كاڵكان: ئامانجی پیلانگێڕیی ٩ی تەشرینی یەكەم لەناوبردن بوو

ئەندامی كۆمیتەی بەرێوەبەری پەكەكە، دوران كاڵكان دەستنیشانی كرد، پیلانگێڕی ٩ی تەشرینی یەكەم رێبەری گەلی كوردی كردە ئامانج، بەڵام ئەم پیلانگێڕیە سەری نەگرت.

ئەندامی كۆمیتەی بەرێوەبەری پەكەكە دەوران كاڵكان لەسەر ساڵڕۆژی دەست پێ كردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی كە لە ٩ی تەشرینی یەكەمی ساڵی ١٩٩٨لەبەرامبەر بە رێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستی پێكرد، وەڵامی پرسیارەكانی ئاژانسەكەمان دەداتەوە.

بەشی یەكەم:

ـ ٩ی تەشرینی یەكەمی ١٩٩٨ سەرەتای دەست پێكردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەییە. لەو كاتەدا لەجیهان، هەرێمەكە و كوردستان رەوشی سیاسی، ئاسایشی چۆن بوو؟

پێش هەر شتێك، لەپێشدا بەرخۆدانی رێبەر ئاپۆ كە ماوەی بیست و چوار ساڵە لەدژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بەردەوام دەكات، سڵاو دەكەم. بەرخۆدانی"ئێوە ناتوانن رۆژمان تاریك بكەن"كە بەهەرچوارلای رێبەر ئاپۆ خۆیان كردە قەڵغانێك لەئاگر، لەكەسایەتی هەڤاڵ خالد ئۆڕال و ئاینور ئارتان بەرێز و حۆرمەتەوە سڵاو دەكەم.

لەو قەناعەتەدام كە گەلی كورد هیچ كاتێك راوەستانی بوو نەبووە و لەدەوری رێبەر ئاپۆش كۆبوونەوە، لەهەر هەلومەرجێكدا تێكۆشانی خۆیان بەردەوام كرد و ئەوەش پیرۆز دەكەم. ئەو بەرخۆدانە لەدژی پیلانگێڕی بەسەركەوتن بگاتە ئەنجام و لەدڵ و گیانەوە بەو هەڵوێستەش باوەڕ دەكەم. گەلی كورد و ژنی كورد ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ پێكبهێنن و ژیانێكی ئازاد بۆنیاد بنێن.

بێگۆمان رووداوی هەرە گرنگ و بەرچاو لەسەدەی بیستمدا، پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە ٩ی تەشرینی یەكەمی ١٩٩٨ پێكهات. خۆی لەخۆیدا زۆر هێز و لایەن لەو پیلانگێڕیەدا بەشداریان كرد. رێبەر ئاپۆ وەكو شۆڕشگێڕی سەدەی بیستم پێناسە كراوە. خۆی لەخۆیدا لەهەر قۆناخێكدا رێبەر، شۆڕشگێڕ، فەرماندار و شەڕڤانی بێ وێنە بۆ چارەسەری دۆزی گەلان سەریان هەڵداوە و نرخەكانی مرۆڤایەتیان پاراستووە. لەبەر ئەوەش سەدەی بیستم لەئێستاوە بووەتە سەدەی شۆڕشگێڕان.

لەدژی ئەم بزوتنەوە مەزنە، لەچارەكی سەدەی بیستمدا، دژە شۆڕشێكیش سەریهەڵدا و وەها پێناسە دەكرێت. لەچارەكی سەدەدا و لەنیوەی ئەم سەدەیە پێشكەوتنێكی شۆڕشگێڕی، لەكۆتایی سەدە بێدەنگكرا. ئەو شۆڕشگێڕانەی مێژوویان نووسیەوە، ئەم  جارە ویستیان ئەوان لەنێو مێژوودا بسڕنەوە. ئەو كەسەی لەدژی ئەم قۆناخە دەركەوت و تێكۆشانی ئازادی لەكوردستان پێشخست، رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلانە. لەبەر ئەوەش، ئەو هێزە تاڵانكارانە، ویستیان تا ئەم سەدەیە بەكۆتا نەهاتووە، رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەناو ببەن و ئەم شۆڕشە مەزنە لەناو ببەن. لەبەر ئەوەش دەبێت راستینەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لەم چوارچێوەیەدا هەڵسەنگێنین و نرخاندنێكی وەهاشی بۆ بكەین.

بەرەو تراژیدیای جیهانێكی نوێ

هەروەكو دەزانرێت لەسەرتای سەدەی بیستمدا، بەشێوەیەكی مەزن لەپێشەسازی چەكدا پارەیەكی زۆر خەرج كرا و بەوشێوەیەش شەڕی جیهانی یەكەم هەڵگیرسا. بێگۆمان رووداوی هەرە گرنگی شەڕی جیهانی یەكەم، شۆڕشی روسەكان لە ساڵی ١٩١7 بوو. لەسەدەی بیستمدا ئەو شۆڕشەی بە پێشەنگایەتی لێنیندا پێكهات، شوێن پێنجەی خۆی بەجێ هێشت. لەكۆتایی سەدەی بیستمدا پێشكەوتنی شۆڕشگێڕی لەناوچوو. ئەمەش قۆناخێكە كە ئێمە وەكو شەڕی سێیەمی جیهانی پێناسە دەكەین و ئەم قۆناخە هاتە ئاراوە. بۆیە ئێمە دەتوانین بەئاشكرا بڵێین، رووداوی هەرە مەزن لەكۆتایی سەدەی بیستمدا قۆناخی شەڕی جیهانی سێیەمە كە روویداوە، ئەوەش پیلانگێڕی نێونەتەوەییە لەدژی رێبەر ئاپۆیە.

لەسەرەتای ساڵی ١٩٩٠ یەكێتی سۆڤیەت لەناوچوو و جیهان كەوتە قۆناخی شەڕی جیهانی سێیەمەوە. لەم قۆناخەدا لەرۆژهەڵاتی ناوین، رووداوی سەیروسەمەرە روویاندا. ئەو رووداوە سەیروسەرمەرانە چی بوون؟ هێزەكانی ئێراق لەژێر سەرۆكایەتی سەددام حۆسین، لەدووی ئابی ١٩٩٠ چوونە ناو وڵاتی كۆیتەوە و دەستیان بەسەردا گرت. ئەو داگیركەریە بووە هۆكاری قەیرانی كەنداو و شەڕی كەنداو. ئەم قۆناخە لەرۆژهەڵاتی ناوین دەستی پێكرد لەجیهانیشدا قۆناخێكی نوێ لەگەڵ خۆیدا هێنایە كایەوە.

ئێستاكە لەناوچوونی یەكێتی سۆڤیەت، سەددام حۆسینی بەرەو داگیركردنی كۆیت پەڵكێشكرد، یا داگیركردنی كوێت لەلایەن سەددام حۆسینەوە قۆناخی رووخانی یەكێتی سۆڤیەتی بەهێزتر كرد؟ بێگۆمانە ئەمە پرسێكە و جێگای نرخاندنە. بەڵام روودانی هاوكاتی ئەم رووداوانە، بێگۆمان شتێكی بەرێككەوت نییە. لەم چوارچێوەیەدا كاتێك ئێمە تەماشای رووداوەكان دەكەین. ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ داگیركردنی كۆیت لەلایەن سەددام حۆسینەوە لەئاستێكی هەرە بڵنددا پشتگیری و هاوكاری كردوە. هەرچەندە پشتیوانیەكی بەهێزیشی نەكردبێ، دەتوانین بڵێین بەئاسانی لەدژی داگیركردنی كۆیت نەبووە و لەپشت پەردەوە ئەرێ كردوە.

