کاڵکان: سیستمی ئیمراڵی هەڵدەوەشێتەوە -٢-
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەرێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە ٢٣هەمین ساڵدا لە بەریەکهەڵدەوەشێت و رێگای ئازادی بۆ ئۆجالان دەکرێتەوە.
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەرێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە ٢٣هەمین ساڵدا لە بەریەکهەڵدەوەشێت و رێگای ئازادی بۆ ئۆجالان دەکرێتەوە.
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەرێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەشداری بەرنامەیەکی مەدیا خەبەر تیڤی بوو و لە ٢٢هەمین ساڵدا لەسەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات قسەى کرد. دوێنێ ٩ی شوباتی ٢٠٢١، بەشی یەکەمی چاوپێکەوتنەکە لە ئاژانسەکەمان بڵاوکرایەوە.
بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکە بەم شێوەیەیە:
زیاتر لە گەشەکردنی ئایدۆلۆژیک. ئەوە زۆر گرینگە، ڕێبەر ئاپۆ لە قۆناغی گەلەکۆمەدا لە ڕۆڵێکی ئاوەهادا بوو کە ڕێبەڕایەتی پارتیەک بوو کە فەرماندەیی تەڤگەری گەریلای دەکرد. لە رۆڵی ڕێبەری گەلدا بوو لە ناو سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمڕالی دا لە دژی گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی دا لەماوەی ٢٢سال تێکۆشانیدا چی کرد؟
سیاسەت و رێبازی گۆڕا.
لە ڕووی ئایدۆلۆژیکدا گۆرانی گەورەی ئەنجامدا. شۆرشی هەرە مەزنی زهنی مێژوویی ئەنجامدا، هەبوونێکی ڕێبەرایەتی پێکهات. ئەمەی لە ڕووی تیئۆریک و فەلسەفەوە کرد، لە ڕووی رێبازی ئایدۆکۆژیک و پۆلێتیکەوە. لە ڕووی سەربازی، کرداری، شێوازی ئیستراتژیک، لە هەر بووارێکەوە خۆی نوێ کردەوە. لە رێبەرایەتی پارتیەک بووە رێبەری گەل، رێگەی رزگاری نیشانی هەموو چەوساوەکان دا. رێگەی ئازادی نیشانی ژنان، گەلان، کرێکار و زەحمەتکێشان دا. بووە رێبەری هەمووان، بووە جیهانی. خۆی لە ئاستی رێبەری نەتەوەیەک دەربازکرد، بووە رێبەری گەلان، چەوساوەکان، ژنان ، گەنجان، لەئاستی جیهانی. ئیستاکە هەرکەسێک خاوەنداریەتی لێدەکات. ئێمە سەرەنجی پارچە بوونی مۆدلی گۆشەگیری و ئەشکەنجە لە ئیمرالی بدەین، بۆ ئازادی فکری ڕێبەر ئاپۆ لە ئاستی نەتەوە زیاتربووەتە ئاستێکی نێونەتەوەیی. زەحمەتکێشان، کرێکارا، ژن و گەنجان ئەوە دەبینن. ژنانی جیهان زانینی ژنانی کە لە سەر رێبازی رێبەرئاپۆدان دەبینن. سەرەنجی تەڤگەری ئازادی کوردستان دەدەن، گەریلاژنەکان، لەوان هێزدەگرن،لێی فکر دەگرن. لەو هێزەکە دایناوە خاوەنداریەتی دەکەن. هەروەها سەندیکای کرێکاران، هەموو سەندیکای کرێکاران، لە بەریتانیا دەستیپێکرد، لە ئەورووپا و ئەفریقا بڵاو بوویەوە . خاوەندارییان لێکرد. هێزە شۆرشگێڕەکان، دیموکراتیک لە پارتی خاوەنداریەتیان کرد. لە دژی گۆشار و خەحمەتیەکان راگەیەنراویان بڵاوکردەوە. ئەگەر مرۆڤ سەرەنجی کەمپەینی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ بدات بێجگە کوردان لە هەموو شوێنێکی جیهان بەردەوامە. هەرکەسیک بەشدار دەبێت. هەرکەسێک دەڵێت، دەبێت سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالی دەبێت نەمینێت. ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموومان ڕەنجی کێشاوە. دەبێت ئێمە لە بیرەوەرییەکانی سوودمەند بین. بیری ئەو بۆ ئێمە سوودمەندە، دەبێت ئەو بیربکاتەوە و قسەبکات و ئێمەش لێی سودمەند بین. لە بەرژەوەندی ئێمە خاوەن هەڵویستە، هەوڵ دەدات. خاوەنداری لەهەر کەسێک دەکات. دۆخەکە ئەمەیە. بەردەوام لە گەشەکردندایە.
