کاڵکان: سیستمی ئیمراڵی هەڵدەوەشێتەوە -١-

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەرێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە ٢٣هەمین ساڵدا لە بەریەکهەڵدەوەشێت و رێگای ئازادی بۆ ئۆجالان دەکرێتەوە.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەرێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەشداری بەرنامەیەکی مەدیا خەبەر تیڤی بوو و لە ٢٢هەمین ساڵدا لەسەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات قسەى کرد.

- ئامانجی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی چی بوو و چۆن پێکهات؟

پێش هەموو شتێک بە رێزەوە سڵاو لە رێبەر ئاپۆ ئافرێنەری ئەو بیر و رامانە گەورەیە بۆ رزگاری دەکەم، کە لە دژی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەى ئیمراڵی بە هەڵوێستێکی بێ هاوتا و ئاوارتە بەرەنگاری و بەرخودان دەکات و ژیانەوەى رێبەرتیی ٣هەمی لە ناو هەلومەرجی قورسدا پێکهێنا. بەرخودانی ئیمراڵی پیرۆز دەکەم.

هاوڕێیان خەلیل و ئاینور ٢٣ ساڵە بە دروشمی "ئێوە ناتوانن رۆژمان تاریک بکەن" لە دەوری رێبەر ئاپۆ بوونەتە بازنەیەک لە ئاگر،  تاوەکو هاوڕێ دڵشێر هەرەکۆڵ و دەیان هەزار شەهیدی قارەمانمان، بە رێز و خۆشەویستی و منتەوە یادیان دەکەمەوە. ئەو هەڵوێست و بەرخودانە گەورە مێژووییە ٢٢ ساڵە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی پوچەڵکردووەتەوە. ئێمە لەو بڕوایەداین، کە بە تەواویش پووچەڵی دەکەنەوە. ئەو پیلانگێڕییە، کە پەڵەیەکی رەشە بە ناوچاوانی مرۆڤایەتییەوە لە ناو دەچێت و ئەو پەڵەیە بە ناوچاوانی مرۆڤایەتی دەمێنێتەوە. لە رێگای ئەو تێکۆشانە گەورەیەوە، ئیدی وتەى "رۆژی رەش" لە ماوەیەکی نزیک دا لە رۆژەڤی گەلەکەماندا نامێنێت.

کاتێک ئێمە بۆ پرسیارەکەتان بگەڕێینەوە، دەکرێت بەمشێوەیە شیکاریی بۆ بکرێت: بەسەر پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨دا ٢٣ ساڵ تێپەڕی. ئێمە دەچینە ٢٣هەمین ساڵی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات. دەکرێت پرسیارەکەش بەمشێوەیە بپرسن، ئەگەر پیلانگێڕی نەبوایە دۆخەکە چۆن دەبوو؟ ئەنجامەکان لە کوردستان، تورکیا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و  جیهان چۆن دەبوون؟ دەکرێت بەو شێوەیەش پرسیار بکرێت. لەبەر ئەوەى پیلانگێڕی لە کەشێکی وەهادا پێکهات، کە کێشەى کورد لە هەموو روویەکەوە ئاشکرا بوو بوو، لەلای گەلی کورد ئیرادەیەکی چارەسەری دەستنیشانکرابوو، چارەسەری بەسەر سیستمی ئێستادا دەسەپێنرا و رێبەر ئاپۆ لەو بابەتدا گونجاوترین چارەسەریی سیاسی دیموکراتیکی پێشکەش دەکرد.

لە راستیدا ئەوە هێرشێک لە دژی چارەسەری بوو. هێرشێکی وەها بوو، کە چارەسەرکردنی کێشەى کوردی نەدەخواست، ئازادیی گەلی کوردی نەدەخواست، داوای بەردەومیدان بە رێباز و سیستمێکی سیاسی و عەقڵییەتێک بوو، کە کوردی دەسڕینەوە و لە ناوی دەبرد. پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە بنەڕەتدا هێرشێکی لەو جۆرە بوو، بۆیە ئەگەر پێشنیازی چارەسەریی سیاسی دیموکراتیکی ٨ خاڵیی رێبەر ئاپۆیان قبوڵ بکرایە، کە لە رۆما بۆ چارەسەریی کێشەی کورد پێشکەشی کرد، ئەگەر لەو کاتەدا ئیرادەیەکی سیاسی هەبوایە، ئەگەر بە عەقڵیەتێکی لەو شێوەیە نزیک نەبونایەتەوە چی رووی دەدا؟ بە دڵنیاییەوە کێشەى کورد چارەسەر دەبوو. کورد دەبووە کۆمەڵگەیەکی ئازاد. ئیدی نەدەبوونە کۆمەڵگەیەک لە ژێر هەڕەشە و مەترسی پاکتاوکردن و سڕینەوە و سەرکوت دا بن، ئیدی ئاسیمیلاسیۆن و توانەوە بەسەریاند نەدەسەپێنرا و نەدەکوژران. ئەوە دەبووە گۆڕانکارییەکی کۆمەڵگەى ئازاد، کە خۆی خۆی بەڕێوەببات. چارەسەریی ئەوە لە باکووری کوردستان کاریگەرییەکی راستەوخۆی لە پارچەکانی تری کوردستان و تورکیا دەکرد. ئەوە چارەسەرییەکی گشتیی بۆ کوردان پێکدەهێنا، بۆیە ناکۆکی و شەڕێک، کە پشتبەستووە بە بوونی کێشەى کورد، کۆمەڵکوژی، ئەشکەنجە، گوشار و داگیرکەری نەدەما. ئەوە کاریگەرییەکی چۆنی لەسەر تورکیا دروست دەکرد؟ بێگومان لە رویی عەقڵیەت و سیاسەتەوە دیموکراتیکبوونی بنەڕەتی پێکدەهات. ئەگەر سەرنج بدەین، فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە رێگا نادەن کەس بە دوای مافی خۆیدا بگەڕێت و داوای بکات. نایانەوێت یەک لێدوان و راگەیاندراویش بڵاو بکەنەوە. ئەوە قبوڵ ناکەن، کە دوو کەس پێکەوە کۆ ببنەوە، کە دەیانەوێت مافەکانی خۆیان مسۆگەر بکەن. گەنجان دەڵێن، ئێمە نامانەوێت قەیوم بەسەر زانکۆکەماندا دابسەپێنرێت، ئێمە خۆمان سەرۆک و بەڕێوەبەری زانکۆکەمان هەڵدەبژێرین، ژنان دەڵێن، دەمانەوێت ئازادانە بژین. کرێکاران و زەحمەتکێشان داوای مافەکانیان دەکەن. بەڵام ئەوان وەک گای ئیسپانی، کە چاوی بە رەنگی سوور دەکەوێت هێرش دەکات، بەرامبەر بە هەموو ئەو داواکارییانە دەستدەکەن بە پەلاماردان و هێرشکردن. ئەوە شتێکی زۆر روون و ئاشکرایە. لەمدواییەدا هێرشیان لە دژی خوێندکارانی زانکۆی بۆغازچی دەستپێکرد.  چی دەڵێن؟ "وەک گەزیی لێدێت". دەڵێن، 'لێرە هەڵدەستن و لە دژی تورکیا ئۆپراسیۆن ئەنجام دەدەن". یانی بە قسەی 'ئەوەى ئێوە دەیکەن، ئەگەر کێشەش نەبن، بەڵام ئەو رێگایەی ئێوە دەیکەنەوە زۆر شتی پیادا تێدەپەڕێت' و بەو شێوەیە سڕینەوە و پاکتاوکردن بەسەر کورددا دەسەپێنن، ئێستا وەک دیکتاتۆری فاشیست، گوشارێکی فاشیستییانە، داگیرکەری و تیرۆر لە تورکیا بەسەر گەلانی تورکیا، لە گەنجان، ژنان، کرێکاران و زەحمەتکێشکان دا دەسەپێنێت. بۆیە پاکتاوکردن و سڕینەوەى کوردان دەبێتە فاشیزمێکی قورس لە دژی تورکان.

