كۆڵبەرێك بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ئێران کوژرا
كۆڵبەرێكی خەڵكی شاری سەردەشت لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ئێران لەسەر سنووری نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان، گیانی لەدەستدا.
كۆڵبەرێكی خەڵكی شاری سەردەشت لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ئێران لەسەر سنووری نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان، گیانی لەدەستدا.
بە پێی هەواڵێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤ شەوی ڕابردوو، كۆڵبەرێكی خەڵكی ناوچەی "ڕەبەت" سەر بە شاری سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بە ناوی "حسێن محەمەدی"، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ئێران، لە سنووری "نۆكان"ی سەردەشت گیانی لەدەستدا.
حسێن محەمەدی، تەمەنی ٥٠ ساڵ بووە و باوكی دوو منداڵە .
بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی كۆڵبەر نیوز، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ دا، لە ناوچە سنوورییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ٢٥٨ كەس كوژراو و بریندار بوون و لەو ژمارەیەش ١٨٩ كۆڵبەر لەلایەن هێزەكانی ئێرانەوە ڕاستەخۆ تەقەیان لێكراوە.
بەپێی ئامارەکه، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا، ٤٣ كۆڵبەر كوژراون و ٢١٥ كۆڵبەریش برینداربوون.