوەڕوانی لە ئێمە هەیە و پرۆسەکەش شتێکی بەم شێوەیەمان لێ داوا دەکات. ئەمە ئامانجی ئێمەیە. لەسەر ئەم بنەمایە یادی ئەو شەهیدانە دەکەینەوە.
لەو چوارچێوەیەدا ڕاگەیەندرا کە لە ڕۆژاڤا شەهید هەیە؛ بەرێزەوە یادی ئەحمەد شۆڕش و فورات نەواک هەڤالانی مەلەکەپە دەکەمەوە کە لە رۆژئاوا شەهید بوون. هاوخەمی خۆم بۆ کۆمیتەی ناوەندی مەلەکەپە و ئەندامانی دەردەبڕم. هەڤاڵ ئەحمەد دەناسم. ماوەیەک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەشداری لە تێکۆشاندا کرد. لە شوێنی دیکەش تێکۆشا. بە تێکۆشانیی خۆی ئاشکرای کرد کە چ جۆرە شۆڕشگێڕێکە.
هەبەدەهە دەیان و سەدان شەهیدی لەو جۆرەی هەیە. بۆیە هەبەدەهە دەیەوێت ئامانجی ئەو شەهیدانە بەدیبهێنێت و پرۆسەی داهاتووش سەرکەوتنی شۆڕشی دیموکراسی دەبێت. کەواتە، بۆ ئەو ئامانجە، ئەوەی لە توانایدا بێت دەیکات. متمانەمان پێی هەیە. واتە هەموو کرێکاران، رەنجدەران، ژنان، لاوان بەشداری هەموو جۆرە تێکۆشانێک دەکەن بۆ ئەوەی پرۆسەکە ببێتە پڕۆسەی دیموکراتیزاسیۆنی شۆڕشگێڕانە. بەتایبەت گەنجان و ژنانی تورکیا دەتوانن لەم جۆرە خەباتەدا ڕۆڵێکی گەورەتر ببینن. بە دڵنیاییەوە کرێکار و خەباتکاران دەتوانن ڕۆڵێکی کاریگەرتر بگێڕن.
چینی کرێکار ساڵانێکە خەبات دەکات. ئێستا کاتی بەدەستهێنانی ئەنجامە. ئێمە دەڵێین وەرن لەم تێکۆشانەدا دەرئەنجامێک بەدەست بهێنین. لایەنی سیاسی دیموکراتیک لەم بوارەدا کەمێک کاریگەرتر بوون، ئێمە هەڵیدەسەنگێنین. دەبینین بەڕاستی ئێستا فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە گیری خواردووە. بۆیە لە کۆتایی ڕێگاکەدا پاشەکشێیان دەستپێکرد. هەرچی بکات، ناتوانێت خۆی بپارێزێت. لایەنە دەرەکیەکان کە پشتگیری دەکەن ناتوانن ئێدی فریای بکەون. هیوادارین تورکیا نەکەوێتە نێو شەڕی ناوخۆ، ململانێ و کارەساتی قووڵتر. ژیر ببن. ئەگەر هەوڵی ئەم کارە بدات، خۆی زیاتر ئازار دەچێژێت. با ئەو لایەنە فاشیستیانە بێنە هۆش خۆیان. ئەم ئۆپۆزسیۆنە بەڕاستی دەبێ بتوانێت پێشبینی دیموکراسیبوون بکات. پێویستە بتوانێت دژایەتی ئەم شەڕە بکات. دەبێت دژایەتی عەقڵیەت و سیاسەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بکات. پێویستە بتوانن دان بە راستی کورددا بنێن. دیموکراتیزەکردنی تورکیا پێویستە لەسەر بنەمای هوبوون و ئازادی کورد بنیات بنرێت. ئەوکات کورد لەگەڵیان یەکدەگرێت. واتە هیچ شتێک نییە کە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بتوانێت بیکات. بەڵام بەداخەوە شتێکی لەو جۆرە نابینین. هیوادارین باشتر باسی ئەم بابەتە بکەن و وانە وەربگرن. هاوپەیمانی رەنج و ئازادی، هێزە سیاسییە دیموکراتیکەکان کاریگەرترن. وەک پێشتر وتم ئەوان کراوەن. لەم قۆناغەدا دەتوانن ڕۆڵێکی باشتر و کاریگەرتر بگێڕن. بۆیە لە ڕاستیدا دەتوانن یاری بکەن. سەرنج بدەن، لە کارتالی ئەستەنبوڵ گردبوونەوەیان ئەنجامدا. گردبوونەوەیەکی زۆر گرنگ. لە ڕاستیدا هەموو ڕۆژێک دەتوانن ئەو کارە بکەن. واتە دەتوانن هەموو هەفتەیەک گردبوونەوەی لەم جۆرە ئەنجام بدەن و هەڵوێستیان نیشان بدەن. ئەگەر زیاتر بچنە ناو کۆمەڵگاوە، ڕاستییەکان بڵێن، بەتایبەتی داواکاری دایکانی کرێکاران و سەربازان بۆ کۆمەڵگای تورکیا شیبکەنەوە، بە راستی تورکیا دژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە یەکدەخەن. پێویستە بە ئاشکرا ئەم کارە بکات. ئەگەر وا بکەن، ڕێگاکە بۆیان کراوەیە. کەس