لە رووی عەقڵییەت و سیاسەتەوە ئەو رێگایانەی فاشیزم لە هەموو روویەکەوە نەدەمان. ئەو بیر و فیکرە نەژادپەرەستییە، شۆڤێنی، نەتەوەپەرەستی، تۆرانپەرەستی نەدەما، نەتەوە دەوڵەتی فاشیست، کە پشتبەستوو بوو بەوانە هەڵدەوەشا و لە تورکیا دیموکراتیکبوون پێکدەهات. دیموکراتکیبوونێکی وەها لە تورکیا  ولە سەرتاسەری کوردستان بە مانای چارەسەرکردنی کێشەی کورد دەبوو و لە هەمان کاتدا بە بەهێزی کاریگەریی لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، عەرەبستان و ئێران دەکرد. دەکرێت یەکێک لە هەنگاوە بنەڕەتییە گەورە مێژووییەکان لە مێژووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە کۆمەڵگەى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا لەو کاتەدا کە پشتبەستوو دەبوو بە ئازادیی ژن، دیموکراسیی کۆمەڵگە، کە ئازادیی کوردان قبوڵ دەکات، پێکبهاتایە. ئەوە کاریگەرییەکی باش و ئەرێنیی لە سەرتاسەری مرۆڤایەتی، لە ئەوروپا، ئەمریکا، ئەفریقا و ئاسیا دەکرد. ژیانی ئازاد و دیموکراتیک بە سەرتاسەری جیهاندا بڵاودەبوویەوە. وەلامی پرسیارەکە لێردایە.

لەو کاتەدا بە پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ و ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ چی روویدا؟ رێگری لە هەموو ئەو پێشکەوتنانە کرا، هەموویان ئاستەنگکران. نەیانخواست ئەوانە پێکبێن. نەیانخواست نە کورد ئازاد بێت و نە دیموکراسی راستەقینەش بە گەلانی تورکیا و  گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی بگات. ئەوە ئامانجی پیلانگێڕییەکە بوو. هێرش لە دژی ئازادی و دیموکراسی بوو. هیرش لە دژی چارەسەرکردنی کێشەى کورد بوو. ئەوە ئامانجی پیلانگێڕییەکە بوو. لەسەر بنەمای لەناوبردنی رێبەر ئاپۆ دەیانخواست پەکەکە و بزووتنەوەى ئازادیی کورد لە ناو ببەن. ئەوەیان دەزانی بە پاکتاوکردنی پەکەکە دەتوانن سڕینەوە و لەناوبردنی کوردان تەواو بکەن. تەواوکردنی پرۆسەى سڕینەوە و پاکتاوکردنی کوردانیش بە مانای سەروەریی عەقڵییەتی دیکتاتۆریی چەتە و فاشیستی لە تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەوەش بە مانای بەردەوامیدانە بە گوشار و داگیرکەریی هەمە جۆر لە سەرتاسەری جیهاندا.

لەو کاتەدا پیلانگێڕی بۆ رێگریکردن لە ئازادی و دیموکراسی ئەنجامدرا. ئامانجی پیلانگێڕییەکە رێگریکردن بوو لە ئازادی و دیموکراسی. پیلانگێڕەکان لە دژی ئازادی و دیموکراسی بوون و هەن. لە دژی چارەسەریی کێشەى کوردن. چییان دەوێت؟ دەیانەوێت کێشەى کورد بەردەوام بێت. لەسەر ئەو بنەمایە دەیانەوێت درێژە بە پاکتاوکردنی کوردان بدەن. بە پاکتاوکردن و سڕینەوەى کوردان دەیانەوێت سیاسەت، عەقڵییەتی شۆڤێنی، نەتەوەپەرەستی و فاشیستی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پارچە بکەن و لەگەڵ یەکتردا بیاندەن  بە شەڕدا و بەو شێوەیە بە ڕێوەیان ببەن و بیاندۆشن. دەیانخواست گوشار و داگیرکەریی سەردەست بێت و بەپێی ئەوەش کە دەیانخواست بە ڕێوەیان ببنە و دایاندۆشن. لە دژی ئەوە بەرخودان ئەنجامدرا و داواکەیان بە تەواوی پێکنەهات، بەڵام لە بەردەم چارەسەریدا بوونە لەمپەر. لە ئێستادا ٢٢ ساڵە درێژە بە سیاسەتی شەڕ و ناکۆکیی پەیوەندیدار بە کێشەى کوردەوە دەدەن و لەو سیاسەتە قازانج و سوودیان دەستکەوت. دەکرێت لێکۆڵینەوەیەک لەوبارەیەوە ئەنجام بدرێت بۆ نمونە، لە ماوەى ٢٢ ساڵ دا کێ لە رووی مادییەوە قازانج و سوودی دەستکەوتووە؟ کێ داگیرکەریی کردووە؟ کام کەسایەتی، کۆمپانیا و کۆمەڵگە لە کوردستان، تورکیا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان لەسەر بنەمای شەڕ و ناکۆکیی پەیوەندیدار بە کێشەى کوردەوە سوود و قازانجیان دەستکەوتووە؟ رێککەوتننامەى چۆنیان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان ئیمزا کردووە؟ ئەو هەموو چەکە فرۆشراوە. تا چەند سەرچاوەکانی سەر زەوی و ژێر زەوی دەستیان بەسەردا گیراوە و بازرگانیان بە نرخێکی زۆر گران ئەنجامداوە؟ چەند بازرگانییان کرد. ئەو دۆخە شایانی لێکۆڵینەوەیە. ئەگەر ئەوە لێکۆڵینەوەى لەسەر بکرێت ئەوە روون دەبێتەوە، کە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بێ هۆکار و بێ ئامانج نییە. هەندێک لەو بابەتەدا قازانجێکی زۆر گەورەی ماددییان بە دەستهێناوە. بۆ ئەو بەرژەوەندییانە پلانسازییان بۆ پیلانگێڕییەکە کرد و جێبەجێیان کرد و بەو شێوەیە بوونە هۆکاری رژاندنی خوێن، داگیرکەری، گوشار، زوڵم و ئەشکەنجە.

