کاوە دۆغان شۆڕشگێڕ و قارەمانی نسێبین
کاوە ئەو ئاڵایەی هەڵکرد کە لە ڕێپێوانەکانی شۆڕشدا هەڵیگرتبوو. بە ڕۆحی مەزڵۆمەکانەوە بەرخۆدانیکرد و بۆ ژیانێکی ئازاد بەشداری ڕێپێوانی ئازادی بوو.
کاوە ئەو ئاڵایەی هەڵکرد کە لە ڕێپێوانەکانی شۆڕشدا هەڵیگرتبوو. بە ڕۆحی مەزڵۆمەکانەوە بەرخۆدانیکرد و بۆ ژیانێکی ئازاد بەشداری ڕێپێوانی ئازادی بوو.
ئێمە هەر گەریلایەک دەناسین و شایەتی پێکەنین و تێکۆشانەکانیان دەبین، جیهانێکی گەورە و پڕ مانای لە دڵماندا دروست دەکەن. هەروەها کاتێک بەرەو ئەستێرەکان دەڕۆن، ئاگاداری گەورەیی بەهاکانیانین. ئەرک و بەپرسیاریەتی ئێمە ئەوەیە ئەو مەشخەڵەی ئەوان هەڵیانکردووە لە هەموو شوێنێک هەڵیکەین و بە بەرخۆدان شێوازی ژیانیان پەرە پێ بدەین.
ئەم قارەمانانە زیاتر لە هەر کەسێک شایانی باسکردنن. ئەوان قارەمانانی چیرۆکی هەر منداڵێکی کوردن، بنیاتنەری داهاتووی ژیانێکی ئازادن. ئەوەی کە دەبێتیە هۆی ئەوەی گەلێک لەسەر پێی خۆی بوەستێت و ئازایەتی تێکۆشانیان پێ ببەخشێت، بەرخۆدانی فیداییانەی ئەو قارەمانانەیە. یەکێک لەو قارەمانانە کاوە دۆغان بوو.
کاوە لە ساڵی ١٩٩٣، کاتێک کە ئاگری تێکۆشان وەک مەشخەڵێک لە نسێبین سەری هەڵدا بوو لەدایکبوو و بە ڕۆحی سەرهەڵدان و تێکۆشان خۆی پەروەردە کرد. لە دایکیەوە فێری وەفاداری و وڵاتپارێزی بوو. تەمەنی منداڵی لە شەقامەکانی نسێبیندا بەسەر بردووە و لەوێ بە ڕۆحی سەرهەڵدان بەرەنگاری دوژمن بووەوە بە وڵاتپارێزێکی جدیی دەناسرا. لەگەڵ گەورەبوونی تەمەنیدا، دژ بە داگیرکەران توڕییەکەی زیاتر دەبێت، بە تایبەت بە ناسینی مەزڵوم، ڕەهشان و عەگیدان ڕۆحی تۆڵەسەندنەوەی دژ بە داگیرکەران تادێت پەرە دەستێنێ. ئیتر لە دژی زوڵم و ستەم دەڵێت 'بەسە' و ئاڵای سەرهەڵدان بەرز دەکاتەوە، ئەمە لەکاتێکدا بوو کە یەکێک لە گەورەترین شەڕ و بەرخۆدانەکانی مرۆڤایەتی لە باکوری کوردستان دەستی پێکردبوو.