لەبواری داگیركەری دا، هێزێك كە هەرە زێدە لەبواری سەربازی و سیاسیدا ئەم قۆناخەی هەڵسەنگاندوە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە. وەكو پیوانێكی گشتی، كام لایەن لەلایەنە لەم رووداوە قازانجی زێدە بكات لەروودانی ئەو رووداوە هەرەی زێدە بەكاریگەرن. لەبەر ئەوەش ئێوەش ئێمە دەتوانین بەئاسانی بڵێین لەقۆناخی شەڕ و قەیرانی كۆیتدا، لەهەموو لایەك زیاتر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا قازانجی كردوە.

ـ بەڵام قۆناخی قازانج كردن چەندە بەردەوام بووە؟ كۆرتخایەنە، یا درێژخایەن؟بەراستی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا تا ئاستی بەكاریگەرن، بەڵام لەكۆتاییدا گەیشتە بن بەست؟

ئەم مژارە"بابەتە"، هەڵسەنگاندنی دیكەی پێویستە. بەڵام لەدەیەی ٩٠دا لەبواری سەربازی و سیاسیدا بۆ ویلایەتەیەكگرتووەكان مەجاڵێكی كردەوە. هەر هیچ نەبێت، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەكاتی رووخانی یەكێتی سۆڤیەت ئەو رەوشەیان هەڵسەنگاند و لەژێر ناوی"سەركەوتنی جیهانی نوێ"ستراتیژیەتێكی نوێیان لەبواری سەربازی و سیاسیدا دەست پێكرد و ئەمەشیان پێكهێنا.  بۆ ئەوەش پێش هەر شتێك، دەبێت سەردەستی سیاسی و سەربازی بخاتە ژێر رەكیفی خۆیەوە و چۆن چۆنی لەو شەڕ و قەیرانەی كەنداویش قازانج بكات. لەگۆڕەپانی هەرێمی و جیهانیدا لەدژی رژێمی سەددام حۆسین هاوپەیمانیەكی سیاسی بۆنیادنا و لەهەموو لایەكەوە هەوڵی بۆدا.

كاتێك ئێمە ئەو دەرئەنجامانەی لەكۆتاییدا روویاندا ببینین، لەبنەمای ستراتیژی سەركەوتنی جیهانی نوێدا لەدەی نەوەدەكاندا بەپێشەنگایەتی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا لەرۆژهەڵاتی ناوین و زۆر شوێنی تر خۆیانیان نمایش كرد، دیارە سیاسەتێكی ئاكتیڤ بەدی دەكرێت. بەتایبەتی لەشەڕی كەنداودا، هێزەكانی سەددام حۆسینیان شكاند و عێراقی  كردە سێ پارچەوە، رژێمی سەددام حۆسین لەدەووربەری بەغداد گەمارو دا. رێگەی نەدا ئەو رژێمە لەلای باشور و باكورەوە جمۆجوول بكات. لەلای باشوورەوە بەهاوكێشەی 36، 3٢ لەرژێمی سەددام بەتەواوەتی بەربەست دەكات. بەمشێوەیە لەعێراق لەبواری سەربازی و سیاسی باڵادەستیەكی بۆنیاد ناوە. بەو شێوەیە بازنەی ناوین كە ئێران ـ عێراق ـ سوریایە و ناوەندەكەی عێراقە شكاندوە. ئەم پێشكەوتنە رژێمی سەددام حۆسین بەتەواوەتی لەهێز دەخات و كاریگەری هێزی ئێران و سوریاش لاواز دەكات.

ویستیان  پەكەكە لەباكوردا سنوردار بكەن

لەلایەكی دیكەوە لەسەر بنەمای ئۆپەراسیۆنی هێزی چەكۆش كە ناوەندەكەی هەولێرە، بەرێوەبەرایەتی باشوری كوردستانیان دامەزراند و پارچەی باشوری كوردستانیان لەبزوتنەوەی ئازادی پەكەكە دوورخستەوە و بەوەش ویستیان پەكەكە تەنیا بەگۆڕەپانی باكوری كوردستانەوە سنوردار بكەن. رێوەبەری باشوری كوردستان لەسەر بنەمای ئۆپەراسیۆنی هێزی چەكۆش دامەزرا، لەگەڵ ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا و دەوڵەتی تورك كەوتنە هاوكاریەكی قووڵ و وەكو هێزێكی هەرێمی لەدژی پەكەكە دەستی بەجووڵە كرد. ویستیان بەو رێبازە بزوتنەوەی ئازادی بەباكوری كوردستانەوە سنوردار بهێڵنەوە و بزوتنەوەی ئازادی و گەلی كورد بەو تاكتیكانە لەژێر كۆنترۆڵی خۆیاندا بگرن. ئەگەر ئەمانە هەموو جێبەجێ ببووبا، بەو مانایە دەبوو كە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا لەرۆژهەڵاتی ناوین لەبواری سەربازی و سیاسیدا هەر شتێكی خستبا ژێر كۆنترۆڵی خۆیەوە.

خۆی لەخۆیدا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەو رێبازە لەساڵی ٩٠كان لەزۆر شوێنی جیهاندا باڵادەستی خۆی بەهێزكرد. لەبواری سەربازی و سیاسیدا، هێزەكانی پێشخست. لەباڵكان بەرێبازی شەڕ، هەندێ ئەنجامی بەدەستهێنا، هەروەها لە ئەفغانستان بەشەڕ هەندێ ئەنجامی بەدەستهێنا. پاش ئەو پێشكەوتنانە و بەو رەوشەی ئێستاكەوە، مۆممكن نییە كە لەشەڕی جیهانی سێیەمدا ئەو كاریگەریەی پێشووی بەدەستبخاتەوە. بۆیەش دەیەوێت هەنگاوێكی نوێ بهاوێژێت. ئەو هەنگاوەش دەیەوێت لەرۆژهەڵاتی ناوین بهاوێژێت. بۆیەش دەیەوێت رەوش لەعێراق زیاتر قووڵ بكاتەوە و هەموو باڵادەستی هەرێمە بخاتە ژێر كۆنترۆڵی خۆیەوە. لەسەر ئەو باڵادەستیەی كە بۆنیادی بینێت، لەپێشدا كوردستان و زۆرێكی هەرێمی تر راستەوخۆ بەرێوە ببات. بۆیەش دەیەوێت بەتایبەتی باڵادەستی خۆی لەسەر بزوتنەوەی ئازادی بەهێز بكات و گەماروەكان زیاتر بكات. بۆچی؟ئەگەر لەعێراق بەگشتی باڵادەستی خۆی فەرز و تۆكمە نەكات، ئەوەی كە بۆ رژێمی سەددام حۆسین بەگشتی كرد ئەوە بوو، ئەگەر هەرێمەكە بۆ پەكەكە تەنگ نەكات، رەنگە كاریگەری پەكەكە لەسەر باشوری كوردستان زێدەتر ببێت. ئەمەش پێش بەهەنگاوهەڵهێنانی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا لەهەرێمەكە دەگرێت و ئەمەش بۆ ئەوان دەبێـتە ترس.

بۆ ئەوەش پیلانگێڕی ٩ی تەشرینی یەكەمی ١٩٩٨ بووە رۆژەڤی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا و لەدژی رێبەر ئاپۆ ئەو پیلانگێڕیەیان دەست پێ كرد. بەو پیلانگێڕیە ویستیان پەكەكە بێ رێبەرایەتی بهێڵنەوە و كاریگەری پەكەكە نەهڵێن. پاشان بەبیانۆی رووداوەكانی یازدەی ئەیلوولی ٢٠٠١ پەلاماری ئەلقاعیدەیان دا و ئەفغانستانیان داگیركرد. لەساڵی ٢٠٠٣ لەدژی رژێمی سەددام حۆسین هێرشیان دەست پێ كرد. لەو قۆناخانەدا هەنگاو بەهەنگاو پیلانگێڕی نێونەتەوەییان لەدژی رێبەر ئاپۆ كردەیی كرد.