با سەرنج بدەینە سەر ئەو رووداوانەى لە ئیمراڵی روودەدەن. لە ماوەی ٢٢ ساڵ دا ئێمە دەیان هەزار شەهیدمان دا. ئەگەر هەندێک هەستن و بڵێن، ئەو هەمووە راست نییە، شتی وا نییە. من ئامارەکان بڵاو دەکەمەوە. لە باشوور، باکوور، رۆژهەڵات، رۆژئاوا بەرخودان لە دژی هێرشەکانی داعش – دەوڵەتی تورک زیاتر لە ١٠ هەزار شەهید دراون، کە فەرماندەیی قەسەدە بۆ خۆی ئەوەى بڵاوکردووەتەوە. ئەوە بە چ مانایەک دێت؟ پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بووە هۆی هەموو ئەوانە. ئەگەر لە بریی پیلانگێڕی کێشەى کورد چارەسەر بکرایە، نە داعش دروست دەبوو و نە ئەلقاعیدە. نە پێویستیش بە شەڕ دەبوو لە دژیان. بۆیە ئەو خوێنە نەدەڕێژرا. نەک تەنها ئێمە، هەروەها دەوڵەتی تورک، سوپای دەوڵەتی تورک ئەوەندە کوژرای هەبووە، لە داعشیش ئەوەندە کوژراوە، لە چەتەکانی تریش ئەوەندە کوژراون. شەڕ لە سوریا لە چ دۆخێکدایە. ئەوانەى کێشەى کوردیان دروستکردووە سوودیان لە کێشەى کورد وەرگرتووە. کوردستان پارچە کراوە و بە نەبوو حسابی بۆ دەکرێت. ئەوە کێشەیەک نییە، کە لەلایەن کوردانەوە دروستکرابێت، کێشەیەکە، کە لەلایەن سیستمی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیستی جیهانییەوە دروستکراوە. کورد بە نەبوو حسابیان بۆ کرا و پاکتاوکردن و سڕینەوە بەسەر کورددا سەپێنرا. لە کوردستانی پارچەکراودا پاکتاوکردن بەسەر کورددا سەپێنرا، ناکۆکی و شەڕی قورس لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روویاندا. لەو شەڕ و ناکۆکییانە سوودیان وەرگرت، بە ئاسانی لە کوردستان، کۆمەڵگەکان، وڵاتانی دەورووبەر و هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان خوارد، قازانجیان بە دەست خست. بۆ هێرشیانکرد، بۆ دوژمنایەتیی کوردانیان کرد، چونکە سوودیان لێوەردەگرت. دەبێت ئەو راستییە ببینرێت.

کام هێز لە چ ئاستێکدا بەشداری پیلانگێڕییەکە بوون؟

٢٢ ساڵە ئێمە ئەوەمان روونکردووەتەوە. رێبەر ئاپۆ یەکەم شیکاریی لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨دا لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و  پیلانگێڕییەکەى ئانالیز کرد. دوای ئەوەش لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ١٩٩٨دا شیکارییەکەى بەرفروانکرد. دوای ئەوەش لە ١٥ی شوباتەوە بە کار و هەڵوێستەکانی خۆیەوە ماوەى ٢٢ ساڵە لە ئیمراڵی راستیی پیلانگێڕییەکە، پلانەکانیان، ئەو هێزانەى لە پیلانگێڕییەکەدا بەشدار بوون، رۆڵی هەموویانی ئانالیز و شیکار کردووە. پیلانگێڕییەکە بە خۆی بەو شێوەیە شیکار کردوە. ئێمە ئەوە دەزانین.

هەر کەسیش لێکدانەوەى بۆ دەکات و گفتوگۆی لەسەر دەکات. ئێمەش لە بزووتنەوەکەماندا گفتوگۆی لەسەر دەکەین. هەموو جیهان گفتوگۆی لەسەر دەکات. هەر کەسێک لەلای خۆیەوە چەندین ئامار و زانیارییان ئاشکرا کردووە. دۆخێکی زانراو هەیە. ئیدی شکتێکی نهێنی و شاراوە نییە. پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ و ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە خۆیانەوە روویان نەدا. هەندێک لە چوارچێوەی ئامانجێکدا بڕیاریان لەوەدا، پلانیان بۆ دانا و جێبەجێیان کرد. بە گوشار و هێرشێکی قورس جێبەجێیان کرد.

باشە کێ بڕیاری ئەوەی دا؟ سەرۆکی ئەو کاتی ئەمریکا بیل کلینتۆن بڕیارەکەى دا. بیل کلینتۆن خۆی پلانسازی و بەرنامەى هێرش و پیلانگێڕییەکەى مۆر و ئیمزا کرد. راوێژکارەکەى ئەوەى باسکردووە. ئەوەندە دەزانرێت. بۆیە ئەمریکا پلانسازیی بۆ پیلانگێڕییەکە کرد و بەڕێوەی برد. بەڕێوەبەری ئێستای ئەمریکا بەڕێوەبەری دیموکراتەکانن. بەڕێوەبەریی ئەو حیزبەن، کە ٢٢ ساڵ لەوە پێش لە دژی رێبەری گەلی کورد و ئازادیی گەلی کورد وەستایەوە، هێرشێکی وەهای ئەنجامدا و رێگریی لە چارەسەریی کێشەى کورد کرد. خواستی پاکتاوکردن و سڕینەوەى کوردان بەردەوامیی هەبێت. رێبەر ئاپۆ بە شێوەی راستەوخۆ هیچی لە دژی ئەمریکا نەکردووە. نە چالاکییەک هەیە، نە لەگەڵ هێزێکی جیاوازیشدا هاوپەیمانی و تێکۆشانی سیاسیی ئەنجامداوە.

بەڵێ لە رووی فیکرییەوە رەخنەى لە ئەمریکا دەگرت. لە رووی ئایدلۆژیکەوە لە دژی سیستمی ئەمریکا بوو و سیستمێکی ئەڵتەرناتیڤی دەستنیشانکردبوو، بەڵام شەڕی راستەوخۆی لە دژی ئەمریکا نەبوو، بۆیە ئەو هێرشە بۆ پیلانگێڕیش بەپێی یاسا و حقوقی ئەمریکا رێگا پێدراو نییە. بە تەواوی لە سەرەتاوە تاوەکو کۆتایی هێرشێکی ئایدۆلۆژی – سیاسییە. بڕیارێکە، کە پشتبەستووە بەوەوە.