پیش گۆڕینی مۆدیل بەم شێوەیە، دۆخیکی وەهای ئاواکردووە. ڕامانی ئازادی کە میژوو سەرنەکەوتنە، یان کە ئەو سەرکەوتنانەش نەیتوانی بەردەوام بێت. بۆ بزاڤی ئازادی رێگەی سەرکەوتن، سەرکەوتن کراوەیە. شۆڕشێکی ئاوەها مێژوویی و فیکری خوڵقاندووە. ئیستا ئەم راستیە لەم ئاستە بەرزەدا بڵاو دەبێتەوە. با خۆمان بدەینە سەر کوردان، پێش ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە ئەو کەسانەی کە نەیان دەناسی، کەسیک پشتگیری تەڤگەری کوردستانی نەدەکرد. بە پیچەوانەوە، کوردستان کانیی دواکەوتوویی بوو. شوێنێکی وەها بوو کە ئیمپریالیزم و پیلانگێر زۆر سەربەست بوون.
ئێستا بۆ ئەو کەسەی کە بیرەوەری، چالاکگەری و گیانی بەرخۆدانی تێدایە، بۆ ئەوان بووەتە بریارگە. ئێمە باسی گەشەدانە ئایدۆلۆژی و سیاسیەکانمان کرد. خۆنوێکردنی پارتەکە، گەشبوونی گەریلا لەسەر ئاستێکی نوێ، بەرەوپیشەوەبردنی رێکخستنی ژنان و گەنجان، لەسەر بناغەی هێڵی نوێ، لە ئاستێکی وادان کە پیشەنگایەتی بۆ دروستکردنی نەتەوەی دیموکراتیک دەکات، هەمووان لەم قۆناغەدە دروست بوون. ئەگەر باسی کاریگەری ئەو ئاستە لەسەر لایەنی دژ بکەین کە بە چەند رستەیەک باسمان کردبوو، بەڵام کە دەڵێن لە ماوەی ٦ مانگدا پەکەکە لەناودەبەن، ٤٤ جار وتیان پەکەکە لەناودەبەن، ئێستا دەڵێن، پەکەکە هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەست دەهێنێت. لەناو ترس و بیرکردنەوەدان. بەڕێوەبەرایەتی دەوڵەتی تورک بە پیلانگێڕی ١٥ی شوبات، دەیوت، ئەم هەنگاوە بۆ ئاپۆ و پەکەکە هەنگاوی کۆتاییە. ئێستاش ٢٤ کاتژمێر ناخەون، ناخۆن و ناخۆنەوە، بەهۆی ئەو ترسەی لە رێبەر ئاپۆ و پەکەکە و ئازادیبوونی کوردیان هەیە. هەرچەندە پیلانگێڕیەکەیان ئەنجامدا، بەڵام هێزە پیلانگێڕەکان لەبەرانبەر تێکۆشان ناتوانن خۆیان رابگرن، بەرەو هەڵوەشاندن دەڕوون. بڵاوبوونەوە. ئەم یەکێتی، هەژموونەی کە ئەمریکا دەیوت هەموو کەسێک بەڕێوە دەبات، نەما. زۆر لایەن رەخنەیان کرد. بینییان کە هەڵەیان کردووە. هەندیک لایەن دەیانەوێت راستی بکەنەوە، لە زۆر شوێن ئەو هەوڵانە هەیە، پشتگیری رای نێودەوڵەتی و گەشکردنی تێکۆشان بۆ ئازادی نیشانەی ئەوەیە.