بێگۆمان دەبێت، ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا تەنیا وەكو دەوڵەتێك نەبینرێت. دەبێت وەكو پێشكەوتنی سیستەمێك خوێندنەوەی بۆ بكرێت. خۆی لەخۆیدا بەشێوەیەكی ئاكتیڤ لەگەڵ ئیسرائیل و ئینگلیزدا كاروخەبات بەرێوە دەبات. هەروەها بەهەموو شێوەیەك ناتۆ بەكاردێنێت. كاتێك ئێمە هەموو ئەو هێزانە لەكەسایەتی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا لەبەرچاو بگرێن، دەستێوەردان لەدژی رۆژهەڵاتی ناوین لەو هێرشەی لەشەڕی جیهانیدا روویاندا زۆر قۆرسترە.

لە چوارچێوەی ئەم هەڵسەنگاندنانەدا، ئەگەر بە کورتی باس لە بارودۆخی سیاسی و سەربازیی کوردستان بکەین: وەک دەزانرێت پارتی (پەدەکە) لە رێککەوتننامەی جەزائیری ساڵی ١٩٧٥دا شکستی هێنا و بەم شێوەیە کۆتایی بە پرۆسەی بەرخۆدانی کورد هێنا و ئەرک و پەیامی خۆی تەواو کرد، بەڵام دوای ماوەیەک هەوڵ و گەڕانی نوێ بۆ ئازادی و سەربەخۆیی سەریهەڵدا. لە گەورەترین بەش دا لە باکووری کوردستان، هێڵی دەرەبەگایەتی لە کەسایەتیی پارتی (پەدەکە)دا نەبوو، هێڵی ئازادیی نەتەوەیی بە پێشەنگایەتی ڕێبەر  ئاپۆ و پەکەکە سەریهەڵدا.

لە ساڵانی ١٩٧٠دا بزووتنەوەی گەنجان لە باکوری کوردستان بەردەوام بوون لە هێنانەدی بزاڤی کۆمەڵایەتی و بزووتنەوەی گەل. ئەوە ئیدی ئێستا گەڕانێکی نوێ بوو. هێشتا بۆ ئازادی گەل لە پڕۆسەی سەرەتاییدا بوون، هەوڵیان دەدا ئەو جووڵانە تێکبشکێنن، دەوڵەتی کۆماری تورکیا، کە هێز و دەسەڵاتی پشتبەستووە بە مۆدێڕنیتەی سەرمایەداری، کودەتای ١٢ی ئەیلولی فاشیستی - سەربازی هێنایە بەرنامەی کارەوە. بەم کودەتایە ویستیان بزووتنەوەی ئازادی لە باکوری کوردستان تێکبشکێنن. وەک دەزانرێت، پەکەکە لە بەرامبەر هەموو ئەو هێرشانەدا خۆڕاگریی کرد و ئەو هێرشانەی پووچکردەوە. هەرچەندە دەوڵەتی تورک لە مانگی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢دا هەوڵی دا بە هێزە هاوکارەکان لە باشووری کوردستان ستراتیژییەکی دژەشۆڕش و شۆڕشگێڕیی دژبە بەرەوپێش ببات، بەلام بە ئەنجامی خۆی نەگەیشت.

لەنێوان مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا، کە سیستمێکی نێونەتەوەییە و پەکەکە لە ئاستی پێکدادان و پەیوەندیدا چۆنە؟ بۆچی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ڕێبەر ئاپۆی کردە ئامانج؟

کێشەی کورد لە ناو سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا لە کاتی جەنگی جیهانی یەکەم و دوای ئەو سەری هەڵدا. ئەم سیستەمە کوردستانی دابەشکرد و گەلی کورد و هەموو کوردستان لەبەرچاو نەگرت و بە نەبوو و هیچی زانین. لە ژێر سایەی دەوڵەتی نەتەوەدا گەلی کوردی ڕووبەڕووی کوشتار و لەناوچوون کرایەوە، بۆیە هەر هێزێک، کە ئازادی و هەبوونی گەلی کوردی بۆ خۆی بکردایەتە ئامانج ئەو هێزە نێونەتەوەییانە لە گۆڕەپانی سیاسی و سەربازیدا بە دژی خۆیان دەزانی، بەپاڵپشتیی هێزە جیهانی و سەرمایەداری،  لەهەرکوێ ڕوناکییەک بۆ ئازادی هەبوایە هەوڵیانداوە لەناوی ببەن و پاکتاوی بکەن.

ئەم دۆخە وێرانکارییە لە ساڵانی ١٩٢٥-٤٠ لە ڕاپەڕینەکانی باکوری کوردستان و لە ڕاپەڕینی سمکۆ شکاک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە کۆماری کورد لە مەهاباد و لە ڕاپەڕینەکانی باشووری کوردستان دا بە ڕوونی دەبینرێت. هەر خۆی شکستی ڕاپەڕینی بارزانی لە ساڵی ١٩٧٥ لەلایەن ئەو هێزانەوە ئەنجامدرا.

هەرچەندە کوردستان دابەشکراوە و هەر بەشێکی لەژێر باڵادەستیی سەروەریی نەتەوە دەوڵەتێک دا دانراوە و لە کۆتاییدا سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بەڕێوەی بردووە. ئەم پرۆسەیە بە رێککەوتننامەى سەعد ئابادا و رێککەوتنی بەعدا و سەنتۆ لە سەدەی ٢٠ بەردەوام بوو.

واتە لە کام پارچەی کوردستان ڕاپەڕینێک بۆ ئازادی سەریهەڵبدایە و بکەوتنایەتە جوڵە، لە بەرامبەر خۆیاندا هێرشی ئەو هێزە هەژمونگەرایانەیان  لە دژی خۆیان دەبینی. ئەو دۆخەش خۆی لە کەسایەتیی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەدا نیشاندایەوە. ئەگەرچی پەکەکە وەک بزووتنەوەیەکی ئازادی لە باکوری کوردستان بۆ ئازادی و سەربەخۆیی گەلی کورد دروستبوو بوو، وەک بزووتنەوەیەکی ئازادیخواز لە بواری فکر و چالاکی دا خۆی پێشخستبوو و ئامانجی سەرەکیشی بەڕێوەبردنی شەڕ لە دژی کۆماری تورکیای فاشیست بووبێت، هەموو کات لە بەرامبەر خۆیدا سیستەمێکی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی بینیوە. تەنانەت ئەم دۆخەش لە لایەن کۆماری تورکیادا و بە بەشداربوونی لە نو ناتۆدا بەهێزتر کرد و لە ڕووی سیاسی و سەربازییەوە سوودی زۆری پێگەیاند و هێشتاش پێی دەدرێت.

بێگومان ئەو پشتگیرییە سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە دەوڵەتی تورکی دەکات بۆ دژایەتیکردنی کورد تەنیا لەبەر ئەوە نییە،  کە چووەتە ناو ناتۆ، ئەم دۆخە بە هۆی کێشەی کوردەوە پیشتریش هەبووە. دەوڵەتانی وەک ئێران، عێراق و سوریا نەبوونەتە ئەندامی ناتۆ، بەڵکو سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هەمیشە لەخەباتی دژ بەکورددا پشتیوانیی لێکردوون. کوردیان بەو سیستەمە بەڕێوەبردووە. لە دژی بەرخۆدانی کورد ئۆپەراسیۆنی سیاسی و سەربازییان ئەنجامداوە. بۆچی؟  چونکە ئەو دەسەڵاتەی کێشەی کوردی دروستکردووە، سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە، ئەوەی دەیەوێت کورد حسابی بۆ نەکرێت و لەناوببرێت سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە، بۆیە هەموو بیرۆکە و چالاکییەکی ئازادی بۆ خۆی دەکاتە ئامانج و لە ماوەیەکی کورتدا دەبێتە دژبەری سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، ئەم دۆخەش بۆ پەکەکەش ڕەوایە، کە پێشەنگایەتیی تێکۆشانی هەبوون و ئازادیی کورد لە ڕادیکاڵترین هێڵدا دەکات.