باشە ئەمریکا چیی لە کوردان دەوێت؟ کلینتۆن ئێستا پیر بووە و سبەى دەمرێت. ئەو تاوانەی لە ئەستۆدا دەمێنێتەوە. ٢٢ ساڵە رێگری لە ئازادیی کوردان دەکات. بووە هۆی ئەوە، کە خوێنی دەیان هەزار گەنجی کورد بڕژرێت. بووە هۆی شەڕێکی قورسی لەو شێوەیە. ئەو هەموو خوێن، گوشار و داگیرکەرییە بەهۆی ئەوەوە روویدا. گوناح و تاوانی ئەوە بە تەواوی لە ئەستۆی ئەودایە. باشە ئاخۆ دەیەوێت شتێک بڵێت؟ ١٥ی شوبات دەچێتە ٢٢ هەمین ساڵیادییەوە و دەڕواتە ناو ٢٣هەمین ساڵەوە. دەبێت شتێک بڵێت، دەبێت بەڕێوەبەری بۆ خۆی شتێک بڵێت. بەڕێوەبەریی ئێستا بەردەوامیی بەڕێوەبەریی ئەو کاتەیە. دەبێت ئەو پیسییە پاک بکرێتەوە. ئەگەر نا نابێتە حیزبێکی دیموکرات و ناشبێتە بەڕێوەبەرییەکی دیموکرات. ناتوانێت ژیانێکی دیموکراتیک بۆ ئەمریکا و جیهان بەدی بهێنێت. تاوەکو پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات، ئەشکەنجە و سیستمی گۆشەگیری لە ئیمراڵی بەردەوام بێت، کەس ناتوانێت باسی دیموکراسی و ئازادی بکات. ناتوانێت باسی هەبوونی ئەوانە بکات. دەبێت ئەوە باش بزانرێت. دەبێت هەموو کەس ئەوە ببینێت. لەو کاتەدا بەرپرسیاریی سەرەکیش لە گۆڕێدایە. کۆمەڵگەى کورد چاوەڕێی وەڵامە. لە هێرشی دژ بە داعش دا دەڵێن، کورد باش شەڕیکردووە. ئەوەى رۆح و ورە و ئیرادەى بە ژنان و پیاوان دا تاوەکو لە دژی داعش شەڕ بکەن، ئەوەى شەڕ و ئازادیی فێری ئەوان کرد، رێبەر ئاپۆیە، کە بەبێ هۆ گرتیان و ٢٢ ساڵە لە سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەى ئیمراڵیدا رایانگرتووە.

ئێستا دەڵێن، خاتوو هیلاری کلینتۆن پشتیوانی ماددی لە دیکۆمێنتارییەک لەسەر شەڕی ژنانی کورد دەکات، ئەوە هاوشێوەی داوای "لێبوردنە لە تاوان و گوناحەکەى". ئەوە دۆخێکی یەکگرتوانە نییە. لە بریی ئەوەی تۆ پارە بۆ دیکۆمێنتاری لەسەر ئەوان خەرج بکەیت، لە بریی ئەوەى تۆ ستایشیان بکەیت، کە لە دژی داعش باش شەڕیان کردووە، رێز لە داوا و خەون و ئارەزووەکانیان بگرە. سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لەلایەن ئەمریکاوە دروستکراوە. هەر خۆی هەڵوێست و دۆخی ئێستاش بەهۆی ئەمریکاوەیە. هیچ شتێک نییە، کە دەوڵەتی تورک خۆی بە تەنها و سەربەخۆ ئەنجامی بدات. ئێمە ئەوە بە روونی دەبینین. دوایش بە فرمێسکی درۆین پەسنی ئەو ژنانە دەکەن، کە لە دژی داعش شەڕیان کردووە. ئەوە وا نابێت، کەس بڕوا بەوە ناکات. ئەگەر ئەوان بڕوا بە خۆیان دەکەن، ئەوا ئەو کاتە با دان بەو هەڵەیەدا بنێنن، کە ئەنجامیان داوە. ئەگەر تاوانبارن با بڵێن، تاوانیان کردوە. هەڵوێستی سەربڵندانە و شکۆمەندانە بەو شێوەیە دەبێت. بە شکۆی مرۆڤایەتی ئەوان، کە هەڵە و تاوانیان کردبێت، قبوڵی بکەن، راستی بکەنەوە، بە خۆیاندا بچنەوە و خۆیان پەروەردە بکەن. دەبێت بتوانن ئەو هەڵەیە چاک بکەنەوە. دەبێت بتوانن ئەو هەڵە نەهێڵێن، تاوان بێت، ئەوا ئەو کاتە دەبێت بتوانن تاوانەکەیان نەهێڵن. ئەگەرنا بە شێوەی تر نابێت. سەیر بکە لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨دا لە دژی من و دوو هەڤاڵی من، هەر وەک ئەوەى چییان لە دژی رێبەر ئاپۆ کرد، هەمان بڕیاریان لە دژی ئێمە دەرکردووە، کە لەلایەن سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دۆناڵد ترامپەوە ئیمزا کراوە. لە دژی ئیمە بڕیاری لە ناوبردن و وەک ئەوەى بۆ ئیمراڵیان دەرکردووە، بڕیاری گرتنیان بۆ دەرکردین. هێشتاش بەردەوامن، هیچ شتێک نەگۆڕدراوە. ئەگەر ئەو بەڕێوەبەرییە بە راستی هەڵەکان چاک نەکاتەوە و ئەوا ئەم بەڕێوەبەرییەش بەردەوامی بە تاوانەکان دەدات. ئایا بەردەوامیی پێ دەدات یان نا؟ ئێستا ئێوە چۆن دەڵێن، لەوانەى پێشتر جیاوازن و دەرستان لە رووداوەکان وەرگرتووە؟ ئێوە چۆن بڕوا بە خۆتان دەکەن. هەروەها سەیرە، لەو کاتەدا  من وتم، 'ترامپ بێت یان یەکێکی تر سەرۆکی ئەمریکا بێت، دەوڵەتی ئەڵمانیا ٦ ساڵ منی زیندانیکرد. دواتر دادوەرەکان هاتن بۆ لام دەپاڕانەوە و دەیانوت، 'تاوانێک قبوڵ بکە، کە ئێمە سزایەکت بەسەردا بسەپێنین، ئێمە لە دژی تۆ تاوانمان ئەنجامداوە'. ئێمە بە ناهەقی دەگرن. بۆ قبوڵی بکەم، بێگومان من قبوڵم نەکرد. دواتر مەجلیسێک لە بۆن پەکەکەى وەک رێکخراوێکی تاوانکار راگەیاند. پشتیان بەو بڕیارە بەست و بەپێی ئەو بڕیارە سزایان بەسەر مندا سەپاند. گوایە سزایان بە سەر مندا سەپاند، بەڵام لە زیندان ئازادیان کردم. من رۆیشتم بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و سکاڵام تۆمارکرد و دۆزەکەم بردەوە. ئەڵمانیا تاوانبار کرا. ئێستاش بەڕێوەبەریی ئەمریکا لە دژی من بڕیاری دەستگیرکردنی دەرکردووە. بەڕێوەبەریی پێشوو ئەو بڕیارەى دەرکردووە. دەی با ئێستا دادگایەک دابمەزرێنن، بەڵام یەکسان بێت، ئێمە بڕۆین بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، من لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بە مافدار و لەسەر هەق ناسێنرام. بەهۆی ئەو دۆزەوە، دۆخی من چۆن بوو دۆخی رێبەر ئاپۆش بە هەمان شێوەیە. نەیانتوانی بیهێنن بۆ ئەو دادگایە، کە لە دوسلدۆرف ئێمەى تیادا دادگایی دەکرا، تۆمەتباری سەرەکی رێبەر ئاپۆ بوو، بەڵام لە دوای ئەو هەموو تۆمەت و ناهەقیە ئێمە هەر مافدار و بێ تاوان و لەسەر هەق بووین و لەو دۆزەدا سەرکەوتین و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاری سەرکەوتنمانی دەرکرد.