دیارە هیچ شتێک لەسەر حەق نەبووە. ئازاری زۆرمان چەشت. زۆر شەهیدماندا. خوێن ڕژا. بێگۆمان ئێمە ئەوەمان نەدەویست. بۆ ئەوەی ئەو رووداوە ناخۆشانە روونەدەن، ڕێبەر ئاپۆ چووە ئەوروپا، پرۆژەی سیاسەتی دیموکراتیکی پرسی کوردی خوڵقاند. بانگەوازی بۆ هەموو کەسێک کرد. تا کۆتایی بەرخۆدانی کرد. تاوانبار ئێمە نین. لەگەڵ ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ، تەڤگەری ئێمە نەیدەویست کە ئەو رووداوانە رووبدەن، بەڵام هەندێک کەس دەیانویست. هێزە پیلانگێڕەکان، ویستیان کێشەی کورد بەردەوام بێت و سوودی لێوەربگرن. دوژمنانی رێبەر ئاپۆ و پەکەکە و دوژمنانی کورد ئەوەیان دەویست. بەرپرسیاری ئەو رووداوانە ئەوانن.
لە ساڵی ٢٣ی تێکۆشاندا، شێوەی تێکۆشانەکە چۆن دەبێت؟
ئەم تەڤگەر و گەلە بە هەنگاوی 'کاتی ئازادیە' بەرەو ساڵی ٢٣ی پیلانگێڕیەکە هەنگاو دەنێن. لە ساڵی ٢٢مین دا ئێمە پلانی لەناوبردن و تەسفیەکردنمان پووچەڵ کردەوە. لە ئیستا بەدواوە بۆ هەڵوەشاندنی دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە کە تەکید لەسەر پلانەکە دەکەنەوە، دەستمان بە هەنگاوی بەرخۆدان کرد. ئێمە 'هەنگاوی ئێدی بەسە بۆ گۆشەگیری، داگیرکەری و فاشیزم، کاتی ئازادیە، کە ئامانجەکەی پارچەکردنی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمڕالیە، دەمانەوێت ئازادی کوردستان، دیموکراتبوونی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مسۆگەر بکەین. ئێمە بە هەنگاوەکە بەرەو ساڵی ٢٠٢١ هاتین. بەو شێوەیە هەنگاومان بەرەو ٤٣مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەمان نا. ئێستا لەدژی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات لە ساڵی ٢٣مین دا، ئێمە هەنگاوێکی ئازادی دەستپێدەکەین. لە ساڵی ٢٣میندا، ئێمە وەک تەڤگەر و گەل، ئەم ساڵەمان کردووە بە ساڵی سەرفرازی. دەمانەوێت و هێزمان هەیە، ئەوە جێبەجێ بکەین. ئێمە وەک تەڤگەر بەم شێوەیەین و هەموو هاوبەشەکانمان بەم شێوەیەن. بە هەموو مرۆڤایەتی ئێمە لەسەر ئەوە کۆکین. پەکەکە بەم شێوەیەیە. تەڤگەری ئازادی ژنیش، هێزە دیموکراتەکانی تورکیا، تەڤگەری شۆرشی یەکگرتووی گەلانیش پێکەوە دەستیان بە هەنگاوەکە کردووە. بە هەموو هێزە دیموکراتەکان، شۆڕشگێڕەکان، ئازادیخوازەکان، کرێکار و رەنجدەران، ئێمە دەتوانین بەردەوامی بە هەنگاوەکە بدەین. ئێمە لەناو هەنگاوەکەداین. هەنگاوەکە بە تەنها لە پارچەیەکی کوردستان نییە، لە تورکیا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان بەردەوامە. بە هەموو شێوەیەک چالاکی دەکەین. لەبەرئەوەی هێرشی شەڕی تایبەتی فاشیزمی قڕکەر لەبەرانبەر ئێمە بەردەوامە. هێرش لەناوبردن و تەسفیەکردن لەسەر ئێمە هەیە، ئێمەش لەدژی هێرشەکان بەرخۆدانی گشتی بەڕێوەدەبەین. هەموو کەسێک بەرخۆدان دەکات. رێبەرتی بەرخۆدان دەکات، تەڤگەر، ژنان، گەنجان، گەل و دۆست و چار پارچەی کوردستان بەرخۆدان دەکەن، جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرخۆدان دەکات. هەموو کەسێک هێزیان هەر شتێک بێت، بۆ فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەڵبوەشێنن بەرخۆدان دەکەن، گەریلا شەڕ دەکات، ژنان، گەنجان، چالاکوانان، راپەرین دەکەن. کرێکار و رەنجدەرانی کورد لە هەموو شوێنێک هەستاونەتە سەر پێ و رادەپەڕن، هەموو جیهان بەم شێوەیەیە، هەموو رۆژێک ١٥ – ٢٠ چالاکی ئەنجام دەدرێن.