دوای دامەزراندنی پەکەکە کودەتایەکی فاشیستی ئەنجامدرا

هەروەک لە کۆتایی مانگی نۆڤەمبەری ١٩٧٨دا، کەمێک دوای دامەزراندنی پەکەکە، کودەتای سەربازیی فاشیستی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ ئەنجامدرا، هەموو کەس بە ڕوونی دەزانێت، کە ئەمە کودەتایەکی ناتۆیە و لەلایەن ئەمریکاوە ڕایبەرایەتی دەکرێت. کودەتاچییەکانیش بۆ خۆیان وایان دەوت. بەڕێوەبەریی ئەمەریکا و دەوروبەرەکانی ناتۆش ئەوەیان قبوڵکردووە، کە ئەوە وەها بووە.  کودەتای سەربازی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ لە ڕاستیدا بۆ تێکشکاندنی فکر و بزووتنەوەی ئازادیخوازی لە کوردستان ئەنجامدرا. هێزی بنەڕەتی وسەرەکیی ئەم کودەتایە لە سیستەمی کاپیتالیستی جیهانیەوە سەرچاوە دەگرێت. پێشەنگەکە ئەمریکایە، ئەوەی بەرگری لێکردووە ناتۆیە، بە کودەتاکەی ١٢ی ئەیلول پەکەکە و سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی چوونەتە بەرامبەر یەکتر.

ناتۆ هەڵمەتی گەریلایی بە چالاکییەکانی ١٥ی ئابی ١٩٨٤ی ئەروح و شەمزینان وەک هێرشێک بۆ سەر خۆی بینی و هەڵیسەنگاند. دەوڵەتی تورک، کە لە ساڵی ١٩٨٥دا بۆ کێشەکانی پیشوی لەگەڵ ناتۆدا هیچ ئازار و ناڕەحەتیکی لە خۆی نیشان نەداوە، سیستەمی ناتۆ پێشتر پەکەکەی وەک هێرشێک بۆ سەر خۆی دەزانی، بەو بۆنەیەوە دەستبەجێ داواکاریی دەوڵەتی تورک پەسەند کرا و دوای ئەوەش  هێرشی بەرنامە بۆ دانراوەکانیان ٨٧-٨٨ لە دژی پەکەکە ئەنجامدا.

ڕاگەیاندنی باری نائاسایی کوردستان، جەنگی قورسی ساڵانی ٨٨-١٩٨٧ ، ڕاوەستاندنی شەڕی ئێران - عێراق بە دەستتێوەردانی  خودی سیستمی جیهانی، سوپاکانی ئێران و عێراق-یان کرد بە سەندان، بە پشتیوانی ناتۆ سوپای تورکیایشیان کرد بە چەکوش. بە شێوازی چەکوش – سندان، لە ناوەندی کوردستان، واتە لە بۆتان دەستکرا بە پلانی لەناوبردن و تێکشکاندنی گەریلای کورد،  هەوڵ بۆ لەناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ بە هێرشی پیلانگێڕانە، بە دروستکردنی ڕێکخستنێک بە ناوی "یەکەی شۆڕشگێڕی پەکەکە" ، کە لە پاکتاوکارەکان پێکدەهات، بە ڕۆڵدان بە رێکخستنەکانی وەک پارتی (پەدەکە)، هەوڵی دەستەمۆکردن و ماڵی کردنی پەکەکە لە سیستمی جیهانی دا پلانی بۆ دانرا. گەشەپێدان بە گوشاری سیاسی- سەربازی لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە دۆسیەی دوسلدۆرف لە ئەڵمانیا ڕێکخرا و خرایە کار، بە هەوڵی دروستکردنی گوشار و سەرکوتکردن و پێشێلکردن بە هەموو شێوەیەک لە ڕێگەی ئەوروپاوە دانرا و ئامادەکاریی بۆ کرا. ئاشکرایە ئەوە هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراوە.

پەکەکە بە بەرخۆدانێکی زۆرەوە پلانی ئەو هێرشە جیهانییەی پوچەڵکردەوە، ئەمجارەیان وەک هێرشێکی بەرنامە بۆدانراوی جیهانی لە ئۆپەراسیۆنی هێزی چەکوش لە ساڵی ١٩٩١ و شەڕی باشوور دا پلانی بەرفراوانتری بۆ دانرا. هێزی گەریلا، کە لە ساڵانی ٨٧-٨٨ دا تێکنەشکێنرا، ویستیان بە شەڕی باشوور و هێرشی سیاسی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ بە تەواوی تێکیبشکێنن. بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و گەریلا لە دژی ئەمە سەرکەوت. ئەم پلانە هێرشکارییە بە بەرخۆدان تێکشکا، لە ئەنجامدا ڕێبەر ئاپۆ لە ئازاری ١٩٩٣ ئاگربەستی یەکلایەنەی بە کاریگەریی سیاسی خۆی ڕاگەیاند، بەڵام سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بە هەموو شێوەیەک پشتگیری دەوڵەتی تورکیای کرد و لە ساڵی ١٩٩٣-١٩٩٨ هێرشی پانکردنەوە و لەناوبردنی پەکەکەیان خستە بەرنامەی کار و پلانی خۆیانەوە.

مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، شەڕی ١٩٩٣-١٩٩٨ گەورەترین شەڕی کورد و دەوڵەتی تورکە. ئەمە حاڵەتێکە لە ڕووی بەرفراوانی، قووڵی، بەردەوام بوونەوە دەبینرێت. ئەم جەنگە شەڕێکی ئەوەندە بچووک نییە، کە مرۆڤ هەر بە سادەیی لە سەرەوە سەیری بکات. دەوڵەتی تورک، بە نزیکەیی هەموو هێزی خۆی بە پێشەنگایەتی دەمیرەڵ، چیللەر و بەڕێوەبەری دەستەی چەتەکان محەمەد ئاغار بە چەمک و دیدی شەڕی فاشیستیی تایبەت بۆ لەناوبردنی پەکەکە بە شێوەیەکی ناڕەوا و ئەخلاقی هەڵسوکەوت و ڕەفتاریان کرد و جوڵانەوە.

ناتۆ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له‌ ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كات

له‌ هێرشێكی به‌م جۆره‌، ناتۆ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له‌ ده‌وڵه‌تی تورك كردووه‌. هه‌موو ئه‌و چه‌كانه‌ی ناتۆ دروستی كردوون، له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه‌ له‌ دژی گه‌ریلاكانی كورد به‌كارده‌هێنرێن. ده‌وڵه‌تی تورك بووه‌ته‌ خاوه‌نی نوێترین ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازی. له‌و بواره‌دا لێدوان و بیره‌وه‌ری ژه‌نه‌ڕاڵه‌كانی تورك هه‌یه‌. مرۆڤ ده‌توانێت سه‌یریان بكات.