لە دۆخێکی ئاوەهادا کە هەموو شتێک لەپیش چاوە، ئەگەر ئەمریکا هێشتا بەردەوام بێت لە گەلەکۆمە، دواتر باسی دیموکراسی، مافی مرۆڤ و دۆستایەتی لە گەل کوردان بکات، ئەمە نابێت. تۆیەک هەستی ئەوەی کەسەی کە ئیرادەی ئازادی داوەتە کوردان ٢٢ساڵ لە سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمڕاڵی بهێڵیتەوە،  وەک تاوانبارێکی هەرە گران نزیکایەتی لەگەلیدا بکەیت، دواتر هەستی بە کوردی تر، بەو کوردانەی کە ئەو هزری داوەتە ڕۆژئاوا، باشوور، ڕۆژهەڵات ، باکوور دۆستایەتی بکەیت، بە باڵایاندا بلێی. ئەو کەسانەی کە حەسابی ئاوەها دەکەن کە پەکەکە تەواو ببێت، ڕێبەر ئاپۆ لە ناو ببەن، بەهەڵەدا چوون. بە بۆنەی ئەم ساڵیادەوە بەو شێوەیە نابێت. ئێمە بە ڕەنگێکی ئاشکرا دەلێین. لە ساڵیادی گەلەکۆمەدا دەبێت هەرکەسێک بە شێوازێکی ڕاست بیربکاتەوە، درووست لێکی بداتەوە. هەمان شتیش بۆ هێزەکانی تر دەتوانین بڵێین. ئەورووپا ڕۆڵێکی نەرێنی گێڕا. ڕێبەرئاپۆ مەترسیەکی ئەوەندە گەورەی دابوو پیش خۆی. بە بەربرسیاری هەستا، بەرەو ئەورووپا چوو. لە ئاستێکی هەرە بەرزی یاسای ئەورووپادا چارەسەرییەکی گونجاوی پێشکەش کرد. چووە ڕۆما، بە یەکێتی ئەورووپای وت، ' فەرموو کێشەی کورد چارەسەربکە، با کاریگەری سیاسی ئەو گەورەتر بێت'. خاوەنداریەتی لێ نەکردن. ئەڵمانیا بەرپرسیارە، فەرانسا بەرپرسیارە. لەوکاتە ئیتالیا پێشنیارێکی کرد کە بۆ کوردان کۆنفرانسێک بەڕێوە بچێت. بەپێچەوانەوە زۆرتر پێشگیری ئەمریکایان کرد. هەموو شتێکیان بە داوای ئەمریکا کرد. لە لایەکی ترەوە بۆ ڕووسیا، یونان و کێنیا شتێک ناڵێم. ئەوان لە ئاستێکی بەڕێووەبەرییەکی ئاوەهادا بوون کە بۆ بەرژەوەندییەکی بچووک خۆیان فرۆشت. تاوانبارن.سیاسەت، بەڕێوەبەری ئەوکات؛ لە مۆسکۆ، ئاتینا، کنیا بە ڕەنگێکی ئاشکرا بازەرگانیان کرد. لە پێناو هەندێک بەرژەوەندی مادی ڕێبەر ئاپۆیان ڕفاند. بازرگانیەکی ئاوەهایان کرد کە لە ئەنجامدا لە ١٥ی شوباتدا ڕێبەر ئاپۆیان ڕفاند و بردیانە ئیمڕالی. لە ئیستادا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بۆ ئەوەی هەندێک ڕۆڵ بگڕێڕن، بەڕاستی ئێران درگای خۆی گرت. نەیتوانی خۆی بگرێت. لە گەل کورد کێشەی هەیە. بەڵام دەیتوانی هەڵوێستێکی نیشاندا. لەو کاتەشدا بەڕێوەبەری میسر کەوتە بەر سزای حوسنی موبارەک. ئێمە ئەوکات وتمان، نەکەوێتە گوناحی موزڵومەکان، ئەوا سزای خۆی وەرگرێت. حوسنی موبارەک سزای ئەو زوڵمەی کە لە کورد کردنی وەرگرت. کێ زوڵمی لە کورد کردبێ، کێ وەک حوسنی موبارەک ناحەقی کردبێت لە هەمبەرکورد بە دڵنیاییەوە سزای وەر دەگرێت. بۆئەوەی درۆی زۆریانکرد. ئەو ڕێی دابەر بەڕێوەبەری حافزئەسەد. بووە ئەکتەری سەرەکی گەلەکۆمەکەی کلینتۆن. بە شێوازێکی نەرێنی کاری کرد.دەبێت ڕۆشنبیرانی سیاسەتی میسر خوێندنەوەی بۆ بکەن. بۆچوونەکانی حوسنی موبارەک بڵاو ناکەنەوە، بەڵام حوسنی موبارەک بەناوی میسرەوە، بەناوی کۆمەڵگەی میسرەوە ئەو ڕۆڵەی گێڕا، ئەوەندە ناپاکی لە کوردان کرد. لەم دەمەدا مرۆڤ دەتوانێک هەندێ لیخۆشبێت. لە ئاسینی ئیسلامدا تاوانی هەرە گەورە ئەوەیە مرۆڤ تاوانی هەندێک کەس بگرێت. بۆ مرۆڤێک دۆخێکی هەرە قوورسە. لەوکاتەی کە تاوانبارە، کۆمەڵگەی عەرەبی بە قوورسی تووشی ئەو تاوانە بوون، عێراق، سووریا، میسر تاوانبارن. بۆ پەدەکە و یەنەکەش بۆ سیاسەتی کوردیش  هەمان شت دەتوانرێت بوترێت. لە گەلەکۆمەکەدا ڕۆڵێکی خراپیان گێڕا. بەرپرسیارەتیان هەیە. ٢٢ساڵ دەربازبوو، هیچ شتێک ناڵێن. دەتوانن چی بلێن؟ ٢٢ساڵ پێش ئیستا رێبەرێکی کورد  بە شێوازێکی ناحەقی و نا یاسایی بووە ئامانجی گەلەکۆمە. لە ناو سیستەمەی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمڕالیدا دەهێڵێتەوە. یان بە خۆیان دەلێن' من سیاسەتمەدار، ڕۆشنبیر، هونەرمەند، پێشەنگ، بەڕێوەبەری کوردم لە بەردەم ئەم ڕاستیەدا چی دەڵێن؟ دەبێت شتێک بلێن. بێدەنگ دەمێنن. پێوەندی لەگەل سیستەمەی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمڕالی، دەربارەی هێشتنەوەی ڕێبەر ئاپۆ لەو شوێنەدا چی دەلێن؟ بۆ ئەوەی کە بۆ یەک ڕۆژیش ئەو هەڵسووکەوتە ڕاست نییە، تاوانە. ئیستا ٢٢ساڵە دەوام دەکات. بە پێی یاسای ئەورووپا دەبوایە دوای ١٥سال ئازادیان بکردایەت. ئێمەش ئاگامان لەو یاسای ئەورووپا هەیە، ٦ساڵ لە بەندیخانەدا بووم. دەلێن لە ٢٥ساڵاندا. دادگەی مافی مرۆڤ بڕیاری دادگایی کردنەوەی سەرلەنوێ دەدا بەڵام جێبەجێ ناکرێت. ئێمەش لەلایەن خۆمانەوە دەرسی لێ وەربگرین. ڕێبەر ئاپۆ ڕخنەی لە هاوڕێەتی گرت. لە قۆناغی گەلەکۆمەدا و لە تێکۆشانی ٢٢ساڵەدا دوای گەلەکۆمە ئێمە لێی ورد دەبینەوە کە کەمووکۆری چییە. ئێمە لێکۆڵینەوە دەکەین، گفتووگۆ دەکەین. بە قوورسی لە ناو هەڵسوکەوتێکی ڕخنەدانداین، هەوڵی سەرڕاست کردنەوە دەدەین. هەوڵ دەدەین کەمووکۆڕی هاوڕێیەتیمان باش بکەین و ببینە هاوڕێیەکی ڕێبەر ئاپۆ. کەمووکۆڕی ئێمە هەیە، هەڵەمان هەیە. ئێمە نەمانتوانی ئەنجامی دڵخوازی خۆمان مسۆگەر بکەین، ئەمە بابەتێکی جیاوازە بەڵام لە ناو ئێمەدا تەسفیە چی هەیە، وتیان کە ئێمە بەرپرسیارنین. ئێمە بەوشێوەیە ناڵێین. پەکەکە کە ئەمڕۆ ئەوکارە دەکات خۆی بەرپرسیار دەبینێت. لە ناو دۆخێکی ئاوەهادا و لە لایەن ئەو هێزانەوە گەلەکۆمە ئەنجامدرا. لەهەر ئاستێکدا بەرپرسیارەتی هەرکەسێک لە هەمبەر گەلەکۆمە هەیە. هیچ کەس ناتوانێت بلێت کە من بەرپرسیارنیم. هەڵسووکەوتی ڕێبەر ئاپۆ لە ماوەی ٢٢ساڵ سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمڕالی نیشان دەدات کە هەرکەسێک بەر پرسیارە. دەبێت هەرکەسێک ئەم شتە ببینێت.