دەیانەوێت سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمڕالی بشکێنرێت، ڕێبەر ئاپۆ لە رووی فیزیکیەوە ئازادی ببێت. پشتگیری لە هەنگاوی 'کاتی ئازادیە' دەکرێت. بەردەوام دەبێت، لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە، ئەم گەشەدانە ئاشکرایە کە فشارێکی زۆر لە فاشیزم دەکات. بەرەکە بەرەو هەڵوەشاندن دەبات و هەڵدەوەشێنێت. باوەڕی و ئامانج ئەمەیە. بە تەکیدی ئەمساڵ لەدژی پیلانگێڕیەکە لە ساڵی ٢٣مینی تێکۆشاندا، سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمڕالی کە هۆکاری بەردەوامی کێشەی کوردە، هەڵدەوەشێت. رێگا بۆ ئازادی فیزیکی رێبەر ئاپۆ دەکاتەوە. ئێمە ئەمە جێبەجێ دەکەین. هێزمان هەیە. هێزی تەڤگەرەکە هەیە. هێزی گەلیش هەیە. ئێمە کەموکورتیەکانمان کۆتایی پێبهێنین. ئێمە دەمانەوێت چالاکی خوڵقێنەر ئەنجام بدەین. ئێمە دەمانەوێت کە گەریکا زیاتر کاریگەر بکەین. ژنان و گەنجان زیاتر بەهێز ببن و لە هەموو دەڤەرێک بڵاوببنەوە، نەک چالاکیەکان دووبارە بکەنەوە، ئێمە چالاکیەکان فراوان بکەین.
ئێمە بتوانین چالای پرۆپاگاندە، تەشهیرکردنی فاشیزم، گورزوەشاندن لە فاشیزم بەرەو پێشەوە ببەین و بەم شێوەیە گورزی گەورەی لێبدەین و هەڵیوەشێنین. ئێمە چالاکی درێژخایەن ئەنجام بدەین. ئەمە دەتوانن بکرێن، ئەگەر مرۆڤ هەوڵ بدات، دەکرێت. لەم رووەوە هەندێک کەموکورتی دەبینرێت. هەندێک دەڤەر بەپێی خۆیان بەبڵاوی ئەنجامیان دەدەن. هەندێک دەڤەریش باشە. هەندێک دەڤەر بەپێی بۆچوونی خۆیان لە ئامانجەکە دوور دەکەونەوە، باوەڕم راستیان دەبینن. پێویستە لە سەرقاڵبوون رزگاریان ببێت. هەموو کەسێک لە دەوری ئامانجی سەرەکی هەنگاوەکەمان 'کاتی ئازادیە' یەک بگرێت و ئەزموونی ٢٢ ساڵی رابردوو بۆ سەرکەوتن بگۆڕن و ببێتە سەرکەوتنی ئازادی. ئەم سەرکەوتنە چییە؟ ئازادیبوونی فیزیکی ڕێبەری ئاپۆ، بە تەنها بۆ کەسێک نییە، بە تەنها بۆ ئازادی گەلی کوردیش نییە، بۆ هەموو جیهانە و جیهان دەڵێت ئازادی ئێمە لە ئێمڕالیەوە تیدەپەڕێت. لە بەرژەوەندی هەموو کەسێکدایە، لە بەرژەوەندی، ژنان، چەوسێنەرەکان، گەنجاندایە و مژدەی بەرژەوەندی بە هەموو کەسێک دەدات و هیوادارین ٢٣مین ساڵی پیلانگێڕیەکە، بەرخۆدان فراوان بکرێت و تا کۆتایی تێبکۆشین.