ئه‌وه‌ی ئێمه‌ تۆمه‌تباركردن و بانگه‌شه‌ نییه‌. ئه‌وان خۆیان دانی پێدا ده‌نێن. دانپێدانانی زاره‌كی نوسراو هه‌یه‌. یاده‌وه‌رییه‌كانی دۆغان گوره‌ش بخوێننه‌وه‌، چۆن به‌ كوده‌تایه‌كی شاراوه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌وڵه‌تی توركی خستووه‌ته‌ ژێر ده‌ستی خۆیه‌وه‌، به‌ چ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك، ناتۆی به‌ خۆیه‌وه‌ به‌ستووه‌ته‌وه‌، بووه‌ته‌ خاوه‌نی مۆدێرنترین چه‌ك كه‌ به‌ هه‌موو جۆرێك، ئه‌و شتانه‌ی بێ به‌رامبه‌ر و به‌ بێ پاره‌ بووه‌ته‌ خاوه‌نی به‌ ئاشكرا ئه‌مانه‌ ده‌ڵێت. ئێمه‌ به‌ پێی گوزارشته‌كانی ئه‌وان ئه‌م شتانه‌ ده‌ڵێین.

دوژمنایه‌تی ناتۆیه‌، هی سیستمی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری قوڵبوو له‌ دژی په‌كه‌كه‌ له‌م ئاسته‌دایه‌. به‌ هه‌موو هێزی خۆیانه‌وه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ هه‌وڵی شكاندنی كاریگه‌ری سه‌ربازی په‌كه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ بكه‌ن به‌ په‌ده‌كه‌ و بیخه‌نه‌ خزمه‌ت سیستمه‌وه‌. له‌لایه‌كه‌وه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كی سه‌ربازی- سیا و چه‌ك پشتیوانیان له‌ ده‌وڵه‌تی تورك كردووه‌، چاویان به‌سه‌ر هێرشه‌ فاشیتانه‌- پاكتاوكارانه‌دا نوقاندووه‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی نایاسایی و هێرشی فاشیست- قڕكه‌ر ده‌كرێته‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌ و گه‌لی كورد.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌، هه‌وڵیانداوه‌ په‌كه‌كه‌ بێننه‌ سه‌ر هێڵی خۆیان. ئه‌و سیاسه‌ته‌ی "شه‌كر- قامچی" پێده‌وترێت" سیستمی ناتۆ، له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌ دژی په‌كه‌كه‌ زۆر به‌كاریهێناوه‌. به‌و پشتیوانیه‌ی كه‌ له‌ ده‌وڵه‌تی توركی كردووه‌ ویستوویه‌تی په‌كه‌كه‌ و گه‌لی كورد بداته‌ به‌ر قامچی و به‌ده‌م ئه‌وه‌شه‌وه‌ داوای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دن له‌ په‌كه‌كه‌ی كردووه‌.

ئه‌گه‌ر به‌ سیاسه‌ته‌كانی بڵێت به‌ڵێ، ببێته‌ به‌شێك له‌ سیستمی نه‌ته‌وه‌-ده‌وڵه‌تی ئێستا، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ به‌ گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی سیستمی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تووشی پێكدادان ببێت، ده‌بێته‌ هێزێكی كورد كه‌ خزمه‌تی سیستمی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری ده‌كات، وه‌ك بۆ په‌ده‌كه‌یان وتووه‌، ئه‌وه‌ په‌كه‌كه‌ش قه‌بوڵ ده‌كه‌ن.

په‌ده‌كه‌ له‌ راستیدا بزوتنه‌وه‌یه‌كی كورد نییه‌. هێزێكه‌ كه‌ سیستمی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری، بۆ ئه‌وه‌ی كورد و هێزه‌ سیاسیه‌كانی تر له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تووشی به‌ریه‌ككه‌وتن بكات و له‌و تێكهه‌ڵچوونه‌ ببێته‌ خاوه‌نی به‌رژه‌وه‌ندی، به‌كارده‌هێنرێت. ئه‌وه‌ی داواش له‌ په‌كه‌كه‌ كراوه‌ قه‌بوڵكردنی هێڵێكی به‌م جۆره‌یه‌. به‌ڵام رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه‌ هه‌موو كات ئه‌و دۆخه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌. په‌كه‌كه‌ و رێبه‌ر ئاپۆ هه‌موو كات ره‌تیان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ ببێته‌ هێزێك بۆ هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی كۆلۆنیالیست- قڕكه‌ری ئیمپرالیستی سیستمی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت یان گه‌لی هه‌رێمه‌كه‌ تووشی تێكهه‌ڵچوون بێت، له‌ به‌رامبه‌ردا ژیانی پێكه‌وه‌یی و به‌ خوشك و برایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێتی دیموكراتیك، ئازادی كورد و كوردستان بۆ خۆی وه‌ك هێلێكی سه‌ره‌كی ده‌بینێت. ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ وه‌ك په‌ده‌كه‌ی لێبێت. له‌ دژی كۆمه‌ڵكوژی، هێرش و گوشار و په‌ستانه‌كان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌ قاره‌مانی خۆڕاگری كردووه‌ و هه‌رگیز خۆی به‌ده‌ست بیركردنه‌وه‌ و سیاسی كۆلۆنیالیست- قڕكه‌ر نه‌داوه‌، خۆی راده‌ستی ئه‌و هاوكارییه‌ نه‌كردووه‌ كه‌ به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنرێت. ئاستی تێكهه‌ڵچوون و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌ نێوان په‌كه‌كه‌ و سیستمی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری به‌م جۆره‌یه‌.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ تێكهه‌ڵچوونێكی به‌م جۆره‌دا ئه‌وه‌ی رێبه‌رایه‌تی كردووه‌، قۆناغی سیاسی و سه‌ربازی به‌ڕێوه‌بردووه‌ رێبه‌ر ئاپۆیه‌، سیستمی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری كه‌وته‌ هه‌وڵی ناسینی، تێگه‌یشتن له‌ راستی رێبه‌ر ئاپۆ. هه‌م له‌ هێرشه‌كانی ساڵانی ٩٣-٩٨ به‌ ئامانجی شكاندنی ئیراده‌ی په‌كه‌ كراون له‌ پشتیوانی ده‌وڵه‌تی تورك كردوویه‌تی، هه‌میش كه‌وته‌ هه‌وڵی ناسین و تێگه‌یشتن له‌ راستی رێبه‌ر ئاپۆ. سیخوڕه‌كانیان نارد بۆ گۆڕه‌پانه‌كانی په‌روه‌رده‌، له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ دیداریان سازكرد.بۆ ئه‌وه‌ی بزانن رێبه‌ر ئاپۆ سیستمی هزری خۆی، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌سایه‌تی، هه‌موو په‌ره‌سه‌ندنه‌ شۆڕشگێڕییه‌كانی چۆن جێبه‌جێ ده‌كات.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌ره‌نسا هه‌ر ئه‌و كاته‌ دانی پێدانا كه‌ بۆ تێگه‌یشتن و شرۆڤه‌كردنی كه‌سایه‌تی رێبه‌ر ئاپۆ له‌ ساڵی ١٩٩٣ به‌دواوه‌ چالاكی تایبه‌تی كردووه‌.

بۆ شیكردنه‌وه‌ و شرۆڤه‌كردنی كه‌سایه‌تی رێبه‌ر ئاپۆ چالاكیه‌كی به‌م جۆره‌ش كراوه‌، ستراتیژی ئه‌و كاته‌ له‌سه‌ر سه‌ركوتی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ و شكاندنی ئیراده‌ی سیاسی په‌كه‌كه‌ و ناچاركردن به‌ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان له‌ رێگه‌ی پشتیوانی سیاسی و سه‌ربازی هه‌مه‌جۆره‌ بووه‌ له‌ ده‌وڵه‌تی تورك. بۆ ئه‌وه‌ی به‌م جۆره‌ گه‌ریلا شكست بده‌ن، رێكخستن لاواز بكه‌ن، رێبه‌ر ئاپۆ به‌ بێ گه‌ریلا و رێكخستن بكه‌ن یاخود گه‌ریلا و هێزی رێكخستن لاواز بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆی به‌ده‌سته‌وه‌بدات.