چۆن تێکۆشانێک کرا کە دوای ئەوەندە کات ڕاستیەکە تەڤگەر و گەل لە سەر پێ بمێنێت؟ لەم قۆناغەدا چی کرا؟

 تێکۆشانی هەرە گەورەی مێژوویی، بە فیداکاری، بەهاکانی خاوەن یەکسانی، بیری قووڵ ،دەیانەوێت تێبەگەن، راستی مرۆڤایی، یان لە ژیانی ئازاد تێبگەن، لێرەدا شاراوەتەوە. ئەمە ٢٣ساڵە رێبەر ئاپۆ لەدژی گەلەکۆمە تێکۆشان دەکات. تەڤگەر و گەلی ئێمە تێکۆشان دەکات. ئەمە ٢٢سالە لە دژی سیستەم و مۆدلی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمڕالی تێکۆشان دەکرێت. ئەمە ٢٢سالە کەم نییە. قۆناغێکی درێژ و گەلەکۆمە لە قۆناغی تاکتیکی ئیستراتژیکدا دەرباز بووە. قۆناغی تێکۆشانی جیاواز درووست بوو.هەموو پیلانەکانی هێزی گەلەکۆمە پووچەڵ بووەتەوە.

لە کۆتاییدا دەلێن. چی دەتوانن بێژن؟ ئەمریکا و هێزە کۆمپلۆگەرەکان چییان لە دەست دیت بیکەن سەرناکەون. گەلەکۆمەیان بۆ نەچووە سەر. هێرشی ٩ی کانوونی ١٩٩٨ لە سەر رێبەر ئاپۆ تێکشکا. گەلەکۆمە پالنێکی یەک رۆژە بوو. بەنیازبوون ڕێبەر ئاپۆ لە ماوەی یەک رۆژدا لە ناوبەرن. بەوشێوەش دیار نییە کە کێ ئەم کارەی کردووە، لە ئاسمانەوە هاتووە. دواتر باوەڕیان وابوو کە پەکەکە تەسفیە ببیت و تێکۆشانی ئازادی کوردستان نەمێنێت، بە ئاسانی درێژە بە قڕکردنی کوردان بدەن، لە ناکۆکی و شەڕی ئەم قۆناغە پرۆژەی قڕکردنی خۆیان درێژە پێبدەن و سوودی لێ وەربگرن. تێکۆشان لە دژی گەلەکۆمە لێرەوە دەستیپێکرد. پووچەڵکردنەوەی گەلەکۆمە لە ڕۆژی پێشەوە دەستیپێکرد. پێش ئەوەی کە لە شام دەچوو، بردیان بۆ ئاتینای پایتەختی یونان، لەوێوە دیسانەوە بیان بردایەت بۆ دەریای سپی و لێدانی ڕێبەرئاپۆ نەگەڕایەوە. بەو شێوەیە پیش لە لەناوچوون گیرا. دواتر کاتێک چووە ڕووسیا ئەوجار داوایان لە ڕووسیا کرد کە دەتوانن بیسێنن. پارەیەکی زۆریان دابە رووسیا و لەویش دەرخرا، بردیان بۆ ڕۆما. لە ڕۆما هەرجوورە گوشارێکیان درووست کرد، ئۆپۆزیسیۆنی ئیتالیاش، وایان لە تورکیا کرد کە هەموو جۆرە گوشارێک بکات. حکومەتی ئیتالیا نەیتوانی بەرگری بکات، لە کۆتاییدا درۆ، فرتووفێڵیان کرد،  بەڵێنیان دابە رێبەر ئاپۆ، دیسانەوە ناردیانەوە بۆ مسکۆ و خستیان ژێر کۆنتڕۆڵی سیا. لەویش هەندێک بەلێنیان دا. دیسانەوە بردیان بۆ یونان بە ڕێبازی گەلەکۆمەدا خۆیان بۆ لە ناوبردنی تاقی کردەوە. کاتێک کە ڕێبەرئاپۆ هەموو هەوڵەکانیانی پووچەڵکردەوە ئەوجارەش بەلێنیان دا و بردیان بۆ کنیا، باشووری ئەفریقا. وتیان ئەو شوێنەی کە تۆ بتەوێت بیدەین پێت، یونان بەلێنی دا، بۆسەیان دانا و بریدیان بۆ ئیمڕالی، دۆخەکە ئاشکرایە. بۆ لە ناوبردنی ٤مانگ بە دوایەوە بوون. کاتێک کە نەیانتوانی لە ناوی بەرن ویستیان لە سێدارەی بدەن. ئیستا رێبەر ئاپۆ دەورووبەری گەیاندووەتە ئەوباوەڕەی کە گەلەکۆمە بە ئەندازەی کوردان هەروەها لە سەر تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین هەیە. ئەو حەسابەی کە لە ١٥ی شوباتدا کردیان ئەوەبوو: تورکیا دەسبەجێ لەسێدارەی بدا، لە دۆخێکی ئاوەهادا کە رێبەر ئاپۆ نییە وتیان کە تەمەنی پەکەکە ٦مانگە. مرۆڤ سەیری چاپەمەنییەکان بکات، لێکدانەوەی گەلێک کەس وهابوو،  ٦مانگ تەمەنیان دانابوو بۆ پەکەکە. تەباخ پەکەکە نەماوە. حەساب ئەوە بوو. ئیستاکە ٢٢سال دەربازبوو. ٤٤جاران لە ٦مانگەکەی ئەوان تێپەڕی.

گەلەکۆمە چەندە سەرکەوتوو نەبوو؟ گەلەکۆمە چەندە پووچەڵکراوە؟ چەندە حەسابی ئەوان تێکچوو. ئەڵبەت تەڤگەری ئێمە غافڵ بوو. دوای ١٥ی شوبات ڕاستییەکانی دی. خاوەنداریەتی بەهێز و بەواتا لە رێبەر ئاپۆ هاتە ئاراوە، تەڤگەر بووە یەک و سێدارە هەڵوەشایەوە.

دواتر وتیان ئەوان لە سیستەمی ئیمڕالیدا لە ناوی دەبەن. حکومەتی ئیجەڤیت-باخچەلی- یەڵماز-یان دامەزراند. حکومەتێکی سوسیال، دیموکرات، لیبڕال و نەتەوەگەرا بوو. خاوەنەکانی ئیمڕالی بە سیاسەتی ڕزاندن کاریان دەکرد. ڕێبەر ئاپۆ نەیدەتوانی بخوینێتەوە، تێ بفکرێ، ئەگەر بیری نەکردبا پەکەکە خۆی لەسەر پێی نەدەگرت. ڕێبەر ئاپۆ لە هەلوومەرجی هەرە سەخت کە کەس ناتوانێت بیکات، ئەنجامیدا و شتی نوێی خوڵقاند. لە ئاستی گەلی کورددا بە ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە فۆرموڵی ڕۆژهەڵاتی ناوینی دیموکراتیک، کوردستانی ئازاد، چارەسەری خستە بەردەست و هەموو هەوڵەکانی هێزە گەلەکۆمەکەرەکانی تێکدا. ڕێگەی پەکەکەی کردەوە، رێگەی لە پیش کورداندا کردەوە، دواتر مۆدلی گۆڕی. دوای ئەوەی کە حکومەتەکەی ئیجەڤیت تێک چوو حکومەتی دینی ، نەتەوەگەری ئیسلامی ئاکەپەیان ئەرکدار کرد. وتیان بەدەستی ئاکەپە گەلەکۆمە سەردەخەین. لە دژئ ئەوە ڕێبەر ئاپۆ شۆرشێکی گەورەی فیکری ڕێکخست. پارادیگمای گۆڕا و لە ڕووی ئایدۆلۆژیکەوە نوێبوونەوەی خوڵقاند. لە سەر خۆسەری دیموکراتیک چارەسەری کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی دانا. پەکەکەی لە دەسەڵاتخوازی و دەوڵەت خوازی دەرخست. بۆ ئازادی ژن و ژینگەپارێزی مۆدیلی وڵاتپارێزی دانا. بەشێوەیە پرۆژەی چارەسەری بنگەیی پرسی کوردی و مۆدلی دەسەڵاتداری دەوڵەتی دانا. کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک لە سەرخۆسەری دیموکراتیک دەخوێندرێتەوە. پەکەکەی بەو شێوەیە کردە هێزێکی پیشەنگی چارەسەری و بەو شێوەیە حکومەتی ئاکەپەی تێکشکاندووە. ئەویش پووچەڵ بوویەوە. دوای ئەوە ٢٠ی تەباخی ٢٠٠٥ کە هەموو شەڕی فاشیستی قڕکەر هێرش دەکات. ئێمە لە دژی بەرخۆدانی دەکەین. ئەویش بە قۆناغگەلێکی جیاوازدا دەرباز بووە.  ئیستا لە ٢٤ی تیرمانگی ٢٠١٥ بەم لاوە دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، ئەمریکا، ناتۆ و هەموو ئەو هێزانەی کە لە پرسی کورد دەیانەویت قازانج بکەن لە دژی رێبەر ئاپۆ، پەکەکە شەڕ دەکەن و ئێمەش لە دژی ئەوان بەرخۆدان دەکەین.