لەگەڵ ئەوەی هەوڵی ئاستەنگکردن هەیە، بەڵام چالاکی خوێندکارانی زانکۆی بۆغازیچی بەردەوامە. پشتگیری گەورەی لیدەکرێت. بۆچی بەهۆی قەیومێک ئەم چالاکیانە ئەنجامدران و دەنگی دایەوە؟
پێویستە لە زۆر لایەنەوە سەیری بکەین. لایەنی یەکەم پەیوەندی تورکیا و کوردستان پێکەوەیە. هەم پەیوەندی هێرشە دواکەوتووەکان و هەم دۆخی تێکۆشانی دیموکراتی، ئازادیخوازی و شۆڕشگێری کاریگەری لەسەر یەکتری دەکەن. دەمانەوێت بڵێم، هەنگاوی ئێمە 'کاتی ئازادیە'، تێکۆشان لەسەر ئەم بناغەیە و نەبەدەهە، هەنگاوێکی بەم شێوەیان دەستپێکرد. ئەم شتانە کاریگەریەکی زۆری لەسەر گۆڕەپانی تورکیا کرد.
ئەم کاریگەریە هەموو کاتێک هەیە. لە تێکۆشانێکی بەم شێوەیەدا، چالاکیەکانی گەنجان هەموو کاتێک هەیە. ئێمە دەزانین کە گەنجان هەنە کە لەسەر بناغەی شؤڕشگێری، پیشەنگایەتی لە تێکۆشانی دیموکراتی و ئازادیخوازی دەکەن. ڕێبەر ئاپۆش بەم شێوەیە دەستیپێکرد. تێکۆشانی ئازادی لە کوردستان لەناو تەڤگەری شۆرشگیری و دیموکراتیکی تورکیادا دەرکەوت. ڕێبەر ئاپۆ وتیبووی، من لایەنگری تەهەکەپە – جەم. رایگەیاندبوو کە قسەیەکی ماهیر چایان لەسەر جددیەتی دۆزی کورد، کاریگەری زۆری لەسەر ئەو داناوە و بووە بە هۆکار کە بە شێوەیەکی جددی نزیکی چارەسەری دۆخی کورد ببێتەوە. لێرەوە دەستیپێکرد. ئادیۆد، تەڤگەرێکی شۆرشگێری یەکگرتوو بوو. تێکۆشان لە کوردستان لایەنێکی بووە شۆرشی ئازادی کوردستان و لایەنەکیش بووە شۆرشی تورکیا. بووە پارچەیەک لە شۆرشی دیموکراتی تورکیا. گەریلا لە کوردستان چۆن کوردیان ئازاد کرد، تورکیاشیان بەو شێوەیە دیموکرات کرد. لەم ساڵانەی دواییدا ، ئەوە بە شێوەیە تەڤگەری شۆڕشگێری یەکگرتووی گەلان، بۆ تێکۆشانێکی یەکگرتوو گۆڕا. لە تورکیا بۆ تێکۆشان لەدژی فاشیزم هێزێکی شۆرشگێری یەکگرتوو هەیە. دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەن کە لەسەر ئەم گەشەدانانە پێویستە ئێمە بپرسین، ئەم رووداوە ئیدی تەڤگەری گەنجانی لە زانکۆکان تێپەڕاندووە، پرسی قەیومی تێپەڕاندووە. سەرۆکی زانکۆ هەڵبژێردراوە یان نە، ئەوەی تێپەڕاندووە. ئەم چالاکیە لە تورکیا کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک دروست کردووە. کاریگەری لەسەر هەموو کرێکار و رەنجدەران و هێزە شۆڕشگێر و دیموکرات، کورد و ژنان و عەلەویەکان دروست کردووە. هەروەها کاریگەری لەسەر جیهان کردووە. ئەوروپا و ئەمریکاش لە کارگەری ئەمە بێبەش نین.
