کارمەندانی تەندروستی ئیلام بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

کارمەندانی تەندروستی شاری ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی پشتگوێخستنی داواکاریەکانیان و زیادکردنی موچەکانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

دوێنێ کارمەندانی تەندروستی بەهۆی پشتگوێخستنی داواکاریەکانیان لەلایەن وەزارەتی تەندروستی رژێمی ئێران و بۆ زیادکردنی موچەکانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

کارمەندان لە باخچەی نەخۆشانەکە کۆبونەوە و کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیان ئەنجامدا. لە راگەیەنراوێکدا کە لەلایەن نوێنەری کارمەندانەوە خوێندرایەوە، ئاماژە بە خراپی گوزەرانی ژیانی کارمەندان و گرانبوونی بازار درا و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا کە داواکاریەکانیان جێبەجێ بکەن و موچەکانیان زیاد بکەن.

هەروەها ئەوەخرایەڕوو کە بەرپرسانی ئێران تاوەکو ئێستا وڵامی داواکاری ئەوانیان نەداوەتەوە.

ف.ق