له‌ ١٩٩٨ بڕیاری له‌ناوبردنی رێبه‌ر ئاپۆیان گرته‌به‌ر

له‌ساڵی ١٩٩٨ دا ئه‌وانیش به‌و چالاكیه‌ ماوه‌درێژ و فره‌ره‌هه‌نده‌ی كردبوویان، بینیبوویان ئه‌سته‌مه‌. بینیبوویان كه‌ تا رێبه‌ر ئاپۆ هه‌بێت، په‌كه‌كه‌ له‌ناو ناچێت، گه‌ریلاكانی كورد شكست ناهێنن، چه‌نده‌ش لێی بده‌ن، له‌ كۆتاییدا رێبه‌ر ئاپۆ خه‌باتی به‌ره‌وپێشبردنی گه‌ریلا و گه‌وره‌كردنی په‌كه‌كه‌ ده‌كات. یاخود گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ ئه‌سته‌مه‌ په‌كه‌كه‌ كۆتایی پێبهێنن و رێبه‌رایه‌تی شكست بده‌ن. هه‌ر بۆیه‌ بۆ له‌ناوبردنی په‌كه‌كه‌، بۆ شكستدانی گه‌ریلا سڕینه‌وه‌ و له‌ناوبردنی رێبه‌ر ئاپۆیان خسته‌ به‌رنامه‌ی خۆیانه‌وه‌.

هه‌ڵاتنی هه‌ندێك خائینی ناو په‌كه‌كه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروستبوونی ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ هه‌یه‌. بۆ نمونه‌، سه‌رسیخوڕی زیندانی ئامه‌د له‌ ساڵی ١٩٨٠-١٩٨٢ شاهین سۆنمه‌ز هه‌ر ئه‌و كاته‌ به‌م جۆره‌ قسه‌ی بۆ میت كردبوو، "ئێوه‌ ئاپۆ له‌ناو نه‌به‌ن، ٤٠ جاریش په‌كه‌كه‌ له‌ناو ببه‌ن ئاپۆ رێكخراوێكی نوێی په‌كه‌كه‌ رووبه‌ڕووتان ده‌كاته‌وه‌". به‌ بیركردنه‌وه‌یه‌كی به‌م جۆره‌ رایانگه‌یاند، كه‌ ده‌بێت به‌ هه‌موو هێرشه‌كانیان رێبه‌ر ئاپۆ بكرێته‌ ئامانج. شه‌مدین ساكیك ساڵی ١٩٩٨ هه‌ڵات و خۆی خسته‌ ناو سیستمی شه‌ڕی تایبه‌ته‌وه‌ ئه‌ویش هه‌مان شتی وت. نه‌ك گه‌ریلا و پارتی ده‌بێت سه‌ره‌تا رێبه‌ر ئاپۆ بكرێته‌ ئامانج.

هه‌م به‌ ئه‌زمونی كرداری خۆیان، تێكۆشانی ئه‌وان له‌ دژی په‌كه‌كه‌ و رێبه‌ر ئاپۆ، هه‌میش به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ و به‌ بیرۆكه‌ی خائینان گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ ستراتیژێكی به‌م جۆره‌ بگرنه‌به‌ر. پلانداڕشتنی ستراتیژی هێرش بۆ له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ پێی ده‌ڵێین پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌یه‌.

پێشتر ستراتیژییه‌كه‌ به‌م جۆره‌ به‌ڕێوه‌ده‌چوو، گه‌ریلا كۆتایی پێبهێنێت، په‌كه‌كه‌ له‌ ناو ببات و رێبه‌ر ئاپۆ تێكبدات. پلانداڕشتنی پیلانگێڕییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ ئه‌و ستراتیژه‌ی پێچه‌وانه‌ كرده‌وه‌. سه‌ره‌تا رێبه‌ر ئاپۆ له‌ناو ببات، دواتر په‌كه‌كه‌ له‌ ناو ببات، گه‌ریلا سه‌ركوت بكات و له‌ناوی ببات. سیستمی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری به‌م جۆره‌ ستراتیژی هێرشی خۆی له‌ دژیی كوردان گۆڕیوه‌. ستراتیژی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر  ئه‌و بنه‌مایه‌ له‌ هێرشه‌كانی پێشتر جیاوازتره‌. ده‌بێت مرۆڤ ئه‌مه‌ به‌ باشی بزانێت و تێیبگات. له‌ ئه‌نجامی تێكۆشانی ماوه‌درێژدا سیستمی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری گه‌یشتووه‌ته‌ ستراتیژێكی به‌م جۆره‌. هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و ئیسرائیل، به‌ پێشه‌نگایه‌تی ئه‌مریكا پلانی هێرشه‌كه‌ دانرا و بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و هێرشه‌ش به‌ رێككه‌وتنی واشنتۆن له‌ ١٧ی ئه‌یلولدا وایكرد سه‌ركرده‌كانی په‌ده‌كه‌ و یه‌نه‌كه‌ ده‌ست به‌ هێرش بكه‌ن.

به‌ هێرشی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٨ ئامانجه‌كه‌ رێبه‌ر ئاپۆیه‌. ئامانجی سه‌ربازی، به‌ شێوازی پیلانگێڕانه‌ له‌ناو بردنی رێبه‌ر ئاپۆیه‌. له‌ راستیدا پلانداڕشتنی ئه‌و رۆژه‌، له‌ ٩ی تشرینییه‌كه‌می ١٩٩٨ دا پێشبینی سه‌رخستنی هێرشێكی به‌و جۆره‌ كراوه‌. به‌ڵام قۆناغێكی درێژخایه‌نه‌ كه‌ تا ئه‌مڕۆ هاتووه‌، راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست به‌ رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه‌ له‌ ١ی ئه‌یلولی ١٩٩٨، بۆ سه‌رخستنی هێرشێكی به‌م جۆره‌ی پیلانگێڕانه‌ وه‌ك بوار خۆشكردنی سیاسی- سه‌ربازی گونجاو دانراوه‌ و هه‌ڵسه‌نگێنراوه‌. ١٧ی ئه‌یلولی ساڵی ١٩٩٨ به‌ رێككه‌وتنی واشنتۆن له‌سه‌ر بنه‌مای دروستكردنی یه‌كگرتنی په‌ده‌كه‌ و یه‌نه‌كه‌ له‌ دژی په‌كه‌كه‌ و دانانی بڕیاری "په‌كه‌كه‌ رێكخستنێكی تیرۆریستیه‌ و ده‌بێت باشور جێبهێڵێت، ده‌ست به‌ هاوكاری كورد له‌ دژی په‌كه‌كه‌ كرا. پیلانگێڕییه‌كه‌ سودی له‌ یاساییبوونی په‌ده‌كه‌ و یه‌نه‌كه‌ وه‌رگرتووه‌ و وایكردووه‌ كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ بده‌ن. دواتر له‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری حافز ئه‌سه‌د له‌لایه‌كه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی سه‌رۆككۆماری میسر حوسنی موباره‌ك، له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ له‌ رێگه‌ی ده‌وڵه‌تی توركه‌وه‌ گوشار خرایه‌ سه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ له‌ سوریا ده‌ربكه‌ن. ئه‌و قۆناغه‌، گوشاری نوسراوی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بیل كلینتۆن و به‌ گوشار خستنه‌ سه‌ر میسر و توركیا لێی كرا، قوڵتر كرایه‌وه‌. دواجار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حافز زۆر به‌رامبه‌ر به‌و گوشارانه‌ خۆی رانه‌گرت و داوای له‌ رێبه‌ر ئاپۆ كرد سوریا جێبهێڵێت. دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت كه‌ رێبه‌ر ئاپۆ سوریا جێده‌هێڵیت، به‌ هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی پێشتر سازكرابوون پێشبینی ده‌كرا كه‌ به‌ سه‌ر یۆنانه‌وه‌ سوریا جێبهێڵیت و ئه‌و به‌ كرده‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌. گوایه‌ هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی و سه‌ربازی له‌ ناو ده‌وڵه‌تدا رێبه‌ر ئاپۆیان بانگهێشتی یۆنان كردووه‌. له‌سه‌ر ناوی په‌رله‌مانتاران هه‌موو به‌ڵێنێكیاندا. به‌و هۆیه‌وه‌ رێبه‌ر ئاپۆ رۆژی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م به‌ فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ دیمه‌شقه‌وه‌ چووه‌ ئاسینا. به‌و جۆره‌ ویستی وه‌ڵامی بانگهێشته‌كان بداته‌وه‌.