ئەمە نیشانەی چییە، دۆخێکی سەرەنجڕاکیشە. بە قەیوم یان هەندێک ماگی گەنجان لە زانکۆکان بەتەنها ناتوانرێت باسی بکرێت. بەڵێ گەنجان سەرەتایەکی باشیان کرد، دەرفەت هەبوو، داواکاریەکانیان ماقوڵن. ئێستا شتێک جیاناکەنەوە. دەڵین ئێمە قەیوممان ناوێ. ئەگەر زانکۆکان سەربەخۆ بن، ئەو کارە دەبنە بناغەی زانستی ئازاد، پێویستە زانکۆکان خۆیان سەرۆک و راگرەکانیان هەڵبژێرن. هەموو کاتێک بەم شێوەیەیە. لە راستیدا تەیب ئەردۆغان بووەتە خوێندکار، ئێمە نازانین. دیار نییە کە خوێندویەتی یان نە، بەڵام من خوێندم. من خوێندکاری زانکۆی ئەنقەرە بووم. زانکۆ سەرۆک و راگری زانکۆی هەڵدەبژارد. لە تورکیا ئەو کاتە بەو شێوەیە بوو. لە کوردستان دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە ئەم شتەی بۆ قەیومێتی گۆڕیوە.
داواکاری گەنجان ئەوەیە. لەناکاودا ئەوەی تێپەڕاند و هەموو کەسێک خۆی لەناودا بینی. بۆچی؟ پێویستە ئێەم راوەستە لەسەر دوو پرس بکەین. یەکەم، پێویستە ببینین کە دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە چییە. رژێمێکی بەو شێوەیەیە کە ١٢ی ئەیلول و ١٢ی ئازار یان لە دیکتاتۆریەکانی دیکە جیاوازترە. زۆر درۆزنە، درۆ دەکات، شەڕی تایبەت بەڕێوەدەبات، هەموو جۆرە فشار و تیرۆرێک ئەنجام دەدات. دیکتاتۆرێکی کە دەرفەت بە کەس نادات. ئەوەش بەهۆی ترسی هەڵوەشاندنە.
چەند خوێندکارێک کە رایانگەیاند، ئێمە دەمانەوێت لەبەرانبەر قەیوم، راگری خۆمان هەڵبژێرین، رژێمی ئەردۆغان و باخچەکی زانیان کە سیستمی چەند ساڵەیان هەڵدەوەشیت.
هەر لەبەرلێواری هەڵوەشاندندان و ٢٤ کاتژمێر لەناو ترسدان. لەبەرئەوەش رێگا بە شتێکی بچووکیش نادەن. دەترسن کە لە زانکۆکان چەند گەنجێک ڕێپێوان ئەنجام بدەن و هەڵیانوەشێنن. بۆیەش دەڵێن نابێت هیچ کەسێک چالاکی نەکات و خۆیان بێدەنگ بکەن. دەڵێن نابێت میتینگ و چالاکی ئەنجام بدرێن. دەڵێن پێویستە بێدەنگی و فشار هەبێت، فاشیزمێکی بەم شێوەیە لە هیچ جێگایەک نییە.
لەلایەکی ترەوە دەرکەوت کە ئەم فاشیزمە قبوڵ ناکرێت. هەموو کەسیک ئەگەر بە ڕێژەیەکی کەمیش بێت، لە ئازادی کورداندا خۆیان بینیەوە. لە دۆخێکی پراکتیکیدا هەڵوێستی گەنجانیان بینی، هەموو کەسێک رزگاری خۆیان لە ئاکەپە و مەهەپە بەم شێوەیە بینی. بۆیەش هەموو کەسێک پشتگیری کرد. پشتگیریان لەم تەڤگەرە کرد، لەبەرئەوەی لێرەدا چەخماخەی رزگاری لە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپەیان بینی. دووەم، وادیارە هەموو کەسێک لەدژی فاشیزمی ئەردۆغان و باخچەلی بوون.