ئێمە سەیری رێبەر ئاپۆ بکەین بەرخۆدان دەکات، گەریلا بەرخۆدان دەکات، هەموو پارتی بەرخۆدان دەکات، ژن و گەنجانی کورد بەرخۆدان دەکەن. گەلی کورد، لە چوار پارچە و لە دەرەوەی وڵات دۆستی کوردان بەرخۆدان دەکەن. پارتیە پیشەڕۆ، شۆرشگێڕ، دیموکرات، چەپگەر و سوسیالیست، دەردۆر و تاکەکان بەرخۆدان دەکەن. هەموو لە گەل کورد بوونە یەک. لە دژی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمڕالی ، لەدژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە ڕادەبن. ئیستا ئەم تێکۆشانە ٢٢سالە تێکۆشانێکی دژوار بوو. بە دەیان هەزار شەهیدمان داوە. بە سەدان هەزار زیندانی. کوردان نە خواردن و نەخواردنەوەیان بوو، ژیان وەستا، ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری دیموکراتیکی ئازادیخوازانەی کوردان تێکۆشان دەکات. ئێمە گەلێک ئازارمان چەشت، زۆر و زەحمەتیمان دیت و هیچکامیان بێ هۆ نەچوو. ئەو گەمەیە لە ئاستێکی بەرزدا تێکشکا. پرسی کورد پرسێکی چۆنە، چۆن لە هەر شوێنێک بۆسەیە، ڕێبەر ئاپۆ بۆئەمە ناوی نا 'بۆسەی گورگ'. بەڕاستی ئەمە بەرهەمی ٢٢سال تێکۆشانە. فکری ئازادی کورد، ڕێکخستنەکەشی لە ناو بڕۆشتایا. گەشەکردنەکان لەبەرچاون، لە باکوور ٣٠سالە شۆرش دەکات. هەرچەند ئاستێکی دیموکراتیکبوونی نەخستە پیش لە باشووریش ٣٠ساڵە خاوەن دەسەڵاتێکە. شۆرشی ڕۆژئاوا درووستبوو. ئەمە زۆر قوورسە، ئەمە ٩سالە شۆرشە. کاریگەری لە سەر ڕۆژهەڵات هەیە، کوردان لە دەرەوەی وڵات تێکۆشان دەکەن و ڕۆڵێکی مەزن دەگیڕن.

زیاتر لە گەشەکردنی ئایدۆلۆژیک. ئەوە زۆر گرینگە، ڕێبەر ئاپۆ لە قۆناغی گەلەکۆمەدا لە ڕۆڵێکی ئاوەهادا بوو کە ڕێبەڕایەتی پارتیەک بوو کە فەرماندەیی تەڤگەری گەریلای دەکرد. لە رۆڵی ڕێبەری گەلدا بوو لە ناو سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمڕالی دا لە دژی گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی دا لەماوەی ٢٢سال تێکۆشانیدا چی کرد؟

سیاسەت و رێبازی گۆڕا.

لە ڕووی ئایدۆلۆژیکدا گۆرانی گەورەی ئەنجامدا. شۆرشی هەرە مەزنی زهنی مێژوویی ئەنجامدا، هەبوونێکی ڕێبەرایەتی پێکهات. ئەمەی لە ڕووی تیئۆریک و فەلسەفەوە کرد،  لە ڕووی رێبازی ئایدۆکۆژیک و پۆلێتیکەوە. لە ڕووی سەربازی، کرداری، شێوازی ئیستراتژیک، لە هەر بووارێکەوە خۆی نوێ کردەوە. لە رێبەرایەتی پارتیەک بووە رێبەری گەل، رێگەی رزگاری نیشانی هەموو چەوساوەکان دا. رێگەی ئازادی نیشانی ژنان، گەلان، کرێکار و زەحمەتکێشان دا. بووە رێبەری هەمووان، بووە جیهانی. خۆی لە ئاستی رێبەری نەتەوەیەک دەربازکرد، بووە رێبەری گەلان، چەوساوەکان، ژنان ، گەنجان، لەئاستی جیهانی. ئیستاکە هەرکەسێک خاوەنداریەتی لێدەکات. ئێمە سەرەنجی پارچە بوونی مۆدلی گۆشەگیری و ئەشکەنجە لە ئیمرالی بدەین، بۆ ئازادی فکری ڕێبەر ئاپۆ لە ئاستی نەتەوە زیاتربووەتە ئاستێکی نێونەتەوەیی. زەحمەتکێشان، کرێکارا، ژن و گەنجان ئەوە دەبینن. ژنانی جیهان زانینی ژنانی کە لە سەر رێبازی رێبەرئاپۆدان  دەبینن. سەرەنجی تەڤگەری ئازادی کوردستان دەدەن، گەریلاژنەکان، لەوان هێزدەگرن،لێی فکر دەگرن. لەو هێزەکە دایناوە خاوەنداریەتی دەکەن. هەروەها سەندیکای کرێکاران، هەموو سەندیکای کرێکاران، لە بەریتانیا دەستیپێکرد، لە ئەورووپا و ئەفریقا بڵاو بوویەوە . خاوەندارییان لێکرد. هێزە شۆرشگێڕەکان، دیموکراتیک لە پارتی خاوەنداریەتیان کرد. لە دژی گۆشار و خەحمەتیەکان راگەیەنراویان بڵاوکردەوە. ئەگەر مرۆڤ سەرەنجی کەمپەینی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ بدات بێجگە کوردان لە هەموو شوێنێکی جیهان بەردەوامە. هەرکەسیک بەشدار دەبێت. هەرکەسێک دەڵێت، دەبێت سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالی دەبێت نەمینێت. ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموومان ڕەنجی کێشاوە. دەبێت ئێمە لە بیرەوەرییەکانی سوودمەند بین. بیری ئەو بۆ ئێمە سوودمەندە، دەبێت ئەو بیربکاتەوە و قسەبکات و ئێمەش لێی سودمەند بین. لە بەرژەوەندی ئێمە خاوەن هەڵویستە، هەوڵ دەدات. خاوەنداری لەهەر کەسێک دەکات. دۆخەکە ئەمەیە. بەردەوام لە گەشەکردندایە.

پیش گۆڕینی مۆدیل بەم شێوەیە، دۆخیکی وەهای ئاواکردووە. ڕامانی ئازادی کە میژوو سەرنەکەوتنە، یان کە ئەو سەرکەوتنانەش نەیتوانی بەردەوام بێت. بۆ بزاڤی ئازادی رێگەی سەرکەوتن، سەرکەوتن کراوەیە. شۆڕشێکی ئاوەها مێژوویی و فیکری خوڵقاندووە. ئیستا ئەم راستیە لەم ئاستە بەرزەدا بڵاو دەبێتەوە. با خۆمان بدەینە سەر کوردان، پێش ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە ئەو کەسانەی کە نەیان دەناسی، کەسیک پشتگیری تەڤگەری کوردستانی نەدەکرد. بە پیچەوانەوە، کوردستان کانیی دواکەوتوویی بوو. شوێنێکی وەها بوو کە ئیمپریالیزم  و پیلانگێر زۆر سەربەست بوون.

ژ-ت/ ک-ش

درێژەى هەیە