کۆبوونەوەی گەل لە ڕەزان: بەرخۆدانمان کۆتایی بە دەسەڵات دەهێنێت

لە کۆبوونەوەی گەلی پارتی چەپی سەوز لە ڕەزان بڕیاردرا بە شکاندنی گۆشەگیریی و پەیامێکیان گەیاند: «ئەم بەرخۆدانە تادێت مەزنتر دەبێت».

ڕێکخستنی ئامەدی پارتی چەپی سەوز کۆبوونەوەی گەلی لە ڕەزانی ئامەد ڕێکخست و نووسینگەی هەڵبژاردنی کردەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک، بەردان ئۆزتورک؛ کاندیدی شارەکە و هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک (کەجەدە)، بەردان ئۆزتورک؛ کاندیدی پەرلەمان، عەدالەت کایا؛ بریکاری پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە ئامەد، ئیمام تاشچەر؛ هاوسەرۆکی هەدەپە لە ئامەد زیاد جیلان؛ لەگەڵ بەڕێوەبەرانی پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان (دەبەپە) و ژمارەیەک کەسی تر بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.

هاسەرۆکی هەدەپە لە ئامەد، زیاد جیلان قسەی کرد و باسی لە چالاکییە بەردەوامەکانیان کرد، گوتی: «گوتمان ئێمە دەگەینە دوو ملیۆن کەس و هەر وەهامان کرد. لە هەموو شوێنێک، پاڵپشتییەکی گەورە هەیە بۆ پارتەکەمان، لە ئەستەنبوڵەوە تا جولەمێرگ. ئۆپەراسیۆنی سیاسی دژی پارتەکەمان ئەنجامدرا، بەڵام هەرچییەک بکەن، ناتوانن بەربگرن بە تێکۆشانی گەلی کورد. لە ١٤ ی ئایار دەڕۆن، بۆیە وەها دەکەن. با دووبارە لە ئامەدەوە بڵێین، ئێمە لە ئامەد ١٢ و لەکۆی گشتی ١٠٠ پەرلەمانتار دەنێرینە پەرلەمان».

کاندیدی پارتی چەپی سەوز، عەدالەت کایا باسی لەوە کرد، چەند ڕۆژێک ماوە بۆ هەڵبژاردن، گوتی: «ئەم ڕژێمە دڕندەیە گەیشتۆتە قۆناغی داڕوخان، بۆیە دەستی داوەتە بە هێرشکردن. ئێوە هێزمان پێ دەدەن، سیاسەت بەو جۆرە نییە، وەک شتێک تەنها لە پەرلەمان ئەنجام بدرێت، بەڵکو سیاسەت لەڕێگەی ئێوەوە دەبێت. لە ١٤ ی ئایار لەگەڵ ژنان کۆتایی بەم ڕژێمە فاشیستە دەهێنین. ئایشە گۆکان و سەباحەت تونجەل و گوڵتان کشاناک ئازاد دەبن. لە هەموو جێگەیەک هاوارمان کرد «ژن، ژیان، ئازادی»، بەو هێزەی لە ئێوەوە وەریدەگرین لە پەرلەمانیش هاواردەکەین».

هاوسەرۆکی کەجەدە بەردان ئۆزتورک باسی لەوە کرد، دوو هاوپەیمانی لە تورکیا هەن، گوتی: «دوو هاوپەیمانیمان لە تورکیا هەیە، هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی، هاوپەیمانیی دیموکراتیکی کوردستان، ڕێگەی ئێمە ڕێگەی سێیەمە، ڕێگەی ئازادییە. ئێمە هاوپەیمانیمان نییە لەگەڵ جەهەپە. بەشێک لە هەڤاڵانمان لە زیندان، هێشتا هیچ لێدوانێکیان نەداوە. درۆ مەکەن، ئێمە شوێنی ئێوە دەزانین. تا ئەم زیهنیەتە بەردەوام بێت، دەنگتان لە کوردستان دەرناچێت».

پاش گوتەکان، نوسینگەکە بە بەشداری دایکانی ئاشتی کرایەوە.

هـ . ب