به‌ڵام هیچ یه‌ك له‌وانه‌ی رێبه‌ر ئاپۆیان بانگهێشت كرد، به‌ڵێنیان پێدابوو، نه‌هاتنه‌ فڕۆكه‌خانه‌. سه‌رۆكی هه‌واڵگری یونان له‌به‌ر ده‌رگای فڕۆكه‌خانه‌ پێشوازی له‌ رێبه‌ر ئاپۆكرد و پێیوتووه‌ ده‌ستبه‌جێ یۆنان جێبهێڵێت، ناتوانێت بچێته‌ یۆنان و به‌ ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه‌. به‌و جۆره‌ نه‌یهێشتووه‌ كه‌ رێبه‌ر ئاپۆ بچێته‌ ناو یۆنان. پێداگری كردووه‌ كه‌ رێبه‌ر ئاپۆ جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سوریا.

پیلانگێڕییه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ هه‌ڵچنراوه‌. ئه‌گه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ بیه‌ویستایه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ به‌ سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ده‌خرایه‌ خواره‌وه‌، له‌ شوێنێك كه‌ كه‌س پێینه‌زانیایه‌ له‌ناو ده‌برا. ئه‌مریكا خۆی پلانی ئه‌و هێرشه‌ی له‌ دژی رێبه‌ر ئاپۆ داڕشتووه‌. ده‌بێت ئیتر به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌مریكا دانی پێدا بنێن. پێویست به‌ شاردنه‌وه‌ ناكات. به‌م جۆره‌ مرۆڤ ناگاته‌ هیچ ئه‌نجامێك. هه‌ڵه‌یه‌ك كرابێت، تاوان كرابێت، بشاردرێته‌وه‌ و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ به‌یه‌كجاری هێرش قوڵبكرێته‌وه‌ هیچ ئه‌نجامێكی لێناكه‌وێته‌وه‌. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، دانپێدانانێك، به‌ داواكردنی لێبوردنێك مرۆڤ یان هێزێكی سیاسی ده‌توانێت خۆی له‌و تاوانه‌ رزگار بكات. جیاله‌وه‌ هیچ رێگه‌یه‌كی رزگاربوون لێی بوونی نییه‌. سه‌رباری ئه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی و ناكۆكی و پێكدادان یه‌كجار زیاتر ده‌بن.

ده‌بێت به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌مریكا به‌ڵگه‌ نهێنیه‌كانی بخاته‌ڕوو، پیلانی هێرشی سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ ئاشكرا بكات، هه‌موو كه‌س به‌وه‌ ده‌زانێت. ئه‌وه‌ به‌و جۆره‌ی ئێمه‌ باسی ده‌كه‌ین ده‌چێته‌ مێژووه‌وه‌. ئه‌گینا به‌ هه‌ڵوێستی شاراوه‌ی ئه‌وان هیچ شتێك ناچێته‌ مێژووه‌وه‌. كورد گوێ له‌وان ناگرن، ده‌بێت به‌وه‌ بزانن.

پیلانگێڕی چۆن خێرابوو؟ چۆن به‌ر به‌ له‌ناوبردن له‌ رێگه‌ی پیلانگێڕییه‌وه‌ گیرا. رێبه‌ر ئاپۆ نه‌یویست بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سوریا. گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سوریای به‌ راست نه‌زانی. سه‌رباری هه‌موو پێداگرییه‌كان ره‌تیكرده‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ش داوای لێكرابوو كه‌ له‌ سوریا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌. شتێك كه‌ بیه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سوریا و بیكات نه‌بوو. بۆیه‌ به‌داوای شوێنێكی تردا گه‌ڕا. بینی كه‌ده‌توانێت بچێت بۆ روسیا له‌ ئه‌سیناوه‌ نه‌گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ سوریا و به‌ فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت چووه‌ روسیا.

گوشار خرایه‌ سه‌ر حكومه‌تی ئیتالیا

به‌و قۆناغه‌ ده‌زانرێت. بووه‌ په‌نابه‌ر له‌ روسیا. په‌رله‌مانی روسیا په‌نابه‌ری ئه‌وی قه‌بوڵ كرد. به‌ڵام دوابه‌دوای ئه‌وه‌ هێزه‌ پیلانگێڕه‌كان ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، ئیسرائیل ده‌ستبه‌جێ كه‌وتنه‌خۆ. توركیایان خسته‌ ئه‌و نێوه‌نده‌وه‌. هه‌م گوشاریان خسته‌ سه‌ر روسیا و هه‌م به‌ڵێنیان پێدا. ئه‌و كاته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆماكۆڤ له‌ده‌سه‌ڵاتدابوو. به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ ده‌ست یه‌ڵتسینه‌وه‌ بوو. ئه‌و و ده‌وڵه‌تی تورك رێككه‌وتن. پڕۆژه‌ی وزه‌ی "جوڵه‌ی شین" كه‌ توركیا به‌ كۆمپانیاكانی دیكه‌ی ده‌دا، به‌ كۆمپانیا رووسییه‌كانیدا. به‌ به‌رتیل ئاسته‌نگیان بۆ رێبه‌ر ئاپۆ له‌ روسیا دروست كرد و وایان كرد كه‌ له‌ رووسیا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌. رێبه‌ر ده‌ستی به‌ گه‌شته‌كه‌ی له‌ جیهاندا كرد و چووه‌ رۆما. به‌ په‌سه‌ندكردنی حكومه‌تی ماسیمۆ دالێما كه‌ خواستی به‌ره‌و چه‌پگری له‌ ئیتالیا هه‌بوو، چووه‌ رۆما. حكومه‌تی لقی زه‌یتونی ئیتالیا رایگه‌یاند، كه‌ ره‌نگه‌ به‌وه‌ چاره‌سه‌ری پرسی كوردی لێبكه‌وێته‌وه‌. له‌ چوارچێوه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌وته‌ هه‌وڵی دانانی كۆنفرانسێك له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا. به‌ڵام ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا ره‌تیان كرده‌وه‌. راگه‌یه‌نراوی چاره‌سه‌ری سیاسی دیموكراتیك بۆ دۆزی كورد كه‌ رێبه‌ر ئاپۆ له‌ ٨ خاڵدا ئاماده‌ی كردبوو، قه‌بوڵیان نه‌كرد. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ده‌رگاكانی خۆیان به‌ رووی رێبه‌ر ئاپۆدا داخست. به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئیتالیا سنورداشی بكات ئه‌مریكا و توركیا گوشاریان به‌كارهێنا. ئه‌و فاشیستانیه‌ ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ڵبژاردندا سه‌ركه‌وتن، گوشاریان خسته‌ سه‌ر حكومه‌تی دالێما. له‌ ئه‌نجامی ئه‌وانه‌دا رێبه‌ر ئاپۆ ناچاربوو ئیتالیا جێبهێڵێت. كاتێك كه‌ دۆخێكی به‌و جۆره‌ هاته‌ ئاراوه‌، ئه‌م جار  هێزه‌ پیلانگێڕه‌كان به‌سه‌ر روسیاوه‌ هه‌ندێك سیخوڕیان رێكخست و په‌یامیان بۆ رێبه‌ر ئاپۆ نارد كه‌ داواكارییه‌كانی له‌ روسیا په‌سه‌ندكراون و ئه‌و داواكاریانه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ویستیان له‌ دوای جێهێشتنی رۆما ئه‌مجاره‌ش رووبكاته‌ روسیا.

