کاماچ: ئەم هەڵبژاردنە مێژووییە
کاندیدی پەرلەمانی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد، محەممەد کاماچ ڕایگەیاند، هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایار «مێژووییە»، داوای لە هەمووان کرد ڕووبکەنە سندووقەکانی دەنگدان.
کاندیدی پەرلەمانی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد، محەممەد کاماچ ڕایگەیاند، هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایار «مێژووییە»، داوای لە هەمووان کرد ڕووبکەنە سندووقەکانی دەنگدان.
کاماچ گوتی: «ئەم هەڵبژاردنە مێژووییە بۆ سەرکەوتنی گەلی کورد»، ئاماژەی بەوە کرد، ئایندە لەڕێگەی هەڵبژاردنی لەم چەشنەوە بنیات دەنرێت.
هەروەها کاماچ گوتی: «ئەمە هەنگاوێکی نوێ و قۆناغێکی نوێیە. مێژووییە بەنیسبەت ئێمەوە. بەڵام تەنها بە دەنگدان هەموو شتەکان چارەسەر نابن. دەبێت خاوەندارێتی لە دەنگ و ئیرادەی خۆمان بکەین».
کاماچ داوای لە هەمووان کرد لە ڕۆژی هەڵبژاردنەکان ڕووبکەنە سندووقەکانی دەنگدان و خاوەندارێتی لە ئیرادەی خۆیان بکەن، گوتی: «ئێمە دەزانین گەلەکەمان لە هەڵبژاردن ئیرادەیەکی بەهێز پیشان دەدات. بەڵام هاوکات دەبێت سندووقەکانی دەنگدان بپارێزین».
ف.ق