کاتێک کاوە ڕوویکردە شاخ، دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لەژێر ناوی پڕۆسەی چارەسەریدا، سیاسەتی تەسلیمەت و لەناوبردنی گەلی کوردی گرتبووەبەر و هێرشی کردە سەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد، کە بە ساڵانێک بە تێکۆشانێکی قورس بەدەست هاتبوو. لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا گەل دەستیان بەر بەرخۆدان کرد و لە بەرامبەر حکومەتی فاشیستی تورکدا پاراستنیان لەخۆیان کرد. هەڤاڵ کاوە یەکێک بوو لەو کەسانەی کە چالاکانە لەم پرۆسەیەدا بەشداری کرد و بە ڕۆحی تێکۆشانەوە بەشداری لەم پرۆسەیەدا کرد. هەروەک چۆن نسێبین لە ڕاپەڕینەکاندا بەرخۆدانێکی گەورەی خوڵقاندبوو، بەهەمان شێوە بەرخۆدانی حەماسیی خوڵقاند و هەڤاڵ کاوە لەو حەماسەتەدا ڕەوڵێکی کارای نواند. لە دژی هێرشە نامرۆڤانەکانی حکومەتی بەڕبەڕی تورکدا، بە فیداییەکی زۆرەوە لەگەڵ هەڤاڵانی بەرخۆدانێکی مەزنیان خوڵقاند. لەم پرۆسەی بەرخۆدانەدا، هەرچەندە برینداریش بوو، بەڵام هەڤاڵ کاوە هەرگیز بەرخۆدانی بەجێ نەهێشت و بە بڕوا و ئیرادەیەکی بەرزەوە شانبەشانی هەڤاڵانی لە پێناو ئازادی و کەرامەتی گەلەکەیدا تێکۆشانیکرد.
هەڤاڵ کاوە لە دوای نسێبین دەچێتە شاخ و لەوێ بۆ تۆڵەسەندنەوەی هەڤاڵانی درێژە بە تێکۆشان دەدات. ئەو ئەزموونەی لە شەڕدا بەدەستی هێنابوو، وای لێکرد ببێتە شەڕڤانێکی بەهێز و ئیرادە. هەروەها لە پەروەردە و ڕاهێنانی هەڤاڵانی لە هەرێمی گارە ڕۆڵێکی گەورەی بینی و لەو بوارەدا بەشدارییەکی گەورەی کرد.
پاش ماوەیەک مانەوەی لە باشوور هەڤاڵ کاوە سوور بوو لەسەر ئەوەی جارێکی تر بگەڕێتەوە باکوری کوردستان بۆ تۆڵەسەندنی نسێبین، جزیرە بۆتان و سوور، بۆیە خۆی لە ڕووی سەربازی و ئایدۆلۆژیەوە ئامادە کردبوو. هەڤاڵ کاوە بە بەشداری و پێداگریی متمانەی زۆری بە هاوڕێکانی بەخشی و بەم شێوەیە پێشنیارەکەی قبوڵ کرا و بەرەو چیاکانی مێردین بەڕێکەوت. ئەمجارە گەشتەکەی مانادارتر بوو. بەم گەشتە ئامانجەکەی زیاتر لە هەموو کاتێک بەدەست هێنا. ئەو بوو بە شەڕڤانێکی ئاپویی کە لە هەموو بەربەستەکان بۆ سەرکەوتن تێپەڕ دەبوو. هەڤاڵ کاوە ئازایەتیەکانیەوە مژدەی داهاتویەکی پڕ لە هیوا و ئازادی دەدا. ئەو دەیزانی چۆن لە هەموو کات و ساتەکانی ژیانی کەڵک وەربگرێت و بە ئیرادە و باوەڕی بەرزی متمانەی زیاتری بە هەڤاڵانی دەبەخشی.
کاوە هەڵگریی ئەو ئاڵایە بوو کە لە کاتی ڕێپێوانەکانی شۆرشدا هەڵیگرتبوو. بە ڕۆحی "مەزڵۆم" ـەوە بەرخۆدانی کرد و بۆ بنیاتنانی ژیانێکی ئازاد بەشداری تێکۆشانی کرد. هەروەها بە ڕۆحێکی بەرزەوە دژی دەسەڵاتی داگیرکەر و تاوانکاری تورک شەڕی کرد و لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە مانگی شەهیدان، بۆ هەمیشە چووە کاروانی نەمرانەوە.