کۆڕبەندی ١٠٠ ساڵەی لۆزان لە سلێمانی دەستی پێکرد
نوێنەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە باشوور بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر رۆشنبیر، سیاستمەدار و کەسایەتی ناسرا لە هۆڵی ئەمنە سورەکە لەبارەی ١٠٠ ساڵەی لۆزان و چارەنوسی کوردەوە کۆڕبەندێک ساز دەکات.
نوێنەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە باشوور بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر رۆشنبیر، سیاستمەدار و کەسایەتی ناسرا لە هۆڵی ئەمنە سورەکە لەبارەی ١٠٠ ساڵەی لۆزان و چارەنوسی کوردەوە کۆڕبەندێک ساز دەکات.
لە هۆڵی ئەمنە سورەکەی سلێمانی بە پێشەنگایەتی نوێنەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە باشور بە دروشمی 'لە ١٠٠ ساڵەی لۆزاندا، کورد پێکەوەژیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتە چارەسەری" کۆڕبەندێکی دوو پانێلی بە بەشداری ژمارەیک رۆشنبیر، سیاسەتمەدار و کەسایەتی ناسراو ساز کرد.
بەر لە دەستپێکردنی پانێلەکە بۆ رێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کوردستان یەک خولەک بە بێ دەنگی وەستان.
پانێلەکە لە دوو بەش پێکدێت:
خوێندنەوەیەکی یاسایی و مێژوویی بۆ لۆزان.
لە بەشی یەکەمدا پ.د. شۆڕش حەسەن لەبارەی 'رەهەندە یاساییەکانی پرسی کورد لە ژێر رۆشنایی پەیمانی لۆزان'، پ.د. کامەران مەنتک لەبارەی 'خوێندنەوەیەک بۆ لۆزان'، مامۆستا ستەم کامیلیش بەناونیشانی '١٠٠ ساڵ دوای لۆزان، کورد لەنێوان دەرفەت و نەبوونی ستراتیژێکی هاوبەشدا' قسە دەکەن.
بەشی دووەم لە سەر 'ئەنجامە سیسیەکانی لۆزان لە ئێستا و داهاتوو'دا دەبێت. لەو بەشەدا کاردۆ محەمەد لەسەر 'ستراتیژی نەتەوەیی و شێوازی حکومڕانی'، بڵێسە جەبار فەرمان لەسەر 'سیاسەتی کورد دوای تێپەڕبوونی سەدەیەک بەسەر لۆزان'، د. جاویدان کەمال لەسەر 'پڕۆژەی کورد و ئەزمونی رۆژئاوای کوردستان لە سەدساڵەی لۆزاندا' قسە دەکەن.
هـ . ب