ناتوانێت رێگریان لێبکات. هێزەکانی تر هەمیشە لە دەسەڵاتدا بوون، ئەوان دەیانناسن. کۆمەڵگا متمانەی پێیان نییە. دەتوانن بەم شێوەیە داهێنان بکەن و زۆر کاریگەرتر بن. پێی دەوترێت هێزی سێیەم، بەڵام دەتوانن هێزی دووەمیش بن. دەتوانن هێزی یەکەم بن. با ڕۆڵی زیاتر بگرنە ئەستۆ، کەمێک زیاتر کار بکەن. ئەوان لە دۆخێکی وەهادان. بەڵام بۆ ئەمەش دەبێت سۆسیالیست بن، دەبێت بەڕاستی دیموکرات بن. لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گەل کار بکەن. بۆ نموونە; باسی داخستن دەکەن. ئەگەری داخستنی هەیە. دروستکردنی پارتێک، دۆزینەوەی پارتێک، تێکۆشان و سیاسەت، چوونە نێو هەڵبژاردن، کارێکی قورسە؟ نەخێر، کارێکی قورس نییە. ئێستاش دەڵێن دەوڵەت هاوکاری گەنجینەی بڕێوە. چ پێویستە بیبڕن؟ ئەگەر هاوکاریەکەشیان بدایە بەگوێرەی ئەوان پێویست بوو دایبخەن. پارەی خەزێنە لەکوێ دێت؟ ئایا ئەمە دەستبەسەرداگرتن گەل نییە؟ ئایا لەدژی دەستبەسەرداگرتن نیەی؟ باشە دەیەوێت لە دەستبەسەرداگرتنەکە شتێکی دەستبکەوێت؟ ئایا لەسەر بنەمای خۆی خەباتی سیاسی دیموکراسی بەڕێوە دەبات؟ مومکین نییە. بۆچی دەوڵەت ئەو پارەیە دابەش دەکات؟ دەڵێت لەگەڵ من پێویستە سوێند بخویت، چونکە پێویستە بۆ بەرژەوەندییەکانی من کار بکەن. ئەوانەی ئەو پارەیە وەردەگرن و بەکاریدەهێنن، دواجار ئەو کارە دەکەن. بۆیەش نابێت ئەمە هۆکار بێت. نابێت بگوترێ "پارەیان پێ نەداین، ئێمە نایکەین و ناتوانین"، نابێت پشتگیریەکەتان دەوڵەت بێت؛ دەبێت گەل، کۆمەڵگا، رەنجدەران، کرێکار و ژنان پشتگیرتان بن. باش ئاگادار بن. واتە دە ئەوەندەی ئەو بەهایە دروست دەکەیت کە حکومەت دەیدات. بەهای گەل بەهێزە، گەل دەوڵەمەندە. ئەوانەی پشت بە گەل دەبەستن و بە ڕێکخستنی گەل سەرکەوتوو دەبن، گەورەترین بەها بەرهەم دەهێنن. لە کۆتاییدا ئایا ئەو باجەی کە لەم گەلە وەردەگیرێت، بەپێی ئەو بەهایانەی ئەو دەوڵەتە پێی دراوە، ئایا دەستبەسەرداگرتن نییە؟ دەوڵەت لە کوێ داهات وەردەگرێت؟ بۆیە ئەوەی پێویستە دەیبەخشێت. بۆیە دەتوانرێت لە پشتگیری لە کۆمەڵگا وەربگیرێت. بۆیە هەرگیز نابێت بیانووی وەها بهێندرێتەوە.
دەگوترا سەدەی ٢١ سەدەی تورکیا دەبێت. سەدەی تورکیایان ڕاگەیاند. بەو شێوەیەی ئەوان دەڵین نییە بەڵکو، ساڵی ٢٠٢٣ ساڵی شۆڕشی دیموکراسییە لە تورکیا. بۆیە ساڵی گۆڕانکاری گەورەیە لە تورکیادا. لەسەر بنەمای ئازادیی کورد دەتوانێت ساڵی دیموکراتیزەکردنی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت. ساڵی ٢٠٢٣ دەتوانێت ساڵێکی وەها بێت. ئەوانەی ڕووبەڕووی دۆخێکی لەو شێوەیە دەبنەوە پێویستە بەپێی ئەرک و بەرپرسیارێتی مامەڵە بکەن. بە دڵنیاییەوە ساڵی ٢٠٢٣ دەتوانێت ساڵی شۆڕشێکی گەورە بێت لە تورکیا. دەکرێت ساڵێکی گەورەی گۆڕانکاری بێت. ئەوەی ئێمە بتوانین بیڵێین بەم شێوەیەیە. ئەمە ئامانجی ئێمەیە. بۆ ئەوەی ئەمساڵ ئامانجی بەم شێوەیە بەدی بهێنێت، ئێمە وەک بزووتنەوە و وەک کورد هەرچیەکمان لەدەست بێت دەیکەین. ئێمە پشتگیری هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە دەیانەوێت گۆڕانکارییەکی دیموکراسی دروست بکات. ئێمە لەگەڵ ئەوان یەکین، پێکەوە لەگەڵ ئەوان. ئێمە لەساڵی شۆڕشی گەلداین. با بەرەو ساڵی سەرکەوتنی شۆڕش هەنگاو بنێین. من دەڵێم لە ئێستاوە سەرکەوتنمان پیرۆز بێت، هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان دەخوازم”.
ف.ق / ژ.ت/ هـ.ب