لە هەموو لایەکەوە پشتگیریان لە خوێندکاران کرد. هەموو هێزە شۆڕشگێرەکان و دیموکراتەکان و گەلانی تورکیا و کوردستان، لە ئەوروپا تا ئەمریکا زۆر کەس پشتگیریان کرد. ئەمە نیشانەی چیە، ئایا ئەم هەموو پشتگیریە بۆ هەڵبژاردنی راگرێکە. نا!. بۆ هەڵوەشاندنی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپەیە، بۆ ئەوەی تورکیا ببێتە وڵاتێکی دیموکرات، هەموو کەسێک دەیانەویت فاشیزم هەڵوەشێنن. ئەمە دۆخێکی ئاشکرا و گرنگە. بۆ ئەوەی ئەم تێکۆشانە درێژە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگای تورک و جیهان بکات، بەرخۆدانی کورد، ژنان و گەنجان و زیندانیان رێگای بۆ ئەمە خۆش کرد. دیارە ئامادەیە. قسەیەکی مایۆ هەیە، دەڵێت، ئایا چەخماخەیەک دەتوانێت، ئاگر لە دەشتێک بەربدات؟ بەڵێ دیارە کە دەتوانێت.
دەتوانین بڵێین لە هەموو شارەکان قەدەغە راگەیەنراوە، لەدژی گەریلاکانی کوردستان لە هەموو جێگایەک دەست بە ئۆپەراسیۆن کراوە. وتیان تەواو بووە. ئایا بۆچی لەدژی هێزێک کە تەواو بووە ئۆپەڕاسیۆن ئەنجام دەدرێت؟
جارێکیتر لە کەسایەتی دڵشێر هەرەکۆل، بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانی هەپەگە و یەژاستار دەکەمەوە. ئەو شەهادەتانەی کە لە حەفتانین، سەرهەد، دەرسیم و تا ئامانۆس روویاندا، هەمووان بەبیردەهێنمەوە. گەریلا لە هەموو جێگایەک بەرخۆدان دەکات و بەرخۆدانەکەیان بەردەوام دەبێت.
لە دوو لایەنەوە دەتوانین شیکردنەوەی بۆ بکەین، یەکێک بەهۆی ترسیانە، هەروەک چۆن خوێندکارانی زانکۆی بۆغازیچی وتیان ئێمە قەیوممان ناوێت، ترسان کە 'رژێمەکەیان هەڵبوەشێت'، کاتێک گەریلا لە چیا ئازادەکان دەگەرێت، لە گۆڕەپانەکانی ئازادی دەگەڕێت، کاتێک چالاکی ئەنجام دەدات، دوژمن لەرزی لێدێت. گەریلا هەموو رۆژێک بە ژیان و چالاکیەکانی، چەخماخەی ئازادی دادەگیرسێنێت و کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک دەکات. کاریگەری لە کوردستان و تورکیا و جیهان دروست دەکات. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لەژێر کاریگەری ئەم ترسەدایە. بۆ ئەوەی نەهێڵن دوو گەنج پێکەوە ڕێبکەن، هەموو شتێک دەکەن. بۆ ئەوەی کاریگەری گەریکا کە رۆژ بە رۆژ گەورەتر دەبێت، هێرش دەکەن. هەموو دەرفەتەکانیان بەکاردەهێنن.
وەک بینیتان هاتن بۆ عیراق و هەولێر، دەپاڕێنەوە، چوون بۆ ئەڵمانیا، چوون بۆ ئێران و رووسیا. دەڵێتن، ئەردۆغان دەچێتە ئێران. تاکە ئامانجی سەردانەکە دیپلۆماسیە. بۆ ئەوەی لەدژی گەریلا هێزێک دروست بکات. رێگا نادەن هیچ کەسێک هاوکاری گەریکا بکات. رێگری لە ئاستەنگیەکان دەکەن.