گەڕانەوە بۆ رووسیا و چاودێری سی ئای ئەی

ئەو کاتەی گەڕانەوە بۆ رووسیا ئەنجامدرا بەو ئامادەکارییانەی کرابوون رێبەرایەتیان خستە بن کۆنتڕۆڵ و چاودێری سی ئای ئەی ئەمریکی. لەوێوە بردیانە یۆنان. لە یۆنانەوە بە پیلانگێڕی وەک فڕۆکە ویستیان لەناوی ببەن، بەڵام نەیانتوانی. وتیان رەوانەی هۆڵندای دەکەن، بەڵام ناردیانە نیلاروسیا، مینیسک. لەوێ بەو زستانە لە فڕۆکە دایانبەزاند و ویستیان بیکوژن. بەڵام سەرنەکەوتن. کاتێک ئەو شێوازانەی سڕینەوە و لەناوبردن سەریاننەگرت، لەسەر بنەمای ئەو متمانەیەی حکومەتی یۆنان بەخشی، ئەویان بردە باڵیۆزخانەی یۆنان لە کینیا. لە راستیدا بەڵێن درابوو کە لە یۆنانەوە ببرێتە ئەفریقای باشور و بەڵێنی پەنابەری لەوێ درابوو. رێبەرایەتی لەسەر بەڵێنی پەنابەری لەوێ قەبوڵی کرد. نەک بە هۆی بەڵێنەوە ئەویان بردبێتە کینیا، بە مەبەستی لەناوبردن و کوشتن ئەویان بردە ئەوێ. لەسەر دەستی یۆنان ویستیان لە کینیا بیکوژن. رێبەر ئاپۆ هەوڵەکانی پوچەڵ کردەوە و کاتێک ئەو شێوازانەی کوشتن و سڕینەوە سەرنەکوتن ئەم جارە سی ئای ئەی لەگەڵ میت پەیوەندی سازکرد بۆ ئەوەی بە مەبەستی لەسێدارەدانی رێبەر ئاپۆ پلانی رادەستکردنەوەی بە تورکیا جێبەجێ بکەن. کاتێک بەڕێوەبەرایەتی تورکیا ئەو دۆخەی قەبوڵ کرد، لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بە رێبەر ئاپۆیان وت 'ئێمە تۆ لە کینیاوە دەبەینە هۆڵندا' ئەویان رفاند و بردیان بۆ تورکیا. لەبەر ئەوە کاتێک پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم سەرنەکوت، پیلانگێڕی ١٥ی شوبات لەسەر بنەمای ئەوەی رێبەر ئاپۆ رادەستی تورکیای بکەن و ئەو لەسێدارە بدەن، ئەنجام درا. ویسترا پیلانگێڕییەکە لە سەر ئەو بنەمایە درێژەی پێبدرێت و بگاتە ئەنجام.

ئەم شتانە لە رووی مێژووییەوە دەزانرێن. ئەو هێزانەشی کە ئەنجامیان داون دەزانرێن. واتا و ئامانجیش دەزانرێت. زۆر روونە کە بۆچی رێبەر ئاپۆ کراوەتە ئامانج. سیستمی جیهانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و ئەمریکا پێشەنگایەتی ئەوەیان کرد، بینیان تا رێبەر ئاپۆ هەبێت، ناتوانن پەکەکە پاکتاو بکەن، گەریلا شکست بدەن و پاکتاوی کوردان بگەیەننە ئەنجام، بۆ پاکتاوکردن و کوشتنی رێبەر ئاپۆ پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی بەو جۆرەیان کرد.

هێرشەکە لە دژی چارەسەری، ئاشتی و دیموکراسی بوو

لە راستیدا کاتێک رێبەر ئاپۆ کرایە ئامانج بەوە ویستیان کێشەی کورد بەردەوام بێت. ویستیان هەوڵەکانی چارەسەری پرسی کورد پوچەڵ بکرێنەوە. لەبەر ئەوە ئەو شتە هێرش لە دژی چارەسەری، ئاشتی و دیموکراسی بوو. بۆ ئەوەی ئازادی کورد نەیاتەدی، کۆمەڵکوژی کوردان ئەنجام بدرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ئەوەی کێشەی کورد بەردەوام هەبێت، دەسەڵاتدار و دەوڵەت بەردەوام بتوانن لە ناکۆکی و شەڕەکان بە هۆی ئەو کێشەیەوە بەرژەوەندی ئابوری و سیاسی بەدەست بهێنن. لە راستیدا ئامانجی پیلانگێڕییەکە ئەوە بوو. بۆ سەرکەوتنی ئەو ئامانجە دەبوایە گەریلا کە تێکۆشانی هەبوون و ئازادی کوردانی گەش کردبووەوە سەرکوت بکرایە و پەکەکە پاکتاوبکرایە. بۆ ئەوەی کە ئەو شتە پێکبێت، ویستیان رێبەر ئاپۆ لەناوببرێت و لەسەر بنەمای کوشتنی رێبەر ئاپۆ پلانیان بۆ پیلانگێڕی نێونەتەوەیی داڕشت.

کێ ئەوەی کرد؟ ئەمریکا کرد. ئیدارەی ئەوکاتی ئەمریکاش لە دیموکراتەکان بوون. ئێستاش دیموکراتەکان لە بەڕێوەبەریدان و ئەو بەرپرسیارێتیە جێبەجێ دەکەن. ئەوە بڕیار و ستراتیژی ئەمریکا بوو. تەنیا بەرپرسیارێتی پارتێک نییە، هی خودی ئەمریکایە. ئەوەیان لەگەڵ بەریتانیا و ئیسرائیل پێکەوە کرد. لەو بوارەدا ناتۆیان بەکارهێنا. رووسیا و یۆنایان بەکارهێنا. لەسەر بنەمای ئەوەی رێبەر ئاپۆ لە ئەوروپا دەربکەن ئەڵمانیا و فەرەنسایان خستەجوڵەوە. تورکیا، میسرو هەموو هێزەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان بەکارهێنا. لەراستیدا ئەمریکا لە هەموو دەوڵەت و رێکخراوەکان بۆ جێبەجێکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی هێز و پشتیوانی وەرگرت. هیچ هێزێک داواکاری ئەمریکای رەتنەکردەوە. چی ویست پێیاندا.

تەنیا بەڕێوەبەرایەتی ئەفیقای باشوور دەرگای خۆی بۆ رێبەر ئاپۆ کردەوە. قەبوڵیان کرد کە ئەگەر بچێت مافی پەنابەری پێدەدەن. رێبەر ئاپۆ ویستی بگاتە ئەوێ. لەبەر ئەوە لەو قۆناغەدا وەک نێچیر کرا. زپر ئاشکرا دەردەکەوێت کە ئەو قۆناغە چۆن بووە پیلانگێڕی ١٥ی شوبات.

ح. خ/ ژ. ت/ هـ . ب