کەبەدەهە لە پۆلیس و بازرگانەکانی مادەی هوشبەری ئاکەپەیدا

جەنگاوەرانی بزوتنەوەی شۆڕشگێری یەکگرتووی ژنان (کەبەدەهە) رایگەیاند، لە زۆر شار لەدژی پۆلیسی تورک و بازرگانەکانی مادەی هوشبەری ئاکەپە چالاکیان ئەنجامداوە.

لە راگەیەنراوی تیمی شەهید زیلانی کەبەدەهەدا هاتووە کە ٣ی ئازار لە گەڕەکی جەودەت پاشای وان، لەدژی بازرگانەکانی مادەی هوشبەری ئاکەپە چالاکیان ئەنجامداوە.

راگەیەنرا کە ئۆتۆمبێڵی کەسێک سووتێنراوە کە ئەندامی بۆ ئاکەپە کۆدەکردەوە.

هەروەها، ٢ی ئازار لە گەڕەکی یەبی ناوچەی گەڤەڕی جۆلەمێرگ ئۆتۆمبێڵی پاسەوانێکی پۆلیسی تورک سووتێنراوە.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەشکراوە کە شەوی ٢٧ی شوبات لە گەڕەکی ئەسەنیورتی گەڤەڕ یەکینەکانیان هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای پۆلیسی تایبەت و بە بۆمب و چەک چالاکیان ئەنجامداوە.

لە ئەنجامدا ماوەیەک شەڕ لەنێوانیاندا روویداوە و دواتر ژمارەیەکی زۆر ئامبولانس بۆ ناو بارەگاکە رەوانەکراون و ژمارەیەکی زۆر پۆلیس بریندار بوون.

بەپێی راگەیەنراوی یەکینەکانی کەبەدەهە، چالاکیەکە بە سەرکەوتووانە ئەنجامدراوە و جەنگاوەرەکانیان بە سەلامەتی بۆ بارەگاکانیان گەڕاونەتەوە.

ف.ق