دەبینرێت کە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دێت و دەڕوات. هەموو دەرفەتەکانیان لەدژی گەریلا لە رێگەی دڕندەیێ بەکاردەهێنن. لەبەرئەوەی ئەوەی بەرخۆدان، هزری شۆرشگێری، ئازادی و دیموکراسی بڵاو دەکاتەوە و بەردەوامی پێدەدات، گەریلایە. هەبوون و چالاکی گەریکا کاریگەریان لە سەر کورد، ژنان و گەنجان دروست کردووە. لە هەمانکاتدا کاریگەری لەسەر کۆمەڵگای تورکیا و هەموو جیهان دروست کردووە. لە بڵاوبوونەوەی ئەم کاریگەریە دەترسن. لە گەنجانی ئەوێ و لە گەنجانی سەر چیا دەترسن. ئەمە زۆر هاوشێوەی یەکترین. لەبەرئەوەی هەموو جێگایەک قەدەغە دەکەن. هەموو رۆژێک بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکەن. بۆ ئەوەی گەریکا نەتوانێت شتێک بکات، کاریگەری گەریلا بڵاونەبێتەوە، هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن.
لایەنەی دیکەی پرسەکە هەیە، بەپێی قسەکانیان گەریلا تەواو ببوو، سویلو دەیوت، لە هەندێک شوێنی بچووک ماون. لە گۆڕەپانێکی ئەوندە گەورەی وەک، جۆلەمێرگ، دەرسیم، مێردین و سەرهەد، ئۆپەراسیۆن لەدژی سەدان جێگا ئەنجام دەدەن، خۆی ئەو شوێنانە هەموویان قەدەغەن، واتە ناوچەی سەربازین، ئەوەش نیشانەی ئەوەی کە لەوی گەریلا هەیە و شەڕ هەیە.
ئەگەر گەریلا کۆتایی پێهاتبێت، کێ شەڕ دەکات. ئەگەر رێگیریان لە گەریلا کردبێت و تەواو بووبن، بۆچی لەو ناوچانە شەڕ رادەگەیەنن. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە قسەکانیان پڕۆپووچن و بۆ هەڵخەڵەتاندنی کۆمەڵگایە.
ئەو قەدەغەیە، بە درۆیان دەخاتەوە. دووەمینیش، لەبەردەم باڵەخانەی هەدەپەی ئامەد، ژمارەیەک ژنیان کۆکردۆتەوە. کاتێک کەم دەبن، روو دەکەنە ئەوان. ئەگەر گەریلات تەواو کردووە، بۆچی چەندین مانگە ئەوانیت لەوێ کۆکردووەتەوە. ئەوان لەوێ چی دەکەن. لەلایەکەوە دەڵێی ئەوانم تەواو کردووە و لەلایەکی دیکەوە بۆ دژایەتیکردنی گەریلا پشتیان پێوەدەبەستی. ئەمە دوو شتە یەکناگرێتەوە.
بەڵێ گەریلا شەڕ دەکات و لە شەڕیش بەردەوام دەبێت. هەڤاڵان شیدەکەنەوە. گۆڕانکاری و هەموارکردنەوە پێویستە. لە قۆناغی داهاتوودا بە پێشەنگایەتی شەهیدان، بەشداریکردن لە هەنگاوەکە فراوانتر دەبێت، پێشەنگایەتی زیاتر دەبێت، لەسەر بناغەی سەرکەوتنی هەنگاوی ئازادی شۆرشی کوردستانی ئازاد و تورکیا دیموکرات، سەرفرازییەکی گەورە بەدەستدەهێنرێت. گەریلا خاوەن ئەم قابیلیەت، ئاست و رێکخستن و پەروەردەیە کە پێشەنگایەتی بکات.
لەبارەی بوێری و فیداکاری، هیچ قسەیەک نییە کە بگوترێت. سەرکەوتن بۆ هەمووان دەخوازم. لە شەڕی دژی پیلانگێڕیدا بوونە پێشەنگی شەڕ. لە ٢٣مین ساڵیدا پێشەنگایەتی لەسەر هێڵی سەرفرازی بەردەوام دەبێت.
ف.ق